دەنگپێی مەرگ

دەنگپێی مەرگ

 

تۆز و گه‌ردی گه‌رده‌لوول

له‌سه‌ر پێڵوم

دیواری گۆڕی هه‌ڵچنی

گلێنه‌ی چاوانمی

كرده‌ گۆڕی نیگام

*****

سەرابی جوانی

تاسه‌ی ماچمی،

خنكان

له‌ گۆڕستانی ئەوینا

پلو پلو كڕێوه‌ی نائومیدی

زارم پڕۆ ئه‌كا

خۆڵبارانی ئەم پاییزە

له‌سه‌ر په‌ڕاوی ته‌مه‌ن

شوێن هه‌نگاوم،

ون ئه‌كا

*****

له‌ چلووره‌ی برژانگما

ژیان، له‌رزان .. له‌رزان

له‌ ناخم، ماڵئاوایی ئه‌كا

خەیاڵەكانم بۆ سەرەتا

لێدەدرێنەوە و

حەزی خەوێكی ھەتایی

سەراب ئاسا

تا لێواری گۆڕ، به‌ڕێم ئه‌كا

Dengipêy Merg

Dengipêy Merg

 

 

Toz û Gerdî Gerdelûl

leser Pêllum

Dîwarî Gorrî hellçinî

Glêney Çawanmî

kirde Gorrî Nîgam

 

*****

 

Serabî Cwanî

Tasey Maçmî,

xinkan

le Gorristanî Ewîna

Plu Plu Krrêwey Naumîdî

Zarm prro eka

Xollbaranî em Payîze

leser Perrawî Temen

Şwên Hengawm,

win eka

 

*****

 

le Çlûrey Birjangekanma

Jyan, lerzan .. lerzan

le Naxim, Mallawayî eka

Xeyallekanim bo sereta

lêdedrênewe û

Hezî Xewêkî hetayî

Serab asa

ta Lêwarî Gorr, berrêm eka

ھاودەنگی ژێر سنوورەكان

ھاودەنگی ژێر سنوورەكان

كاتێك

ترپهی دڵی زەوی و

دڵەخورپهمان

هاودهنگ دهبن

سنوورهكان،

دهبنهنهخشی سهر ئاو

نهتهوهو نیشتمانیش

تهنیا پەرجوو و ناو

*****

كاتێك

دهستمان لەیەك گرێدهدهین،

بۆ شۆڕش و ژیان

پڕ به گهرووی كان،

سروود دەچڕین

كاتی مانگرتن

بۆ دهستلهكاروەرگرتن

بهمۆرسی قوڵینگ

ههواڵ و پهیامی جەنگ

بۆ یەكدی بروسكهدهكهین

له‌بیرمان ده‌چنه‌وه‌ سنووره‌كان

Hawdengî jêr Snûrekan

Hawdengî jêr Snûrekan

 

Katêk

Tirpey Dllî Zewî û

Dllexurpeman

Hawdeng debin

Snûrekan,

debne Nexşî ser Aw

Netewe û Nîştmanîş

tenya Percu û Naw

*****

 

Katêk

Destman leyek grêdedeyn,

bo Şorrş û Jyan

pirr be Gerûy Kan,

Srûd deçrrîn

Katî Mangirtin

bo Destlekarwergirtin

be Morsî Qullîng

Hewall û Peyamî Ceng

bo yekdî bruske dekeyn

lebîrman deçnewe Snûrekan

ھاونەتەوان

ھاونەتەوان

چۆن، ئێمە خوشكین ؟

                        چۆن، ئێمه‌ براین ؟

ئێمه ‌و ئێوه‌

                        دوو چینی جیاین

ئێمه‌ پێستمان ڕەش

                        ئێوه‌ ناختان

ئێمه‌ موومان ڕەش

                        ئێوه‌ بیرتان

ئێمه‌ ڕۆژگارمان ڕەش

                        ئێوه‌ دیرۆكتان

ئێمه‌ به‌شمان هه‌ش

                        ئێوه‌ دواڕۆژتان

ئێمه‌ ئاسۆمان گه‌ش

                        ئێوه‌ دۆزەختان

چۆن، ئێمه و ئێوە‌  خوشك و براین ؟

ئێمه ‌و ئێوه‌

                        دوو چینی دژ و

ھەردەم جیاین

Hawnetewan

Hawnetewan

çon, ême Xuşkîn ?

çon, ême Brayn ?

ême û êwe

dû Çînî cyayn

ême Pêstman reş

êwe Naxtan

ême Mûman reş

êwe Bîrtan

ême Rojgarman reş

êwe Dîroktan

ême Beşman heş

êwe Dwarojtan

ême Asoman geş

êwe Dozextan

çon, ême û êwe  Xuşk û Brayn ?

ême û êwe

dû Çînî dij û

herdem cyayn

شۆڕە‌كچانی شۆڕش

شۆڕەكچانی شۆڕش

دیم ئێوهبوون، هاتن

لهچكێكی سوورتان

بهڕهشپۆشی

ههڵهبجهو ئهنفالدا دابوو

ئێوهبوون

ئا .. ئا .. ئێوهبوون

دهستان گرمۆڵهو

چاوتان پڕقین

نیگاتان لهئاسۆ بڕیبوو

ئێوهبوون، هاتن و

ڕێژهتان بهستبوو

لوولهی چهكتان لهئاسمان

خوا لهترسانا

لهپشت شورهی نێرسالارانا

خۆی حهشار دابوو

ئێوهبوون، هاتن و

ههنگاوهكانتان، هاودهم

ئێوهبوون، هاتن و

هاوارهكانتان، هاوئاههنگ

بەڵێ ئێوە بوون، ھاتن و بانگی ئازادیتان چڕی

ŞoreKçanî Şorrş

ŞoreKçanî Şorrş

dîm êwe bûn, hatin

Leçkêkî sûrtan

be reşpoşî

Hellebce û Enfalda dabû

êwe bûn

a .. a .. êwe bûn

Destan girmolle û

Çawtan pirrqîn

Nîgatan le Aso brrîbû

êwe bûn, hatin û

Rêjetan bestibû

Lûley Çektan le Asman

Xwa le tirsana

lepşit Şurey Nêrsalarana

xoy heşar dabû

êwe bûn, hatin û

Hengawekantan, hawdem

êwe bûn, hatin û

Hawarekantan, hawaheng

bellê êwe bûn, hatin û Bangî Azadîtan çrrî

سۆزی جادوویی

سۆزی جادوویی

هۆ شۆخەكه‌

خۆزگە توانیبام

نھێنییه‌كانی ناخم

به‌ گوێچكه‌تا بچرپێنم

هێمای خۆزگه‌ په‌ژمورده‌كانی لاویم

له‌سه‌ر په‌ڕەی دڵت، بنه‌خشێنم

به‌ گۆرانییه‌ یاخییه‌كانم

هه‌ست و سۆزت ببزوێنم

په‌رده‌ی شه‌رم له ‌ڕووی

سروشتی كچێنیت

هه‌ڵماڵم و بیڕفێنم

 *****

ئاخ .. له‌م وڵاته‌دا

په‌نجەره‌كان چكۆله‌ن

ڕێگه‌كان كوێر و ونن

ده‌نگه‌كان ناساز و نووساو

گوڵەكان كورته‌ڵە و ژاكاو

كه‌و له‌نێو قەفه‌‌‌زە و

كێشكه‌ تیژڕەو و ترساو

سۆز و میھره‌بانی برا

بزەی سه‌ر لێوی باب

دڵدانەوەی ناچارییانەی داك

ژەھ‌رە و زوخاو

ئه‌وین و شه‌یدایی

ڕاستی و ته‌بایی

گندۆره‌یه‌كن، ترشاو

Sozî Cadûîy

Sozî Cadûîy

ho Şoxeke

xozge twanîbam

Nhênîyekanî Naxim

be gwêçketa bçirpênim

Hêmay xozge pejmurdekanî lawîm

leser Perrey Dillt, bnexşênim

be goranîye yaxîyekanim

Hest û Sozt bbizwênim

Perdey Şerm le Rûy

Sruştî Kçênît

hellmallm û bîrrfênim

*****

ax  .. lem Wllateda

Pencerekan çkolen

Rêgekan kwêr û wnin

Dengekan nasaz û nûsaw

Gullekan kurtelle û jakaw

 Kew lenêw Qefeze û

Kêşke tîjrrew û tirsaw

Soz û Mîhrebanî Bra

Bzey ser Lêwî Bab

Dilldanewey naçarîyaney Dak

Jehre û Zuxaw

Ewîn û Şeydayî ..

Rastî û Tebayî ..

Gindoreyekin, tirşaw