مادامەكی زۆرینەیەكی خەڵك وەك كۆیلەیەكی سوپاسگوزار چوونە پای دەنگدان، پڕ بە دڵ حەزدەكەم كە لیستی نیئۆجەلالییەكان [نەوشیروانییەكان] زۆرینەی دەنگی زیاتر لە ٥٠% بەدەستھێنابێت، بۆئەوەی نارازییانی ناھوشیار ئەو كارتە سووتاو و دۆراوەش تاقیبكەنەوە و بۆیان دەركەوێت، كە گۆرینی ئەم پارلەمانتار بەو پارلەمانتار، ئەم لیست بەو لیست، ئەم پارت بەو پارت، ئەم سەرۆك بەو سەرۆك، ئەم فەرمانڕەوایەتی [حكومەت] بەو فەرمانڕەوایەتی، ھیچ لە ژیان و داخوازیی و ژێردەستەیی و كۆیلەتی ئەوان ناگۆڕێت، تەنیا دەموجاوی مشەخۆران، دەسەڵارخوازان و سەرووەران دەگۆڕێت.
ئەگەر مەرگ بوار بدات، لە چوار ساڵی داھاتودا سەرەنجامی خۆشباوەڕیی ئەم جارەی تاكی كورد بە پارتەكان و رامیاران دەبینین !
نەوشیروان موستەفا دەبێژێت “ھەموومان بڕواوەین، ھەموو لایەكمان براوەین”
من ھیچ گومانم لە ڕاستی ئەو دەربڕینە نییە، بەڵام گومانم لە تەواوبوونی دەستەواژەكە ھەیە، كە براوەی بێ دۆڕاو بوونی نییە، ئەی ئەو دۆراوە كێیە ؟
مەگەر دەنگدان بۆ دیاریكردنی برواوە و دۆڕاو نییە؛ بۆ دیاریكردنی دەسەڵاتدار و بێدەسەلات نییە؛ بۆ دیاریكردنی فەرمانڕەوا و ئۆپۆزسیۆن نییە ؟ ئیدی چۆن دەكرێت ھەمووان برواوە بن، خۆ بەتەما نین، “فیفتی فیفتی”یەكەی ١٩٩٢ی نێوان (ینك) و (پدك) دووبارە بكەنەوە ؟
ئەوەی كە دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازان نایانەوێت دەستەواژەكە “ھەموومان برواوەین، ھەموو لایەكمان برواوەین، …..” تەواو بكەن، ئەوەیە كە دەنگدەر دۆڕاوە و دەسەڵاتخوازان و مشەخۆران برواوەن !
پارادۆكسەكانی دێمۆكراسی پارلەمانی
ئەڕێ خەڵکینە، ئەگەر دەنگدان ئەرکی تاک و کۆمەڵە، ئەگەر دەنگدان بۆ خزمەتی خەڵک خۆیەتی، ئەگەر دەنگدان دیاریکردنی داهاتووی خەڵك خۆیەتی، ئیدی پارتەکان و کاندیدەکان و دەسەڵاتاداران و دەزگەکانی ڕاگەیاندن بۆچی و لەپێناو چی سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکەن ؟
یا ڕاستییەكەی ئەوەیە، كە خەڵكی ھەرێمی كوردستان دەنگی كە كەسانێك داوە، یا چوار ساڵ ببنە بكوژ و دەسەڵاتدار و مشەخۆر بەسەر كۆمەڵگەوە و ھەر ئەمەشە كە بۆ رامیاران و پارتەكان ودەسەڵاتداران و دەزگەكانی راگەیاندن سایانی سوپاسگوزارییە ؟
پاگەندەچییان خەڵک بە دەبەنگ دەزانن یا بەخۆیان دەبەنگن ؟
پاگەندەچییانی دەسەلات و مشەخۆریی لە هەڵمەتی خۆهەڵبژرادنەکاندا خەڵکیان بە درۆودەلەسەی ئەم لیست و ئەو لیست فریودەدا، لەسەر سندووقەکانیش دەنگنەدەرانیان لە دەمی خەڵکی ناهوشیارەوە تاوانباردەکرد، ئێستاش کە ئامارەکانی بەشداری خەڵک لە دەنگداندا ئەوە نییە، کە پاگەندەیان دەکرد و چاوەڕوانی بوون، کەوتوونەتە بیانوو تاشین بۆ بەشدارینەکردنی خەڵك بەهی گرفتی تەکنیکییەوە!
ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەگەریی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان یا مەزادخانە ؟
دەمێکە پێشینان گوتوویانە ” قونی ڕەش و سپی لە بگاردا دەردەکەوێت ”
بەیانی تا ئێوارە ڕۆژنامەگەران و کاناڵەکانی میدیا، نووسەران و تاریکبیران، هەرچی کەموکورتی کولتووری هەیە دەیدەنە پاڵ خەڵکی لادێ و چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگە و نەخوێندواران .
بەڵام دیمەنی مەزاتخانەکەی ڕۆژنامەگەران و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، نیشانیدا، هەرچەندە چین و توێژە باڵادەستەکان خۆیان بخەنە ژێر فشاری ساختەنوێنیی کولتووریی، بەڵام ئەو خۆکۆنترۆڵکردنە تا سەر ناتوانێت درێژە بکێشێت و بەدکولتووری و نزمکولتوورییان دەردەکەوێت. ڕاگەیاندنە ڕۆژنامەگەرییەکەی ئەم ئێوارەیەش، ئاستی کولتووریی ڕۆژنامەگەرانی نیشاندا، کە مەگەر مەزاتخانە ئاوا بە گارە گار بێت !
جیاوازی دەنگدانی ئەم ساڵ لەتەك دەنگدانەكانی پێشووتر
لە ھەڵبژاردنی پاش و پێش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، ھەموو پاگەندەكانی ھەڵمەتی خۆھەڵبژاردن و قسەوباسەكانی خەڵكی لەسەر سندووقەكانی دەنگدان لە دەوری ھێزگرتن لەبەرامبەر لیستەكانی خوارووی عێراق و چوونە بەغداد دەسووڕانەوە …
لە ھەڵبژاردنەكانی ساڵی ٢٠٠٩دا ھەموو پاگەندەكانی ھەڵمەتی خۆھەڵبژاردن و قسەوەباسی خەڵكی لەسەر سندووقەكان، لە دەوری گەندەڵی و لیستی نەوشیروانییەكان دەسووڕانەوە، بەڵام لە ھەڵمەتی پاگەندەكانی خۆھەڵبژاردن و قسەوباسەكانی ئەمڕۆ (٢٠١٣)ی سەر سندووقەكانی دەنگدان لە دەوری بایكۆت و بانگكردنی كەسانی نارازی بۆ دەنگدان دەسووڕێنەوە!
ئەمە باشترین بەڵگەی تەنگەتاویی رامیاران و دەسەڵاتدارانە لەژێر فشاری بایكۆتكردندا، ئەمە باشترین وەڵامە بەو كەسانەی كە بایكۆتكردن بە ھەندوەرناگرن و دەیانەوێت بە دێوجامەی ماف و ئەرك و پووچگەراییەكانی دیكەی دێمۆكراسی پارلەمانی، خەڵكی خۆشباوەڕبكەن.
ھەرچەندە ھەموو دەزگەكانی راگەیاندن چ دەسەڵاتدار و چ ئۆپۆزسیۆن ھەوڵی شاردنەوەی چۆڵی ڕیزی دەنگدەران بە بەراورد بە جارەكانی پێشوو، دەدەن و بە دڵنیاییشەوە دەسەڵاتداران و ئۆپۆزسیۆن پێكەوە ھەوڵی شاردنەوەی ڕێژەی بایكۆتكەران دەدەن، بەڵام قسەوباسەكانی خۆیان و دواندنی كۆیلە سوپاسگوزارەكانی خۆیان لە شوێنەكانی دەنگداندا، باشترین بەڵگەی فشاری بایكۆتكردنە ….
بایكۆتكردن …. ڕێكخستنی سەربەخۆ …. خەباتی ڕاستەوخۆ …. دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ
Cyawazî dengdanî em sall letek dengdanekanî pêşûtir
Le hellbjardinî paş û pêş rûxanî rjêmî be’s, hemû pagendekanî hellmetî xohellbjardin û qsewbasekanî xellkî leser sindûqekanî dengdan le dewrî hêzgirtin leberamber lîstekanî xwarûy ‘êraq û çûne bexdad desûrranewe …
Le hellbjardnekanî sallî 2009da hemû pagendekanî hellmetî xohellbjardin û qsewebasî xellkî leser sindûqekan, le dewrî gendellî û lîstî newşîrwanîyekan desûrranewe
Bellam le hellmetî pagendekanî xohellbjardin û qsewbasekanî emrro (2013)î ser sindûqekanî dengdan le dewrî baykot û bangkirdnî kesanî narazî bo dengdan desûrrênewe!
Eme baştirîn bellgey tengetawîy ramyaran û desellatdarane lejêr fşarî baykotkirdinda, eme baştirîn wellame bew kesaney ke baykotkirdin be hendwernagrin û deyanewêt be dêwcamey maf û erk û pûçgerayyekanî dîkey dêmokrasî parlemanî, xellkî xoşbawerrbken.
Herçende hemû dezgekanî rageyandin çi desellatdar û çi opozsyon hewllî şardnewey çollî rîzî dengderan be berawrid be carekanî pêşû, deden û be dillnyayîşewe desellatdaran û opozsyon pêkewe hewllî şardnewey rêjey baykotkeran deden, bellam qsewbasekanî xoyan û dwandinî koyle supasguzarekanî xoyan le şwênekanî dengdanda, baştirîn bellgey fşarî baykotkirdne ….
Baykotkirdin …. Rêkxistinî serbexo …. Xebatî rastewxo …. Dêmokrasî rastewxo
ڕۆژی دەنگدان = ڕۆژی کڕنووشبردنی کۆیلانی سوپاسگوزارە بۆ سەروەران
ئەمڕۆ زۆرینەیەك لە کۆیلانی سوپاسگوزار دەچنە بەردەم سندووقەکانی دەنگدان و ئامادەیی خۆیان بۆ کۆیلەتی سەروەرانیان دەسەلمێننەوە.
بەڵام بەدڵنیاییەوە ڕێژەی دەنگنەدەران و ئازادیخوازان بە بەراورد بە چوار ساڵ پێشتر، زیاتر و بەرچاوترە؛ ئەمە سەرەتایی خۆھوشیاریی تاكە نارازییەكانی كۆمەڵگەیە !
ئەمڕۆ نووسەرانی دەربار و نووسەرانی دەسەڵاتخواز و ناوبانگخواز و دەمڕاستی نیئۆلیبرالیزم لەپێش هەلەکەسەمای ئاپۆرەی کۆیلانەوە خەریکی جوینەوەی بنێشتی هەڵبزرکاوی دەمی ئیدئۆلۆگەکانی بۆرجوازین و بەدەم وڕێنەوەکانیانەوە کۆیلانی سوپاسگوزار بۆ بردنەوە و بە دەسەلاتگەییشتنی سەروەرانیان لەبەردەم خودای سەرزەوی (دەوڵەت)دا کڕنووشدەبەن !
بەڵام هەر ئاوا کە کار و چالاکی ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی بورجواخواز لێرەدا تەواو نابێت و ئەركی سەرشانیانە ڕۆژانە کۆیلانی سوپاسگوزار بە مژدە و بەلێنی لاکردنەوەی سەروەران لێیان، دڵخۆش و ڕازی راگرن، هەر ئاواش ئەرك و چالاکی نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی ئازادیخواز بۆ داچڵەکاندنی کۆیلانی سوپاسگوزار لە خەوی “سەرۆک و فەرمانڕەوایەتی و دەوڵەتی باش” لە سبەینێوە دستپێدەکات و نابێت بهێڵین رۆژێك بەبێ تێکۆشان بۆ داچلەکانی کۆیلانی سوپاسگوزار و ڕەتدانەوەی پووچگەرایی دەمڕاستانی نیئۆلیبرالیزم، بگوزەڕێت؛ بەواتایەکی دیکە پێویستە هەڵمەتی بایکۆتکردنی دەنگدانی چوار ساڵی داهاتوو لە سبەینێوە دەستپێبکەین و لە مەیدانەکانی خەباتی ئابووریی و کۆمەلایەتییدا هوشیاریی شۆڕشگیرانە بوروژێنین. کارێکی ئاوا تەنیا کاتێك مەیسەر دەبێت، کە خاوەنی ڕێکختراوەی سەربەخۆی جەماوەریی خۆمان بین و ڕێکخراوەکانمان بکەینە سەنگەری بەهێزکردنی خۆبەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆی گەلیی لە بەرامبەر دەسەڵاتی سەرووخەڵکیی سەرۆك و فەرمانڕەوایەتی و دەوڵەت ؛ سەربەخۆی تاك لە بەرامبەر سەروەری ڕامیاران و سەرمایەداران.
Rojî dengdan = rojî kirrnûşbirdnî koylanî supasguzare bo serweran
Emrro zorîneyek le koylanî supasguzar deçne berdem sindûqekanî dengdan û amadeyî xoyan bo koyletî serweranyan deselmênnewe.
Bellam bedillnyayyewe rêjey dengnederan û azadîxwazan be berawrid be çwar sall pêştir, zyatir û berçawtre; eme seretayî xohuşyarîy take narazîyekanî komellgeye !
Emrro nûseranî derbar û nûseranî desellatixwaz û nawbangixwaz û demrrastî nîolîbralîzm lepêş helekesemay aporey koylanewe xerîkî cuynewey bnêştî hellbzirkawî demî îdologekanî borcwazîn û bedem wrrênewekanyanewe koylanî supasguzar bo birdnewe û be deselatgeyîştinî serweranyan leberdem xuday serzewî (dewllet)da kirrnûşdeben !
Bellam her awa ke kar û çalakî rojnamenûsan û nûseranî burcwaxwaz lêreda tewaw nabêt û erkî serşanyane rojane koylanî supasguzar be mijde û belênî lakirdnewey serweran lêyan, dillxoş û razî ragrin, her awaş erk û çalakî nûseran û rojnamenûsanî azadîxwaz bo daçllekandinî koylanî supasguzar le xewî “serok û fermanrrewayetî û dewlletî baş” le sbeynêwe distpêdekat û nabêt bhêllîn rojêk bebê têkoşan bo daçlekanî koylanî supasguzar û retdanewey pûçgerayî demrrastanî nîolîbralîzm, bguzerrêt; bewatayekî dîke pêwîste hellmetî baykotkirdnî dengdanî çwar sallî dahatû le sbeynêwe destipêbkeyn û le meydanekanî xebatî abûrîy û komelayetîyda huşyarîy şorrşigîrane burujênîn. Karêkî awa tenya katêk meyser debêt, ke xawenî rêkixtrawey serbexoy cemawerîy xoman bîn û rêkixrawekanman bkeyne sengerî behêzkirdnî xoberrêweberayetî serbexoy gelîy le beramber desellatî serûxellkîy serok û fermanrrewayetî û dewllet ; serbexoy tak le beramber serwerî ramyaran û sermayedaran.
پاگەندە پووچەكانی ھەڵبژاردن
ھەژێن
٢٠ی سێپتەمبەری ٢٠١٣
ئەگەر سەرنجی پاگەندەی پارتەكان و كاندیدەكان چ دەسەڵاتدار و چ بەناو ئۆپۆزسیۆن بدەین، ئەوا لەچاو خەڵكی وڵاتانی ئەوروپا لە پرسی دەنگدان و بەشداریكردنی گاڵتەجاری ھەڵبژاردنی خراپ لە خراپتردا، كوردان ئەو نەدی و بدییەن، كە گونی كوڕەكەیان دەبڕن و لە باشترین باردا بنێشتی ھەڵبزركاوی دەمی كۆیلە و دەسەلاتخوازەكانی ئەو ئەوروپا دەجوونەوە !
ئەم گوتە پووچە “ئەگەر دەنگ نەدەیت، دەنگەكەت دەبێتە بەھێزكردنی ئەو لایەنەی كە پێتخۆشنییە”، چەند سەد ساڵە لە ئەوروپا دەنگنەدەرانی پێدەترسێنن و تەنانەت چوار ساڵ لەمەوپێش پارتی سۆشیال-دێمۆكراتی ئاڵمانی خوازیاری سزای (٥٠) یۆرۆیی ھەر كەسێك بوو، كە دەنگنادات، كەچی ئێستا لە ھەرێمی كوردستان لایەنگرانی لیستی نەوشیروانییەكان و ئیسلامییەكان بەو تڕۆھاتە خەڵك دەترسێنن، ئەگەر دەنگنەدەیت، (ینك) و (پدك) بەھێز دەمێننەوە و ھەڵبژاردن دەبەنەوە یا ئەوەی ئیسلامییەكان بە ئەركی ئایینی و بەرپرسیارییەتی بەردەم خوداكەیانی دەناسێنن !
ساڵانە لەلایەن نێوەندە جیھانییەكانی بنكە لە ئەمەریكا، چەندین ملیارد دۆلار بۆ ھاندانی لاوان بۆ بەشدارییكردنی ڕامیاریی و بەشدارییكردنی دەنگدان لە جیھاندا خەرجدەكرێت، كە بەو بڕە پارەیە، دەتوانرێت چەندین فێرگە و نەخۆشخانە و سەرپەنا و دەرمان و كەرەستەكانی خوێندن بۆ دانیشتوانی كیشوەرێكی وەك ئەفەریكا دابینبكرێت.
ھاوكات ڕۆژانە لە لانكەی دێمۆكراسی پارلەمانییەوە بیگرە تا كاولستانەكەی [وێرانەكەی] ئێمە، ھەزاران كرێكار و فەرمانبەر بەمەبەستی پاشەكەوتی زیاتری سوود بۆ خاوەنكارەكان و فەرمانڕەوایان، لەسەر كارەكان دەردەكرێن یا كرێی كار و دەستكەوتەكانی دیكەیان لێكەمدەكەنەوە و ئەگەر لەپێناو داخوازی زیادكردنی چەند سێنتێكدا مانبگرن، ئەوا ھەڕەشەی دەركردن و سزادانیان لێدەكرێت و نە خاوەنكاران و نە دەوڵەت ئامادەی زیادكردنی چەند سێنتێك نین!
ئەدی، لە كاتێكدا كە خاوەنكاران و دەسەڵاتداران ئامادەی زیادكردنی چەند سێنتێك بۆ كرێكاران، باشتركردنی خزمەتگوزاری، بەرزكردنەوەی ئاستی گوزەران، كەمكردنەوەی ماوەی كار بە ئامانجی ڕەخساندنی ھەڵی چالاكی وەرزشی و كولتووری بۆ بێدەسەڵاتان نین، چۆن دەتوانین بڕوا بەخۆمان بھێنین، كە دەسەڵاتداران و ڕامیاران لە بەرژەوەندی تاكی بێدەسەڵات، ئامادەن ساڵانە چەند ملیارد دۆلار بۆ برەودان بە ڕامیاریی و دەنگدان، خەرج بكەن؟
ئایا لەوە شەرمەزارانەتر ھەیە، كە كۆمەڵێك بە پاگەندەی پووچی خەمی ساختەكاری و تڕۆھاتی دیكە، لە ڕوویان دێت، خەڵك بۆ دەنگدان و دەبەنگبوون بانگەواز بكەن؟
كەمێك لەمەوپێش لە كەسێكم پرسی؛ بەیانی دەچیت بۆ دەنگدان ؟
گوتی : ئەرێ، دەترسم شەھیدانەی پیاوەكەم ببڕن !
گوتم، بڕواناكەم .
گوتی : بڕوابكە لە لایەنگرانی دەسەڵات بیستوومە!
گوتم: دەی باشە، سەرەڕای ئەوەش ھەر دەتوانی دەنگ بە كەس نەدەیت !
گوتی: چۆن ؟
گوتم زۆر ئاسان، بچۆ كارتەكەت بە سپییەتی بخەرە سندووقەكەوە. ئەگەر پرسیاریانكرد، بۆ ناوی ھیچ كەسێكت نەنووسیوە، بڵێ ” من تەنیا دەنگ بەخۆم دەدەم و تەنیا خۆم بە شایستەی نوێنەرایەتی خۆم دەزانم، لەبەرئەوەی كە لیستی كاندیدەكان ناوی خۆمی تێدانییە، ناچارم كارتەكە بە سپییەتی بخەمە نێو سندووقەكەوە !”
دەی با بە بڕوا و ھوشیارییەوە لە یەكگرتنێكی جەماوەرییدا بایكۆتی دەنگدان بكەین، با وەك دەربڕینی ناڕەزایەتییەكی كۆدەنگی جەماوەریی و نافەرمانی مەدەنی، لە ماڵ نەیێێنە دەرەوە، ئەگەر بە ھەر بیانوویەك و لە ترسی ھەر شتێك ناچاربوویت بڕۆیتە پشت سندووقەكانی دەنگدان، ئەوا ھەوڵبدە بە سپییەتی كارتەكە بخەرە سندووقەكانی دەنگدانەوە ، تۆ دەنگ بدەیت و نەدەیت، ھەر كۆمەلێك مشەخۆر و دەسەڵاتخواز بە كورسی و خانەنشینیی پارلەمان شاد دەبن، بەڵام ئەگەر دەنگنەدەیت، ویژدانت ئاسوودە بێت، كە بە دەنگدانت كۆمەڵێك ڕامكارت نەگەیاندوونەتە پارلەمانی و خانەنشینیی پاشایانە، ھەروەھا سبەینێش ڕووی ڕەخنەگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕینت دەبێت و لەبەردەم كەسدا شەرم لە “نە” وتن، ناكەیت !
نا بۆ سیستەمی نوێنەرایەتی
نا بۆ سەروەریی چینایەتی
بەڵێ بۆ سەربەخۆیی خۆم و ھەمووان
تەنیا خۆم شایستەی دەنگ و ھەڵبژاردنی خۆمم