نازم حیكمەت باشتر بناسین / ٢
نازم حیكمەت باشتر بناسین
ڕەگی ھۆنراوەكانی من لە خاكی سەرزەمینمدایە
نازم حیكمەت
و. لە فارسییەوە : ھەژێن
بەشی دووەم
لە نۆزدە ساڵیدا خوێنكاری زانكۆی مۆسكۆ بوو
نازم و والا چوونە ‘ زانكۆی میلەتانی خۆرھەڵات ‘ لە مۆسكۆ و لە بەشی زانستی ڕامیاریدا دەستیان بە خوێندن كرد. لەم زانكۆیەدا فێرخوازانی زۆرێك لە وڵاتانی ئاسیایی خەریكی خوێندنن و نازم و والا نەخشەی ھاوەڵێتی لەتەك ئەواندا دادەرێژن: ‘ ئێس جیب وەفا ‘ خەڵكی ھیندوستان، ‘سی- یا – ئو’ خەڵكی چاینا، ‘لاھوتی’ی ھۆنەر خەڵكی ئێران و ‘سڵێمان ڕۆستەم’ ھۆنەرێكی دیكە خەڵكی ئازەربایجانی سۆڤیەت، ناسراوترینیان بوون.
لەم دەوروبەرە فێرخوازییەدا چوار كەس لە گشتیان لەیەكەوە نزیكترن، كە بەزۆریی پێكەوە ژیانیان دەگوزەراند. عابد عالمۆف (ناسراو بە ‘پتروسیان’ )، كوڕی یەكێك لە موسوڵمانانی ‘كریمە’یە و چەند زمان دەزانێت و بە توركی وەك زمانی دایكیی خۆی قسەدەكات. ئەو زۆر ھاریكاریی نازم دەكات و لە گشت گرفتەكانیدا یاوەری دەبێت. عالموف ھۆنراوەكانی نازم وەردەگێڕێتە سەر زمانی ڕوسی و دەبێتە ھۆی ئەوەی، كە نازم لە كۆڕ و كۆمەڵی ئەدەبیدا ناوبانگ پەیدابكات. نازم لەو ھەموو گەشت و نیشتەجێبوون و سەرگەردانییانەیدا تەنیا شتێك، كە ھەرگیز فەرامۆشینەكرد، ھۆنراوە ھۆنینەوە بوو و ئەو بەخۆی دەبێژێت ” بە ڕادەی بارانێك، كە بەدرێرایی ساڵ لە مۆسكۆ دەبارێت، ھۆنراوەم گوتووە”. بەڵام عالموف تووشی ‘وەرەم’ بووە و چەند مانگێك زیاتر ناژی.
‘سی- یا – ئو’ فێرخوازی چاینی، كە ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ چاینا و پشتیوانیكردنی شۆڕشی نیشتمانەكەی ھەیە. ‘ئانوشكا’ كیژێكی ڕوس، كە باوكی سەربازانی جەنەڕاڵ ‘كولچاك’، كە لە دژی فەرمانداریی [حكومەتی] تازەی بۆلشەڤیكی دەجەنگا، لە پێش چاوی گولەبارانیكردووە و كوشتبووی و دواتر دایكی بە نەخۆشی تیفوس Typhus مردووە. نێوانی ئانوشكا و ‘سی- یا – ئو’ سۆزدارییەكی فراوانی ئامێتە بە خۆشەویستی ھەبوو، بەڵام ‘سی- یا – ئو’ فرەتر لە خۆشەویستی بیری لەلای ڕزگاری خەڵكی نیشتمانەكەی بوو. لەبەرئەوە ئەوان بەجێدەھێڵێت و دەگەڕێتەوە چاینا و زۆری پێناچێت، كە ھەواڵی سەربڕینی ئەو لەلایەن داگیركەرانی نیشتمانەكەیەوە دەگات. ‘عالموف’یش بەجۆرێكی دیكە دەمرێت. شەوێك وەك ھەمیشە شاد و خەندان دەچێتە كۆڕی دۆستانەی ئەوان و بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو، لە بارەی مەرگەوە دەدوێت و پاش ساتێك [الساعة]، لە كاتی چوونەخوارەوە لە ئاپارتمانەكەوە، كە لە نھۆمی چوارەمە، وەك ھەمیشە بە خلیسكانێ بە مەحجەرەی پێپلیكانەدا بەرەو خوار خۆی دەخزێنێت، پاش كەمێك ھاوەڵەكانی لەبەردەم پێپلیكانەكانی نھۆمی یەکەمدا مێشك پژاو و بێگیانكەوتوو، دەیبینن.
ئانوشكا و نازم كە شەیدایانە یەكدییان خۆشدەوێت، تەنیا دەمێننەوە، بەڵام ھەردەم سێبەری ‘سی- یا – ئو’ لەنێوانیاندایە و نازم’یش وەك ‘سی- یا – ئو’ ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ نیشتمانەكەی و ڕزگاركردنی توركیەی ھەیە، تەنانەت لە بەرامبەر پێشنیاری ئاشكرای ئانوشكا بۆ ھاوسەریكردن لەتەك ئەو، خۆی لادەدات.
لەم نێوەدا كیژێكی تورك بەناوی ‘نەزھەت’، كە لە خزمانی دوور و ناسیاوانی خێزانی نازم’ە و لە زانكۆی مۆسكۆ دەخوێنێت، لە نازم نزیكدەبێتەوە و ناسیاوی پێشتریان دەگۆڕێت بە خۆشەویستی و دواتر دەبێتە ھاوسەری. لەم كاتەدا نازم تەمەنی ٢١ ساڵە و خۆی واتەنی ‘دێوێكی چاوشین’ە، كە ئارەزووگەلێكی دێوئاسای لە سەردایە و ئارەزووی كیژۆڵەیەك، كە خۆزگەی خانوویەكی گچكە و باخچەیەكی پڕ لە زەردەگوڵی یاسەمینی ھەیە، ناتوانێت ئەم سەودایانە بێت. لەبەرئەوە هاوسەرییەکەیان ساڵێك درێژەناكێشێت ، كە كیژۆڵەكە ئەو بەجێدەهێڵیت و دەگەڕێتەوە ئیستانبول و ئەمە كۆتایی یەكەمین هاوسەریی نازم دەبێت.
هۆنراوەی “دێوی چاوشین و ناسكە ژنی خنجیلە” لەبۆماوەیەكە، كە لەم ھاوسەرییە ماوە كورتەدا بۆ ئەدەبیاتی تورك بەجێماوە. ئەم ھۆنراوەیەی نازم حیكمەت لە پلەی یەكەمدا نیشانەی گەییشتنی ئەوە بە قۆناخی پێگەیینی ھۆنەرانە و نموونەیەكە لە ھۆنراوە درەوشاوە یەكەمینەكانی ئەو، كە تیایاندا ئاوازی موزیكی ھۆنراوەی دیوانی لەتەك پەیڤینی سادە خەڵك تێكەڵكراوە و شێوازێكی نوێی لە ھۆنراوەی توركی’دا داھێناوە . …
ئەو دێوێكی چاوشین بوو
شەیدای ناسكە ژنێكی خنجیلە
خەونی ژنە خانوویەكی گچكە بوو
كە لە باخچەكەیدا
چڵە یاسمینی زەرد
گوڵی كردبێت
دێو، دێوئاسا حەزی لێبوو و
دەستانی دێو بۆ جورە كارێكی گەورە
چێكرابوون
كە نەیدەتوانی خانووی گچكە ڕۆبنێ و
لە دەرگەی خانووی گچكە بدا
خانوویەك كە لە باخچەكەیدا
زەردەگوڵی یاسەمین
پشكوتووبێ
ئەو دێوێكی چاوشین بوو
شەیدای ناسكە ژنێكی خنجیلە
ناسكە ژنی خنجیلە
تاسەی ئارامی كرد
لە نێوەڕێی دوورودرێژی دێودا ماندووبوو و
ماڵئاوایی لە دێوی چاوشین كرد و
قۆڵی لە قۆڵی كورتەبنەیەكی دەوڵەمەند نا
چووە خانوویەك، كە زەردەگوڵی یاسەمین
لە باخچەكەیدا
پشكوتووە و
ئێستاكە ئیدی دێوی چاوشین باش دەزانێت
كە خانوویەك بە چڵە یاسەمینی زەردەوە
لە باخچەكەیدا پشكوتووە
بۆ ئارەزووە دێوئاساکان
تەنانەت گۆڕیش ناتوانێت ھەبێت
نەوتراو نەمێنێتەوە، كە نازم لە تەواوی ئەو ماوەدا بەشێوەیەكی ڕێكوپێك نامەی بۆ باوكی و دایكی و سامیە’ی خوشكی دەنووسی و دەنارد … نامەكانی نازم حیكمەت، بۆخۆیان كۆمەڵێكی سەرنجڕاكێشن. بەڵام لە لەوێنەبوونی نازم’دا باوكی و دایكی لەیەكجیابوونەوە و دایكی نازم ‘جەلیلە’ خاتوون، لە پاریس دەژی و درێژە بە وێنەكیشان دەدات.
لەم كاتەدا جەنگەكانی سەربەخۆیی لە توركیە كۆتاییانھاتووە. ‘موستەفا كەمال پاشا’ لە ھەموو بەرەكاندا لەوانە بەرەی ڕامیارییدا سەركەوتووبووە و داگیركەران ئیستانبول’یان بەجێھێشتووە و ‘ئیزمیر’یش لەلایەن سوپای میلی’یەوە ڕزگاركراوە، ڕژێمی پاشایەتی ھەڵگەڕاوەتەوە و دوا پاشای ئوسمانی دەركراوە و فەرمانداریی ‘حكومەتی’ كۆماری لە توركیە ڕاگەیێندراوە. موستەفا كەمال پاشا لەلایەن ئەنجومەنی گەورەوە وەك یەكەمین سەرۆككۆماری توركیە ھەڵبژێردراوە و نەتەوەی تورك نازناوی “بابی تورك”ی پێبەخشیوە.
نازم حیكمەت درێژە بە خوێندنی خۆی دەدات. لە دواساڵی زانكۆدایە، كە لێنین دەمرێت و ئەو وەك نوێنەری زانكۆكەیان،مۆڵەتی پێنج خولەك پاسەوانی لە تەنیشت جەنازەكەی لێنین’ی پێدەدرێت ؛ ” لێنین’م نەدیتووە، بەڵام لە ساڵی ١٩٢٤دا پاسەوانی جەنازەكەی ئەوم كردووە.”
دواجار ساڵێك دواتر، واتە لە ساڵی ١٩٢٥دا نازم دەگەڕێتەوە ئیستانبول و بە باوكە پیر و خوشكەكەی، كە بەھۆی دووبارە بینینەوەی ئەوەوە ئەشكی شادییان دەڕێژا، گوت ” ئیدی ھیچیدیكە لە ئێوە دانابڕێم”. بەڵام ھیچ یەك لەوان لەو ساتەدا نەیاندەزانی كە ئەمە ھێشتاكە سەرەتایی دابڕانەكانە.
نازم حیكمەت، ئیدی ئەو لاوە ٢٥ ساڵانە نییە، گۆڕانگەلێكی زۆری جەستەیی و گیانیی لەودا دەركەوتوونە و ئەو گۆڕانانە لە ھەمووی زیاتر لە ھۆنراوەی ئەودا بەدیدەكرێن.
نازم دەستەبەجێ پاش ھاتنی بۆ ئیستانبول، دەكەوێتە بڵاوكردنەوەی ھۆنراوەكانی و دەیەوێت ئەوەی كە لە سەرزەمینی شۆڕشی ڕوسیە’ی سۆڤیەتی فێربووە، لە توركیە پیادەیبكات…. لە گۆڤار و ڕۆژنامەكاندا ھۆنراوە بڵاودەكاتەوە و لە كۆنفرانسەكاندا بەشداریدەكات. كاری سەرەكی ئەو بەشدارییكردن بوو لە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری “ڕۆشنبیران Aydisnlik “
بەڵام دەستبەجێ كاردانەوەكان دەستیانپێكرد … یەكەمین ئاگاداركردنەوە لە دوور و نزیكەوە بەرگوێ دەكەوت : دەیانپرسی، كە چی دەوێت؟ پلەوپایە؟ ناوبانگ؟ یا پارە؟ … دەتوانرێت گشت بۆلوانەكان بخرێنە بەردەستی. بەڵام بەو مەرجەی، كە بۆ چینی خێزانەكەی خۆی وەفادار بمێنێتەوە و لە بیری ھوشیاركردنەوەی چینە بێبەشەكاندا نەبێت. ھەر لە ڕۆژانی یەكەمەوە، ئەویان دیتووە، كە لەتەك ھاوڕێكانی لە گەڕەكی ھەژارنشینی “قاسم پاشا” لەسەر پردەكە ڕۆژنامەی سۆشیالیستی دەفرۆشێت.
پاش ئاگاداركردنەوەكان و بۆلوانبەخشینەكان، نۆرەی ھەڕەشەكان دێت. بەڵام نازم گوێی بە ھیچ یەك لەوانە نەبوو و ڕێگەی خۆی گرێتەبەر … فشارەكان لە ئیستانبول ڕۆژ بە ڕۆژ توندتر دەبن و نازم بۆ ئەوەی بتوانێت ئازادانە درێژە بەكارەكەی خۆی بدات، دەچێتە ‘ ئیزمیر ‘.
لەم كاتەدا لە ئیستانبول دەستگییركردنەكان دەستیانپێكردووە و سەرەنجام ئەویش دەكەوێتە ژێر چاودێرییكردن و نووسین و ھۆنراوەكانی ئەو لە گۆڤار و ڕۆژنامەكاندا وەك بەڵگە لە دادگە دەخرێنەڕوو و داواكاریی سزای قورسی زیندان بۆ ئەو دەكەن. خودی نازم لە ‘ئیزمیر’ە و بەنھێنی ژیان دەگوزەریێنێت. لە ئیستانبول لە لەوێنەبوونی خۆیدا دادگەییدەكرێت و پانزە ساڵ زیندان سزادەدرێت.
پۆلیس لە دوی نازم دەگەرێت. لە ئیستانبول ئابڵۆقەی ماڵی باوكی دەدەن. باوكی دەستگیردەكەن و دەیبەنە پۆلیسخانە و داوای دركاندنی شوێنی خۆشاردنەوەی نازم’ی لێدەكەن، بەڵام ھیچ بەدەستناھێنن. خوشكەكەشی دەستگیردەكەن و لێپرسینەوەی لەتەكدا دەكەن، بەڵام ھەر ناتوانن سەرەداوێك لەمەڕ شوێنی خۆشاردنەوەی نازم بەدەستبھێنن.
لەم ماوەدا نازم بەنھێنی لە ‘ئیزمیر’ەوە دێتە ئیستانبول و چەند ڕۆژێك لەلای دایكی دەمێنێتەوە. بە دایكی دەلێت “دایكە، پازدە ساڵ زیندان سزایانداوم، پازدە ساڵ لە پشت دیواری زیندان، لە كاتێكدا كە ھیچ تاوانێكم نییە، ئەوپەڕی گەمژەییە، مەگەر من مرۆڤم كوشتووە، دزیم كردووە،نیشتمانم فرۆشتووە یا دژەخونیم لە نیشتمان كردووە ؟ …….. ھیچكام ! … ئەوان دەیانەوێت پازدە ساڵ من بێدەنگبكەن. بەڵام من كە تاوانێكم نەكردووە، لەبەرئەوە وەھا سزایەك پەسەندناكەم و ھەرگیز ملیپێنادەم. ناچارم نیشتمانم بەجێبھێڵم. … ئێستا گوێم بۆ ڕادێرە دایە، تۆ نیگاركێشی، بەو بۆنەوە ئاراییشكردنیش شارەزای. دەبێت ئێستا ئاوا ڕوخسارم بگۆڕیت، كە نەك تەنیا دوژمنەكانم، بەڵكو دۆستەكانیم نەمناسنەوە”.
‘جەلیلە’ خاتوونی دایكی، گشت ھونەری خۆی لە گۆڕینی ڕوخساری ئەو خستەكار. نازم بە ڕوخساری تازەیەوە، بەخێرایی ماڵئاوایی لە دایكی كرد و بە شەو بە بەلەمێكی مۆتۆری كە بەپێی ڕێكەوتنی پێشتر چاوەڕێی بوو، لە ‘ بوگاز بسفر’ چووە دەریای ڕەش و لەوێوەش بە كەشتی بەرەو ڕوسیە بەڕێکەوت.
نازم حیكمەت دوو ساڵ دیكە لە مۆسكۆ مایەوە و لەم ماوەیەدا بە پەیگیرییەکی تەواوەوە، شەو و ڕۆژ خەریكی ھۆنراوە و شانۆ و ڕوماننووسی بوو. لەم كاتەدا لەتەك ‘موحسن ئەرتوگرول’ یەكێك لە پێشڕەوانی شانۆی ھاوچەرخی توركی، كە دەرھێنەر و ھونەرمەندێكی بەتوانا بوو، یەكدیان ناسی و ئەم ناسینە دواتر لە توركیە بووە ھۆی ھاریكاریی ئەم دووانە ‘موحسن ئەرتوگرول’ یەكەمین كەسێك بوو، كە شانۆنامەكانی نازم حیكمەت’ی لە توركیە بردە سەر شانۆ.
نازم لەم ماوەدا لەتەك دووەمین ھاوسەری’ لنا ‘ كە پزیشك بوو، ئاشنابوو و ھاوسەرییكرد. كاتێك كە لە توركیە یاسای لێبوردنی گشتی پەسەندكراو و ئەم یاسایە تاوانی ڕامیاریشی گرتەوە، نازم لەلایەن خێزانەكەیەوە ئاگاداركرایەوە، كە ئەویش بەر لێبوردنی ئەو یاسایە دەكەوێت. نازم بڕیاری گەڕانەوەی دا و خواستی ھاوسەرەكەشی لەتەك خۆیدا بۆ توركیە ببات، بەڵام ڕووبەڕووی گرفتگەلێك بووەوە، كە یاسا و بڕیارە سەروەرەكانی ئەو كات لەسەر ڕێی ئەو دروستیانكردبوون. ناچار نازم خۆی بەتەنیا گەڕایەوە نیشتمان. بەڵام سەرەڕای یاسای لێبوردنی گشتی، ھەر كە پێینایە خاكی توركیە، لە گوندێكی سەرسنووریی ‘ھوپ’ دەستگیركرا و زنجیر لەدەست، ڕەوانەی زیندان كرا. لەكاتی دەستگیركردنی گیرفانەكانی گەڕان و پارچە كاخەزێكیان دۆزییەوە، كە تێیدا نازم دوایین ھۆنراوەی بەناوی ” لە خەونی ھیراكلیت”دا نووسیوبوو. لەو سەردەمەدا ھەرچەندە یاسای گۆڕینی ڕینووس پەسەندكرابوو، بەڵام خوێندن و نووسین بە پیتی لاتینی بەتەواوی لەنێو خەڵكیدا گشتیی نەبووەوە. نازم’یش ھێشتاكە ھۆنراوەكانی بە پیتی عەرەبی دەنووسین. لەم ڕینووسەدا ‘ھراكلیت’ بە ‘ھراقلیت’ دەنووسرا و كارمەندی لێپرسینەوە، كە وەھا ناوێكی نەبیستبوو، بە ” هر اقلیت / ھەر كەمینەیەك”ی توركی خوێندبوویەوە و بە خەیاڵی خۆی باشترین بەڵگەی لەسەر نازم بەدەستھێنابوو و لە ڕاپۆرتەكەیدا نووسی ” ئەو لە بیری ھەموو كەمینە نەتەوەییەكاندایە و دەیەوێت یاخیان بكات “.
نازم ھەوڵیدا ئەو كارمەندە بەدبەخت و پەیگیرە تێبگەیێنێت، كە ‘ھراقلیت’ فیلۆسۆفێكی یۆنانییە، بەڵام ئەو ڕۆشنكردنەوەیە كارمەندەكەی بەگومانتر كرد و لە ڕاپۆرتەكەیدا ئەم ڕستەیەشی زیادكرد ” لە ھەمووی گرنتر ئەوەیە كە دەیەوێت ‘كەمینە’ یۆنانییەكانیش بۆ یاخیبوون لە دژی فەرمانداریی [حكومەت] نێوەندی ھانبدات “.
زیاتر لە دوو مانگ درێژەیكێشا، تا كارمەندانی یاسا، پرسی “ھر اقلیت” و “ھر اكلیت”یان بۆ ڕۆشنبووەوە. سەرەڕای ئەوەش نازم’یان بە زنجیرەوە بەرەو ‘ئانكارا’ نارد. و دیسانەوە لەوێش زیندانیكرا. بەڵام ڕۆژنامەكان پرسەكەیان بڵاوكردەوە و لەسەر ئەوە ڕەخنەی توند لە دەوڵەت گیران و زیندانیكردنی ھۆنەرێكی ناسراو، وێڕای لەئارادابوونی یاسای لێبوردن بە نادادوەریی بێپەردە ناویانبرد. سەرەنجام دەوڵەت ناچاربوو، كە نازم لە زیندان بكاتەدەرەوە. نازم چووە ئیستانبول پاش چەند ڕۆژ پشوودان، كۆششەكانی خۆی دەستپێكردەوە و كەوتە بڵاوكردنەوەی ھۆنراوەكانی و نووسینی شانۆنامە و ڕۆمان و وتار لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكاندا.
ساڵی ١٩٢٩یە، شەشەمین ساڵیادی لەدایكبوونی كۆماری توركیەیە، بەڵام پاشاییخوازانی خراپەكار و دژەخون لەجێی خۆیاندا ماونەتەوە. فەرمانداریی بووەتە كۆماریی، بەڵام هێشتاكە هزری كۆنە و گەندە لەنێونەچووە و لە وەها بارێكدا هۆنراوە و نووسینەكانی نازم حیكمەت ھێرش قورس دەكەنە سەر ئەوانە و ئەمە دەبێتە ھۆی كاردانەوەی ئەوان؛ پێنووسە ‘دەربارەكان’ وەگەڕدەكەون و نازم بەرەنگاریاندەبێتەوە. لێرەدایە كە تەنزەكانی [ساتیرەكانی] نازم یەك لە دوای یەك لە بەشی ساتیری گۆڤارەکانی ‘مامۆستایانی ناسراوی ئەدەبی’ و سەرۆكانی ‘سەنگین’ و ئەنجومەنە ئەدەبییەكاندا بڵاودەكردەوە. ساتیرە-هۆنراوەكانی نازم بۆخۆیان لە شاكارەكانی ھۆنراوەی ھاوچەرخی توركیە’ن.
یەكەمین پەرتووكی نازم بەناوی ” ٨٣٥ دێڕ” لە ساڵی ١٩٢٩دا بڵاوكرایەوە ئەو ھۆنراوانەی ئەوی دەگرتەخۆ، كە لەنێوان ساڵانی ١٩٢٢ تا ١٩٢٨ ھۆنیبوونییەوە. ناوی ڕاستینەی پەرتووكەكە “گۆرانی خۆرنووشان” بوو. ئەم پەرتووكە، چێوە [فۆرم] و كڕۆكێكی تەواو نوێی بۆ ئەدەبی توركیە داھێنا، بەوەی كە ڕێسای باوی لە ئەدەبیاتی ھۆنراوەدا تێكوپێكدا. زمان و ھزر و چێوەی تەواو نوێ بوو. لاوان بە شەیداییەوە پڕیاندایە ئەم پەرتووكە. تۆفانێك كە ئەم بەرھەمە لە كۆڕ و كۆمەڵی ھونەرییدا بەرپایكردبوو هێشتاکە نەنیشتبوووە، كە دووەمین پەرتووكی نازم بڵاوكرایەوە؛ ” ژو كۆندوسی – یا – او … ” و لەسەر لاپەڕەی یەكەمی پەرتووكەكە نووسیبووی ” بەیادی ھاوەڵم ‘ ژو كۆندوسی – یا – او ‘ ….، كە لە شانگھای سەریان لە جەستەی جیاكردەوە …. “
سەرەڕای ھەموو ئەمانە، نازم بێكار بوو و لە دوی كار دەگەڕا. بەڵام لە ھیچ جێیەك كاریان بەو نەدەدا؛ نە لە فەرمانگەی دەوڵەتیی و نە لە كەرتی تایبەتی. باوكی نازم بووبووە بەڕێوەبەری سینەمایەك و دەرامەتێكی ئاوای نەبوو. ماڵیشیان هەردەم قەرەباڵخ بوو، لەبەرئەوە حیكمەت بەگ، پاش جیابوونەوەی لە ‘جەلیلە’ خاتوون، دووبارە ھاوسەرییكردبووەوە و لە ھاوسەرە تازەكەشی دوو منداڵی ھەبوو. دواجار بە ھەوڵی ‘والا نورەدین’ لە گۆڤاری ‘ مانگی وێناكرد’ كارێكیان بە نازم دا.
ساڵی ١٩٣٢وە، ھەروا نازم خەریكی نووسینی ھۆنراوە و بڵاوكردنەوەی باوەڕ و بەرھەمەكانی خۆیەتی و لەلایەكی دیكەوە لەتەك كەسانی كۆنەپارێز مشتومڕی نووسینیی درێژەپێدەدا. ئیدی لە ھەموو جێیەك ئەویان وەك ھۆنەری گەورە و ڕەسەن دەناسی، پەرتووكەكانی، كۆمەڵە ھۆنراوەكانی بڵاودەبوونەوە و لەم ساڵانەدا ڕۆمانێكی بەناوی ‘ بەنەرجی بۆچی خۆی كوشت؟ ‘ بڵاوکردەوە .
لەم ساڵەدا باوكی نازم دەمرێت و ئەوان واتە نازم و خوشكەكەی ناچاردەبن خانوویەكی بچووك لە دەرەوەی شاری ئیستانبول بەکرێبگرن و لەوێ بۆ گوزەراندنی ژیانیان خەریكی كشتكاریش دەبن. نازم، داوا لە ھاوسەری خوشكەكەی، كە لە شارۆچكە كاردەكات، دەكات، تاکو بێتە لایان و ھاریكارییان بكات. لە دەرەوەی مالەكەیان كێڵگەیەكی گەورە هەبوو، كە بۆ كشتكاریی و چاندن ئامادەیدەكەن ‘پیرایە’ش لەتەكیاندایە و نازم و پیرایە ھێشتا ھاوسەرییانەكردبوو … ھەموویان لە بەیانییەوە تا ئێوارە بەیەكەوە كاردەكەن و شەوانە پێكەوە دادەنیشن و بە جەستەی ماندووەوە، بەڵام بە گیانێكی شادەوە قسەوباس دەكەن و بۆ ئایەندە نەخشەدەكێشن. ئەم ئارامی و شادییە زۆر درێژەناكێشێت. لەم ڕۆژانەدا، جارێكی دیكە دەستگیركردنی ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان دەستپێكردووەتەوە، ڕۆژێك پیاوانی دەسەڵات دەڕژێنە ماڵیانەوە و نازم’یش دەستگیردەكەن و ئەم جارە داوای لەسێدارەدانی بۆ دەكەن. ھەرچەندە ھێشتا ھیچ بەڵگەیەكیان لەبەردەستدا نییە، بەڵام پەرتووكەكانی و نووسینەكانی نازم، كە چاپ و بڵاوكردنەوەیان لەو کاتەدا ئازاد بوو، وەك بەڵگەیەك بۆ تاوانباربوونی دەكشرێنە دادگەوە.
Nazm Hîkmet baştir bnasîn / 2
Normal
0
false
false
false
MicrosoftInternetExplorer4
st1\:*{behavior:url(#ieooui) }
/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:”Table Normal”;
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-parent:””;
mso-padding-alt:0cm 5.4pt 0cm 5.4pt;
mso-para-margin:0cm;
mso-para-margin-bottom:.0001pt;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:10.0pt;
font-family:”Times New Roman”;
mso-ansi-language:#0400;
mso-fareast-language:#0400;
mso-bidi-language:#0400;}
Nazm Hîkmet baştir bnasîn
Regî Honrawekanî min le Xxakî Sserzemînimdaye
Nazm Hîkmet
w. le Farsîyewe : Hejên
Beşî duwem
le nozde sallîda xwênkarî Zzankoy Mmosko bû
Nazm û wala çûne ‘ zankoy mîletanî xorhellat ‘ le mosko û le beşî zansitî ramyarîda destyan be xwêndin kird. Lem zankoyeda fêrixwazanî zorêk le wllatanî asyayî xerîkî xwêndnin û nazm û wala nexşey hawellêtî letek ewanda daderêjn: ‘ ês cîb wefa ‘ xellkî hîndustan, ‘sî- ya – u’ xellkî çayna, ‘lahutî’î honer xellkî êran û ‘sllêman rostem’ honerêkî dîke xellkî azerbaycanî sovyet, nasrawtirînyan bûn.
Lem dewrubere fêrixwazîyeda çwar kes le giştyan leyekewe nzîktrin, ke bezorîy pêkewe jyanyan deguzerand. ‘abd ‘almof (nasraw be ‘pitrusyan’ ), kurrî yekêk le musullmananî ‘krîme’ye û çend zman dezanêt û be turkî wek zmanî daykîy xoy qsedekat. Ew zor harîkarîy nazm dekat û le gişt griftekanîda yawerî debêt. ‘almuf honrawekanî nazm werdegêrrête ser zmanî rusî û debête hoy ewey, ke nazm le korr û komellî edebîda nawbang peydabkat. Nazm lew hemû geşt û nîştecêbûn û sergerdanîyaneyda tenya ştêk, ke hergîz feramoşînekrid, honrawe honînewe bû û ew bexoy debêjêt ” be radey baranêk, ke bedrêrayî sall le mosko debarêt, honrawem gutuwe”. Bellam ‘almuf tûşî ‘werem’ buwe û çend mangêk zyatir najî.
‘sî- ya – u’ fêrixwazî çaynî, ke arezûy gerranewey bo çayna û piştîwanîkirdnî şorrşî nîştmanekey heye. ‘anuşka’ kîjêkî rus, ke bawkî serbazanî cenerrall ‘kulçak’, ke le djî fermandarîy [hkumetî] tazey bolşevîkî decenga, le pêş çawî gulebaranîkirduwe û kuştibûy û dwatir daykî be nexoşî tîfus Tiyphus mirduwe. Nêwanî anuşka û ‘sî- ya – u’ sozdarîyekî frawanî amête be xoşewîstî hebû, bellam ‘sî- ya – u’ fretir le xoşewîstî bîrî lelay rizgarî xellkî nîştmanekey bû. Leberewe ewan becêdehêllêt û degerrêtewe çayna û zorî pênaçêt, ke hewallî serbrrînî ew lelayen dagîrkeranî nîştmanekeyewe degat. ”almuf’îş becorêkî dîke demrêt. Şewêk wek hemîşe şad û xendan deçête korrî dostaney ewan û beşêweyekî çawerrwannekraw, le barey mergewe dedwêt û paş satêk [alsa’e], le katî çûnexwarewe le apartmanekewe, ke le nhomî çwareme, wek hemîşe be xlîskanê be mehcerey pêplîkaneda berew xwar xoy dexzênêt, paş kemêk hawellekanî leberdem pêplîkanekanî nhomî yekemda mêşk pjaw û bêgyankewtû, deybînin.
Anuşka û nazm ke şeydayane yekdîyan xoşdewêt, tenya demênnewe, bellam herdem sêberî ‘sî- ya – u’ lenêwanyandaye û nazm’îş wek ‘sî- ya – u’ arezûy gerranewey bo nîştmanekey û rizgarkirdnî turkyey heye, tenanet le beramber pêşnyarî aşkray anuşka bo hawserîkirdin letek ew, xoy ladedat.
Lem nêweda kîjêkî turk benawî ‘nezhet’, ke le xizmanî dûr û nasyawanî xêzanî nazm’e û le zankoy mosko dexwênêt, le nazm nzîkdebêtewe û nasyawî pêştiryan degorrêt be xoşewîstî û dwatir debête hawserî. Lem kateda nazm temenî 21 salle û xoy watenî ‘dêwêkî çawşîn’e, ke arezûgelêkî dêwasay le serdaye û arezûy kîjolleyek, ke xozgey xanûyekî giçke û baxçeyekî pirr le zerdegullî yasemînî heye, natwanêt em sewdayane bêt. Leberewe hawserîyekeyan sallêk drêjenakêşêt , ke kîjolleke ew becêdehêllît û degerrêtewe îstanbul û eme kotayî yekemîn hawserîy nazm debêt.
Honrawey “dêwî çawşîn û naske jnî xincîle” lebomaweyeke, ke lem hawserîye mawe kurteda bo edebyatî turk becêmawe. Em honraweyey nazm hîkmet le pley yekemda nîşaney geyîştinî ewe be qonaxî pêgeyînî honerane û nmûneyeke le honrawe drewşawe yekemînekanî ew, ke tyayanda awazî muzîkî honrawey dîwanî letek peyvînî sade xellk têkellkrawe û şêwazêkî nwêy le honrawey turkî’da dahênawe . …
Ew dêwêkî çawşîn bû
Şeyday naske jnêkî xincîle
Xewnî jne xanûyekî giçke bû
ke le baxçekeyda
Çlle yasmînî zerd
gullî kirdbêt
Dêw, dêwasa hezî lêbû û
Destanî dêw bo cure karêkî gewre
çêkrabûn
Ke neydetwanî xanûy giçke robnê û
le dergey xanûy giçke bda
Xanûyek ke le baxçekeyda
zerdegullî yasemîn
pişkutûbê
Ew dêwêkî çawşîn bû
Şeyday naske jnêkî xincîle
Naske jnî xincîle
Tasey aramî kird
Le nêwerrêy dûrudrêjî dêwda mandûbû û
Mallawayî le dêwî çawşîn kird û
Qollî le qollî kurtebneyekî dewllemend na
çuwe xanûyek, ke zerdegullî yasemîn
le baxçekeyda
Pişkutuwe û
Êstake îdî dêwî çawşîn baş dezanêt
Ke xanûyek be çlle yasemînî zerdewe
le baxçekeyda pişkutuwe
Bo arezuwe dêwasakan
Tenanet gorrîş natwanêt hebêt
Newtraw nemênêtewe, ke nazm le tewawî ew maweda beşêweyekî rêkupêk namey bo bawkî û daykî û samye’î xuşkî denûsî û denard … Namekanî nazm hîkmet, boxoyan komellêkî sernicrrakêşn. Bellam le lewênebûnî nazm’da bawkî û daykî leyekcyabûnewe û daykî nazm ‘celîle’ xatûn, le parîs dejî û drêje be wênekîşan dedat.
Lem kateda cengekanî serbexoyî le turkye kotayyanhatuwe. ‘mustefa kemal paşa’ le hemû berekanda lewane berey ramyarîyda serkewtûbuwe û dagîrkeran îstanbul’yan becêhêştuwe û ‘îzmîr’îş lelayen supay mîlî’yewe rizgarkrawe, rjêmî paşayetî hellgerrawetewe û dwa paşay usmanî derkrawe û fermandarîy ‘hkumetî’ komarî le turkye rageyêndrawe. Mustefa kemal paşa lelayen encumenî gewrewe wek yekemîn serokkomarî turkye hellbijêrdrawe û netewey turk naznawî “babî turk”î pêbexşîwe.
Nazm hîkmet drêje be xwêndinî xoy dedat. Le dwasallî zankodaye, ke lênîn demrêt û ew wek nwênerî zankokeyan,molletî pênc xulek pasewanî le tenîşt cenazekey lênîn’î pêdedrêt ; ” lênîn’mi nedîtuwe, bellam le sallî 1924da pasewanî cenazekey ewm kirduwe.”
Dwacar sallêk dwatir, wate le sallî 1925da nazm degerrêtewe îstanbul û be bawke pîr û xuşkekey, ke behoy dûbare bînînewey ewewe eşkî şadîyan derrêja, gut ” îdî hîçîdîke le êwe danabrrêm”. Bellam hîç yek lewan lew sateda neyandezanî ke eme hêştake seretayî dabrranekane.
Nazm hîkmet, îdî ew lawe 25 sallane nîye, gorrangelêkî zorî cesteyî û gyanîy lewda derkewtûne û ew gorranane le hemûy zyatir le honrawey ewda bedîdekrên.
Nazm destebecê paş hatnî bo îstanbul, dekewête bllawkirdnewey honrawekanî û deyewêt ewey ke le serzemînî şorrşî rusye’î sovyetî fêrbuwe, le turkye pyadeybkat…. Le govar û rojnamekanda honrawe bllawdekatewe û le konifransekanda beşdarîdekat. Karî serekî ew beşdarîykirdin bû le destey nûseranî govarî “roşnibîran Aydisinlik ”
Bellam destbecê kardanewekan destyanpêkrid … Yekemîn agadarkirdnewe le dûr û nzîkewe bergiwê dekewt : deyanpirsî, ke çî dewêt? Plewpaye? Nawbang? Ya pare? … Detwanrêt gişt bolwanekan bixrêne berdestî. Bellam bew mercey, ke bo çînî xêzanekey xoy wefadar bmênêtewe û le bîrî huşyarkirdnewey çîne bêbeşekanda nebêt. Her le rojanî yekemewe, ewyan dîtuwe, ke letek hawrrêkanî le gerrekî hejarinşînî “qasm paşa” leser pirdeke rojnamey soşyalîstî defroşêt.
Paş agadarkirdnewekan û bolwanbexşînekan, norey herreşekan dêt. Bellam nazm gwêy be hîç yek lewane nebû û rêgey xoy grêteber … Fşarekan le îstanbul roj be roj tundtir debin û nazm bo ewey bitwanêt azadane drêje bekarekey xoy bdat, deçête ‘ îzmîr ‘.
Lem kateda le îstanbul destigîyirkirdnekan destyanpêkirduwe û serencam ewîş dekewête jêr çawdêrîykirdin û nûsîn û honrawekanî ew le govar û rojnamekanda wek bellge le dadge dexrênerrû û dawakarîy szay qursî zîndan bo ew deken. Xudî nazm le ‘îzmîr’e û benhênî jyan deguzeryênêt. Le îstanbul le lewênebûnî xoyda dadgeyîdekrêt û panze sall zîndan szadedrêt.
Polîs le duy nazm degerêt. Le îstanbul ablloqey mallî bawkî deden. Bawkî destigîrdeken û deybene polîsxane û daway dirkandinî şwênî xoşardnewey nazm’î lêdeken, bellam hîç bedestnahênin. Xuşkekeşî destigîrdeken û lêprisînewey letekda deken, bellam her natwanin seredawêk lemerr şwênî xoşardnewey nazm bedestibhênin.
Lem maweda nazm benhênî le ‘îzmîr’ewe dête îstanbul û çend rojêk lelay daykî demênêtewe. Be daykî delêt “dayke, pazde sall zîndan szayandawm, pazde sall le pişt dîwarî zîndan, le katêkda ke hîç tawanêkim nîye, ewperrî gemjeyye, meger min mrovim kuştuwe, dzîm kirduwe,nîştmanim froştuwe ya djexunîm le nîştman kirduwe ? …….. Hîçkam ! … Ewan deyanewêt pazde sall min bêdengibken. Bellam min ke tawanêkim nekirduwe, leberewe weha szayek pesendnakem û hergîz mlîpênadem. Naçarm nîştmanim becêbhêllm. … Êsta gwêm bo radêre daye, to nîgarkêşî, bew bonewe arayîşkirdnîş şarezay. Debêt êsta awa ruxsarm bgorrît, ke nek tenya dujimnekanim, bellku dostekanîm nemnasnewe”.
‘celîle’ xatûnî daykî, gişt hunerî xoy le gorrînî ruxsarî ew xistekar. Nazm be ruxsarî tazeyewe, bexêrayî mallawayî le daykî kird û be şew be belemêkî motorî ke bepêy rêkewtinî pêştir çawerrêy bû, le ‘ bugaz bsifr’ çuwe deryay reş û lewêweş be keştî berew rusye berrêkewt.
Nazm hîkmet dû sall dîke le mosko mayewe û lem maweyeda be peygîrîyekî tewawewe, şew û roj xerîkî honrawe û şano û rumannûsî bû. Lem kateda letek ‘muhsin ertugrul’ yekêk le pêşrrewanî şanoy hawçerxî turkî, ke derhêner û hunermendêkî betwana bû, yekdyan nasî û em nasîne dwatir le turkye buwe hoy harîkarîy em duwane ‘muhsin ertugrul’ yekemîn kesêk bû, ke şanonamekanî nazm hîkmet’î le turkye birde ser şano.
Nazm lem maweda letek duwemîn hawserî’ lna ‘ ke pzîşk bû, aşnabû û hawserîykird. Katêk ke le turkye yasay lêburdinî giştî pesendikraw û em yasaye tawanî ramyarîşî girtewe, nazm lelayen xêzanekeyewe agadarkrayewe, ke ewîş ber lêburdinî ew yasaye dekewêt. Nazm birryarî gerranewey da û xwastî hawserekeşî letek xoyda bo turkye bbat, bellam rûberrûy griftgelêk buwewe, ke yasa û birryare serwerekanî ew kat leser rêy ew drustyankirdbûn. Naçar nazm xoy betenya gerrayewe nîştman. Bellam sererray yasay lêburdinî giştî, her ke pêynaye xakî turkye, le gundêkî sersinûrîy ‘hup’ destigîrkra û zincîr ledest, rewaney zîndan kra. Lekatî destigîrkirdnî gîrfanekanî gerran û parçe kaxezêkyan dozîyewe, ke têyda nazm dwayîn honrawey benawî ” le xewnî hîraklît”da nûsîwbû. Lew serdemeda herçende yasay gorrînî rînûs pesendikrabû, bellam xwêndin û nûsîn be pîtî latînî betewawî lenêw xellkîda giştîy nebuwewe. Nazm’îş hêştake honrawekanî be pîtî ‘erebî denûsîn. Lem rînûseda ‘hraklît’ be ‘hraqlît’ denûsra û karmendî lêprisînewe, ke weha nawêkî nebîstibû, be ” hir aqlît / her kemîneyek”î turkî xwêndibûyewe û be xeyallî xoy baştirîn bellgey leser nazm bedestihênabû û le raportekeyda nûsî ” ew le bîrî hemû kemîne neteweyyekandaye û deyewêt yaxyan bkat “.
Nazm hewllîda ew karmende bedbext û peygîre têbgeyênêt, ke ‘hraqlît’ fîlosofêkî yonanîye, bellam ew roşinkirdneweye karmendekey begumantir kird û le raportekeyda em risteyeşî zyadkird ” le hemûy grintir eweye ke deyewêt ‘kemîne’ yonanîyekanîş bo yaxîbûn le djî fermandarîy [hkumet] nêwendî hanbdat “.
Zyatir le dû mang drêjeykêşa, ta karmendanî yasa, pirsî “hir aqlît” û “hir aklît”yan bo roşinbuwewe. Sererray eweş nazm’yan be zincîrewe berew ‘ankara’ nard. Û dîsanewe lewêş zîndanîkra. Bellam rojnamekan pirsekeyan bllawkirdewe û leser ewe rexney tund le dewllet gîran û zîndanîkirdnî honerêkî nasraw, wêrray learadabûnî yasay lêburdin be nadadwerîy bêperde nawyanbird. Serencam dewllet naçarbû, ke nazm le zîndan bkatederewe. Nazm çuwe îstanbul paş çend roj pşûdan, koşşekanî xoy destipêkirdewe û kewte bllawkirdnewey honrawekanî û nûsînî şanoname û roman û wtar le rojname û govarekanda.
Sallî 1929ye, şeşemîn sallyadî ledaykbûnî komarî turkyeye, bellam paşayîxwazanî xrapekar û djexun lecêy xoyanda mawnetewe. Fermandarîy buwete komarîy, bellam hêştake hizrî kone û gende lenêwneçuwe û le weha barêkda honrawe û nûsînekanî nazm hîkmet hêrş qurs dekene ser ewane û eme debête hoy kardanewey ewan; pênûse ‘derbarekan’ wegerrdekewn û nazm berengaryandebêtewe. Lêredaye ke tenzekanî [satîrekanî] nazm yek le dway yek le beşî satîrî govarekanî ‘mamostayanî nasrawî edebî’ û serokanî ‘sengîn’ û encumene edebîyekanda bllawdekirdewe. Satîre-honrawekanî nazm boxoyan le şakarekanî honrawey hawçerxî turkye’n.
Yekemîn pertûkî nazm benawî ” 835 dêrr” le sallî 1929da bllawkrayewe ew honrawaney ewî degirtexo, ke lenêwan sallanî 1922 ta 1928 honîbûnîyewe. Nawî rastîney pertûkeke “goranî xornûşan” bû. Em pertûke, çêwe [form] û krrokêkî tewaw nwêy bo edebî turkye dahêna, bewey ke rêsay bawî le edebyatî honraweda têkupêkda. Zman û hzir û çêwey tewaw nwê bû. Lawan be şeydayyewe pirryandaye em pertûke. Tofanêk ke em berheme le korr û komellî hunerîyda berpaykirdbû hêştake nenîştibûwe, ke duwemîn pertûkî nazm bllawkrayewe; ” ju kondusî – ya – aw … ” Û leser laperrey yekemî pertûkeke nûsîbûy ” beyadî hawellm ‘ ju kondusî – ya – aw ‘ …., ke le şanghay seryan le cestey cyakirdewe …. “
Sererray hemû emane, nazm bêkar bû û le duy kar degerra. Bellam le hîç cêyek karyan bew nededa; ne le fermangey dewlletîy û ne le kertî taybetî. Bawkî nazm bûbuwe berrêweberî sînemayek û derametêkî away nebû. Mallîşyan herdem qereballx bû, leberewe hîkmet beg, paş cyabûnewey le ‘celîle’ xatûn, dûbare hawserîykirdbuwewe û le hawsere tazekeşî dû mindallî hebû. Dwacar be hewllî ‘wala nuredîn’ le govarî ‘ mangî wênakrid’ karêkyan be nazm da.
Sallî 1932we, herwa nazm xerîkî nûsînî honrawe û bllawkirdnewey bawerr û berhemekanî xoyetî û lelayekî dîkewe letek kesanî koneparêz miştumrrî nûsînîy drêjepêdeda. Îdî le hemû cêyek ewyan wek honerî gewre û resen denasî, pertûkekanî, komelle honrawekanî bllawdebûnewe û lem sallaneda romanêkî benawî ‘ benercî boçî xoy kuşt? ‘ bllawkirdewe .
Lem salleda bawkî nazm demrêt û ewan wate nazm û xuşkekey naçardebin xanûyekî bçûk le derewey şarî îstanbul bekrêbgrin û lewê bo guzerandinî jyanyan xerîkî kiştkarîş debin. Nazm, dawa le hawserî xuşkekey, ke le şaroçke kardekat, dekat, taku bête layan û harîkarîyan bkat. Le derewey malekeyan kêllgeyekî gewre hebû, ke bo kiştkarîy û çandin amadeydeken ‘pîraye’şi letekyandaye û nazm û pîraye hêşta hawserîyanekirdbû … Hemûyan le beyanîyewe ta êware beyekewe kardeken û şewane pêkewe dadenîşn û be cestey manduwewe, bellam be gyanêkî şadewe qsewbas deken û bo ayende nexşedekêşn. Em aramî û şadîye zor drêjenakêşêt. Lem rojaneda, carêkî dîke destigîrkirdnî roşnibîran û azadîxwazan destipêkirduwetewe, rojêk pyawanî desellat derrjêne mallyanewe û nazm’îş destigîrdeken û em care daway lesêdaredanî bo deken. Herçende hêşta hîç bellgeyekyan leberdestda nîye, bellam pertûkekanî û nûsînekanî nazm, ke çap û bllawkirdneweyan lew kateda azad bû, wek bellgeyek bo tawanbarbûnî dekşirêne dadgewe.

نازم حیكمەت باشتر بناسین / ١
نازم حیكمەت باشتر بناسین
ڕەگی ھۆنراوەكانی من لە خاكی سەرزەمینمدایە
نازم حیكمەت
و. لە فارسییەوە : ھەژێن
بەشی یەكەم
لە سێ ساڵیدا لە حەڵەبی تازە، پاشا بووم
ساڵی لە دایکبوونی نازم حیکمەت ١٩٠٢ی زاینییە. لەم ساڵەدا یەکەمین کۆنگرەی شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازانی سەرتاسەری ئیمپراتۆری گەورەی عوسمانی لە پاریس دەبەسترێ و ئەم کۆنگرەیە سەرەتایەکە بۆ ھەڵگێڕانەوەی کۆشکی سەرکوتگەرانەی سوڵتان عەبدولحەمید دووەم ئیمپراتۆری سەرکوتگەری عوسمانی.
‘حیکمەت بەگ’ باوکی نازم ئەندامی شالیارگەی کاروباری دەرەوەی عوسمانییە و لە ‘سالۆنیك’ خزمەتدەكات و باپیرە گەورەی ‘نازم پاشا’ لە پیاوانی دەوڵەتی عوسمانییە، كەسێكی ئازادە و شەیدای ھۆنراوە و ئەدەب و ھۆگری ھۆنراوەكانی ‘مەولەوی’یە و لە سەرەتادا والی زۆرێك لە ویلایەتەكانی توركیە بووە، بەڵام چونكە لە ماوەی فەرمانڕەواییدا لە مێرسین دژی خۆبەدەستەوەدان [كاپیتۆلاسیۆن] وەستاوەتەوە و ئینگیزێكی مرۆڤكوژی بەبێ ڕەزامەندی كۆشكی پاشایەتی لەسێدارەدا، بەو ھۆیەوە لەبەرچاوی سولتان كەوت و ئەوییان بەشێوەی نیوە دوورخرانەوەیەك وەك ‘والی’ ناردە حەڵەب.
‘حیكمەت بەگ’یش لەم كاتانەدا لە خزمەتی شالیارگەی دەرەوە وەرس دەبێت، بە ھاوسەرەكەی ‘جەلیلە’ خاتوون، كچی ‘ئەنوەر پاشا’ كە ژنێكی جوان، تێگەیشتوو و خوێنەدوار بوو و زمانی فەرەنسی بە چاكی دەزانێ و نیگاركێشیشدەكات دەڵێت “من لە شالیارگەی دەرەوە وازدەھێنم, چونكە لەم بارەدا یان دەبێت لایەنگری سولتان بیت و سیخوڕیی بكەی یان ئازادیخواز بی و بەرەوپیری مەرگ بڕۆی.” بە ڕەزامەندی جەلیلە خاتوون واز لە كارەكەی دێنێ و لەبەرئەوەی كە لەو جێیە دەرامەتێكی نییە، ناچار كوڕە تازە لەدایكبووەكەیان ‘نازم’ لەتەك خۆیاندا دەبەن و دەچنە حەڵەب بۆ لای نازم پاشا. نازم حیكمەت تا سێ ساڵی لە حەڵەب لەلای باپیرەی دەژی و لێرەدا مەبەست لەو ساڵانەیە، كە لە ھۆنراوەی ‘ئۆتۆبیۆگرافی’ خۆیدا دەڵێت ” لە حەڵەبی تازە پاشا بووم”.
سەرئەنجام پاشا’ش خانەنشینكراو لەتەك خێزانەكەیدا گەڕایەوە ئیستانبول. موچەی خانەنشینی پاشا بەشی ژیانی خێزانەكەی نەدەكرد. نازم كە یەكەم جار ناردبوویانە فێرگەی مناڵە دەوڵەندەكان، ناچار گواستیانەوە بۆ فێرگەیەكی ھەرزانتر، بەڵام باپیرەی خانەنشین، ھەرچەندە لەكاتی دەستكورتیشدا ماڵەكەی ھەمیشە پڕ بوو لە میوان، بەڵام بێجگە لە باسی ھۆنراوە و ھۆنەری، ھیچ كارێكی دیكەی نەبوو و نازم’ی بچكۆڵەش لە تەنیشتی ئەو و لەژێر كارایی كەشی ئەم كۆڕ و كۆمەڵانەدا لەتەك شەیدابوونی بۆ ھۆنراوە و ھۆگریی بۆ ‘مەولەوی’ گەورە بوو.
لەم ڕۆژانەدا جەنگی جیھانی یەكەمیش دەستیپێكرد بوو و دەوڵەتی ئوسمانی شانبەشانی ئاڵمانیا چووبووە جەنگەكەوە و ئەم كارە ھەژاری خێزانەكەی زیاتر دەكرد. لە ھەمانكاتدا ‘پاشا’ كە لە گەڕەكەكەدا بە پایەیەكی بەرز دادەنرا، ھەمیشە خۆی ناچار بە یارمەتی ھەژاران دەدی، كە ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندابوون و دەھاتنە بەر دەركەكەی و ئەو دەرامەتە كەمەشی لەنێو ھەژاراندا دابەشدەكرد.
نازم پەڕاوەكانی فێرگەی، یەك بە یەك لەو ھۆنراوانەی كە دەھۆنینەوە، پڕدەكردەوە. لە كۆتایی جەنگدا ئەو ھۆنراوانەی كە نازم دەیانھۆنێتەوە، لە كۆڕوكۆمەڵەكانی باپیرەیدا دەخوێندرانەوە و ھەموویان ئافەرینیان لێدەكرد. ‘جەمال پاشا’ شالیاری دەریاوانی كە ئەندامی ئەم كۆڕوكۆمەڵانەیە، شەیدای خۆشی و چالاكی نەوەی پاشا دەبێت و ھانیدەدا، تاوەكو بچێتە فێرگەی ھێزی دەریایی. نازم بەو پێشنیارە ڕازی دەبێت و دەچێتە فێرگەی سەربازییەوە.
شایانی باسە كە پێنج ساڵ دواتر لە ١٩٢٢دا نازم و جەمال پاشا لە مۆسكۆ یەكتردەبیننەوە. جەمال پاشا وەك جاران داوا لە نازم دەكات، كە ھۆنراوەیەكی بۆ بخوێنێتەوە و نازم بۆی دەخوێنێتەوە. ڕوخساری پاشا دەشێوێ. ناچار بێدەنگییەكەی دەشكێنێت و دەڵێت ” ئەگەر ڕێوشوێنی جارانم ھەبووایە، داوامدەكرد لە سێدارەت بدەن و لەژێر سێدارەكەدا دەگریام.”
نازم وەڵامی دەداتەوە “بەڵام جیاوازی من و تۆ ئەوەیە، كە من تۆم لە سێدارەدەدا و نەشدەگریام.”
ئایا لەماوەی ئەم پێنج ساڵەدا نازم چی بەسەر ھاتبوو و چۆن نەوەی پاشا گەیشتبووە مۆسكۆ و بووبووە ھۆنەرێكی شۆڕشگێڕ. ڕووداوەكانی ئەم پێنج ساڵە بەكورتی :
نازم فێرگەی دەریایی تەواوكرد و بۆ خولی پراكتیكی چووە ھێزی دەریاییەوە، بەڵام پاش تووشبوونی بە لاڕەشە pleuritis سییەكانی بە خەستی خڵت دەگرن و لەخزمەتكردن لەنێو ھێزی دەریاییدا لێیدەبوورن.
ساڵی ١٩٢٠، دوو ساڵ بەسەر كۆتایی جەنگدا تێپەڕیوە. دەوڵەتی ئوسمانی لە جەنگدا شكستی خواردووە و گشت وڵاتەبندەستەكانی ئەو ئیمپراتۆرییە ئازادكراون و لەو ئیمپراتۆرییە پانوپۆڕە تەنبا خاكی بنەڕەتی توركیە واتە ‘ئاسیای بچووك’ ماوەتەوە. بەڵام لەم سنوورە فەرمانڕەواییە بچووكەشدا، ئیدی سەربەخۆی لەئارادانەبوو. ‘سولتان موحەمەد’ی پێنجەم لە دەسەڵات خۆی كێشایەوە و ‘سولتان موحەمەد’ی شەشەم لەجێی ئەو چووە سەر تەخت. ئیستانبول لەلایەن ھێزە ھاوپەیمانەكانەوە داگیركرابوو، ‘بابعالی’ و كۆشكی ‘دۆلما باخچە DOLMABAHÇE SARAYI’ لە بێدەنگییەكی مەرگباردا نیشتبوو و دوا ئیمپراتۆڕی ئوسمانی لە دەستی ھێزە داگیركەرەكاندا تەنیا بووكەشوشەیەك بوو. میلەت بەگشتی لە سولتان تەمابڕ بووبوون و گشت چاویان بڕیبووە ئاناتۆڵی و بەرەو ‘موستەفا كەمال پاشا’ كە لە ئانكارا ‘ھێزی میللی’ی دامەزراند و دەكەوێتە ھەوڵی ڕزگاركردنی وڵات لەدەست بێگانەكان. داھاتوو لە ئاناتۆڵی’یە، ھیوا لە ئاناتۆڵی’یە، پەیوەندی دەوڵەت لە ئاستانبول لەتەك ئاناتۆڵی’دا پچڕاوە و ئەو كەسانەی كە ھۆگری ڕزگاری نیشتمانن، ڕوو دەكەنە ئانكارا.
لەم ساڵەدا ‘نازم حیكمەت’ی ھەژدە ساڵە لە كۆڕ و كۆمەڵە ھونەرییەكانی ئیستانبول’دا وەك ھۆنەرێك تەواو ناسراوە. ھۆنراوەكانی لە گۆڤار و ڕۆژنامەكاندا چاپدەكرێن، لە پێشبڕكێی ھۆنراوە’دا بەشداریدەكات و براوەدەبێت. بەڵام بۆ ئەو ژیان لە ئیستانبول كە لەژێر پۆستاڵی داگیركەراندایە، لە توانای بەرگەگرتندا نییە. دواجار بڕیاری خۆی دەدات. بەبێ ئەوەی لەم بارەوە لەتەك باوكی قسانبكات، لەتەك یەكێك لە ھاوەڵە دڵسۆزەكانی ‘والا نورەدین’ گەشتی خۆی بۆ ئاناتۆڵی دەستپێدەكات. لەم گەشتەدایە، كە بۆ یەكەم جار نازم ڕوخساری كەتواریی نیشتمان و گەلەكەی خۆی دەبینێت. یەكەمین جارە كە لەتەك ژیانی كولەمەرگی ژنان و مناڵانی برسی و ڕووتەڵە و نەخۆشی نیشتمانەكەی خۆیدا ئاشنادەبێت. نازم ھەرگیز تا كۆتایی تەمەنی ناتوانێت ئەوەی كە لە ئاناتۆڵی بینیویەتی لەبیربكات و لەوەو بەدواوە، گشت ھۆنراوەكانی ئەو سروش لە ژیانی ئەم خەڵكەوە وەردەگرن و بۆ ئەم خەڵكە دەبن.
نازم و ‘والا’ لە ئیستانبوڵەوە چوونە ‘ئینەبولو’ و لەوێوە بە پێخاوسی بەنێو گوندی وێران و خەڵكی نەخۆش و برسیدا ڕێگەی ئانكارا’یان گرتەبەر. ئەم گەشتە، حەوت ڕۆژ درێژەیكێشا. ئانكارا لەنێو ھەژاری و بەدبەختی و بێچارەییدا خەریكبوو نوقمدەبوو، بەڵام ھۆنەری لاو ڕێگەی خۆی ھەڵبژاردبوو؛ دەیویست لە جەنگی سەربەخۆییدا بەشداریبكات. ھەوڵێكی زۆری دا، بەڵام ئەوییان وەرنەگرت، كەسانێك بوون، كە دەیانزانی سییەكانی ئەو نەخۆشن و پێشتر لە خزمەتی سەربازی لێیبودراوە. خزم و كەسانێك، كە لە ئانكارا ھەیبوون، ھەوڵیاندا تاوەكو كارێكی گونجاوی لە نووسینگەی چاپەمەنی ئانكارا بۆ پەیدابكەن. بەڵام نازم ڕازینەبوو و ئەو ویستی بینێرنە جەنگ یا وەك مامۆستا بنێرنە گوندەكانی ئاناتۆڵی. بەم ھۆیەوە دەیویست خەڵكی ئاناتۆڵی باشتر و زۆرتر بناسێت. ئەویان نەناردە جەنگ، بەڵام توانی بەپێداگرتنێكی زۆر، فەرمانی مامۆستاییەكەی لە لادێی ‘بولو’ بەدەستبێنێ و ھاوەڵەكەشی ‘والا’ كەوتە دوای ئەو و ھەدووك چوونە ‘بولو’.
لە ھاوینی١٩٢١دا نازم و ھاوەڵەكەی بەپێ كەوتنەڕێ. نازم لەنیوەی ڕێدا نەخۆشكەوت و بە خزمەتگەریی گوندنشینان چاكبووەوە و دواجار ماندوو و نیوە گیان، گەیشتنە ‘بولو’.
مامۆستایی لە ‘بولو’ ئەوی زیاتر لە خەڵكی ھەژار و لێقەوماوی ئەو ناوچەیە نزیكدەكردەوە. ھەرچەندێك پەیوەندی خەڵكی لەتەك نازم’دا زیاتردەبوو، زەنگی مەترسی بۆ ئاخا و سەرۆكھۆزە ناوچەییەكان دەزرینگایەوە، بەجۆرێك كە سەرئەنجام بڕیاڕی كوشتنی ئەویان دا و ئەگەر یارمەتی ‘ضیاء حلمی’ فەرمانداری ‘بولو’ نەبووایە، كە كەسێكی ڕۆشنبیر بوو، لەوانەیە پەڕاوی ژیانی ھۆنەر [نازم حیكمەت] ھەر لەو گوندە دووردەستەدا داخرایە. ‘ضیاء حلمی’ دەستبەجێ نازم و ھاوڕێكەی لە ‘بولو’ دەربازكرد و بردنیە گوندێكی ئاو و ھەوا خۆش لەو نزیكانە. نازم لەوێندەرێ ژیانێكی تا ڕادەیەك ئاسوودەی ھەبوو و دەیپەرژایە سەر خوێندنەوە و نووسین و ھۆنینەوەی ھۆنراوە. لە ‘ضیاء حلمی’یەوە فێری فارسی دەبوو و ھەروەھا خەریكی باشتر فێربوونی زمانی فەرەنسی دەبوو، كە لە مناڵیدا لە دایكییەوە فێربوو بوو. لەنێو ئەو پەرتووكانەی كە دایكی بۆی ناردبوو، چەند پەرتووك لەبارەی شۆڕشی فەرەنسەوە بوون، كە نازم بە ھۆگرییەوە دەیخوێندنەوە و بەردەوام ئارەزومەند بوو، كە شۆڕشێك وەك شۆڕشی فەرەنسە لە وڵاتەكەی ئەویشدا ڕووبدات، بەڵام ‘ضیاء حلمی’ ئەوی لەم خەون و خەیاڵە دەرھێنا و پێیگوت كە ” ئەو شۆڕشە ئیدی بەسەرچووە. شۆڕشێكی گەورەتر و قوڵتر لەم وڵاتە ھاوسێەماندا لە ڕوسیە ڕویداوە و سەیرە كە ھێشتاكە ئێوە لە ئارەزوو وخەونی شۆڕشی بۆرجوازی فەرەنسەدان.” ئەم وتانە و قسەوباسی دوورودرێژ، كە بەدوای ئەوەدا پێكەوە ھەیانبوو، بەرە بەرە نازم’یان لەژێر كارایی شۆڕشی فەرەنسە ڕزگاركرد و بیر و سەرنجی ئەوی بەلای شۆڕشی ڕوسیە’دا شكایەوە. ئیدی نازم و ھاوەڵەكەی ‘والا’ لە جیاتی فەرەنسە و پاریس دەیانویست بچنە ڕوسیە و بەتایبەت مۆسكۆ.
دواجار بڕیاری یەكجارەكی خۆیان دا و ‘ضیاء حلمی’یش لەم بارەوە كۆمەكیكردن. تەنانەت خودی ئەو پێیوتن كە لەتەكیاندا دێت و پێكەوە ئامادەبوون. ‘ضیاء حلمی’ لە ‘تەرابزون’ مایەوە و ئەوان بە بەرگەگرتنی دژوارییەكی زۆر، خۆیان گەیاندە ‘باتوم’.
نازم ھیچ پارەیەكی لە گیرفاندا نەمابوو، لەبەرئەوەی بیستبووی كە لە ڕوسیەی بۆلشەڤیكیدا، ئیدی پارە ڕواجی نییە، گشت پارەی پاشەكەوتی خۆی خەرجكردبوو و دابوویە گوندنشینەكان. بەڵام لە ‘باتوم’ نازم ناچار بە فرۆشتنی پۆتینەكانی بوو و پاش چەند ڕۆژ سەرگەردانی ڕۆیشتنە ‘تفلیس’. لێڕەش ڕێكەوت كۆمەكی پێكردن، لەتەك یەكێك لە ناودارانی تورك ‘ئەحمەد جەواد ئیمرە’، كە چەند زمانێكی دەزانی و فێرگەری زانكۆ بوو، ئاشنا بوون و ئارەزووی خۆیان بۆ ڕۆیشتن بۆ مۆسكۆ و خوێندن لە زانكۆ لەتەك ئەودا باسكرد. بەڕێكەوت لەو ڕۆژانەدا پێشنیارێك لە مۆسكۆوە بۆ ‘ ئەحمەد جەواد ئیمرە’ ھاتبوو، كە ئەویان بۆ وانەگوتنەوە لە ‘ئەنیسیتوتی خۆرھەڵاتیی مۆسكۆ ‘ بانگەواز كردبوو. ‘ئەحمەد جەواد’ لە وەڵامدا نووسی، كە ئەو دوو ھاوەڵی لاوی لەتەكدایە و پێكەوە ‘خێزانێكی كۆمەڵایەتی’یان پێكھێناوە. ئەم دوو لاوە ئارەزووی خوێندنیان لە زانكۆی مۆسكۆ ھەیە. لەبەرئەوەی كە پێویستیان بە كۆمەكی ئەو ھەیە. بەو جۆرە دەیەوێت ئەوان لەتەك خۆیدا بباتە مۆسكۆ. پێشنیارەكەی پەسەندكراو و خەرجی خوێندنی نازم و ‘والا’ دەوڵەتی سۆڤیەتی بۆلشەڤیكی لە ئەستۆی گرت، بەو مەرجەی كە لە ڕۆژانی پشووی زانكۆدا بڕۆنە گوندەكان و لە كێڵگەكاندا كار بكەن.
** ئهم نووسينه له پهرتووكی ( آخرين شعرها ترجمهْ: رضا سيد حسينی – جلال خسروشاهی انتشارات بامداد آﺫرماه ١٣٥٩) وهرگيراوه.
Nazm hîkmet baştir bnasîn / 1
Nazm hîkmet baştir bnasîn
Regî honrawekanî min le xakî serzemînimdaye
Nazm hîkmet
w. le Farsîyewe : Hejên
Beşî yekem
Le sê sallîda le hellebî taze, paşa bûm
Sallî le daykbûnî nazm hîkmet 1902î zaynîye. Lem salleda yekemîn kongrey şorrşigêrran û azadîxwazanî sertaserî împratorî gewrey ‘usmanî le parîs debestirê û em kongreye seretayeke bo hellgêrranewey koşkî serkutgeraney sulltan ‘ebdulhemîd duwem împratorî serkutgerî ‘usmanî.
‘hîkmet beg’ bawkî nazm endamî şalyargey karubarî derewey ‘usmanîye û le ‘salonîk’ xizmetdekat û bapîre gewrey ‘nazm paşa’ le pyawanî dewlletî ‘usmanîye, kesêkî azade û şeyday honrawe û edeb û hogrî honrawekanî ‘mewlewî’ye û le seretada walî zorêk le wîlayetekanî turkye buwe, bellam çunke le mawey fermanrrewayîda le mêrsîn djî xobedestewedan [kapîtolasyon] westawetewe û îngîzêkî mrovkujî bebê rezamendî koşkî paşayetî lesêdareda, bew hoyewe leberçawî sultan kewt û ewîyan beşêwey nîwe dûrixraneweyek wek ‘walî’ narde helleb.
‘hîkmet beg’îş lem kataneda le xizmetî şalyargey derewe wers debêt, be hawserekey ‘celîle’ xatûn, kçî ‘enwer paşa’ ke jnêkî cwan, têgeyiştû û xwênedwar bû û zmanî ferensî be çakî dezanê û nîgarkêşîşdekat dellêt “min le şalyargey derewe wazdehênim, çunke lem bareda yan debêt layengirî sultan bît û sîxurrîy bkey yan azadîxwaz bî û berewpîrî merg brroy.” be rezamendî celîle xatûn waz le karekey dênê û leberewey ke lew cêye derametêkî nîye, naçar kurre taze ledaykbuwekeyan ‘nazm’ letek xoyanda deben û deçne helleb bo lay nazm paşa. Nazm hîkmet ta sê sallî le helleb lelay bapîrey dejî û lêreda mebest lew sallaneye, ke le honrawey ‘otobyografî’ xoyda dellêt ” le hellebî taze paşa bûm”.
Serencam paşa’şi xanenşînkraw letek xêzanekeyda gerrayewe îstanbul. Muçey xanenşînî paşa beşî jyanî xêzanekey nedekrid. Nazm ke yekem car nardibûyane fêrgey mnalle dewllendekan, naçar gwastyanewe bo fêrgeyekî herzantir, bellam bapîrey xanenşîn, herçende lekatî destkurtîşda mallekey hemîşe pirr bû le mîwan, bellam bêcge le basî honrawe û honerî, hîç karêkî dîkey nebû û nazm’î biçkolleş le tenîştî ew û lejêr karayî keşî em korr û komellaneda letek şeydabûnî bo honrawe û hogrîy bo ‘mewlewî’ gewre bû.
Lem rojaneda cengî cîhanî yekemîş destîpêkrid bû û dewlletî usmanî şanbeşanî allmanya çûbuwe cengekewe û em kare hejarî xêzanekey zyatir dekrid. Le hemankatda ‘paşa’ ke le gerrekekeda be payeyekî berz dadenra, hemîşe xoy naçar be yarmetî hejaran dedî, ke roj berroj le zyadbûndabûn û dehatne ber derkekey û ew deramete kemeşî lenêw hejaranda dabeşdekrid.
Nazm perrawekanî fêrgey, yek be yek lew honrawaney ke dehonînewe, pirrdekirdewe. Le kotayî cengda ew honrawaney ke nazm deyanhonêtewe, le korrukomellekanî bapîreyda dexwêndranewe û hemûyan aferînyan lêdekrid. ‘cemal paşa’ şalyarî deryawanî ke endamî em korrukomellaneye, şeyday xoşî û çalakî newey paşa debêt û hanîdeda, taweku bçête fêrgey hêzî deryayî. Nazm bew pêşnyare razî debêt û deçête fêrgey serbazîyewe.
Şayanî base ke pênc sall dwatir le 1922da nazm û cemal paşa le mosko yektirdebînnewe. Cemal paşa wek caran dawa le nazm dekat, ke honraweyekî bo bixwênêtewe û nazm boy dexwênêtewe. Ruxsarî paşa deşêwê. Naçar bêdengîyekey deşkênêt û dellêt ” eger rêwşiwênî caranim hebuwaye, dawamdekrid le sêdaret bden û lejêr sêdarekeda degiryam.”
Nazm wellamî dedatewe “bellam cyawazî min û to eweye, ke min tom le sêdarededa û neşdegiryam.”
Aya lemawey em pênc salleda nazm çî beser hatbû û çon newey paşa geyiştbuwe mosko û bûbuwe honerêkî şorrşigêrr. Rûdawekanî em pênc salle bekurtî :
Nazm fêrgey deryayî tewawkird û bo xulî praktîkî çuwe hêzî deryayyewe, bellam paş tûşbûnî be larreşe pleuritis sîyekanî be xestî xillt degrin û lexizmetkirdin lenêw hêzî deryayîda lêydebûrin.
Sallî 1920, dû sall beser kotayî cengda têperrîwe. Dewlletî usmanî le cengda şkistî xwarduwe û gişt wllatebindestekanî ew împratorîye azadkrawn û lew împratorîye panuporre tenba xakî bnerretî turkye wate ‘asyay bçûk’ mawetewe. Bellam lem snûre fermanrrewayye bçûkeşda, îdî serbexoy learadanebû. ‘sultan muhemed’î pêncem le desellat xoy kêşayewe û ‘sultan muhemed’î şeşem lecêy ew çuwe ser text. Îstanbul lelayen hêze hawpeymanekanewe dagîrkrabû, ‘bab’alî’ û koşkî ‘dolma baxçe DOLMABAHÇE SARAYI’ le bêdengîyekî mergbarda nîştibû û dwa împratorrî usmanî le destî hêze dagîrkerekanda tenya bûkeşuşeyek bû. Mîlet begşitî le sultan temabirr bûbûn û gişt çawyan brrîbuwe anatollî û berew ‘mustefa kemal paşa’ ke le ankara ‘hêzî mîllî’î damezrand û dekewête hewllî rizgarkirdnî wllat ledest bêganekan. Dahatû le anatollî’ye, hîwa le anatollî’ye, peywendî dewllet le astanbul letek anatollî’da piçrrawe û ew kesaney ke hogrî rizgarî nîştmanin, rû dekene ankara.
Lem salleda ‘nazm hîkmet’î hejde salle le korr û komelle hunerîyekanî îstanbul’da wek honerêk tewaw nasrawe. Honrawekanî le govar û rojnamekanda çapdekrên, le pêşbirrkêy honrawe’da beşdarîdekat û brawedebêt. Bellam bo ew jyan le îstanbul ke lejêr postallî dagîrkerandaye, le twanay bergegirtinda nîye. Dwacar birryarî xoy dedat. Bebê ewey lem barewe letek bawkî qsanbkat, letek yekêk le hawelle dillsozekanî ‘wala nuredîn’ geştî xoy bo anatollî destipêdekat. Lem geştedaye, ke bo yekem car nazm ruxsarî ketwarîy nîştman û gelekey xoy debînêt. Yekemîn care ke letek jyanî kulemergî jnan û mnallanî birsî û rûtelle û nexoşî nîştmanekey xoyda aşnadebêt. Nazm hergîz ta kotayî temenî natwanêt ewey ke le anatollî bînîwyetî lebîrbkat û lewew bedwawe, gişt honrawekanî ew sruş le jyanî em xellkewe werdegrin û bo em xellke debin.
Nazm û ‘wala’ le îstanbullewe çûne ‘înebulu’ û lewêwe be pêxawsî benêw gundî wêran û xellkî nexoş û birsîda rêgey ankara’yan girteber. Em geşte, hewt roj drêjeykêşa. Ankara lenêw hejarî û bedbextî û bêçareyîda xerîkbû nuqimdebû, bellam honerî law rêgey xoy hellbjardibû; deyuyist le cengî serbexoyîda beşdarîbkat. Hewllêkî zorî da, bellam ewîyan wernegrit, kesanêk bûn, ke deyanzanî sîyekanî ew nexoşn û pêştir le xizmetî serbazî lêybudrawe. Xzim û kesanêk, ke le ankara heybûn, hewllyanda taweku karêkî guncawî le nûsîngey çapemenî ankara bo peydabken. Bellam nazm razînebû û ew wîstî bînêrne ceng ya wek mamosta bnêrne gundekanî anatollî. Bem hoyewe deyuyist xellkî anatollî baştir û zortir bnasêt. Ewyan nenarde ceng, bellam twanî bepêdagirtnêkî zor, fermanî mamostayyekey le ladêy ‘bulu’ bedestibênê û hawellekeşî ‘wala’ kewte dway ew û hedûk çûne ‘bulu’.
Le hawînî1921da nazm û hawellekey bepê kewtnerrê. Nazm lenîwey rêda nexoşkewt û be xizmetgerîy gundinşînan çakbuwewe û dwacar mandû û nîwe gyan, geyiştne ‘bulu’.
Mamostayî le ‘bulu’ ewî zyatir le xellkî hejar û lêqewmawî ew nawçeye nzîkdekirdewe. Herçendêk peywendî xellkî letek nazm’da zyatirdebû, zengî metrisî bo axa û serokhoze nawçeyyekan dezrîngayewe, becorêk ke serencam birryarrî kuştinî ewyan da û eger yarmetî ‘çyaء hilmî’ fermandarî ‘bulu’ nebuwaye, ke kesêkî roşnibîr bû, lewaneye perrawî jyanî honer [nazm hîkmet] her lew gunde dûrdesteda daxraye. ‘çyaء hilmî’ destbecê nazm û hawrrêkey le ‘bulu’ derbazkird û birdinye gundêkî aw û hewa xoş lew nzîkane. Nazm lewênderê jyanêkî ta radeyek asûdey hebû û deyperjaye ser xwêndnewe û nûsîn û honînewey honrawe. Le ‘çyaء hilmî’yewe fêrî farsî debû û herweha xerîkî baştir fêrbûnî zmanî ferensî debû, ke le mnallîda le daykîyewe fêrbû bû. Lenêw ew pertûkaney ke daykî boy nardibû, çend pertûk lebarey şorrşî ferensewe bûn, ke nazm be hogrîyewe deyixwêndnewe û berdewam arezumend bû, ke şorrşêk wek şorrşî ferense le wllatekey ewîşda rûbdat, bellam ‘çyaء hilmî’ ewî lem xewn û xeyalle derhêna û pêygut ke ” ew şorrşe îdî beserçuwe. Şorrşêkî gewretir û qulltir lem wllate hawsêemanda le rusye ruydawe û seyre ke hêştake êwe le arezû wxewnî şorrşî borcwazî ferensedan.” em wtane û qsewbasî dûrudrêj, ke bedway eweda pêkewe heyanbû, bere bere nazm’yan lejêr karayî şorrşî ferense rizgarkird û bîr û sernicî ewî belay şorrşî rusye’da şkayewe. Îdî nazm û hawellekey ‘wala’ le cyatî ferense û parîs deyanuyist biçne rusye û betaybet mosko.
Dwacar birryarî yekcarekî xoyan da û ‘çyaء hilmî’îş lem barewe komekîkirdin. Tenanet xudî ew pêyutin ke letekyanda dêt û pêkewe amadebûn. ‘çyaء hilmî’ le ‘terabzun’ mayewe û ewan be bergegirtnî dijwarîyekî zor, xoyan geyande ‘batum’.
Nazm hîç pareyekî le gîrfanda nemabû, leberewey bîstibûy ke le rusyey bolşevîkîda, îdî pare rwacî nîye, gişt parey paşekewtî xoy xerckirdbû û dabûye gundinşînekan. Bellam le ‘batum’ nazm naçar be froştinî potînekanî bû û paş çend roj sergerdanî royiştne ‘tiflîs’. Lêrreş rêkewt komekî pêkirdin, letek yekêk le nawdaranî turk ‘ehmed cewad îmre’, ke çend zmanêkî dezanî û fêrgerî zanko bû, aşna bûn û arezûy xoyan bo royiştin bo mosko û xwêndin le zanko letek ewda baskird. Berrêkewt lew rojaneda pêşnyarêk le moskowe bo ‘ ehmed cewad îmre’ hatbû, ke ewyan bo wanegutnewe le ‘enîsîtutî xorhellatîy mosko ‘ bangewaz kirdbû. ‘ehmed cewad’ le wellamda nûsî, ke ew dû hawellî lawî letekdaye û pêkewe ‘xêzanêkî komellayetî’yan pêkhênawe. Em dû lawe arezûy xwêndinyan le zankoy mosko heye. Leberewey ke pêwîstyan be komekî ew heye. Bew core deyewêt ewan letek xoyda bbate mosko. Pêşnyarekey pesendikraw û xercî xwêndinî nazm û ‘wala’ dewlletî sovyetî bolşevîkî le estoy girt, bew mercey ke le rojanî pşûy zankoda brrone gundekan û le kêllgekanda kar bken.
** em Nûsîne le Pertûkî ( Aaxrîn ş’rha tircmeْ: Reda sîd Hsînî – cCal Xisruşahî Intişarate Bamdad Aadrmahe 1359) wergîrawe.
خەمی نان و خەونی ئازادی / کەشکۆڵی یەکەم
خەمی نان و خەونی ئازادی
کەشکۆڵی یەکەم
کۆمەڵە بابەتێکی ھونەری و ئەدەبی
چاپی یەکەم – ئایاری ٢٠١٣
بۆ خوێندنەوەی لە ئینتەرنێت، كرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بكە
Xemi Nan & Xewni Azadi-Online-Version
بۆ داگرتن و چاپكردنی لەسەر كاخەز، كرتە لەسەر ئەم بەستەرە بكە
Xemi Nan & Xewni Azadi-Print-Version
” ژیان بەبێ ڕەخنە، جەستەی بێگیانە،
ڕەخنەش بەبێ لۆجیك، وڕێنەی نەزانە“
خوێنەرانی هێژا، ئەم كەشكۆڵەی بەردەستتان، كۆمەڵێك بابەت دەگرێتە خۆی، كە لە شێوەی (هۆنراوە و هەڵبەست و پەخشان و تەنز و چیرۆك و شانۆیی)دا داڕێژراون یا ڕاستر بڵێم لەدایكبوون، چونكە كەمترین ڕۆڵی ئاگاهانەم لە شێوەپێدانیاندا گێڕاوە، ئەمەش بۆ سرووشبوونیان ناگەڕێتەوە، بەڵكو بۆ سەرهەڵدانی ساتەكی ئەو هەستانە دەگەڕێتەوە، كە بەرهەمی بەریەككەوتنی خەیاڵی خۆزگەكانی من و وێنە كەتوارییەكانی ژیانی ڕۆژانەن و منیان ناچار بە نووسینەوەیان كردووە.
ڕاستییەكەی من نازانم تا چەندێك ئەم بابەتانە (هۆنراوە و هەڵبەست و پەخشان یا تەنز و چیرۆك و شانۆیی)ن، ئامانجیشم لە بڵاوكردنەوەیان چ پێشتر بە شێوەی تاك و تەرا و چ لە ئێستادا وەك كەشكۆڵێك تەنیا پاراستنیانە لە فەوتان، تاوەكو وەك كەشكۆڵە بەراییەكانیان بەسەرنەیێت، كە لە كیمیابارانەكەی هەڵەبجە و ئاوارەییدا فەوتان یا ڕاستر بێڵم لەلای هاوەڵانی نادەربەست فەوتان یا لە ماڵی خۆماندا دزران [مەبەستم لە دزین، ئەوەیە، كاتێك پاش كیمیابارانەكە لە نەخۆشانەیەكی تاران دەرچووم و گەڕامەوە بۆ هەڵەبجە، دیتم كە دزێكی شارەزا پەرتووكانی منی لە هەوشەی ماڵەكەماندا پڕش و بڵاوكردووەتەوە و ئەوەی ویستوویەتی، بردوویەتی، كە دوو شت بوون؛ یەكەم ئەرشیڤی نووسینەكانم، دووەم، كۆمەڵێك نامەی دڵداری خۆم و كیژە ھاوسێكەمان (شەپۆل). دزی شارەزا، نەك هەر ئەو شتانەی لێدزیبووم، بەڵكو پەرتووكانیشمی دڕاندبوون و خستبوونییە بەرباران].
خوێنەرانی هێژا، وەك لەتەك بڵاوكردنەوەی سەرلەنوێی هەندێك لەم نووسینانەدا ئاماژەمپێداوە، ئەم نووسینانە لە ڕووی ڕێنووس و داڕشتنەوە، هەندێك چاكسازیم تێداكردوون، بەڵام بە هیچ شێوەیەك دەستكاری ناوەڕۆك و ڕوانگەی جارانی خۆم نەركردووە، خوێنەری هێژا دەتوانێت بەراوردی ئەم نۆژەنكراوانە و دەقی بڵاوكراوەیان لە ژمارەكانی گۆڤاری (پاژێی هونەریی ژیلەمۆ) و گۆڤاری (ڕۆشنبیریی دالیان)دا بكات.
بەڕێزانم، دیاری شوان هاڵەكۆكە و ئەوەی ناپەسەندی دەبینێت یا سەرنجی لەسەری هەیە، ئەوا لە ئاستی ڕەخنەی هونەرییدا وەك گوندییەك لە ئاست میواندا دەستبەسنگەوە دەوەستم و پڕ بەدڵ خۆشهاتنی لێدەكەم، كە دەڵێم ڕەخنەی هونەریی، مەبەستم ئەوەیە، كە كاتم بۆ خوێنندنەوەی ئەو بۆچوونانە نییە، كە گەڕانەوەی نووسەران بۆ سەر نەزمە كۆنەكەی سەروەری چینایەتی و بە كۆتایی مێژوو هەژماردنی ئەو نەزمە بە گۆڕان دەزانن، چونكە من گۆڕان لە پشتكردنە ناهەمواری و ناتەبایی و نایەكسانی و نادادوەریی و سەروەرییدا دەبینم، بەواتایەكی دیكە، من گۆڕان لەوەدا دەبینم كە مرۆڤ یا تاكی كۆمەڵگە چەند توانیویەتی واز لە وابەستەیی سیستەمە ڕامیارییەكان، یاسا دەستكردەكان، ڕێكخستنە قوچكەییەكان، پەیوەندییە بازرگانییەكان، بەڕێوەبەرایەتییە سەروو خەڵكییەكان، كەڵەكایی پارتە ڕامیارییەكان و مشەخۆرە ڕامیارپیەكان، بھێنێت و بگەڕێتەوە باوەشی سروشت و سروشتیبوونی خۆی و ھوشیارانە ھەنگاوی بۆ ڕێكخستنی كۆمەڵگە لەسەر نەزمی سروشتی و بەپشتبەستن بە یاسا سروشتییەكان و ڕێكخستنی ئاسۆیی لەسەر بنەمای پەیوەندییە ئازادە كۆمەڵایەتییەكان، كە بنەمایان دابینكردنی ئازادی و یەكسانی و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی بێت بۆ تاك و تاك پێوەربێت نەك نەتەوە و ئایین و نەژاد و ڕەگەز و كولتوور و خێڵ و دەستەبژێربوون.
نەوتراو نەمێنت ، لەبەرئەوەی كە دژی ناوبانگ و پەخشانكردنی وێنە و پاڵەوانسازیی چێكردنم بۆ خۆ، بۆ ئەو ئازیزانەی كە لە نزیكەوە نامناسن، تەنیا دەتوانم بڵێم؛ من كەسێكی گوندی، ڕۆڵەی بەوەفای دایكە سروشت و پارێزەری ژینگە و دۆستی ئاژەڵانم، لە ڕووی ھزرییەوە ساڵی ١٩٨٣ بە پەیوەندی (كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان)ەوە وەك سۆشیالیستخوازێك كەوتوومەتە چالاكی و پاش سێ ساڵ كەوتوومەتە ژێر كارایی (كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران) و شان بە شانی گۆڕانەكانی نێو ئەو ڕێكخراوە، منیش لە گۆڕاندابووم و ساڵی ١٩٩١ پاش ڕاپەڕین بە ڕێكخراوی (ڕەوتی كۆمونیست)ەوە پەیوەستبووم و بە چەند مانگ پێش بە پارتبوونی ئەو ڕێكخراوە وازملێیھێناوە و تا ئەمڕۆكە كەسێكی سەربەخۆم و واوەتر لەوەش دژایەتی ھەموو ڕێكخراوێكی ڕامیاریی، ھەموو جۆرە دەسەڵات و بەڕێوەبەرایەتییەكی ڕامیاریی و دژی ھەموو یاسا و نەزم و پێكھاتەیەكی ڕامیاریی و دژی ناوبانگ و پیشە و بەرتەریی ڕامیارییم.
بەدڵنیاییەوە، ئەگەر لە ئێستادا ھەندێك لەم بابەتانەم بنووسینایە، یا نەمدەنووسین یا بە شێوەیەكی دیكە دامدەڕشتن. بەڵام ئەمە ناكاتە ئەوەی كە لێرەدا بڵاویاننەكەمەوە و بە ھی خۆمیان نەزانم، بەپێچەوانەوە ھەر یەكە لەو بابەتانە، گەواھی ڕەوتی گۆڕانی ھزر و گەشەی توانا و پێگەیینی سەلیقەی من نیشاندەدەن و وەك منداڵانی دایك و بابێك ئاوان، كە ھیچ كات دایك و بابی ھوشیار و بڕوابەخۆبوو، ناتوانن بڵێن، ئەم منداڵانەمان لەو منداڵانەمان زیاتر خۆشدەوێن، لەبەرئەوەی ئەمان جوانتر یا زیرەكتر یا ئازاتر و خرپنترن و ئەوانی دیكە زیندەبەچاڵدەكەین، لەبەرئەوەی كە وەك ئەمانەی دیكە نین!
بۆ كەسێك، كە نووسین بە چەكی خەبات و بیركردنەوە بە پەیژەی سەرەكوتن بەرەو لوتكەی ھوشیاریی بزانێت، لەوەش دڵنیاییە، كە نووسەربوونیش وەك ھەر بوونێكی دیكە، لە چۆنیەتی گەشە و قۆناخەكانی گەورەبوونی خودی مرۆڤ دەچێت، كە ھیچ كەس پێش لەدایكبوون ناگری و ھیچ كەس پێش سنگەخشكێ، دارەدارە ناكات و ھیچ كەس پێش پیری، دەركی بایەخ و خۆشی ڕۆژانی لاوێتی و بەگوڕوتینی ناكات و نازانێت، ئەگەر ھەڵچوون و داچوونەكانی سەردەمی منداڵی و ھەرزەكاریی و لاوێتی نەبوونایە، نەیدەتوانی ببێتە پیرێكی دانا، ھەر ئاواش نووسەر بەبێ نووسینی نووسینە لاوازەكانی و كەڵەكەبوونی ئەزموون، نابێتە نووسەرێك، كە بەخۆی ڕۆژگارێك چێژ لە خوێندنەوەی نووسینەكانی خۆی بەرێت و بە ڕەخنەی خوێنەرانی دڵخۆشبێت.
ھەژێن
١١ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٣
” Jyan bebê Rexne, Cestey bêgyane,
Rexneş bebê Locîk, Wrrêney nezane “
Xwêneranî hêja, em Keşkolley berdesttan, komellêk Babet degrête xoy, ke le şêwey (Honrawe û Hellbest û Pexşan û Teniz û Çîrok û Şanoyî)da darrêjrawn ya rastir bllêm ledaykbûn, çunke kemtirîn Rollî agahanem le şêwepêdanyanda gêrrawe, emeş bo Srûşbûnyan nagerrêtewe, bellku bo serhelldanî satekî ew Hestane degerrêtewe, ke berhemî beryekkewtinî Xeyallî Xozgekanî min û Wêne ketwarîyekanî Jyanî Rojanen û minyan naçar be Nûsîneweyan kirduwe.
Rastîyekey min nazanim ta çendêk em Babetane (Honrawe û Hellbest û Pexşan ya Teniz û Çîrok û Şanoyî)n, amancîşm le bllawkirdneweyan çi pêştir be şêwey Tak û tera û çi le êstada wek keşkollêk tenya parastinyane le fewtan, taweku wek keşkolle berayyekanyan beserneyêt, ke le Kîmyabaranekey Hellebce û awareyîda fewtan ya rastir bêllm lelay Hawellanî naderbest fewtan ya le Mallî xomanda dizran [mebestim le dzîn, eweye, katêk paş Kîmyabaraneke le nexoşaneyekî taran derçûm û gerramewe bo Hellebce, dîtim ke Dzêkî şareza Pertûkanî mnî le Hewşey Mallekemanda prriş û bllawkirduwetewe û ewey wîstûyetî, birdûyetî, ke dû şit bûn; yekem Erşîvî Nûsînekanim, duwem, komellêk Namey Dilldarî xom û Kîje Hawsêkeman (Şepol). Dzî şareza, nek her ew ştaney lêdzîbûm, bellku Pertûkanîşmî drrandibûn û xistbûnye ber Baran].
Xwêneranî hêja, wek letek bllawkirdnewey serlenwêy hendêk lem Nûsînaneda amajempêdawe, em Nûsînane le rûy Rênûs û Darriştnewe, hendêk çaksazîm têdakridûn, bellam behîç şêweyek destkarî Nawerrok û Rwangey caranî xom nerkirduwe, Xwênerî hêja detwanêt berawridî em nojenkrawane û Deqî bllawkraweyan le jmarekanî Govarî (pajêy hunerîy Jîlemo) û Govarî (roşnibîrîy Dalyan)da bkat.
Berrêzanim dyarî Şwan Hallekoke û ewy napesendî debînêt ya sernicî leserî heye, ewa le astî Rexney hunerîyda wek Gundîyek le ast Mîwanda dest be Singewe dewestim û pirr be Dill xoşhatnî lêdekem, ke dellêm Rexney hunerî, mebestim eweye, ke katim bo xwênindnewey ew boçûnane nîye, ke gerranewey Nûseran bo ser Nezme konekey Serwerî Çînayetî û be kotayî Mêjû hejmardinî ew Nezme be Gorran dezanin, çunke min Gorran le piştkirdne Nahemwarî û Natebayî û nayeksanî û Nadadwerîy û Serwerîyda debînim, bewatayekî dîke, min Gorran leweda debînim ke Mrov ya Takî Komellge çend twanîwyetî waz le wabesteyî Sîsteme Ramyarîyekan, Yasa destkirdekan, Rêkxistne quçkeyyekan, Peywendîye bazirganîyekan, Berrêweberayetîye serû Xellkîyekan, kellekayî Parte Ramyarîyekan û Mşexore Ramyarpyekan, bhênêt û bgerrêtewe Baweşî Sruşt û Sruştîbûnî xoy û huşyarane Hengawî bo rêkxistinî Komellge leser Nezmî Sruştî û bepiştbestin be Yasa Sruştîyekan û rêkxistinî asoyî leser bnemay Peywendîye azade Komellayetîyekan, ke bnemayan dabînkirdnî Azadî û Yeksanî û Dadperwerîy Komellayetî bêt bo Tak û Tak pêwerbêt nek Netewe û Ayîn û Nejad û Regez û Kultûr û Xêll û Destebjêrbûn.
Newtraw nemênt,, leberewey ke djî Nawbang û pexşankirdnî Wêne û pallewansazîy çêkirdnim bo xo, bo ew Azîzaney ke le nzîkewe namnasn, tenya detwanim bllêm; min Kesêkî Gundî, Rolley bewefay Dayke Sruşt û parêzerî Jînge û Dostî Ajellanim, le rûy Hizrîyewe Sallî 1983 be Peywendî (Kommelley Rencderanî Kurdistan)ewe wek Soşyalîst-iXwazêk kewtûmete çalakî û paş sê Sall kewtûmete jêr karayî (Kommelley Zehmetkêşanî Kurdistanî Êran) û şan be şanî Gorranekanî nêw ew Rêkixrawe, mnîş le Gorrandabûm û Sallî 1991 paş Raperrîn be Rêkixrawî (Rewtî Komunîst)ewe peywestibûm û be çend Mang pêş be Partibûnî ew Rêkixrawe wazmilêyhênawe û ta emrroke Kesêkî Serbexom û wawetir leweş djayetî hemû Rêkixrawêkî Ramyarîy, hemû core Desellat û Berrêweberayetîyekî Ramyarîy û djî hemû Yasa û Nezm û Pêkhateyekî Ramyarîy û djî Nawbang û pîşe û berterîy Ramyarîym.
Bedillnyayyewe, eger le êstada hendêk lem Babetanem bnûsînaye, bedillnyayyewe ya nemdenûsîn ya be şêweyekî dîke damderriştin. Bellam eme nakate ewey ke lêreda bllawyannekemewe û behî xomyan nezanim, bepêçewanewe her yeke lew Babetane, gewahî Rewtî Gorranî Hzir û geşey Twana û pêgeyînî Selîqey min nîşandeden û wek Mindallanî Dayk û Babêk awan, ke hîç kat Dayk û Babî huşyar û birrwabexobû, natwanin bllên, em Mindallaneman lew Mindallaneman zyatir xoşdewên, leberewey eman cwantir ya zîrektir ya azatir û xirpintrin û ewanî dîke zîndebeçalldekeyn, lebereewey ke wek emaney dîke nîn !
Bo Kesêk, ke Nûsîn be çekî Xebat û bîrkirdnewe be peyjey serekutin berew Lutkey Huşyarîy bzanêt, leweş dillnyayye, ke Nûserbûnîş wek her Bûnêkî dîke, le çonyetî geşe û Qonaxekanî gewrebûnî xudî Mrov deçêt, ke hîç Kes pêş ledaykbûn nagrî û hîç Kes pêş Singexşikê, Daredare nakat û hîç Kes pêş pîrî, derkî bayex û xoşî Rojanî lawêtî û begurrutînî nakat û nazanêt, eger hellçûn û daçûnekanî serdemî Mindallî û Herzekarîy û Lawêtî nebûnaye, neydetwanî bbête Pîrêkî dana, her awaş Nûser bebê Nûsînî Nûsîne lawazekanî û kellekebûnî Ezmûn, nabête Nûserêk, ke bexoy Rojgarêk çêj le xwêndnewey Nûsînekanî xoy berêt û be Rexney Xwêneranî dillxoşbêt.
Hejên
11î Oktoberî 2013
تا بازاری قەسابخانەكان گەرمبێت، زرموھوڕی بەرەكانی جەنگ بەردەوامدەبێت
“تا بازاری قەسابخانەكان گەرمبێت، زرموھوڕی بەرەكانی جەنگ بەردەوامدەبێت”
لیئۆ تۆلستۆی
نەفرەت لە جەژنێك كە پیرۆزییەكەی لەسەر قوربانیكردنی ئاژەلان راگیراوە ! نەفرەت، باشترین جەژنانەی جەژنی ئاژەڵكوژانە !
نەفرەت لە ئایینێك كە ئەمە ڕێگەچارەی بێت بۆ برسیەتی
نەفرەت لە خۆتان و جەژن و قوربانتان، نەفرەت لە رابوردوو و داھاتووتان
نەفرەت لە خۆتان و خواتان
نەفرەت لە جەژن و قوربانیكەرانی
سەركەوتووبێت بەرەیی ڕزگاری ئاژەڵ
https://www.facebook.com/pages/ALF-Front-Liberation-Animal/520604481310473
میدیای ئەھلی، كە دەكاتە میدیای تایبەت، ھیچ كات ناكاتە میدیای سەربەخۆ لێرەدا واژەی ئازاد دروست نییە]، چونكە وەك ھەر كەرتێكی تایبەت ھیچ ناكۆكییەكی لەتەك پێكھاتەی قوچكەیی بەرێوەبردن و دەسەلاتی سەرووخەڵكی فەرمانداریی [حكومەت] و دەوڵەت نییە.
میدیا تەنیا كاتێك دەتوانێت سەربەخۆبێت، كە لە بەرژەوەندی ژێردەستانەی كۆمەڵگەوە دژی سیستەم و دەسەڵاتی سەرووخەڵكیی بووەستێتەوە و خۆھوشیاری و خۆئامادەكاریی و خۆدەستبەكاربوون بۆ كۆمەڵگەی ئازاد و یەكسان و تەبا و دادپەروەر لەلای تاكەكانی كۆمەڵگە بورووژێنێت؛ دەتوانینن تەنیا بەمە بڵێین ‘میدیای سەربەخۆ’.
بەڵام ئەوەی لە ھەرێمی كوردستاندا ھەیە، یەكەم، كەرتی تایبەتی میدیایە و دووەم، میدیای سێبەری دەسەڵاتە و سێیەم، ھەر ئەندامسەركردایەتی و ئەندامنێوەندییەك و ھەر لێپرسراوێك، سایتێك و گۆڤارێكی و ڕۆژنامەیەكی بەناوی “میدیای ئازاد”وە بەكردن دەدات و كێبڕكێی دەسەڵات و سەرمایەگوزاری و پێشبڕكێی فریودانی خەڵك دەكەن.
وەك وتم “میدیای ئازاد” واژەیەكی ھەڵەیە و ھەر ھێندەی بازارەكەی نیئۆلیبرالیزم لە بەرژەوەندی دەسەڵاتداران و سەرمایەداران، ئازادە !
ئەگەر دەسەڵاتدارەكانی ئەمڕۆ، پێش راپەڕین بكوژرانایە، ئێستا كۆمەڵگە چۆنی دەبینین؟
ئەگەر دەسەڵاتدارەكانی ئەمڕۆ، پێش راپەڕین بكوژرانایە، ئێستا كۆمەڵگە چۆنی دەبینین؟
ئەی ئەگەر گیانبەختكردووان بمانایە و ئێستا لە ڕیزی پارتەكانیاندا و لە دەسەڵاتدارێتیدا بوونایە، چوۆن دەبوون؟
ئامانج لەم پرسیارە سووكایەتی نییە بە كەس، تەنیا دەمەوێت لە خوی پیرۆزگەرایی كۆمەڵگەی چەقبەستوو بدەم.
بەختەوەر بوون ئەوانەی، كە سەردەمی دەسەڵاتداریی ھاوڕێ دزدەرچووەكانی خۆیان نەدیت، كە چۆن شوێنی بەعسییەكانیان گرتووەتەوە!
لەسەر بنەمای ڕێژەییبوونی شتەكان و ئەگەری ڕوودانی ھەموو شتێك ھەیە، تەنانەت ئەوەش كە قەد چاوەریماننەكردبوو و ئەوەش كە چاوەڕیی ناكەین. لەم بارەوە من ھەردەم ئەم پرسیارە لەخۆم دەكەم؛ ئاخۆ ئەگەر گیانبەختكردووان لە ژیاندا بمانایە، ئایا ئەوان چۆن دەبوون، ڕێگەیەكی جیاوازیان دەگرتەبەر یا بەرەو دەسەڵات و مشەخۆریی ملیاندەنا ؟
وەك دەركەوتووە، خراپی زادە و كڕۆكی كەسەكان نییە، بەڵكو بەرھەمی دەسەڵاتداربوون و نامرۆڤانە ڕێكخستنی ئابووریی و رامیارییانەی كۆمەڵگەیە، كە مرۆڤەكان بەپێی پێگەی ئابووریی و كۆمەڵایەتییان بەسەر دەسەڵاتدار و ژێردەست، دز و بەشخوراو، ڕامیار و خۆشباوەڕ، پێشڕەو و پاشڕەودا دابەشدەكات.
لەسەر ئەم بنەمایە، وێڕای ڕێز و نەوازشم بۆ گیانبەختكردووانی ڕێی ئازادی و یەكسانی و ڕزگاری سەربەخۆیی، ئەگەر دەسەڵاتدار و ڕامیار و دزەكانی ئەمڕۆش، پێش ڕاپەڕین بكوژرایێن، ئایا یەكێك نەدەبوون لە ئەستێرە درەوشاوەكانی ئاسمانی كۆمەڵگە ؟
لەبەرئەوە، ناتوانین لەسەر بنەمای ڕابوردوو فاڵ بۆ داھاتووی كەسەكان بگرینەوە، تەنیا لە ئێستادا دەتوانین قسە لەسەر ھەبوون و چۆنبوونی كەسەكان بكەین و من ئەوەم كە ئێستا ھەم، نەك ئەوەی دوێنێ كێ بووم و چ پەیامێكم ھەبووە، ھەرواش ناتوانرێت لەسەر بنەمای ھەبوونی ئەوڕۆكەییم، بڕیار لەسەر داھاتووم بدرێت، چونكە ئەگەری گۆڕان و وەرگۆرانم بە گشت بارێكدا ھەیە. پێشینان وتەنی “ئەو نانە، نانە، كە ئەوڕۆ لە خوانە” !