یاداوەرییەكانی یەكی ئایار

یاداوەرییەكانی یەكی ئایار

 

ھەژێن

ئایاری ٢٠١٣

یەكی ئایار لە منداڵی مندا

یاداوەرییەكانی سەردەمی مناڵێم لە بارەی ڕۆژی یەكی ئایارەوە، گەلێك لە یاداوەرییەكانی سەردەمی ھەرزەكاری و دواترم جیاوازن. كاتێك كە قسە دەھاتە سەر كۆمونیزم و كرێكار، بەردەوام لە دەمی باوكمەوە دەمبیست، كە “لە ساڵی ١٩٥٨دا ھەموو كەسێك وەك مۆدێڵ ئەندام و دۆست و لایەنگری پارتی كۆمونیست بووە”، بەڵام ئەو بەخۆی نا. ئەو دەیگێڕایەوە كە” لە یەكی ئایاری ١٩٥٨دا ھەر كەسێك دەستی پاچ و خاكەناز و چەكوش و بێڵی گرتبێت، ئەوەی ھەژار و برسی و كۆڵبەر بووبێت، لە ڕۆژی یەكی ئایاردا خرۆشاوەتە نێوەندی مەیدان و دروشمی بەسەر (لێنین و ستالین) ھەڵداوە”.

ھەرچەندە بەوە دڵخۆشدەبووم، كە كەسە ھەژار و زەحمەتكێشەكان لەو ڕۆژەدا ھێندە ھاودەنگ و یەكگرتوو بوون و پێكەوەبوون. بەڵام داستانێكی ئاوا بۆ من، ھیچ سەرنجراكێشییەكی تێدانەبوو، چونكە  من تێنەدەگەیشتم بۆچی و ئامانجیان چی بووە، یا ڕاستر بڵێم، لەبەرئەوەی كە باوكم خۆشی لە كۆمونیستەكان نەدەھات.

ساڵ ھات و ساڵ چوو، ساڵانی پاش ھەرەسھێنانی بزووتنەوەی چەكداریی ناسیونالیستی كورد، ھەموو ساڵێك لە ڕۆژی یەكی ئایاردا خەڵكی ڕوویان لە دەشت و دۆڵ و كێوان دەكرد و دەبووە ئەو ڕۆژەی كەس بە كەس نەبوو و بەزۆری خواردنەوە بووبووە مۆدێلی یەكی ئایارەكان و تا یەكی ئایاری ١٩٧٧ كەسانێكی زۆر چووبوون بۆ سەیران و بەھۆی خواردنەوە و بەدمەستبوونی ھەندێكەوە، لەنێوان لایەنگرانی (حشع) و لایەنگرانی (پدكع)دا بووبوو بە دەمەقاڵێ و سووكایەتیكردن بەیەكتری و ڕۆژەكە لە سەیران و خۆشیییەوە، گۆڕابوو بە ڕۆژێك، كە ناخۆشترین یاداوەریی لە منداڵی مندا بەجێھێشت.

بەڵێ یەك دوو شەو پاش یەكی ئایار، دوو كەس لەلایەن دەستە سەرەتاییەكانی بزووتنەوەی چەكداری تازە دروستبووەوە كوژران و لە دەروونی منی مناڵدا مۆری ناخۆشی و ڕكبوونەوەیان لەو ڕۊژە دا و تەنانەت ڕكم لە سەیران دەبووە و تا ئێستاش بەجۆرێك حەزم بە شادیی و ھەڵپەركێ و ھەرا نییە. ھەموو جارێك كە ھاوسەر و منداڵی كوژراوەكانم دەبینین، خۆبەخۆ یەكی ڕۆژی ئایار وەك یاداوەرییەكی ناخۆش دەھاتەوە بەرچاوم.

یەكی ئایار لە ھەرزەكاریی مندا

كاتێك كە ھێزە چەكدارەكانی (ینك) پەلاماری (قڕناكا و پشتئاشان)یان دا، منی ھەرزەی ڕامیاریی تا بینەقاقام لەژێر كارایی ھەرا و پاگەندەی ئەو ڕۆژانەدا، ھەستم بە سەركەوتنێكی گەورە و بەرز دەكرد، بەتایبەت، كە گوێم لەم دەستەواژانە دەبوو ” لێنین، گۆڕ ھەڵتەقێنە، تەحریفییەكان …. لە كوردستان … “. بەڵام ھەستكردن بەو خۆشی و سەركەوتنە زۆری نەخایاند و كۆتایی پاییزی ھەمان ساڵ، كە بەخۆم بوومە پێشمەرگە و لە دەمی ھاوسەنگەرەكانمەوە وردەكاری ھێڕشەكان و باری دەروونی گیراوەكانی لایەنی پەلاماردراو و ئامانج و تاكتیكی پەلاماردەرم بیست، سەد و ھەشتا پلە ھەستم بە شەرمەزاری دەكرد و دەنگێك لە ناخمدا ھاواری خنكێنراوی كوژراوەكان و قینی چاوی ھاوڕێ بەجێماوەكانیانم بە ھۆشمدا دەدا و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر و زیاتر بە ئاگایدەھێنام. ھەڵبەتە خودی ململانێی نێوان عیراقچی و كاردستانچییەكان، كە من فرەتر بەلای عیارقچییەكاندا دەچووم، لەو بارەوە كارایی خۆی ھەبوو.

یەكی ئایار لە دەمی ھوشیاربوونەوەمدا

ناسین و دەرككردنی پێشینەی ڕۆژی یەكی ئایار، وەك ڕۆژێكی چینایەتی و سیمبولی خەباتی كرێكاران دژی مشەخۆران (بۆرجوازی) ، بۆ كارایی بەرنامەكانی ڕادیۆ كۆمەڵەی زەحمەتكێشان دەگەڕایەوە، كە بە دابڕانم لە بزووتنەوەی چەكداری، ڕۆژانە لە لایەنگریی لایەنەكەی خۆم دووری دەخستمەوە و بەرەو بیری ڕزگاری كرێكاران و زەحمەتكێشان ڕایدەكیشام. كارایی بەرنامەكانی كانونی ھونەر و ئەدەبیاتی كرێكاریی لەسەر من ھێندە بەرفراوان بوو، كە چیدی گوێم لە ڕادیۆی لایەنەكەی خۆم ڕانەدەگرت و ڕۆژانە بە بەرنامەكانی ئەو ڕادیۆیە بەنگبووبووم.

 

یەكی ئایاری ١٩٩٠ لە دەمی خۆھوشیاریی كەسیی خۆمدا

لەتەك دابرانی یەكجارەكیم لە بزووتنەوەی چەكداریی كە لە ڕاپەڕینەكەی ١٩٨٧دا بە ناچاری ڕوومتێكردبووەوە، بووە خاڵی وەرچەرخانی ھزریی و بۆچوونەكانی من بۆ ھەموو شتەكان، ھەرچەندە من لە جەرگەی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێراندا دەژیام، ھەموو ساڵێك لە یەكی ئایاردا وەك سوونەتێك نەدەچوومە سەركار و لەو ڕۆژەدا وەك شەیدایەكی بێباك لە شەقامی شارەكاندا بەدەم وتنەوەی سروودی یەكی ئایار و سوودی (ئینتەرناسیوناڵ)ە، لە دووی ھاوبیرانی خۆم دەگەڕام، بەرنامە و سروودەكانی كانوونی ئەدەبیاتی كرێكاریم تۆماردەكردن و دەستاودەست بە ھاوەڵان و ھاوڕێیانی خۆم، بەتابەت لایەنگرانی ئاڵای شۆرش و (حشع) و گروپی ئینتەرناسیونالی كۆمونیست، دەگەیاندن، دەمویست لەو ڕۆژەدا لە ڕەفتار و دڵخۆشیمدا جیاوازی ئەو ڕۆژە بۆ من بە ھەمووان نیشانبدەم، بەتابەت ھاوچینەكانم (كرێكارانی كورەخانەكان).

لەم ساتانە بەدواوە، چیدی یەكی ئایار بۆ من بۆنەیەكی ناڕۆشن نەبوو و ھۆكاری جەنگ و سەیران و خۆمەستكردنی داخدارانەی كەسەكان و كوشتنی كەسەكان بۆ من ناڕۆشن نەبوون، چونكە بەخۆم بووبوومە كرێكار و ڕۆژانە بەپێست و ئێسكم، جیاوازییە چینایەتییەكانم دەركدەكردن و زیاتر زیاتر ناتەبایی و ناجۆری سیستەمە ئابووریی و كۆمەڵایەتییەكەم بۆ دەردەكەوت و باوەڕم بە ھزری ڕزگاری چینەكەم بەھێزتر دەبوو. چیدی لوولەی چەكەكان بۆ من، یەكلاكەرەوەی كێشەكان و كۆتاییھێنەری ستەم نەبوون، دژی شەڕبوون و دژی دەمارگیری نەتەوەیی و دژی سەرمایەداریبوون، ئاوازی سروودێكی مرۆییبوون، كە ڕۆژ بە ڕۆژ منیان لە مرۆڤخۆشویستن و لە ھاریكاری و ھەرەوەزیی و خەمخۆریی بۆ خەڵك نزیكدەكردەوە، وەك داڵدارێكی دێوانە، ھیچ ھۆگرییەكم بۆ حەز و چێژە خۆویستییەكان نەمابوو. حەزمدەكرد لەو ڕۆژەدا ببمە بوركانێك و سیستەم و دەسەڵاتی چینی مشەخۆر بەخۆی و دەوڵەتەكان و لەشكرەكان و ھەمبارەكانی پیشەسازی چەك و بازارەكانی سوودخوازیییەوە، ژێروژوور بكەم.

یەكی ئایاری ١٩٩١

یەكی ئایاری ١٩٩١، ھەرچەندە خەمی شكستی ڕاپەڕین و كۆڕە و باڵی بەسەرمدا كێشابوو، بەڵام دیسانەوە لەو ڕۆژەدا ھەر لە دووی ھاوبیرەكانم وێڵبووم، بەتایبەت كە زۆرێك لە ھاوەڵەكانم گەڕابوونەوە ھەرێمی كوردستان و چەكداری لایەنەكانیان بوون و من ھەستم بە تەنیاییەكی زۆر دەكرد. لەو تەنیاییەدا بۆ یەكەم جار، دیتن و دەركەوتنی دروشمێك بەبۆنەی ڕۆژی یەكی ئایارەوە، شاگەشكەی كردم، ھەرچەندە ھاوبۆچوونیم لەتەك ئەو ڕێكخراوە (راھی كارگر)دا نەبوو، بەڵام دیتنی دروشمی “كرێكارانی جیھان یەكگرن” لەسەر دەرگەی پۆستی ئەو شارەی لێیدەژیام، مژدەیەكی گەورە بوو بۆ من و ھەستی تەنیایی منی لە ڕۆژی یەكی ئایاری ١٩٩١دا ڕەواندەوە و ھیوایەكی بە من بەخشی، بەوەی چیدیكە لەوێدا تەنیابیم.

یەكی ئایاری ١٩٩٢

ھەرچەندە نزیكەی نۆ مانگ بوو گەڕابوومەوە ھەرێمی كوردستان و سەرقاڵی چالاكی ڕێكخراوەیی و یادی ڕاپەڕین و مەراسیمەكانی ٨ی مارچ و ١٨ی ئازار ڕۆژی كۆمونەی پاریس و شوراكانی كوردستان بووم، بەڵام بەداخەوە بەھۆی ئەركێكی ڕێكخراوەییەوە، كە لەو ڕۆژانەدا بە من دەسپێردرا [ بردنی ئۆرگان و بڵاوكراوە و نامە ڕێكخراوەییەكانی حككا بۆ ئێران] ئایاری ئەو ساڵەش ھەر لە كۆڕ و كۆبووبەوە ئایارییەكانی ھەرێمی كوردستان بێبەش بووم و لەو ڕۆژەدا ھەردەم بیرم لەلای ھاوڕێ و ھاوكارەكانی مەراسیمەكان بوو. بەڵام لەیەك شت دڵنیابووم، ئەویش ئەوەبوو، كە یەكی ئایاری ئەم ساڵ، سەرەتایەكی دیكە دەبێت بۆ سەرلەنوێ ناساندنەوە و گێڕانەوەی مێژوویی ئەو ڕۆژە و ڕەواندنەوەی ئەو وێنا نادروست و جەژنانەكییەكانەی، كە لە دەھەی ھەفتاكان و ھەشتاكانی سەدەی ڕابوردوودا لە ھۆش و یاداوەریی ھەزرانی وەك مندا بۆ ڕۆژی یەكی ئایار، دروستكرابوون. لەو ڕۆژەدا دیسانەوە لە شەقامەكانی ئێراندا كەوتمەوە سروودگوتن لەبەرخۆمەوە و گەڕان لە دووی كەسانێك، كە لەو ڕۆژەدا ژیان بۆیان واتایەكی دیكەی دەدا؛ ڕۆژی خەباتی چینایەتی و لەدایبوونەوەی ئازادئەندێشی.

یەكی ئایاری ١٩٩٣ ھەولێر و ناچاربوونم بە چوون بۆ ئاكرێ

وەك مەراسیمەكانی دیكە، بە مانگێك پێش ھاتنی ئەو ڕۆژە، چالاكانی ڕێكخراوە چەپەكانی ئەو كاتە لە باخچەی گڵكەند كۆبووینەوە. ئەوانەی كە لەبیرەوەیمدا ناو و وێنایان مابێت، ئەم ھاوڕێیانە بوون: گۆران عەبدوڵڵا، ئەحمەد پاشا، دڵێر، ئارام عەلی، جەعفەر عەلی، بەختیار (كرێكاری كارەبا)، بەختیار (ھۆنەر)، ھیوا، جەمال كرێكار، ئازاد ئارمان (ئیسماعیل)، كاوە حەسەن، چنار حەسەن، سۆران كەریم، ڕێبوار میدحەت، ھیواكەریم، مامە كەریم، ڕێباز، سیروان عەلی، د. ئەمین، شاپوور، قابیل، عەبدولڕەحمان مەولود، ناڵە حەسەن و كۆمەلێكی دیكە، بەداخەوە ناوی ھەمووانم لەبیر نەماوە …..

پاش بڕیاردان لەسەر شوێنی مەراسیم و بڕگەكانی مەراسیمەكە و  وتاری كۆمیتەی مەراسیم و وردەكاری دیكە، بەپێی توانا و ئامادەیی خۆبەخشانە، لێژنەكانی كاركردن و بەرپاكردنی مەراسیم دیاریكران، لەوانە: لێژنەی ھونەریی، لێژنەی پەیوەندی، لێژنەی دارایی و گرتنی ھۆڵ، لێژنەی دابەشكردن و پەخشكردنی بەیاننامە و پلاكارتی مەراسیمەكە. وەك ھەموو جارێك ئێمە [ ڕێبوار و ھیوا و سۆران و ڕێباز و مامە و سیروان و من] ھەم لە لێژنەی ھونەرییدا و ھەم لە لێژنەی ئامادەكردن و كۆپیكردن و پەخشكردنی پلاكارت و كارتی بانگھێشكردندا بەشداربووین.

من بەپێی ئەزموون و دەركەوتنەكانی پێشووتر، داوام لە لێپرسراوی بەشی ئاشكراوی رێكخراوی ڕەوتی كۆمونیست كرد، كە ئەوكات ھەردووكمان ئەندامی لێژنەی خۆجێیی [مەحەلی] ڕێكخراوەكەمان بووین و لە مەراسیمەكانی دیكەدا چەندین ھەوڵ بۆ بەرگرتن بە من و لێدان لە بوونی من لە ھەولێردا، ڕووبەڕووی گێچەڵ بووبوومەوە، كە بە ھاوڕێ […] بڵێت، لەوێدا گێچەڵ و ناتەبایی دروستنەكات و ململانێ و كێشە نێوخۆییەكانی خۆمان لەوێدا دروستنەكاتەوە. ئەویش بەڵینی بە من دا، ھەرچەندە من بڕوا و متمانەم بە بەلێنەكانی نەمابوو، جونكە ئەو بەخۆیی ھاندەری ئەو ھاورێیە بوو بۆ دژایەتی من.

لە یەكەمین كۆبوونەوەی سەرپەرشتیكەرانی لێژنەكاندا كە پاش ھەفتەیەك، من لێژنەكەم ئاگاداركرد، كە لە گەشتێكی چەند ڕۆژەدا سەردانی سلێمانی دەكەم. ئەوانیش بەتایبەت ھاوڕێ ھیوا محەمەد، داوایان لە من كرد، كە وەك نوێنەری كۆمیتەی مەراسیمی یەكی ئایار لە ھەولێر، لە كۆبوونەوەكانی كۆمیتەی مەراسیمی یەكی ئایار لە سلێمانی بەشداری بكەم و ھەم ئەزموونەكانی خۆمان بۆ ئەوان بگیرمەوە و ھەم لەوانەوە ئەزموونگیری بكەم، تاوەكو بەخۆمان لە ھولێر سوودیان لێوەربگرین.

بەو جۆرە من ڕۆژی دوایی بەرەو سلێمانی و مالوان و ھەڵەبجە، كەوتمەڕێ و لە زنجیرەیەك سەردانی كەسیی و بەشداری كۆبوونەوەكاندا ھەوڵمدا شێوازی كاركردنی خۆمان لە كۆمیتەی مەراسیمەكاندا و چۆنیەتی ڕاپەڕاندنی ئەركەكان لەلایەن لێژنەكانەوە، بە ھاوڕێیان لەو شوێنانە بگەیێنم. بە ھاریكاری و ئاگاداركردنەوەم لەلایەن ھاوڕێیان [بەھنام محەمەد و فاروق محەمەد]ەوە ھەر لەتەك ئەوانیشدا چووم بۆ شوێنی كۆبوونەوەكە.

شوێنی كۆبوونەوەكە، ھۆڵی فێرگەیەكی ئامادەیی بوو، لەو ھۆڵەدا تیپی شانۆی ئایار [ئەگەر ناوی تیپەكەم بە دروستی لەبیرمابێت]، لەوێدا پرۆڤەیان دەكرد، پاش ئەوەی كە ھەمووان ئامادەبوون، لەسەر سەكۆی ھۆڵەكە دانیشتین و پاش خۆشھاتن گوتن و دەستپێكردنی كۆبوونەوەكە، ھاوڕێیەك، باش لەبیرمنەماوە، كە كێ بوو، بە ھەمووانی گوت “ئەم ھاوڕێیە لە ھەولێرەوە ھاتووە و ئەندامی كۆمیتەی مەراسیمی یەكی ئایارە و وەك نوێنەری ئەوان ھاتووە، ھەم ئەزموونی چۆنیەتی كاركردنی خۆیان لە ھەولێر بۆ ئێمە بگێڕێتەوە و ھەم لە ئێمەشەوە ئەزموونگیری بكات و بە ئەوێی بگەیێنێت”.

منیش بە یارمەتی ھەمووان، پاش گەیاندنی سڵاو و پەیامی ھاوڕێیانم لە كۆمیتەی مەراسیمی یەكی ئایاری ھەولێر، گوتم ” ئێمە لە یەكەمین كۆبوونەوەی چالاكانی ئامادەی بەشداریكردن لە كۆمیتەكەدا، دەستنیشانی لێژنەكانی ئامادەكاریی دەكەین و پاشان بەپێی خواستی كەسەكان، خۆیان بۆ لێژنەكان ناونووسدەكەن و ھەفتانە تا ڕۆژی مەراسیمەكە، نوێنەرانی لێژنەكان، كۆدەبنەوە و ڕاپۆرت لەسەر چۆنیەتی پێشەوەچوونی كارەكان و پێداویستییەكان و ڕێگرییەكان و ھەنگاوەكانی دوایی و ئەنجامگیری و گێڕانەوەی قسەوباسەكان و ئەنجامگیری كۆبوونەوەكە بۆ بەشداربووانی لێژنەكان. ھەروەھا بە دیاریكراوی قسەم لەسەر چۆنیەتی كاری لێژنەی ھونەریی كە بەخۆم سەرپەرشتیگەری بووم، كرد، ھێشتا دوا ڕستەكەی، پەیامەكەم تەواونەكردبوو و نەچووبوومە سەر وردەكاریی چالاكییەكانی كۆمیتەی ئامادەكاریی، كەسێك لەو بەرمەوە، دەنگی ھەڵبڕی و گوتی “سوپاس كاكە، ئێمە خۆمان دەزانین چۆن كاردەكەین”. یەكسەر ھاوڕێ “فاروق محەمەد” ئانیشكێكی كوتایە پەراسووەكانی لای ڕاستم، چپاندیە گوێم ” دەزانیت ئەوە كێییە، ئەوە سەرنووسەری بڵاوكراوەی (كۆمونیزمی كارگەری) ئۆرگانی ڕێكخراوی (یەكێتی خەباتی كۆمونیزمی كارگری)یە. پاش ئەوەی كە چووینە دەرەوە، بە ھاوڕێیان (بەھنام و فاروقم)م گوت “بە پێچەوانەی سەرنووسەرەكەیانەوە، ھاوڕێ (….) كە ئەندامی كۆمیتەی نێوەندییانە، لە زۆربەی شتەكاندا دەڵێت ” ھەرچی ھاوڕێ (… / من) بڵێت، من لەلام پەسەندە.

پاش ئەوەی كە ڕۆژی دوایی گەڕامەوە ھەولێر، لە كۆبوونەوەی سەرپەرشتیكارانی لێژنەكاندا، پاش گێڕانەوەی ئەوەی لە كە كۆبوونەوەی كۆمیتەی مەراسیمی یەكی ئایاری سلێمانیدا دیتبووم و بیستبووم، دەستبەجێ لەلایەن ھاورێیەكەوە، كە ھاوڕێكخراوەیی خۆم بوو و پێشتر بەپێی ئەزموونی مەراسیمەكانی پێشوو، پێشبینی ئەوەم كردبوو، كە ھەوڵی رێگریی لە من و دەرپەڕاندنم دەدات، چونكە ئەو و ئەو كەسەش، كە ھانی ئەوی دەدا، دەیانزانی پرنسپڵی ڕێكخراوەیی من و كاركردنم ڕێگەی بەشداریكردنی شەڕەدەندوكی كەسیی و لابەلاییم نادات. ھەر ئەم خاڵە لەلایەن ئەوانەوە دژ بەخۆم قۆسترایەوە و ناچاریانكردم لەبەرئەوەی ڕێكخراوەكەمان نەبێتە قوربانی پیلانێك و كینەدۆزی كەسیی ئەوان، بڕیاری كشانەوەی خۆمم لە كۆمیتەی مەراسیم ڕاگەیاند، بەڵام لەوە دڵنیامكردنەوە، كە ھەموو ئەو كارانەی كە وەك ئەندامی كۆمیتە بڕیاربووە، ئەنجامیانبدەم، لە دەروەی كۆمیتەش ئەنجامیاندەدەم، تەنیا ئامانجم ئەوەیە، كە كێشەی كەسیی كەسێك لەتەك مندا نەبێتە ھۆی پەككەوتنی كارەكانی كۆمیتەكە و مەراسیمەكە، ھەرچەندە ھاوڕێ ھیوا محەمەد و ھاوڕێ ئازاد ئاڕمان و ناڵە حەسەن و بەختیار (كرێكاری كارەبا) و ھاوڕێ ئارام عەلی داوایانلێكردم بمێنمەوە و تەنانەت ھەندێكیان پێیانخۆشتر بوو، من بمێنمەوە و ئەو بڕوات. چونكە ئەو یەكەم جار بوو، كە خۆی بۆ لێژنەكانی مەراسیم ناونووسبكات و ھەر لە سەرەتاشەوە، دەمزانی ئامانجێكی دیاریكراو لە پشت ئامادەبوونەكەیەوە ھەیە، ھەر بۆیە لە سەرەتای دەستپێكی كۆمیتەكەدا داوام لە لێپرسراوی ھەولێری رێكخراوەكەمان كرد، كە ئەو كەسە لەوە ئاگاداربكات، كە ململانێی نێوخۆیی خۆمان و ڕێكخراوەكەمان نەكێشێتە نێو كۆمیتەی مەراسیمەكەوە.

بەو جۆرە من ناچاركرام، ئەوێ بەجێبھێڵم و لەتەك ھاوڕێیانی (شقە)، بچم بۆ ئاكرێ و لەوێ چالاكی ئایاریی ئەنجامبدەم. ھەرچەندە زۆرم پێناخۊش بوو و دەتوانم بڵێـم، ئەو دەرچوونە بوو بە ھۆی زنجیرەیەك ناخۆشی و پەشیمانیی كەسیی لە درێژەی ژیانمدا، كە تا ئێستاش باجەكەیاندەدەم. [كە پرسێكی كەسییە و پەیوەندی بە چالاكی ڕیكخراوەییەوە نییە]، بەڵام بەدڵنیاییەوە رێكەوت و قەزاوقەدەرە ڕێكخراوەییەكان، ھۆكاری ڕوودانی ئەو چارەڕەشییەبوون.

یەكی ئایاری ١٩٩٣ لە ئاكرێ

چوونمان بۆ ئاكرێ و شێوەی كاركردنمان وەك ھەولێر نەبوو، چونكە یەكەم بڕیارەكە كتوپڕ بوو و دووەم ماوەی دوو ڕۆژمان بەدەستەوە مابوو. لەبەرئەوە ئەو دوو ڕۆژە تەنیا خەریكی پرۆڤەی سروودەكان و كۆپیكردن و ھەڵواسین و خۆئامادەكردن بووین.  ھەرچەندە ئێمە لە ھەولێرەوە چووبووین و ئاكرێ و خەڵكەكەی بۆ ئێمە شوێنێكی نائاشنابوون و ھەستمان بە نامۆیی دەركرد، ھەروەھا لەبەرئەوەی كە یەم جار بوو لە ئاكرێ ڕێكخراوی ڕەوتی كۆمونیست و بەگشتی چەپیش لەوێ مەراسیم بەو سوونەتەوە كە ئێمە ھەمانبوو، بكات، لە ڕاستیدا كەمێك ترسیشمان ھەبوو و داماننابوو، كە چەكدارەكانی پارتی بمانگرن.

بەڵام بە پێچەوانەوە لەتەك دڵخۆشی و پێخۆشبوونی خەڵكەكە و تەنانەت چەكدارەكانی پارتیش ڕووبەڕووبووین، ئەوەش دیسانەوە دوو ھۆكاری ھەبوو؛ یەكەم تازەیی مەراسیمی یەكی ئایار لەوێ و دووەم بەشداریكردنی گۆرانیبێژی ئاكرێ (محەمەد تەھە) بە كۆمەلێك گۆرانی خۆش.  بەو جۆرە لە ئامێزی میھرەبانی خەڵكی (ئاكرێ)دا، مەراسیمێكی سەركەوتوومان بەرپاكرد، كە ئەو كەسانەی لە ھەولێر دژایەتی ئێمەیان دەكرد، خەریكی فاڵگرتنەوە بوون لەسەر شكستھێنان و گرتمان. بەتایبەت بۆ من، كە دەرپەراندنم لە مەراسیمی یەكی ئایاری ئەو ساڵە لە ھەولێر، نەك لە كێشی كەسیی منی كەمنەكردەوە، بەڵكو متمانە و خۆشەویستی منی بردەسەر، چ لە نێو ڕێكخراوی خۆمان و چ لەنێو ڕێكخراوەكانی تردا.

بێجگە لە ھەموو سەختییەك و ترس و نیگەرانییەك، ھاوكاتیش خۆشییەكی ھەبوو، یەكێك لەو شتە خۆشانەی، كە قەد لەبیرم ناچنەوە، ئەوەبوو، كە ئێوارەی یەكی ئایار پاش مەراسیمەكە، لە ماڵی ئەو ھاورێیەمان (ح.ع) بووین، كە لەتەكیدا چووبووین و میوانێكی زۆر كۆبووبوونەوە لێمان، لەنێویاندا ئەوانەی كە پاش ڕاپەڕین ئەندام و پێشمەرگەی ڕەوتی كۆمونیست بووبوون. لە وێژەری دەنگوباسی ئەو ڕۆژەی كەناڵی پارتییەوە، لە بارەی یەكی ئایارەوە، بەردەوام گوێم لە وشەی “عەولی” دەبوو، ڕاستییەكەی ھەرچەندە تێگەییشتنم لە كرمانجی بە ھۆی ڕادیۆی یەكێتی و كۆمەڵەی زەحمەتكێسان لە ساڵانی ھەشتاكاندا زۆر باش بوو، كەچی لەتاو قەرەباڵغی و دەنگەدەنگی نێو ھۆڵەكە، من “عەولی”م لێبووبووە ناوی كەسێك و وامزانی كەسێكی زۆر بەناوبانگی ئەو ناوچەیە و لە ھاورێیەكم پرسی، ئەرێ ئەو “عەولە” كێیە، لە ڕۆژی ئایاردا ئەوەندە ناویدەھێنن، لەوەدەچێت، شیوعییەكی بەناوبانگ بێت؟ ئیتر بوو بە پێكەنین و ھەرایەك، ھەر مەپرسن، منیش ھەم وڕبووبووم و ھەم لەتەك ئەواندا تا ڕادەی گریان پێكەنیم و ھاتمەوە سەر سفر، (عەول)ە شیوعییەكەی من، تەنیا ژمارەیەك دەرچوو، ھەر “اول من أیار”ەكەی عەرەبی بوو و تا گەییشتبووە بادینان، بوو بوو بە (عەولی ئایار) و دڵی منی بە بوونی چالاك و كەسایەتییەكی ئاوا ناسراو لە بادینان بەناوی “عەول” خۆشكردبوو.

یەكی ئایاری ١٩٨٤ی ھەولێر

لە سەرەتای مانگی ئەپڕیلی ١٩٩٤دا بوو، لە لای ھاوڕێ گۆران عەبدوڵڵا بووم و لە بارەی مەراسیمی یەكی ئایاری ئەو ساڵەوە دەدواین، منیش كتوپڕ ئەم پێشنیارەم بەخەیاڵدا ھات “بۆ ھەوڵندەین، یەكی ئایاری ئەم ساڵ بەنێوی یەكێتی بێكارانەوە بەرپابكرێت، تاوەكو تەكانێك بەم رێكخراوە بدەینەوە و سەرلەنوێ جەماوەری لە دەور كۆبكەینەوە؟”. ھاوڕێ گۆران دەستبەجێ گوتی زۆر باشە و منیش ھەمان بۆچوونم ھەیە، لەم كاتەدا ھاوڕێ (سەردار حەمید) بەرەو بنكەی یەكێتی بێكاران دەھات، لە ئەویشمان پرسی، ئەویش لە وەڵامدا گوتی “منیش ھاوڕاتانم”، دوابەدوای ئەو، ھاوڕێیان (سیروان عەلی) و (كاوە حەسەن) ھاتن و ئەوانیش پێشوازییان لە پێشنیارەكە كرد، ئەگەر باش لەبیرممابێت، ھاوڕێ (عەبدولڕەحمان مەولود)یش بەسەر قسەوباسەكەدا ھات و زۆری پێباشبوو.

بەڵام ڕۆژی دواتر، كە دانیشتنی تایبەتمان بۆ پێكھێنانی كۆمیتەی بەرپاكردنی مەراسیمی یەكی ئایار ھەبوو، ھاوڕێ (سەردار ) بۆچوونی گۆڕابوو و لەوەش سەیرتر (لێپرسراوی بنكەی ئاشكرای حككع)، ھەرچەندە بانگھێشت نەكرابوو و كۆبوونەوەكە تەنیا بۆ ئەندامانی یەكێتی بێكاران و كۆمەڵەی ئاوارەكان و ڕێكخراوی سەربەخۆی ژنان بوو، كەچی ئەو لەوێ ئامادە بوو و دژایەتی تەواوی پێشنیارەكەی ئێمەی دەكرد و بەدژایەتی (حككع)ی ناویبرد و ئەندامانی حككع لەسەر ڕابەری پارتەكەیان لە مەراسیمەكەدا و پاشكۆبوونی یەكێتی بێكاران پێداگرییاندەكرد. ھەڵبەتە ئەوەمان لەبیرنەچێت، كە ئەندامانی (حككع) لەو سەردەمەدا لە زۆربەی پرسەكاندا دوو دەستەبوون، بۆ نموونە ھاوڕێیان (گۆڕان عەبدوڵڵا و سیروان عەلی) كە ئەو كات ئەندامی چالاكی ئەو پارتە بوون، زۆر بەتەنگ یەكێتی بێكاران و خەباتی جەماوەرییەوە بوون و لەتەك ئێمەدا ھاوبۆچوون بوون و لەلایەن قسەكەرانی پارتەوە، وەك ئێمە دژایەتییان دەكرا.

پاش ململانێییەكی زۆر، بڕیار لەسەر كۆمیتەی ئامادەكاریی مەراسیمەكە، بەناوی یەكێتی بێكاران و ھاوپشتی و كۆمەكی (حككع)ەوە درا. وەك ڕێسای جێكەوتە و پێشینەی ساڵانی ڕابوردوو، كەوتینە دیاریكردنی لێژنەكانی كۆمیتەكە و بۆ ھەر یەكێك لە كارەكان، لەوانە لێژنەی ھونەریی [كە من سەرپەرشتیگەری بووم]، لێژنەی كۆكردنەوەی كۆمەكی دارایی و پەیوەندی لەتەك لایەنەكان و ڕێكخراوەكانی دیكە، لێژنەی پاگەندە و ڕاگەیاندن. بەو جۆرە بەخۆشی و  ورەبەزییەكەوە، بۆ ئامادەكاریی و بەرەوپێشبردنی ئەركەكان، دەستەبەكابووین.

 1 may 1

بۆ من جیاوازی یەكی ئایاری ئەو ساڵە لەتەك ساڵەكانی پێشتر، دوو شت بوو، یەكەم، ئەو كەسانەی كە ھەموو كار و ئامانجێكیان بووبووە دژایەتی من و ساڵی ١٩٩٣ بە دژایەتی كەسیی، منیان ناچار بە كشانەوە لە كۆمیتەی مەراسیمی یەكی ئایار لە ھەولێر كرد، لەوێ نەمابوون، دووەم، یەكێتی بێكاران وەك ڕێكخراوەیەكی جەماوەریی سەربەخۆی زیاتری ھەبوو و بەپێچەوانەی ساڵانی ڕابوردووەوە، كە كۆمیتەكە و مەراسیمەكە بەناوی ڕیكخراوە ڕامیارییەكانەوە [ڕەوتی كۆمونیست، یەكێتی خەباتی كۆمونیزمی كرێكاریی و سەرنجی كرێكار]، ئەو ساڵە یەكی ئایار بەناوی [یەكێتی بێكاران لە كوردستان]ەوە بەرپادەكرا . ئەمە بۆ من ھاتنەدی یەكێك لە خەونەكانم بوو، كە لە ساڵی ١٩٩١ەوە قسەوباسم لەسەر دەكرد.

جەماوەرییبوونەوە و كەمكردنەوەی كارایی و دەستتێوەردانی (حككع) لە كۆمیتەی ئامادەكاریی مەراسیمەكەدا، بواری بۆ بەشداری كەسانی سەربەخۆ و لایەنداری دیكە ڕەخساند، بەتایبەت لە كارە ھونەرییەكاندا، كە من سەرپەرشتیمدەكردن. بۆ نموونە بۆ یەكەم جار كەسانی دەرەوەی بازنەی ڕەوتی كۆمونیزمی كرێكاری بواریان بۆ ڕەخسا، كە بەشداری بێبەند و مەرج بكەن و تواناییە ھونەررییەكانیان بخەنەگەڕ و سیمایەكی دیكە بە مەراسیمەكە ببەخشن. لەو  كەسانە (ھەڵمەت تاھیر)ی شانۆكار خەڵكی ھەولێر، (فازیل عوسمان) خەڵكی كەركووك، خوێندكار لە ھەولێر، (ھەژار )خەڵكی كۆیە، خوێندكار لە ھەولێر، بێجگە لە شانۆكار ناڵە حەسەن و خۆمان تیپی سروودبێژی، كە پێشتریش لە مەراسیمەكاندا بەشی سەرەكی لێژنەی ھونەری مەراسیمەكانی ٨ی مارچ و ١٨ی ئازار [ڕۆژی كۆمونە و شوراكانی كوردستان] و مەراسیمی یەكی ئایار بووین.

بەو جۆرە ھاوڕێ (فازیل عوسمان) بە چەند سروودێكی نوێ، كە دانەری ئاوازەكانیان بەخۆی بوو، ھاوڕێ (ھەڵمەت تاھیر) بە شانۆییەكی كۆمیدی فوتباڵ، كە دواتر  من كۆمەڵێك ئیدی خۆمم بۆ زیادكرد و بوو بە شانۆگەرییەكی ڕامیاریی، ھاوڕێ (ناڵە حەسەن) بە شانۆگەرییەك، كە منیش ڕۆڵم تێدا كایەكرد، ھاوڕێ (ھەژار) بە گوتنی كۆمەلێك سروود بەشدارییانكرد.

ھەرچەندە ھەژماری ئەندامانی كۆمیتەی مەراسیم و چالاكانی یەكی ئایار لە ھەولێر لە پێویست زیاتربوون، كەچی وەھا دەركەوتنێكی تازە، ئەندامانی (حككع)ی تووشی شۆككردبوو و ناچاربوون بۆ ھاوسەنگی ھێز، كۆمەڵێك لە ئەندامان و چەكدارانی خۆیان لە سلێمانییەوە بە بیانووی پشتیوانی و سەرپەرشتی بھێنن. ھەڵبەتە ئامادەیی چەكدارانە و ھێنانی ئەندامانی ئەو پارتە لە سلێمانییەوە، چاوەڕوانكراو نەبوو و كتوپڕ دەركەوتنیان لە ڕۆژ و شوێنی بەرپاكردنی مەراسیمەكە [باخچەی گڵكەند]دا پێشبینیكراو نەبوو و كەسانێك كە ئەندامی ئەو پارتەنەبووین، بەتایبەت ھاوڕێ (كاوە حەسەن) و من، ھیچ كاردانەوەیەكمان لە خۆمان نیشاننەدا، تا كاتێك كە ئەوان [لەشكری ئاوردە] كەوتنە ھەوڵی دەستتێوەردانی بڕگە و بەرنامەكانی مەراسیمەكە و لابردنی وتاری ھەندێك لە ھاوڕێیان و پاشوپێشپێكردنی بڕگەكان.

بەڵام بەپێچەوانەوە، ئەندامانی ھاوردەی (حككع) لە سلێمانییەوە، تەنانەت لە كاتی پێشكەشكردنی بەشەكانی مەراسیمەكەشدا ھەوڵی پاشقوڵگرتنیان دەدا و بڕگە پێشتر دانراوەكانیان لادەبردن و كەسانی خۆیانیان دەخزاندە نێو بەرنامەی مەراسیمەكەوە. ھەرچەندە من بۆخۆم بەپێی ئەزموونەكانی خۆم لەنێو ئەو ڕەوتەدا، دەمزانی كە بە ھەموو شێوەیەك ھەوڵی پاوانكردن (دۆمنیەت)ی مەراسیمەكە دەدەن، بەڵام لەو بڕوایەدانەبووم؛ یەكەم، لە سلێمانییەوە ھێز بێنن و دووەم، بە ئارەزووی خۆیان بكەونە پاش و پێشكردن و لابردنی ھەندێك لە بڕگەكانی مەراسیمەكە.  وەھا دەستتێوەردان و چەپەڵكارییەك، ئێمەی ناچاركرد و  لەسەر لابردنی وتارێكی ھاوڕێ (ھیوا كەریم) كرێكاری چێشتخانە و دواخستنی بڕگە ھونەرییەكان، ھاوڕێ كاوە و من لەتەكیاندا ڕووبەڕووبووینەوە. ھەروەھا كە لە كاتی ئامادەكاری كارەكاندا كێشەی زۆریان بەتایبەت بۆ لێژنەی ھونەریی دروستدەكرد، دژی ئەوەبوون، كە ھاوڕێ (فازڵ عوسمان) سروود بچڕێت و بەشداریبكات، دەیانگوت “ئەنارشیستە” [ھەرچەندە ئەو ئەناركیست نەبوو و كەسێكی كۆمونیست بوو، بەڵام لە جۆری كۆمونیزمی حیكمەتی نا]، ھەروەھا بەشداری ھاوڕێ (ھەڵمەت تاھیر)یان پێباشنەبوو، چونكە بۆ ئەوان كۆمونیست نەبوو یا كۆمونیستی ھاوجۆری ئەوان نەبوو .

لەو مەراسیمەدا بێجگە لە وتاری یەكێتی بێكاران و كۆمەڵەی ئاوارەكان و ڕێكخراوی سەربەخۆی ژنان و وتاری (حككع) و پەیامی لایەنەكانی دیكە، دوو شانۆنامە پێشكەشكران، یەكەم ئیدە و دەرھێنانی ھاورێ (ھەڵمەت تاھیر) بوو و دووەم، نووسین و دەرھێنانی ھاوڕێ (ناڵە حسەن) بوو. ھەروەھا بەپێشكەشكردنی كۆمەڵێك سروود و ھۆنراوە و پەخشان و گۆرانی ناوەڕۆك و سیمای مەراسیمەكە لە مەراسیمەكانی ساڵانی پێشوو جیاوازتربوو.

 1 May 2

لە ھەموو ئەوانە سەرنجراكێش تر، ئەوەبوو، ئەوی كە ئاگای لە ھۆ و جێی سەرھەڵدانی جەنگی نێوان (ینك و پدك)ی نەبووبوو و  شانۆییە كۆمیدییەكەی ئێمەی بینیبوو، پێێوابووبوو، كە شانۆییەكەی ئێمە بووەتە ھۆی ھەڵگیرساندنی جەنگەكە، چونكە لایەنگرانی ھەردوو پارتی دەسەڵاتدار، لەوێدا لەتەك گۆڵكردنی ڕەنگی لایەنەكەی خۆیاندا، تەزبیحە زەرد و سەوزەكانیان لەبەرامبەر یەكدیدا ڕادەوەشاند و كەتواری كۆمەڵگە بەشێوەیەكی زیندوو نمایشدەكرا و كاردانەوەی بێنەر و جوڵەی ئەكتەر، سەراپای باخچەی گلكەند و  مەراسیمەكی كردبووە مەیدانی نواندنی شانۆییەكی مەیدانی و شانۆنامەی ژیانی ئاسایی ھێنابووە سەر شانۆ و بەرگی ھونەریی بەبەرداكردبوو.

بەداخەوە، لێرە بەدواوە ڕەوتی بەشداری من بەھۆی دووركەوتنەوەم لە ھەولێر و ئەو كۆمەڵە ھاوڕێییەی نێو یەكێتی بێكاران و كۆمەڵەی ئاوارەكان و ڕێكخراوی سەربەخۆی ژنان و چالاكانی خوێندكاران، شێوەی بەشداری و چالاكیم لە مەراسیمەكانی یەكی ئایاردا گۆرانی بەسەرداھات، بەڵام ئێستاش ھەر ساڵ چالاكانە بەشداردەبم و ھەردەم ھەوڵدەدەم سەربەخۆیی خۆم بپارێزم و ڕەدووی ڕەوتە ڕامیارییەكان، كە تەنیا ئامانجیان لە بەشداری مەراسیمەكاندا پاگەندەی پارتیی و ڕامیاریی و ڕاوەئەندامكردنە، نەكەوم. لێرەدا بە یاداوەرییەكی خۆش، كۆتایی بە یاداوەرییەكانم دەھێنم؛ دوو ھەفتە پێش یەكی ئایاری ساڵی ٢٠١١ لە نەخۆشخانە كەوتبووم، وەك خوگرتنی ھەر ساڵەم بە بەشداری و ئامادەیی لەو ڕۆژەدا، كێچ چووبووە كەوڵم و ھەردەم بیرم لە چۆنیەتی بەشداریكردن دەكردەوە؛ نەمدەزانی داوای دەرچوونی یەكجاریی لە نەخۆشخانە بكەم و واز لە چارەسەر بھێنم، یا واز لە بەشداریكردن لە یەكی ئایار بھێنم؟ چەند ساتێك پێش دەستپێكردنی مەراسیمی یەكی ئایار، پزیشكی سەرپەشتكار وەك ھەموو بەیانییەك ھاتوو و “گوتی چییە، بۆ وا شێواوی، ئازارت زۆرە؟” منیش وتم ڕاستیت دەوێت، نا، گرفتێكی دیكەم ھەیە، ناتوانم لێرەدا بیڵێم.  لە وەڵامدا گوتی “دواتر وەرە بۆ ژوورەكەم”. منیش بیئۆقرە خۆم گەیاندە ژوورەكەی و گوتم، دكتۆر چیت لێبشارمەوە، ئەمڕۆ ڕۆژی یەكەی ئایارە و حەزدەكەم بچم بەشداری مەراسیمەكە بكەم و بەڵێنم بە ھاوڕێكانم داوە. پزیشكەكە سەیرێكی كردم و گوتی “ھەرچەندە ئەوە كارێكی نایاسییە، مادام كارێكی خۆشییەكت پێدەبەخشێت، بڕۆ بەڵام من ئاگادارنیم و بە كەسی دیكەش مەڵێ و ھەموو لێپرسراوەتییەك لە ئەستۆی خۆت”. بەو جۆرە خۆم گەیاندە شوێنی مەراسیمەكە و  لەوێ كەوتمە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەی بەسەرھاتی ڕۆژی یەكی ئایار. لەپڕ كەسێك شانی گرتم و داوای بەیاننامەكی لێكردم و كە ئاوڕمدایەوە، یەكێك لە مامۆستاكانی خۆم بوو، كە بەخۆی یەكێك بوو لە سۆشیالیستە ئازادیخوازەكانی توركیە، گوتی “ئەوە لێرە چیدەكەیت، خۆ ھاوخولەكانت بەتەمابوون بەیانی بە چەپكە گوڵەوە لە خەستەخانە سەردانیتبكەن”. بەیاننامەكەم دایەدەستی و بەسەرھاتەكەم بۆ گێرایەوە و پێمگوت؛ ھاوڕێ، باشترین شت ئەوەیە منت نەبینیوە، ھیچت لە من نەبیستووە و  ھیچت بە من نەگوتووە. توند دەستی گوشیم و  بە چەند ھاوڕێیەكی دیكەی خۆی ناساندمی و ئێوارە گەڕامەوە نەخۆشخانە و لەسەر قەرەوێڵەكەم نەخۆشكەوتمەوە …

دوا وشە، ھیوادارم ھاوڕێیان، ئەوانەی كە لەو ڕۆژگارانەدا چالاك و ئامدەبوون، ئەوانەی من ناویانم لەبیرچووە، بەدڵێكی فراوانەوە لەبیركردنی ناویانم لێوەربگرن و ئەوان ئەوەی كە من لەبیرمكردووە، زیادی بكەن و ئەو شتانەی من لە گێڕانەوەیدا ڕاستگۆنەبووبم، ئەوان بە ڕەخنە و سەرنجەكانیان، بۆ من و خوێنەرانی ھێژا و مێژوو، ڕاستیانبكەنەوە. چونكە ڕاستی و ناڕاستیی گێڕانەوەی ھەر كەسێك پەیوەندی بە گرنگیدان و بەھەندوەرگرتنی شتەكانەوە لە ساتی ڕوودانیاندا، ھەیە. نووسینەوەی مێژوو و ڕووداوەكانی نێوی، كاری تاكەكەس نییە و ئەگەر ھەموومان پێكەوە بە تۆماركردن و پاراستنی ڕووداوەكانی لە یاداوەرییەكانی خۆمدا، نەینووسینەوە، ئەوا ڕامیارانی مێژووشێوێنەر و مێژوونووسانی دەرباری دەسەڵات، راستییەكان ئاوەژوودەكەنەوە. ھەر ئەم بۆچوونەیە، كە بووەتە ھاندەری من بۆ ئەوەی یاداوەرییەكانی خۆم لە فەوتان ڕزگاربكەم

 

 

 

**********************

* بەداوای لێبوردنەوە، لە گێڕانەوەی “یاداوەرییەكانی ٨ی مارچ” و ١٨ی ئازاردا  ناوی ئەم ھاورێیانەم لەبیركردبوو [ئیسماعیل (ئازاد ئاڕمان، ڕێباز، مامە كەریم، فایق حەسەن، شاناز، نەزمییە، كۆمەلێكی دیكە، كە مەگەر ھاوڕێیانی دیكە یا بەخۆیان بیرمبخەنەوە. جارێكی دیكە داای لێبوردن دەكەم و ھیوادارم بەم دەستپێشخەرییە، توانیبێتم، كە ببمە ھاندەری ھاوڕێیان و چالاكانی ئەو ڕۆژانە، تاوەكو ئەوانیش شان بدەنە ژێر نووسینەوەی بەشێكی ئەو مێژووە، كە من تێیدا بەشدارنەبووم یا لەبریمنەماوە.

** لەبەرئەوەی كە لێرەدا بوار و شوێنی چوونەسەر پاشینەی ناكۆكییە كەسییەكانی ھاوڕێكخراوەییەكانم لەو مەراسیمانەدا نەبوو، ناچار خۆم لەوە ڕوونكردنەوە و باسكردنیان لادا و بۆ ھەل و شوێنێكی دیكە ھەڵگرتوون. لێرەدا تەنیا ئەوە بە پێویست دەزانم، بڵێم ئەو كەسانەم لە ڕێی چالاكی و ژیانی ڕێكخراوەییەوە، ناسیوون و پێشتر نە وەك كەس و نە وەك بۆچوون نەمناسیوون و ھیچ گرفت و كینەكەی كەسییم بەرامبەریان نەبووە و نییە. بەداخەوە ئەوە ئەوان بوون، كە جیاوازی بۆچوون و شێوازی كاركردن و بیركردنەوەیان بە كێشەی كەسیی وەردەگرت و پەیوەندی كۆمەڵایەتی و ڕێكخراوەیان دەكردە قوربانی ناكۆكییەكان.

Yadawerîyekanî yekî Ayar

Yadawerîyekanî yekî ayar

Hejên
Ayarî 2013

Yekî ayar le mindallî minda

Yadawerîyekanî serdemî mnallêm le barey rojî yekî ayarewe, gelêk le yadawerîyekanî serdemî herzekarî û dwatrim cyawazn. Katêk ke qse dehate ser komunîzm û krêkar, berdewam le demî bawkmewe dembîst, ke “le sallî 1958da hemû kesêk wek modêll endam û dost û layengirî partî komunîst buwe”, bellam ew bexoy na. Ew deygêrrayewe ke” le yekî ayarî 1958da her kesêk destî paç û xakenaz û çekuş û bêllî girtbêt, ewey hejar û birsî û kollber bûbêt, le rojî yekî ayarda xroşawete nêwendî meydan û druşmî beser (lênîn û stalîn) helldawe”.

Herçende bewe dillxoşdebûm, ke kese hejar û zehmetkêşekan lew rojeda hênde hawdeng û yekgirtû bûn û pêkewebûn. Bellam dastanêkî awa bo min, hîç serincrakêşîyekî têdanebû, çunke  min tênedegeyiştim boçî û amancyan çî buwe, ya rastir bllêm, leberewey ke bawkim xoşî le komunîstekan nedehat.

Sall hat û sall çû, sallanî paş hereshênanî bzûtnewey çekdarîy nasîwnalîstî kurd, hemû sallêk le rojî yekî ayarda xellkî rûyan le deşt û doll û kêwan dekrid û debuwe ew rojey kes be kes nebû û bezorî xwardnewe bûbuwe modêlî yekî ayarekan û ta yekî ayarî 1977 kesanêkî zor çûbûn bo seyran û behoy xwardnewe û bedmestibûnî hendêkewe, lenêwan layengranî (hiş’) û layengranî (pidk’)da bûbû be demeqallê û sûkayetîkirdin beyektirî û rojeke le seyran û xoşîyyewe, gorrabû be rojêk, ke naxoştirîn yadawerîy le mindallî minda becêhêşt.

Bellê yek dû şew paş yekî ayar, dû kes lelayen deste seretayyekanî bzûtnewey çekdarî taze drustbuwewe kujran û le derûnî mnî mnallda morî naxoşî û rikbûneweyan lew rۊje da û tenanet rkim le seyran debuwe û ta êstaş becorêk hezm be şadîy û hellperkê û hera nîye. Hemû carêk ke hawser û mindallî kujrawekanim debînîn, xobexo yekî rojî ayar wek yadawerîyekî naxoş dehatewe berçawm.

Yekî ayar le herzekarîy minda

Katêk ke hêze çekdarekanî (înk) pelamarî (qirrnaka û piştaşan)yan da, mnî herzey ramyarîy ta bîneqaqam lejêr karayî hera û pagendey ew rojaneda, hestim be serkewtinêkî gewre û berz dekrid, betaybet, ke gwêm lem destewajane debû ” lênîn, gorr hellteqêne, tehrîfîyekan …. Le kurdistan … “. Bellam hestkirdin bew xoşî û serkewtne zorî nexayand û kotayî payîzî heman sall, ke bexom bûme pêşmerge û le demî hawsengerekanmewe wirdekarî hêrrşekan û barî derûnî gîrawekanî layenî pelamardraw û amanc û taktîkî pelamarderm bîst, sed û heşta ple hestim be şermezarî dekrid û dengêk le naximda hawarî xinkênrawî kujrawekan û qînî çawî hawrrê becêmawekanyanim be hoşimda deda û roj be roj zyatir û zyatir be agaydehênam. Hellbete xudî mlimlanêy nêwan ‘îraqçî û kardistançîyekan, ke min fretir belay ‘yarqçîyekanda deçûm, lew barewe karayî xoy hebû.

Yekî ayar le demî huşyarbûnewemda

Nasîn û derkkirdnî pêşîney rojî yekî ayar, wek rojêkî çînayetî û sîmbulî xebatî krêkaran djî mşexoran (borcwazî) , bo karayî bernamekanî radyo komelley zehmetkêşan degerrayewe, ke be dabrranim le bzûtnewey çekdarî, rojane le layengirîy layenekey xom dûrî dexistmewe û berew bîrî rizgarî krêkaran û zehmetkêşan raydekîşam. Karayî bernamekanî kanunî huner û edebyatî krêkarîy leser min hênde berifrawan bû, ke çîdî gwêm le radyoy layenekey xom ranedegrit û rojane be bernamekanî ew radyoye bengibûbûm.

Yekî ayarî 1990 le demî xohuşyarîy kesîy xomda

Letek dabranî yekcarekîm le bzûtnewey çekdarîy ke le raperrînekey 1987da be naçarî rûmtêkirdbuwewe, buwe xallî werçerxanî hizrîy û boçûnekanî min bo hemû ştekan, herçende min le cergey desellatî komarî îslamî êranda dejyam, hemû sallêk le yekî ayarda wek sûnetêk nedeçûme serkar û lew rojeda wek şeydayekî bêbak le şeqamî şarekanda bedem witnewey srûdî yekî ayar û sûdî (înternasîwnall)e, le dûy hawbîranî xom degerram, bername û srûdekanî kanûnî edebyatî krêkarîm tomardekirdin û destawdest be hawellan û hawrrêyanî xom, betabet layengranî allay şorş û (hiş’) û grupî înternasîwnalî komunîst, degeyandin, demuyist lew rojeda le reftar û dillxoşîmda cyawazî ew roje bo min be hemuwan nîşanbdem, betabet hawçînekanim (krêkaranî kurexanekan).

Lem satane bedwawe, çîdî yekî ayar bo min boneyekî narroşn nebû û hokarî ceng û seyran û xomestkirdnî daxdaraney kesekan û kuştinî kesekan bo min narroşn nebûn, çunke bexom bûbûme krêkar û rojane bepêst û êskim, cyawazîye çînayetîyekanim derkdekirdin û zyatir zyatir natebayî û nacorî sîsteme abûrîy û komellayetîyekem bo derdekewt û bawerrm be hizrî rizgarî çînekem behêztir debû. Çîdî lûley çekekan bo min, yeklakerewey kêşekan û kotayîhênerî stem nebûn, djî şerrbûn û djî demargîrî neteweyî û djî sermayedarîbûn, awazî srûdêkî mroyîbûn, ke roj be roj minyan le mrovxoşuyistin û le harîkarî û herewezîy û xemxorîy bo xellk nzîkdekirdewe, wek dalldarêkî dêwane, hîç hogrîyekim bo hez û çêje xowîstîyekan nemabû. Hezimdekrid lew rojeda bibme burkanêk û sîstem û desellatî çînî mşexor bexoy û dewlletekan û leşkrekan û hembarekanî pîşesazî çek û bazarekanî sûdixwazîyyewe, jêrujûr bkem.

Yekî ayarî 1991

Yekî ayarî 1991, herçende xemî şkistî raperrîn û korre û ballî beserimda kêşabû, bellam dîsanewe lew rojeda her le dûy hawbîrekanim wêllbûm, betaybet ke zorêk le hawellekanim gerrabûnewe herêmî kurdistan û çekdarî layenekanyan bûn û min hestim be tenyayyekî zor dekrid. Lew tenyayyeda bo yekem car, dîtin û derkewtinî druşmêk beboney rojî yekî ayarewe, şageşkey kirdim, herçende hawboçûnîm letek ew rêkixrawe (rahî kargir)da nebû, bellam dîtnî druşmî “krêkaranî cîhan yekgrin” leser dergey postî ew şarey lêydejyam, mijdeyekî gewre bû bo min û hestî tenyayî mnî le rojî yekî ayarî 1991da rewandewe û hîwayekî be min bexşî, bewey çîdîke lewêda tenyabîm.

Yekî ayarî 1992

Herçende nzîkey no mang bû gerrabûmewe herêmî kurdistan û serqallî çalakî rêkixraweyî û yadî raperrîn û merasîmekanî 8î març û 18î azar rojî komuney parîs û şurakanî kurdistan bûm, bellam bedaxewe behoy erkêkî rêkixraweyyewe, ke lew rojaneda be min despêrdra [ birdnî organ û bllawkrawe û name rêkixraweyyekanî hikka bo êran] ayarî ew salleş her le korr û kobûbewe ayarîyekanî herêmî kurdistan bêbeş bûm û lew rojeda herdem bîrm lelay hawrrê û hawkarekanî merasîmekan bû. Bellam leyek şit dillnyabûm, ewîş ewebû, ke yekî ayarî em sall, seretayekî dîke debêt bo serlenwê nasandnewe û gêrranewey mêjûîy ew roje û rewandnewey ew wêna nadrust û cejnanekîyekaney, ke le dehey heftakan û heştakanî sedey raburdûda le hoş û yadawerîy hezranî wek minda bo rojî yekî ayar, drustikrabûn. Lew rojeda dîsanewe le şeqamekanî êranda kewtmewe srûdgutin leberxomewe û gerran le dûy kesanêk, ke lew rojeda jyan boyan watayekî dîkey deda; rojî xebatî çînayetî û ledaybûnewey azadendêşî.

Yekî ayarî 1993 hewlêr û naçarbûnim be çûn bo akrê

Wek merasîmekanî dîke, be mangêk pêş hatnî ew roje, çalakanî rêkixrawe çepekanî ew kate le baxçey gillkend kobûynewe. Ewaney ke lebîreweyimda naw û wênayan mabêt, em hawrrêyane bûn: goran ‘ebdulllla, ehmed paşa, dllêr, aram ‘elî, ce’fer ‘elî, bextyar (krêkarî kareba), bextyar (honer), hîwa, cemal krêkar, azad arman (îsma’îl), kawe hesen, çnar hesen, soran kerîm, rêbwar mîdhet, hîwakerîm, mame kerîm, rêbaz, sîrwan ‘elî, d. Emîn, şapûr, qabîl, ‘ebdulrrehman mewlud, nalle hesen û komelêkî dîke, bedaxewe nawî hemuwanim lebîr nemawe …..
Paş birryardan leser şwênî merasîm û birrgekanî merasîmeke û  wtarî komîtey merasîm û wirdekarî dîke, bepêy twana û amadeyî xobexşane, lêjnekanî karkirdin û berpakirdnî merasîm dyarîkran, lewane: lêjney hunerîy, lêjney peywendî, lêjney darayî û girtnî holl, lêjney dabeşkirdin û pexişkirdnî beyanname û plakartî merasîmeke. Wek hemû carêk ême [ rêbwar û hîwa û soran û rêbaz û mame û sîrwan û min] hem le lêjney hunerîyda û hem le lêjney amadekirdin û kopîkirdin û pexişkirdnî plakart û kartî bangihêşkirdinda beşdarbûyn.

Min bepêy ezmûn û derkewtnekanî pêşûtir, dawam le lêprisrawî beşî aşkrawî rêkixrawî rewtî komunîst kird, ke ewkat herdûkman endamî lêjney xocêyî [mehelî] rêkixrawekeman bûyn û le merasîmekanî dîkeda çendîn hewll bo bergirtin be min û lêdan le bûnî min le hewlêrda, rûberrûy gêçell bûbûmewe, ke be hawrrê […] bllêt, lewêda gêçell û natebayî drustnekat û mlimlanê û kêşe nêwxoyyekanî xoman lewêda drustnekatewe. Ewîş bellînî be min da, herçende min birrwa û mitmanem be belênekanî nemabû, cunke ew bexoyî handerî ew hawrêye bû bo djayetî min.

Le yekemîn kobûnewey serperşitîkeranî lêjnekanda ke paş hefteyek, min lêjnekem agadarkird, ke le geştêkî çend rojeda serdanî slêmanî dekem. Ewanîş betaybet hawrrê hîwa mhemed, dawayan le min kird, ke wek nwênerî komîtey merasîmî yekî ayar le hewlêr, le kobûnewekanî komîtey merasîmî yekî ayar le slêmanî beşdarî bkem û hem ezmûnekanî xoman bo ewan bgîrmewe û hem lewanewe ezmûngîrî bkem, taweku bexoman le hulêr sûdyan lêwerbigrîn.

Bew core min rojî dwayî berew slêmanî û malwan û hellebce, kewtmerrê û le zincîreyek serdanî kesîy û beşdarî kobûnewekanda hewllimda şêwazî karkirdnî xoman le komîtey merasîmekanda û çonyetî raperrandinî erkekan lelayen lêjnekanewe, be hawrrêyan lew şwênane bgeyênim. Be harîkarî û agadarkirdnewem lelayen hawrrêyan [behnam mhemed û faruq mhemed]ewe her letek ewanîşda çûm bo şwênî kobûneweke.

Şwênî kobûneweke, hollî fêrgeyekî amadeyî bû, lew holleda tîpî şanoy ayar [eger nawî tîpekem be drustî lebîrmabêt], lewêda proveyan dekrid, paş ewey ke hemuwan amadebûn, leser sekoy holleke danîştîn û paş xoşhatin gutin û destipêkirdnî kobûneweke, hawrrêyek, baş lebîrimnemawe, ke kê bû, be hemuwanî gut “em hawrrêye le hewlêrewe hatuwe û endamî komîtey merasîmî yekî ayare û wek nwênerî ewan hatuwe, hem ezmûnî çonyetî karkirdnî xoyan le hewlêr bo ême bgêrrêtewe û hem le êmeşewe ezmûngîrî bkat û be ewêy bgeyênêt”.

Mnîş be yarmetî hemuwan, paş geyandinî sllaw û peyamî hawrrêyanim le komîtey merasîmî yekî ayarî hewlêr, gutim ” ême le yekemîn kobûnewey çalakanî amadey beşdarîkirdin le komîtekeda, destinîşanî lêjnekanî amadekarîy dekeyn û paşan bepêy xwastî kesekan, xoyan bo lêjnekan nawnûsdeken û heftane ta rojî merasîmeke, nwêneranî lêjnekan, kodebnewe û raport leser çonyetî pêşeweçûnî karekan û pêdawîstîyekan û rêgrîyekan û hengawekanî dwayî û encamgîrî û gêrranewey qsewbasekan û encamgîrî kobûneweke bo beşdarbuwanî lêjnekan. Herweha be dyarîkrawî qsem leser çonyetî karî lêjney hunerîy ke bexom serperşitîgerî bûm, kird, hêşta dwa ristekey, peyamekem tewawnekirdbû û neçûbûme ser wirdekarîy çalakîyekanî komîtey amadekarîy, kesêk lew bermewe, dengî hellbrrî û gutî “supas kake, ême xoman dezanîn çon kardekeyn”. Yekser hawrrê “faruq mhemed” anîşkêkî kutaye perasuwekanî lay rastim, çpandye gwêm ” dezanît ewe kêyye, ewe sernûserî bllawkrawey (komunîzmî kargerî) organî rêkixrawî (yekêtî xebatî komunîzmî kargirî)ye. Paş ewey ke çûyne derewe, be hawrrêyan (behnam û faruqim)mi gut “be pêçewaney sernûserekeyanewe, hawrrê (….) ke endamî komîtey nêwendîyane, le zorbey ştekanda dellêt ” herçî hawrrê (… / Min) bllêt, min lelam pesende.

Paş ewey ke rojî dwayî gerramewe hewlêr, le kobûnewey serperşitîkaranî lêjnekanda, paş gêrranewey ewey le ke kobûnewey komîtey merasîmî yekî ayarî slêmanîda dîtbûm û bîstibûm, destbecê lelayen hawrêyekewe, ke hawrrêkixraweyî xom bû û pêştir bepêy ezmûnî merasîmekanî pêşû, pêşbînî ewem kirdbû, ke hewllî rêgrîy le min û derperrandnim dedat, çunke ew û ew keseş, ke hanî ewî deda, deyanzanî prinsipllî rêkixraweyî min û karkirdnim rêgey beşdarîkirdnî şerredendukî kesîy û labelayîm nadat. Her em xalle lelayen ewanewe dij bexom qostrayewe û naçaryankirdim leberewey rêkixrawekeman nebête qurbanî pîlanêk û kînedozî kesîy ewan, birryarî kşanewey xomim le komîtey merasîm rageyand, bellam lewe dillnyamkirdnewe, ke hemû ew karaney ke wek endamî komîte birryarbuwe, encamyanbdem, le derwey komîteş encamyandedem, tenya amancim eweye, ke kêşey kesîy kesêk letek minda nebête hoy pekkewtinî karekanî komîteke û merasîmeke, herçende hawrrê hîwa mhemed û hawrrê azad arrman û nalle hesen û bextyar (krêkarî kareba) û hawrrê aram ‘elî dawayanlêkirdim bmênmewe û tenanet hendêkyan pêyanxoştir bû, min bmênmewe û ew birrwat. Çunke ew yekem car bû, ke xoy bo lêjnekanî merasîm nawnûsibkat û her le seretaşewe, demzanî amancêkî dyarîkraw le pişt amadebûnekeyewe heye, her boye le seretay destipêkî komîtekeda dawam le lêprisrawî hewlêrî rêkixrawekeman kird, ke ew kese lewe agadarbkat, ke mlimlanêy nêwxoyî xoman û rêkixrawekeman nekêşête nêw komîtey merasîmekewe.

Bew core min naçarkram, ewê becêbhêllm û letek hawrrêyanî (şqe), bçim bo akrê û lewê çalakî ayarîy encambdem. Herçende zorm pênaxۊşi bû û detwanim bllêm, ew derçûne bû be hoy zincîreyek naxoşî û peşîmanîy kesîy le drêjey jyanimda, ke ta êstaş bacekeyandedem. [Ke pirsêkî kesîye û peywendî be çalakî rîkixraweyyewe nîye], bellam bedillnyayyewe rêkewt û qezawqedere rêkixraweyyekan, hokarî rûdanî ew çarerreşîyebûn.

Yekî ayarî 1993 le akrê

Çûnman bo akrê û şêwey karkirdinman wek hewlêr nebû, çunke yekem birryareke ktupirr bû û duwem mawey dû rojman bedestewe mabû. Leberewe ew dû roje tenya xerîkî provey srûdekan û kopîkirdin û hellwasîn û xoamadekirdin bûyn.  Herçende ême le hewlêrewe çûbûyn û akrê û xellkekey bo ême şwênêkî naaşnabûn û hestman be namoyî derkird, herweha leberewey ke yem car bû le akrê rêkixrawî rewtî komunîst û begşitî çepîş lewê merasîm bew sûnetewe ke ême hemanbû, bkat, le rastîda kemêk tirsîşman hebû û damannabû, ke çekdarekanî partî bmangrin.

Bellam be pêçewanewe letek dillxoşî û pêxoşbûnî xellkeke û tenanet çekdarekanî partîş rûberrûbûyn, eweş dîsanewe dû hokarî hebû; yekem tazeyî merasîmî yekî ayar lewê û duwem beşdarîkirdnî goranîbêjî akrê (mhemed tehe) be komelêk goranî xoş.  Bew core le amêzî mîhrebanî xellkî (akrê)da, merasîmêkî serkewtûman berpakrid, ke ew kesaney le hewlêr djayetî êmeyan dekrid, xerîkî fallgirtnewe bûn leser şkisthênan û girtman. Betaybet bo min, ke derperandnim le merasîmî yekî ayarî ew salle le hewlêr, nek le kêşî kesîy mnî kemnekirdewe, bellku mitmane û xoşewîstî mnî birdeser, çi le nêw rêkixrawî xoman û çi lenêw rêkixrawekanî tirda.

Bêcge le hemû sextîyek û tris û nîgeranîyek, hawkatîş xoşîyekî hebû, yekêk lew şte xoşaney, ke qed lebîrm naçnewe, ewebû, ke êwarey yekî ayar paş merasîmeke, le mallî ew hawrêyeman (h.’) bûyn, ke letekîda çûbûyn û mîwanêkî zor kobûbûnewe lêman, lenêwyanda ewaney ke paş raperrîn endam û pêşmergey rewtî komunîst bûbûn. Le wêjerî dengubasî ew rojey kenallî partîyewe, le barey yekî ayarewe, berdewam gwêm le wşey “‘ewlî” debû, rastîyekey herçende têgeyîştnim le kirmancî be hoy radyoy yekêtî û komelley zehmetkêsan le sallanî heştakanda zor baş bû, keçî letaw qereballxî û dengedengî nêw holleke, min “‘ewlî”mi lêbûbuwe nawî kesêk û wamzanî kesêkî zor benawbangî ew nawçeye û le hawrêyekim pirsî, erê ew “‘ewle” kêye, le rojî ayarda ewende nawîdehênin, lewedeçêt, şîw’îyekî benawbang bêt? Îtir bû be pêkenîn û herayek, her meprisn, mnîş hem wirrbûbûm û hem letek ewanda ta radey giryan pêkenîm û hatmewe ser sfir, (‘ewl)e şîw’îyekey min, tenya jmareyek derçû, her “awl min ryar”ekey ‘erebî bû û ta geyîştbuwe badînan, bû bû be (‘ewlî ayar) û dllî mnî be bûnî çalak û kesayetîyekî awa nasraw le badînan benawî “‘ewl” xoşkirdbû.

Yekî ayarî 1984î hewlêr

Le seretay mangî eprrîlî 1994da bû, le lay hawrrê goran ‘ebdulllla bûm û le barey merasîmî yekî ayarî ew sallewe dedwayn, mnîş ktupirr em pêşnyarem bexeyallda hat “bo hewllindeyn, yekî ayarî em sall benêwî yekêtî bêkaranewe berpabkirêt, taweku tekanêk bem rêkixrawe bdeynewe û serlenwê cemawerî le dewr kobkeynewe?”. Hawrrê goran destbecê gutî zor başe û mnîş heman boçûnim heye, lem kateda hawrrê (serdar hemîd) berew binkey yekêtî bêkaran dehat, le ewîşman pirsî, ewîş le wellamda gutî “mnîş hawrratanim”, dwabedway ew, hawrrêyan (sîrwan ‘elî) û (kawe hesen) hatin û ewanîş pêşwazîyan le pêşnyareke kird, eger baş lebîrimmabêt, hawrrê (‘ebdulrrehman mewlud)îş beser qsewbasekeda hat û zorî pêbaşbû.

Bellam rojî dwatir, ke danîştinî taybetman bo pêkhênanî komîtey berpakirdnî merasîmî yekî ayar hebû, hawrrê (serdar ) boçûnî gorrabû û leweş seyirtir (lêprisrawî binkey aşkray hikk’), herçende bangihêşt nekrabû û kobûneweke tenya bo endamanî yekêtî bêkaran û komelley awarekan û rêkixrawî serbexoy jnan bû, keçî ew lewê amade bû û djayetî tewawî pêşnyarekey êmey dekrid û bedjayetî (hikk’)î nawîbrid û endamanî hikk’ leser raberî partekeyan le merasîmekeda û paşkobûnî yekêtî bêkaran pêdagrîyandekrid. Hellbete eweman lebîrneçêt, ke endamanî (hikk’) lew serdemeda le zorbey pirsekanda dû destebûn, bo nmûne hawrrêyan (gorran ‘ebdulllla û sîrwan ‘elî) ke ew kat endamî çalakî ew parte bûn, zor beteng yekêtî bêkaran û xebatî cemawerîyewe bûn û letek êmeda hawboçûn bûn û lelayen qsekeranî partewe, wek ême djayetîyan dekra.

Paş mlimlanêyyekî zor, birryar leser komîtey amadekarîy merasîmeke, benawî yekêtî bêkaran û hawpiştî û komekî (hikk’)ewe dra. Wek rêsay cêkewte û pêşîney sallanî raburdû, kewtîne dyarîkirdnî lêjnekanî komîteke û bo her yekêk le karekan, lewane lêjney hunerîy [ke min serperşitîgerî bûm], lêjney kokirdnewey komekî darayî û peywendî letek layenekan û rêkixrawekanî dîke, lêjney pagende û rageyandin. Bew core bexoşî û  wrebezîyekewe, bo amadekarîy û berewpêşbirdnî erkekan, destebekabûyn.

1 may 1
Bo min cyawazî yekî ayarî ew salle letek sallekanî pêştir, dû şit bû, yekem, ew kesaney ke hemû kar û amancêkyan bûbuwe djayetî min û sallî 1993 be djayetî kesîy, minyan naçar be kşanewe le komîtey merasîmî yekî ayar le hewlêr kird, lewê nemabûn, duwem, yekêtî bêkaran wek rêkixraweyekî cemawerîy serbexoy zyatrî hebû û bepêçewaney sallanî raburduwewe, ke komîteke û merasîmeke benawî rîkixrawe ramyarîyekanewe [rewtî komunîst, yekêtî xebatî komunîzmî krêkarîy û sernicî krêkar], ew salle yekî ayar benawî [yekêtî bêkaran le kurdistan]ewe berpadekra . Eme bo min hatnedî yekêk le xewnekanim bû, ke le sallî 1991ewe qsewbasm leser dekrid.

Cemawerîybûnewe û kemkirdnewey karayî û destitêwerdanî (hikk’) le komîtey amadekarîy merasîmekeda, bwarî bo beşdarî kesanî serbexo û layendarî dîke rexsand, betaybet le kare hunerîyekanda, ke min serperşitîmdekirdin. Bo nmûne bo yekem car kesanî derewey bazney rewtî komunîzmî krêkarî bwaryan bo rexsa, ke beşdarî bêbend û merc bken û twanayye hunerrîyekanyan bxenegerr û sîmayekî dîke be merasîmeke bbexşin. Lew  kesane (hellmet tahîr)î şanokar xellkî hewlêr, (fazîl ‘usman) xellkî kerkûk, xwêndkar le hewlêr, (hejar )xellkî koye, xwêndkar le hewlêr, bêcge le şanokar nalle hesen û xoman tîpî srûdbêjî, ke pêştirîş le merasîmekanda beşî serekî lêjney hunerî merasîmekanî 8î març û 18î azar [rojî komune û şurakanî kurdistan] û merasîmî yekî ayar bûyn.

Bew core hawrrê (fazîl ‘usman) be çend srûdêkî nwê, ke danerî awazekanyan bexoy bû, hawrrê (hellmet tahîr) be şanoyyekî komîdî futball, ke dwatir  min komellêk îdî xomim bo zyadkird û bû be şanogerîyekî ramyarîy, hawrrê (nalle hesen) be şanogerîyek, ke mnîş rollm têda kayekrid, hawrrê (hejar) be gutnî komelêk srûd beşdarîyankird.

Herçende hejmarî endamanî komîtey merasîm û çalakanî yekî ayar le hewlêr le pêwîst zyatribûn, keçî weha derkewtinêkî taze, endamanî (hikk’)î tûşî şokkirdbû û naçarbûn bo hawsengî hêz, komellêk le endaman û çekdaranî xoyan le slêmanîyewe be byanûy piştîwanî û serperşitî bhênin. Hellbete amadeyî çekdarane û hênanî endamanî ew parte le slêmanîyewe, çawerrwankraw nebû û ktupirr derkewtinyan le roj û şwênî berpakirdnî merasîmeke [baxçey gillkend]da pêşbînîkraw nebû û kesanêk ke endamî ew partenebûyn, betaybet hawrrê (kawe hesen) û min, hîç kardaneweyekman le xoman nîşanneda, ta katêk ke ewan [leşkirî awirde] kewtne hewllî destitêwerdanî birrge û bernamekanî merasîmeke û labirdnî wtarî hendêk le hawrrêyan û paşupêşpêkirdnî birrgekan.

Bellam bepêçewanewe, endamanî hawirdey (hikk’) le slêmanîyewe, tenanet le katî pêşkeşkirdnî beşekanî merasîmekeşda hewllî paşqullgirtinyan deda û birrge pêştir danrawekanyan ladebirdin û kesanî xoyanyan dexzande nêw bernamey merasîmekewe. Herçende min boxom bepêy ezmûnekanî xom lenêw ew rewteda, demzanî ke be hemû şêweyek hewllî pawankirdin (dominyet)î merasîmeke deden, bellam lew birrwayedanebûm; yekem, le slêmanîyewe hêz bênin û duwem, be arezûy xoyan bkewne paş û pêşkirdin û labirdnî hendêk le birrgekanî merasîmeke.  Weha destitêwerdan û çepellkarîyek, êmey naçarkird û  leser labirdnî wtarêkî hawrrê (hîwa kerîm) krêkarî çêştxane û dwaxistnî birrge hunerîyekan, hawrrê kawe û min letekyanda rûberrûbûynewe. Herweha ke le katî amadekarî karekanda kêşey zoryan betaybet bo lêjney hunerîy drustdekrid, djî ewebûn, ke hawrrê (fazll ‘usman) srûd biçrrêt û beşdarîbkat, deyangut “enarşîste” [herçende ew enarkîst nebû û kesêkî komunîst bû, bellam le corî komunîzmî hîkmetî na], herweha beşdarî hawrrê (hellmet tahîr)yan pêbaşnebû, çunke bo ewan komunîst nebû ya komunîstî hawcorî ewan nebû .

Lew merasîmeda bêcge le wtarî yekêtî bêkaran û komelley awarekan û rêkixrawî serbexoy jnan û wtarî (hikk’) û peyamî layenekanî dîke, dû şanoname pêşkeşkran, yekem îde û derhênanî hawrê (hellmet tahîr) bû û duwem, nûsîn û derhênanî hawrrê (nalle hsen) bû. Herweha bepêşkeşkirdnî komellêk srûd û honrawe û pexşan û goranî nawerrok û sîmay merasîmeke le merasîmekanî sallanî pêşû cyawaztirbû.
1 May 2
Le hemû ewane serincrakêş tir, ewebû, ewî ke agay le ho û cêy serhelldanî cengî nêwan (înk û pidk)î nebûbû û  şanoyye komîdîyekey êmey bînîbû, pêêwabûbû, ke şanoyyekey ême buwete hoy hellgîrsandinî cengeke, çunke layengranî herdû partî desellatdar, lewêda letek gollkirdnî rengî layenekey xoyanda, tezbîhe zerd û sewzekanyan leberamber yekdîda radeweşand û ketwarî komellge beşêweyekî zîndû nmayişdekra û kardanewey bêner û culley ekter, serapay baxçey gilkend û  merasîmekî kirdbuwe meydanî nwandinî şanoyyekî meydanî û şanonamey jyanî asayî hênabuwe ser şano û bergî hunerîy beberdakirdbû.

Bedaxewe, lêre bedwawe rewtî beşdarî min behoy dûrkewtnewem le hewlêr û ew komelle hawrrêyyey nêw yekêtî bêkaran û komelley awarekan û rêkixrawî serbexoy jnan û çalakanî xwêndkaran, şêwey beşdarî û çalakîm le merasîmekanî yekî ayarda goranî beserdahat, bellam êstaş her sall çalakane beşdardebim û herdem hewilldedem serbexoyî xom bparêzm û redûy rewte ramyarîyekan, ke tenya amancyan le beşdarî merasîmekanda pagendey partîy û ramyarîy û raweendamkirdne, nekewm. Lêreda be yadawerîyekî xoş, kotayî be yadawerîyekanim dehênim; dû hefte pêş yekî ayarî sallî 2011 le nexoşxane kewtibûm, wek xugirtnî her sallem be beşdarî û amadeyî lew rojeda, kêç çûbuwe kewllim û herdem bîrm le çonyetî beşdarîkirdin dekirdewe; nemdezanî daway derçûnî yekcarîy le nexoşxane bkem û waz le çareser bhênim, ya waz le beşdarîkirdin le yekî ayar bhênim? Çend satêk pêş destipêkirdnî merasîmî yekî ayar, pzîşkî serpeştkar wek hemû beyanîyek hatû û “gutî çîye, bo wa şêwawî, azart zore?” mnîş wtim rastît dewêt, na, griftêkî dîkem heye, natwanim lêreda bîllêm.  Le wellamda gutî “dwatir were bo jûrekem”. Mnîş bîoqre xom geyande jûrekey û gutim, diktor çît lêbşarmewe, emrro rojî yekey ayare û hezdekem bçim beşdarî merasîmeke bkem û bellênim be hawrrêkanim dawe. Pzîşkeke seyrêkî kirdim û gutî “herçende ewe karêkî nayasîye, madam karêkî xoşîyekt pêdebexşêt, brro bellam min agadarnîm û be kesî dîkeş mellê û hemû lêprisrawetîyek le estoy xot”. Bew core xom geyande şwênî merasîmeke û  lewê kewtme bllawkirdnewey beyannamey beserhatî rojî yekî ayar. Lepirr kesêk şanî girtim û daway beyannamekî lêkirdim û ke awrrimdayewe, yekêk le mamostakanî xom bû, ke bexoy yekêk bû le soşyalîste azadîxwazekanî turkye, gutî “ewe lêre çîdekeyt, xo hawxulekant betemabûn beyanî be çepke gullewe le xestexane serdanîtbken”. Beyannamekem dayedestî û beserhatekem bo gêrayewe û pêmgut; hawrrê, baştirîn şit eweye mint nebînîwe, hîçt le min nebîstuwe û  hîçt be min negutuwe. Tund destî guşîm û  be çend hawrrêyekî dîkey xoy nasandimî û êware gerramewe nexoşxane û leser qerewêllekem nexoşkewtmewe …

Dwa wşe, hîwadarm hawrrêyan, ewaney ke lew rojgaraneda çalak û amdebûn, ewaney min nawyanim lebîrçuwe, bedllêkî frawanewe lebîrkirdnî nawyanim lêwerbigrin û ewan ewey ke min lebîrimkirduwe, zyadî bken û ew ştaney min le gêrraneweyda rastgonebûbim, ewan be rexne û serincekanyan, bo min û xwêneranî hêja û mêjû, rastyanbkenewe. Çunke rastî û narrastîy gêrranewey her kesêk peywendî be gringîdan û behendwergirtnî ştekanewe le satî rûdanyanda, heye. Nûsînewey mêjû û rûdawekanî nêwî, karî takekes nîye û eger hemûman pêkewe be tomarkirdin û parastinî rûdawekanî le yadawerîyekanî xomda, neynûsînewe, ewa ramyaranî mêjûşêwêner û mêjûnûsanî derbarî desellat, rastîyekan awejûdekenewe. Her em boçûneye, ke buwete handerî min bo ewey yadawerîyekanî xom le fewtan rizgarbkem

**********************
* bedaway lêburdnewe, le gêrranewey “yadawerîyekanî 8î març” û 18î azarda  nawî em hawrêyanem lebîrkirdbû [îsma’îl (azad arrman, rêbaz, mame kerîm, fayq hesen, şanaz, nezmîye, komelêkî dîke, ke meger hawrrêyanî dîke ya bexoyan bîrimbxenewe. Carêkî dîke daay lêburdin dekem û hîwadarm bem destipêşxerîye, twanîbêtim, ke bibme handerî hawrrêyan û çalakanî ew rojane, taweku ewanîş şan bdene jêr nûsînewey beşêkî ew mêjuwe, ke min têyda beşdarnebûm ya lebrîmnemawe.

** leberewey ke lêreda bwar û şwênî çûneser paşîney nakokîye kesîyekanî hawrrêkixraweyyekanim lew merasîmaneda nebû, naçar xom lewe rûnkirdnewe û baskirdinyan lada û bo hel û şwênêkî dîke hellgirtûn. Lêreda tenya ewe be pêwîst dezanim, bllêm ew kesanem le rêy çalakî û jyanî rêkixraweyyewe, nasîwun û pêştir ne wek kes û ne wek boçûn nemnasîwun û hîç grift û kînekey kesîym beramberyan nebuwe û nîye. Bedaxewe ewe ewan bûn, ke cyawazî boçûn û şêwazî karkirdin û bîrkirdneweyan be kêşey kesîy werdegrit û peywendî komellayetî û rêkixraweyan dekirde qurbanî nakokîyekan.

دوا چرپه‌ی ژیان

دوا چرپه‌ی ژیان*

پێش ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ی تاوان،

په‌له‌پیتكه‌ی چه‌كه‌كه‌ت فشار بدا

دوا مۆڵه‌تم به‌رێ و

دوا خۆزگه‌م به‌جێبھێنه‌؛

گوێت به‌ سنگمه‌وه‌ بنێ و

دڵه‌خورپه‌ی ترس،

دڵه‌ترپه‌ی ئاره‌زووم بۆ ژیان ..

بژمێره‌ و

له‌ته‌ك دڵه‌خورپه‌ی دڵداره‌كه‌ت و

دڵه‌ترپه‌ی خۆت، به‌راوردیان بكه،‌

كاتێ‌ من، لووله‌ی مه‌رگ

ڕوو له‌ لانكی ساواكه‌ت

یا له‌ نێوچه‌وانی خۆت

نیشانه‌بگرم ..

ئه‌وسا، به‌دڵنیاییه‌وه‌

په‌نجه‌ت بنووشتێنه‌وه‌

 *****

پێش ئه‌وه‌، چركه‌كانی ته‌مه‌نم ..

ڕابگری و

له‌ زبڵگه‌یه‌كا جه‌سته‌م فڕێده‌ی

گوێ له‌ خۆزگه‌كانم ڕادێڕه‌ ؛

منیش وه‌ك تۆ

خه‌می ژه‌مه‌شیری سبه‌ینێی ساوا‌كه‌مه‌

خه‌ون به‌و ساتانه‌وه‌ ده‌بینم،

كه‌ ده‌ستم له‌نێو ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ما

به‌ شه‌قامه‌كانی ‘كینگستن**’دا شۆڕبینه‌وه‌

یا له‌ كه‌ناری نێگریل***

تاوێك گوێ بۆ «بۆب مارلی****» ڕادێرین و

به‌ ماچ ئه‌شكه‌كان بسڕینه‌وه‌ ..

یا له‌ كۆڕی ئێوارانا

له‌ته‌ك تۆ یا دراوسێكه‌مان

به‌ده‌م ئاوابوونی خۆره‌وه‌،

یاداوه‌ری بۆ یه‌كتر، بگێڕینه‌وه‌

 *****

جارێ بووه‌سته،‌ پێش ئه‌وه‌ی

خه‌ونه‌كانم له‌ گۆڕ بنێی*

پێمبڵێ؛

حه‌زت له‌ ده‌نگی (بۆب)ە‌*** یا بۆمب ؟

له‌ خۆشاردنه‌وه‌ یا سه‌ما له‌ كه‌ناری ده‌ریا ؟

تاوێ ئارام بگره‌ و وێنای بكه‌*

به‌ هه‌ژماری گولـله‌كان، گوڵ بچێنی

به‌ هه‌ژماری كوژراوان،

مناڵانی بێسه‌رپه‌نا

گوڵت بۆ هه‌ڵده‌ن

له‌بری چه‌ك،

وێوڵه‌یه‌كی***** ڕه‌نگینت له‌ ده‌ستا بێ و

كوڕه‌كه‌‌ی من و كیژۆڵه‌كه‌ی خۆت

له‌ سه‌كۆی كۆڵانێكا، بھێنیته‌ خه‌نین

*****

 

ئه‌وسا، ئە‌گه‌ر خه‌ونه‌كانت، جیاواز بوون

ئه‌گه‌ر خۆزگه‌كانت، خراپنیاز بوون

ئه‌گه‌ر گۆرانییه‌كانت، جه‌نگئاواز بوون

ئه‌گه‌ر ویسته‌ مرۆییه‌كانت، لاواز بوون

وه‌ره‌، شه‌رممه‌كه و

فه‌رمانی سه‌رووی خۆت، به‌جێبھێنه‌

وه‌ره‌، خۆزگه‌ی سه‌رخه‌وێكی ئارام ..

بۆ هه‌میشه‌ له‌ سه‌ری مندا بتاسێنه‌‌

 

 

*******************

٠٨ی مارچی ٢٠٠٩

 

*پێشكه‌شه‌‌ به‌ «سیمۆن»ی چوار ساڵە، كه‌ لەبەرنەبوونی مۆڵەتی نیشتەجێبوون و مانەوە لە بریتانیا ناچار بە گەڕایەوە بۆ جامایكا كرا.

 

** Kingston: پایته‌ختی جامایكا، شارێك كه‌ ئارامی و ساتێ ئاشتی، خه‌ونی گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژاره‌كانییه‌تی.

*** Negril یه‌كێكه‌ له‌ ھەرێمه‌ توریستییه‌كانی جامایكا.

**** Bob Marley، گۆڕانیبێژی شۆڕشگێری جامایكیایی، یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كانی به‌ناوی „No, Woman, Nuh Cry“ ە.

***** وێوڵه‌: له‌ زمان‌ی هۆرامیدا، به‌ بووكه‌شووشه‌ و ئه‌و كاركته‌ره‌ بێگیانانه‌ی له‌ شانۆیی بووكه‌شووشه‌ییدا به‌كارده‌برێن، ده‌وترێت، لێره‌دا مه‌به‌ست له‌و وێوڵانه‌یه‌، كه‌ ده‌كرێنه‌ ده‌ست یا به‌ په‌ت و ته‌ل ده‌بزوێنرێن.

dwa Çirpey Jyan

dwa Çirpey Jyan *

pêş ewey Pencey Tawan,

Pelepîtkey Çekeket fşar bda

dwa Molletim berê û

dwa Xozgem becêbhêne;

Gwêt be Singmewe bnê û

Dllexurpey Tris,

Dlletirpey Arezûm bo Jyan ..

bijmêre û

letek Dllexurpey Dilldareket û

Dlletirpey xot, berawirdyan bke,

katê min, Lûley Merg

rû le Lankî Sawaket

ya le Nêwçewanî xot

nîşane bigrim ..

ewsa, bedillnyayyewe

Pencet bnûştênewe

*****

pêş ewe, Çirkekanî Temenm ..

rabgirî û

le Zbillgeyeka Cestem frrêdey

Gwê le Xozgekanim radêrre ;

mnîş wek to

Xemî Jemeşîrî sbeynêy Sawakeme

Xewn bew Satanewe debînim,

ke Destim lenêw Destî Hawserekema

be Şeqamekanî ‘K ingston **’da şorrbînewe

ya le Kenarî Negril ***

tawêk Gwê bo ” Bob Marley ****” radêrîn û

be Maç Eşkekan bisrrînewe ..

ya le Korrî Êwarana

letek to ya Drawsêkeman

bedem awabûnî Xorewe,

Yadawerî bo yektir, bgêrrînewe

 *****

carê buweste, pêş ewey

Xewnekanim le Gorr bnêy*

pêm bllê;

hezt le Dengî )Bob(e*** ya Bomb ?

le xoşardnewe ya Sema le Kenarî Derya ?

tawê aram bigre û wênay ke*

be hejmarî Gulekan, Gull bçênî

be hejmarî Kujrawan,

Mnallanî bêSerpena

Gullt bo hellden

lebrî Çek,

Wêwlleyekî ***** rengînt le desta bê û

Kurrekey min û Kîjollekey xot

Le Sekoy Kollanêka, bhênîte xenîn..

*****

ewsa, eger Xewnekant, cyawaz bûn

eger Xozgekant xrapinyaz bûn

eger Goranîyekant, Cengawaz bûn

eger Wîste Mroyyekant, lawaz bûn

were, şerimmeke û

fermanî serûy xot, becê bhêne

were, Xozgey Serxewêkî aram ..

bo hemîşe le Serî minda btasêne

************************

08î Marçî 2009

 

* Pêşkeşe be “sîmon”î çwar salle, ke lebernebûnî molletî nîştecêbûn û manewe le brîtanya naçar be gerrayewe bo camayka kra.

** Kingiston: paytextî camayka, şarêk ke aramî û satê aştî, xewnî gerreke hejarekanîyetî.

*** Negril yekêke le herême turîstîyekanî camayka.

**** Bob Marley, gorranîbêjî şorrşigêrî camaykyayî, yekêk le goranîyekanî benawî „No, Woman, Nuh Criy“ e.

***** wêwlle: le zmanî horamîda, be bûkeşûşe û ew karktere bêgyananey le şanoyî bûkeşûşeyîda bekardebrên, dewtirêt, lêreda mebest lew wêwllaneye, ke dekrêne dest ya be pet û tel debziwênrên.

با خۆزگه‌كانم ته‌نیا نه‌بن

با خۆزگهكانم تهنیا نهبن

 

مه‌نوو دارە گیان مه‌نوو
مه‌نوو، ئه‌م شه‌و مه‌نوو،
نامه‌وێت ئه‌م شه‌و زوو بنووی
ئه‌م شه‌و،

چیدی چیرۆكی زێبرا و په‌ره‌سێلكه‌ ته‌ره‌كانت،
بۆ ناگێڕمه‌وه‌
ئەم شەو، نامه‌وێت بنوویت
ده‌مه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژی خۆت دابێت،
چیرۆكی خۆمت بۆ بگێڕمه‌وه‌..
چیرۆكی مناڵێك،
كه‌ له‌ سێ ساڵیدا ده‌بوو پیاو بێ؛
وه‌ك پیاوان، دانیشێ و
وه‌ك پیاوان، به‌ ڕێدا بڕوا و
وه‌ك پیاوان، سوپاسی كۆیله‌تی خۆی
بۆ خودا به‌ره‌و ئاسمانه‌كان ڕه‌وانه‌بكا.

*****

 

چێرۆكی خۆم،
چیرۆكی هاوه‌ڵانم،
ئه‌وانه‌ی بیست و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر،
له‌ژێر دار و پردووی كه‌لاوه‌كاندا نێژران
تۆ نه‌تناسین ..
پێش ئه‌وه‌ی تۆ له‌دایكبی،
ئه‌وان له‌دایكچوونه‌وه‌؛
هه‌ندێكیشیان خومپاره‌كانی كۆماری خوا
له‌ ‌ده‌هه‌مین به‌هاری ته‌مه‌نیانا،
وه‌ك گۆشتی ده‌م چه‌رخی قه‌سابخانه‌كان
هه‌نجڕ هه‌نچڕی كردن ..
گیانیان بۆ به‌هه‌شت نه‌فری،
فریشته‌كانی خوا
بۆ دۆزه‌خیان به‌ڕێكردن.

*****

 

ئازیزه‌كه‌م، گیانی بابه‌
نامه‌وێت، خه‌مبارت كه‌م،
ده‌مه‌وێت تاوێك گوێ له‌ خه‌مه‌كانم ڕادێری.

گوێ ڕادێره ‌..
ئه‌مانه‌ی بۆت ده‌گێڕمه‌وه‌، ئه‌فسانه‌ نین،
ئه‌مانه‌ ساته‌ زیندووه‌كانی ته‌مه‌نی من بوون،
گه‌ر بابه‌ت خۆشده‌وێ، گوێم لێڕادێره‌ و
ببینه‌، چۆن هه‌ر به‌ مناڵی پیربووم؛
سێ ساڵان بووم، كه‌ دایكم مرد،
مرد یا حەزیكرد بمرێ،

نازانم، هێنده‌ نه‌بێ،
كه‌ ڕوخساری خه‌مگرتووی ..
له‌ ڕوخساری خوایه‌كی میهره‌بان ده‌چوو
خوایه‌كی مهیره‌بان، نه‌ك ئه‌و خوایه‌ی،
فه‌رمانی هه‌نجنهه‌نجنكردنی مناڵان، به‌ تۆپخانه‌كان ده‌دا ..
ده‌ ساڵان بووم، كه‌ سه‌ربازه‌كان تێیانهه‌ڵدام،
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌مویست،
تێر تێر بۆنی خاك و گه‌ڵاكان هه‌ڵمژم،
یازده‌ ساڵان بووم، كه‌ له‌ گونده‌كه‌م وه‌ده‌رنرام
به‌ ده‌نگی خومپاره‌كان، له‌ پۆل ده‌ركرام
دوكه‌ڵی په‌ڕاوه‌كانم گه‌یشته‌ قوڵایی ئاسمان
سیازده‌ ساڵان بووم، چوومه‌ خۆپیشاندان
گرتمیان، تێیانھەڵدام، كرامه‌ زیندان
زۆر حه‌زمده‌كرد كچه‌ هاوسێكه‌مان بزانێ، كه‌ گیراوم
هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ بوو، له‌سه‌ر دوانم لەتەك ئەو ..
سێ .. چوار كەته‌ زه‌لام، تا ته‌واو ماندوونه‌بوون،
هه‌ر تێیانهه‌ڵدام ..
چوارده‌ ساڵان بووم، كه‌ بوومه‌ پارتیزان
وه‌ك پیره‌ مناڵێك، هه‌ڵده‌زنیم به‌ كوڕه‌كاژاوا
بێوچان، شۆڕده‌بوومه‌ نێو گه‌ڕه‌دێ و بزنگیان
هه‌ژده‌ ساڵان بووم، .. ڕاپەڕیم
وتم نا بۆ چۆلكردنی گوندان، بڕوخێ زۆردار
سنگم نا به‌ مه‌رگه‌وه‌، كۆڵان به‌ كۆڵان ..
منیش وتمه‌وه‌ سروودی ڕزگاری چه‌وساوان
نۆزده‌ ساڵان بووم، له‌بری نه‌ورۆزانه‌،
هاتن پاسدار، بوو به‌ به‌ره‌ی جەنگ، نێوشار
ئاسمان خه‌می لێنیشت، ته‌ره‌بوو خه‌ڵكی هه‌ژار
بۆیان دانام، مامه‌ و كاكه‌ و ئیمام و سه‌دام
له‌سه‌ر سفره‌ی حه‌وت سین، مێخه‌ك و سیر و سێوه‌ژار

 

*****

 

مه‌نوو داره‌ گیان، ئەم شەو مه‌نوو
تو گیانی خۆت، گوێم لێڕادێره‌
درۆناكه‌م، بە فشه‌ لێموەرمەگرە
ده‌زانم سه‌خته‌ بۆ تۆ، ئەمانە وێنابكەی؛
چۆن ده‌كرێ،
له‌ پێنج ساڵیدا وه‌ك پیاوێكی په‌نجا ساڵه‌
هه‌ستی، دانیشی، بخه‌وی و بخۆی
وه‌ك پیره‌مێردێكی هه‌شتا ساڵه‌
ڕۆژی پێنج جار كرنووش بۆ خه‌یاڵی خۆت به‌ری
به‌ ته‌سبیحێكی قه‌زوان،
ڕۆژانی بێهووده‌یی خۆت بژمێری
پێمه‌كه‌نه‌، توند ده‌سته‌كانم بگره‌ با نه‌له‌رزن
تكات لێده‌كه‌م،
به‌س ئەم شەو، داره‌ گیان گوێم لێڕادێره‌
خێرا خێرا‌ مه‌پرسه‌ چی بابه‌ چی ..
ڕۆژانێك، كه‌ من مناڵ بووم
چی و چۆن و چه‌ند، قه‌ده‌خه‌بوون
ده‌بوو له‌ كۆڕی میوانه‌كانی باوكما
بێچه‌ندوچوون، چایی و ته‌پڵه‌ك بگێڕم ..
چوارمه‌شقی دانیشم و قسه‌ له‌ قسه‌ی گه‌وراندا نه‌كه‌م
پێمه‌كه‌نه‌، ده‌زانم كه‌ تۆ ناتوانی
چوارمه‌شقی دانیشی،
به‌ڵام ڕۆژێك دێ، خۆت فێرببی
ده‌زانم، تێگه‌یشتن له‌مانه‌، بۆ تۆ سه‌خته‌
تۆ هه‌ر كات بخوازی، قسه‌ی بابه‌ ده‌بڕی و
داوای قۆچی مار و شیری كێشكه‌م لێده‌كه‌ی ..
به‌ڵام من وه‌ك تۆ نه‌بووم،

سه‌دان و  هه‌زارانی وه‌كو منیش
هێشتاكه‌ له‌ كوردستان وه‌ك تۆ نین
هه‌زارانی وه‌ك تۆ، له‌ چوارڕاكانی شێخه‌ڵڵا و داره‌سوتاوه‌كه‌
له‌ سه‌رما و گه‌رمادا، له‌بری سه‌ما؛ هه‌ڵده‌قرچێن و هه‌ڵده‌له‌رزن‌

*****

 

داره‌ گیان گوێم لێڕادێره ‌..
ئاخر، خه‌ریكه‌ دڵم شه‌قبه‌رێ
خه‌ریكه‌ سه‌رم ده‌ته‌قێ
خه‌مەكانی مناڵی، گڕێكوێره‌ی ناخمن‌
خۆزگه‌كانی یازده‌ ساڵیم

هه‌موو شه‌وێ، كاتێك تۆ ده‌خه‌وێنم
دێن و به‌رۆكم به‌رناده‌ن ؛
دێن و داوای زیندووكردنه‌وه‌م لێده‌كه‌ن
دێن و ده‌ڵێن ” وه‌ره‌، له‌نێو كه‌لاوه‌كانی كۆڵاندا
ده‌رمانبێننه‌وه‌ “
دێن و هاوارده‌كه‌ن
” له‌ ڕۆژی منداڵانا بمانژێنه‌وه‌ “

گوێم بۆ ڕادێره‌، داره‌ گیان
خۆزگه‌ توانیبام، هه‌ر ئەم شەو بفرم،
بفڕم و تۆش له‌سه‌ر باڵه‌كانم هه‌ڵگرم
بتبه‌مه‌ سه‌ر گۆڕی یاداوه‌رییه‌كانم
سه‌ر گۆڕی هاوه‌ڵه‌ وردیله‌كانم
لای ئه‌و تاشه‌به‌ردانه‌ی، كه‌ له ‌ترسی خومپاره‌كانی ئیمام
له‌ په‌نایاندا، خۆم ماتده‌كرد
بن ئه‌و دارگوێزانه‌ی، كه‌ لەتەك سمۆره‌ی قڕۆڵه‌كانیاندا،
چاوشاركێم ده‌كرد
سه‌ر ئه‌و كانیاوانه‌ی، كه‌ جێژوانم بوون و
له‌وێ چاوه‌ڕێی جندۆكانم ده‌كرد ..
بێن و له‌ده‌ست لێدان و قیژه‌ی باوه‌ژنه‌كه‌م، ڕزگارمكه‌ن

*****

 

گوێم بۆ ڕادێره‌ و زوو مه‌نوو، ئەم شەو
ئه‌م شه‌وی یه‌ڵدایه‌م، بەته‌نیا بۆ به‌ ڕۆژ ناكرێ
ئه‌گه‌ر ئەم شەو تۆ گوێ له‌ به‌سه‌رهاته‌كانی مناڵی من ڕادێری
منیش ئاسووده‌ وه‌ك تۆ ..
سه‌رمه‌ست، خه‌وده‌مباته‌وه ‌
به‌یانی یا پاش به‌یانی ..
وه‌ك تۆ، ڕۆژێك چاوه‌ڕێم ده‌كا؛
ڕۆژێك، كه‌ چیدی خه‌مه‌كانم له‌ئامێزنه‌گرم
چیدەی گۆرانی بۆ ڕابوردوو نه‌ڵێم
ئه‌وسا منیش،
دێم له‌تەك تۆ و هاوه‌ڵه‌كانت ..
خه‌ونه‌كانی خۆم و ئه‌وانه‌ی خومپاره‌كان
هه‌نجنهه‌نجنیكردن،
له‌نێو له‌پی ئێوه‌دا ده‌ژێنمه‌وه

 

 

********************

١٣ی جونی ٢٠٠٨

ba Xozgekanim tenya nebin

ba Xozgekanim tenya nebin

menû Dare gyan menû

menû, em Şew menû,

namewêt em Şew zû bnûy

em Şew,

çîdî Çîrokî Zêbra û Peresêlke terekant,

bo nagêrrmewe

em Şew, namewêt bnûyt

demewêt pêş ewey Rojî xot dabêt,

Çîrokî xomt bo bgêrrmewe..

Çîrokî Mnallêk,

ke le sê Sallîda debû pyaw bê;

wek Pyawan, danîşê û

wek Pyawan, be Rêda birrwa û

wek Pyawan, supasî koyletî xoy

bo Xuda berew Asmanekan rewanebka.

*****

Çêrokî xom,

Çîrokî Hawellanim,

ewaney bîst û hewt Sall lemewber,

lejêr Dar û Pirdûy Kelawekanda nêjran

to netnasîn ..

pêş ewey to ledaykbî,

ewan ledayKçûnewe;

hendêkîşyan Xumparekanî Komarî Xwa

le dehemîn Beharî Temenyana,

wek Goştî dem Çerxî Qesabxanekan

Hencirr hençrrî kirdin ..

Gyanyan bo Beheşt nefrî,

Frîştekanî Xwa

bo Dozexyan berrêkirdin.

*****

Azîzekem, Gyanî Babe

namewêt, Xembart kem,

demewêt tawêk Gwê le Xemekanim radêrî.

Gwê radêre ..

emaney bot degêrrmewe, Efsane nîn,

emane sate zînduwekanî Temenî min bûn,

ger Babet xoşdewê, Gwêm lêrradêre û

bbîne, çon her be Mnallî pîrbûm;

sê Sallan bûm, ke Daykim mird,

mird ya hezîkrid bimrê,

nazanim, hênde nebê,

ke Ruxsarî Xemgirtûy ..

le Ruxsarî Xwayekî mîhreban deçû

Xwayekî mhîreban, nek ew Xwayey,

fermanî hencinhencinkirdnî Mnallan, be Topxanekan deda ..

de Sallan bûm, ke Serbazekan têyanhelldam,

leberewey demuyist,

têr têr Bonî Xak û Gellakan hellmijm,

yazde Sallan bûm, ke le Gundekem wederinram

be Dengî Xumparekan, le Pol derkram

Dukellî Perrawekanim geyişte qullayî Asman

syazde Sallan bûm, çûme Xopîşandan

*****

girtimyan, têyanhelldam, krame Zîndan

zor hezimdekrid Kçe Hawsêkeman bzanê, ke gîrawm

her ew Salle bû, leser dwanim letek ew ..

sê .. çwar kete Zelam, ta tewaw mandûnebûn,

her têyanhelldam ..

çwarde Sallan bûm, ke bûme Partîzan

wek pîre Mnallêk, helldeznîm be Kurrekajawa

bêwçan, şorrdebûme nêw Gerredê û Bzingyan

hejde Sallan bûm, .. raperrîm

wtim na bo çolkirdnî Gundan, brruxê Zordar

Singim na be Mergewe, Kollan be Kollan ..

mnîş witmewe Srûdî rizgarî Çewsawan

nozde Sallan bûm, lebrî Newrozane,

hatin Pasdar, bû be Bereîceng, Nêwşar

Asman Xemî lênîşt, terebû Xellkî hejar

boyan danam, Mame û Kake û Îmam û Sedam

leser Sifrey hewt Sîn, Mêxek û Sîr û Sêwejar

******

menû Dare Gyan, em Şew menû

tu Gyanî xot, Gwêm lêrradêre

dronakem, be Fşe lêmwermegre

dezanim sexte bo to, emane wênabkey;

çon dekrê,

le pênc Sallîda wek Pyawêkî penca Salle

hestî, danîşî, bxewî û bxoy

wek Pîremêrdêkî heşta Salle

Rojî pên car kirnûş bo Xeyallî xot berî

be Tesbîhêkî Qezwan,

Rojanî bêhûdeyî xot bijmêrî

pêmekene, tund Destekanim bigre ba nelerzin

tkat lêdekem,

bes em Şew, Dare Gyan Gwêm lêrradêre

xêra xêra mepirse çî Babe çî ..

Rojanêk, ke min Mnall bûm

çî û çon û çend, qedexebûn

debû le Korrî Mîwanekanî Bawkma

bêçenduçûn, Çayî û Tepllek bgêrrm ..

Çwarmeşqî danîşm û Qse le Qsey Gewranda nekem

pêmekene, dezanim ke to natwanî

Çwarmeşqî danîşî,

bellam Rojêk dê, xot fêrbibî

dezanim, têgeyiştin lemane, bo to sexte

to her kat biXwazî, Qsey Babe debrrî û

daway Qoçî Mar û Şîrî kêşkem lêdekey ..

bellam min wek to nebûm,

sedan û  hezaranî weku mnîş

hêştake le Kurdistan wek to nîn

hezaranî wek to, le Çwarrrakanî Şêxelllla û Daresutaweke

le Serma û Germada, lebrî Sema; helldeqirçên û helldelerzin

*****

 

Dare Gyan Gwêm lêrradêre ..

axir, xerîke Dllim şeqberê

xerîke Serm deteqê

Xemekanî Mnallî, Grrêkwêrey Naxmin

Xozgekanî yazde Sallîm

hemû Şewê, katêk to dexewênim

dên û Berokim bernaden ;

dên û daway zîndûkirdnewem lêdeken

dên û dellên ” were, lenêw Kelawekanî Kollanda

dermanbênnewe “

dên û hawardeken

” le Rojî Mindallana bmanjênewe “

*****

Gwêm bo radêre, Dare Gyan

Xozge twanîbam, her em Şew bfirm,

bfirrm û toş leser Ballekanim hellgrim

bitbeme ser Gorrî Yadawerîyekanim

ser Gorrî Hawelle wirdîlekanim

lay ew Taşeberdaney, ke le tirsî Xumparekanî Îmam

le penayanda, xom matdekrid

bin ew Dargiwêzaney, ke letek Smorey Qrrollekanyanda,

Çawşarkêm dekrid

ser ew Kanyawaney, ke Cêjwanim bûn û

lewê çawerrêy Cindokanim dekrid ..

bên û ledest lêdan û Qîjey Bawejnekem, rizgarimken

*****

Gwêm bo radêre û zû menû, em Şew

em Şewî Yelldayem, betenya bo be Roj nakrê

eger em Şew to Gwê le Beserhatekanî Mnallî min radêrî

mnîş asûde wek to ..

sermest, xewdembatewe

Beyanî ya paş beyanî ..

wek to, Rojêk çawerrêm deka;

Rojêk, ke çîdî Xemekanim leamêznegrim

çîdey Goranî bo Raburdû nellêm

ewsa mnîş,

dêm letek to û Hawellekant ..

Xewnekanî xom û ewaney Xumparekan

hencinhencinîkirdin,

Lenêw Lepî êweda dejênmewe

 

*********************

13î Cunî 2008

ھاتنەدی پاییزە خەونێ

ھاتنەدی پاییزە خەونێ

خێرهاتی بانچاو

قه‌دری دڵ و

قه‌دری گیانم،

ئه‌ی كیژۆڵه‌ی گوندی ..

ئاسكۆڵه‌ بزێوی یاداوه‌رییه‌كانم،

ئه‌و كات؛

مه‌مكۆڵه‌كانی تۆ

تازه‌ به‌ ترپه‌ی دڵه‌ ئه‌وینگرتووه‌كه‌ت،

هه‌ڵتۆقیبوون ..

منیش بۆ دڵداری، مناڵ و

بۆ پارتیزانی هه‌رزه‌كاربووم.

*****

 

كه‌چی ئه‌وڕۆ؛

كیژۆڵه‌كه‌ی تۆ،

له‌نێو بۆره‌قه‌ و سه‌رپۆشدا ..

پیره‌ژنێكی حه‌فتاساڵه‌یە

منیش بۆ دڵداری، پیر و

 بۆ خەبات، ئەناركییەكی هه‌رزه‌كارم.

گشت ئه‌مانه،‌ ڕێكه‌وت نین،

هه‌رچه‌ند زۆرجار؛

ڕیكه‌وت منی كردۆته‌ ئه‌كته‌ری،

نێو فیلمه‌ هیندییه‌كان ..

*****

 

بمبوره‌،

گه‌ر بڵێم به‌ڕاده‌یه‌ك له‌بیرمكردبووی ..

بیست و سێ ساڵ ته‌مه‌نێكه‌ و

كیمیابارانیش قه‌ده‌ری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ و

ئاواره‌ییش،

زۆر دیمه‌نی تێدا كرده‌ خه‌زان

بیست و سێ ساڵ ناوبه‌ناو،

كراسێكی سه‌وزی واڵا ..

وێنای تۆی ده‌هێنایه‌وه‌ سه‌ر شانۆی یاداوه‌ریم؛

وه‌ك كارمامزێ،

له‌نێو شه‌خه‌ڵی ڕووداوه‌كاندا،

سه‌ره‌تاتكێت له‌تەك ده‌كردم.

*****

 

به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ك سەردەمی مناڵیی،

به ‌خه‌یاڵ نه‌ده‌فڕیم ..

نه‌مده‌توانی پاش بیست و سێ ساڵ

دیدارت، وێنابكه‌م.

من بگه‌ڕێمه‌وه‌ كوردستان و

تۆش بێیت بۆ به‌خێرهاتنه‌وه‌م ..

تۆ كیژۆڵه‌كه‌ت له‌ باوه‌شتدا و

منیش كوڕه‌كه‌م له‌ هه‌نده‌ران،

دڵته‌نگ بێ به‌ سه‌ردانه‌وه‌م.

هه‌ردووكمان له‌ خه‌ونێكدا؛

به‌ده‌م خه‌م و شه‌رمه‌وه‌،

یاداوه‌ری بیست و سێ ساڵ له‌وه‌وبه‌ر ..

بۆ یه‌كتر بگێڕینه‌وه‌.

*****

 

تۆ پێتوابوو ماندووم و خه‌ومدێ ..

منیش، چاوم بڕوای نه‌ده‌كرد،

یاداوه‌رییه‌كی بیست و سێ ساڵ له‌وه‌وبه‌ر ..

له‌ته‌كم بكه‌وێته‌ گفتوگۆ.

 ئه‌مه‌ بۆ من خه‌ون بوو و ڕوودانی،

ته‌نیا ده‌متوانی له‌ فیلمه‌ هیندییه‌كاندا وێنابكه‌م.

*****

ماندوونه‌بووم و خه‌ومنه‌ده‌هات،

نا؛

ئه‌وه‌ی تۆ به‌رامبه‌ری دانیشتبووی ..

جه‌سته‌یه‌كی داهزراو بوو و

گیانی شه‌كه‌تی،

یاداوه‌ریی گه‌شتێكی بیست و سێ ساڵه ‌..

ئه‌وه‌ی بۆم چێنه‌ده‌بوو،

به‌راوردی وێنه‌ و وێنای

كیژۆڵه‌یه‌كی سروشتیی گوندی و

ژنێكی بورقه‌پۆشی شاری بوو.

*****

 

ئاسمان و ڕێسمانه‌،

نێوان خه‌ون و خۆزگه‌

خه‌یاڵ و كه‌توار

بۆره‌قه‌ و كراسی واڵا

ژنكردن و ئه‌وینداری،

ئه‌مانه‌م پێكه‌وه‌ بۆ كۆناكرێنه‌وه‌ ..

ناچارم هانا ‌به‌رمه‌وه‌ به‌ر فیلمه‌كه‌ی سه‌نگام.

*****

 

هه‌رچه‌ند ئه‌وینی من و تۆ،

له‌ چه‌ند نیگانامه‌، ته‌مه‌نی تێنه‌په‌ڕی ..

بەڵام له‌ شایی ئه‌وینداریما،

له ‌شانی سه‌رچۆپییه‌وه‌ هه‌ڵده‌په‌ڕی.

نازانم تۆ چه‌نده‌ منت له‌بیرمابوو؟

بەڵام كه‌ هاتی،

دیتم حه‌سره‌تێك له‌ هه‌نگاوه‌كانت ئاڵابوو ..

هێشتا نیگای هه‌رزه‌كارانه‌ی بیست و سێ ساڵ له‌وه‌به‌ر،

سروشتی سروشته‌ گوندییه‌كه‌ی له‌ده‌ستنه‌دابوو.

*****

 

ساتێك وڕوكاسبوون ..

بڕوانه‌كه‌ردنیی ئه‌م خه‌ونه‌،

له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كدا بێده‌نگ دایناین ..

ویستم بڵێم، لێومان هاوسات كه‌وته‌ بزوان.

وتت خۆزگه‌ به‌وسا ..

به‌و ڕۆژانه‌ی دوور له‌ ئێستا ..

بێده‌نگبووم، شه‌رم دایگرتم ..

له ‌ناخه‌وه‌ حه‌زم ده‌كرد له‌ ئامێزت گرم؛

ساتێ دوو به‌ دوو،

چیرۆكه‌كانی بیست و سێ ساڵی ڕابوردووت بۆ بگێڕمه‌وه‌.

*****

 

بدركێنم وه‌ڵامی نیگانامه‌كانت ..

ئه‌و نامانه‌ی له‌ كیمیابارانه‌كه‌دا لێم به‌جێمان.

بۆت باسكه‌م،

چۆن شار به‌ شار، وڵات‌ به‌ وڵات..

هه‌ر ئارامگه‌یه‌ك هاتبێته‌ سه‌ر ڕێم،

له‌ گڵكۆیه‌كی بێناو و نیشاندا ..

به‌و هیوایه‌ی بگه‌نه‌وه‌ ده‌ستت،

وه‌ڵامه‌كانم به‌ خاكسپاردوون ..

چونكه‌ له‌ زیندوومانت دڵنیانه‌بووم،

دڵنیانه‌بووم..

له‌ ڕه‌هێڵه‌ی كیمیاباران و

كاروانی ئه‌نفالدا زیندوو گه‌ڕابیته‌وه‌.

*****

 

من فیلمه‌ هیندییه‌كانم پێخۆشبوون..

چون ئه‌وه‌ی له‌ كه‌تواردا ئه‌سته‌مبوو،

له‌وێدا ده‌متوانی ئه‌گه‌ر بۆ ساتێكیش بێت،

خه‌ون به‌ خۆزگه‌كانمه‌وه‌ ببینم.

لەتەك خه‌نده‌یاندا سه‌ماكه‌م و

له‌به‌ر ڕێژنه‌ی گریانیاندا،

گوناهه‌كانم بشۆمه‌وه‌.

لەتەك داره‌داره‌یان، هه‌ڵبێم و

له‌ سه‌رمادا خۆم به‌ ئاگری،

داره‌مه‌یتی مردووه‌كانیان گه‌رمكه‌مه‌وه‌.

*****

 

زۆرجار شه‌وان ..

خه‌یاڵ هه‌ڵیده‌پێچام و

به‌ دزی حه‌سحه‌سه‌كانه‌وه‌،

زیخم ده‌گرته‌ په‌نجه‌ره‌كه‌تان ..

تۆش خه‌یاڵ هه‌ڵیده‌گرتی و

په‌نجه‌ره‌كه‌ت ده‌كرده‌وه‌ و

له‌ پشت تارمایی دارتووه‌كه‌دا ..

جارجاره‌ وه‌رزه‌بایێ،

له‌به‌ر ڕۆشنایی مانگه‌شه‌و

سه‌مای جه‌سته‌مانی،

له‌سه‌ر دیواره‌ قوڕینه‌كه‌تان، دەنەخشاند.

*****

 

ده‌زانی چه‌نده‌ خۆشه‌ به‌خه‌یاڵ فڕین ..

زۆر جار له‌ زیندانه‌وه‌،

به‌ره‌و گونده‌كه‌تان هه‌ڵده‌هاتم.

چونكە دڵنیابووم گونده‌كه‌ی ئه‌نگۆ،

هێشتا لاقی ئاسایشه‌كانی پێڕانه‌گه‌یشتووه‌.

ئه‌گه‌ر به‌ بۆنی سێبه‌ره‌كه‌شما،

شوێنپێم هه‌ڵگرتبا ..

هێشتاكه‌ هیوایه‌كم به‌ كادانه‌كه‌ی ئێوه‌ ده‌ما ..

*****

 

قه‌د‌ری گیان، ئه‌وه‌ مه‌رگی سروشته‌،

منی ئاواره‌ی هه‌نده‌ران و

شوێن ماڵه‌كه‌ی ئه‌نگۆشی،

كردۆته‌ چۆڵه‌وان.

*****

 

ده‌زانم تۆ،

كه‌ سه‌رنجی شه‌قامه‌ ئه‌سفالت و

هاندییه‌كه‌ی بەرباخه‌ڵت ده‌ده‌ی ..

حه‌زت به‌ گەڕانه‌وه‌،

بۆ دۆشینی مانگا زه‌‌رد و

بژار و پاچه‌كۆڵه‌ نییه‌.

به‌ڵام من ئاره‌زووم له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ سروشت،

چونكە ده‌توانم بێپشكنین و مۆڵه‌ت

به‌ره‌و شاره‌زوور ..

بفڕم و له‌ خوار ئاوایی،

تاوێك به‌ بۆنی پوش و په‌ڵاش ..

گڵ و كارگی بن داربییه‌كان، خۆم مه‌ستكه‌م

به‌ یادی جاران، بچمه‌ ژووانه‌وه‌ و

لاقه‌ ماندووه‌كانم، بخه‌مه‌ نێو

ئاوی كانییه‌كه‌‌ی خوار ئاوایی

تاوێ گوێ بۆ هۆره‌ی ڕێبواران ڕادێرم و

خه‌مه‌كانی دووره‌وڵاتیم

بۆ داربییه‌كان‌ بگێڕمه‌وه ‌…

 

 

*******************

١٧ی ئایاری ٢٠٠٨

hatnedî Payîze Xewnê

hatnedî Payîze Xewnê

xêrhatî bançaw

Qedrî Dill û

Qedrî Gyanim,

ey Kîjolley Gundî ..

Askolle bzêwî Yadawerîyekanim,

ew kat;

Memkollekanî to

taze be Tirpey Dlle ewîngirtuweket,

helltoqîbûn..

mnîş bo Dilldarî, Mnall û

bo Partîzanî herzekarbûm.

*****

keçî ewrro;

Kîjollekey to,

lenêw Boreqe û Serpoşda ..

Pîrejnêkî heftaSalle

mnîş bo Dilldarî, pîr û

bo Xebat, Enarkîyekî herzekarm.

gişt emane, Rêkewt nîn,

herçend zor car;

Rîkewt mnî kirdote Ekterî,

nêw Fîlme Hîndîyekan ..

*****

bimbure,

ger bllêm berradeyek lebîrmkirdbûy ..

bîst û sê Sall Temenêke û

Kîmyabaranîş Qederî negerranewe û

Awareyîş,

zor Dîmenî têda kirde xezan

bîst û sê Sall nawbenaw,

Krasêkî sewzî walla ..

Wênay toy dehênayewe ser Şanoy Yadawerîm;

wek Karmamzê,

lenêw Şexellî Rûdawekanda,

Seretatkêt letek dekirdim.

*****

bellam hergîz wek serdemî Mnallîy,

be Xeyall nedefrrîm ..

nemdetwanî paş bîst û sê Sall

Dîdart, wênabkem.

min bgerrêmewe Kurdistan û

toş bêyt bo bexêrhatnewem ..

to Kîjolleket le Baweştda û

mnîş Kurrekem le Henderan,

dillteng bê be Serdanewem.

herdûkman le Xewnêkda;

bedem Xem û Şermewe,

Yadawerî bîst û sê Sall lewewber ..

bo yektir bgêrrînewe.

*****

to pêtwabû mandûm û xewmidê ..

mnîş, Çawm birrway nedekrid,

Yadawerîyekî bîst û sê Sall lewewber ..

letekim bkewête giftugo.

eme bo min Xewn bû û rûdanî,

tenya demtwanî le Fîlme Hîndîyekanda wênabkem.

*****

mandûnebûm û xewimnedehat,

na;

ewey to beramberî danîştibûy ..

Cesteyekî daHizraw bû û

Gyanî şeketî,

Yadawerî Geştêkî bîst û sê Salle ..

ewey bom çênedebû,

berawridî Wêne û Wênay

Kîjolleyekî sruştîy Gundî û

Jnêkî burqepoşî şarî bû.

*****

Asman û Rêsmane,

nêwan Xewn û Xozge

Xeyall û Ketwar

Boreqe û Krasî walla

Jinkirdin û Ewîndarî,

emanem pêkewe bo konakrênewe ..

naçarm hana bermewe ber Fîlmekey Sengam.

******

herçend Ewînî min û to,

le çend Nîganame, Temenî têneperrî ..

bellam le Şayî Ewîndarîma,

le Şanî Serçopîyewe helldeperrî.

nazanim to çende mint lebîrmabû ?

bellam ke hatî,

Dîtim Hesretêk le Hengawekant allabû ..

hêşta Nîgay herzekaraney bîst û sê Sall leweber,

sruştî Sruşte Gundîyekey ledestnedabû.

******

Satêk wrrukasbûn ..

birrwanekerdinîy em Xewne,

le beramber yekda bêdeng daynayn ..

wîstim bllêm, Lêwman hawsat kewte bizwan.

witt xozge bewsa ..

bew Rojaney dûr le êsta ..

bêdengibûm, Şerm daygirtim ..

le naxewe hezm dekrid le Amêzt grim;

Satê dû be dû,

Çîrokekanî bîst û sê Sallî raburdût bo bgêrrmewe.

*****

bdirkênim Wellamî Nîganamekant ..

ew Namaney le Kîmyabaranekeda lêm becêman.

bot baskem,

çon Şar be Şar, Wllat be Wllat..

her Aramgeyek hatbête ser Rêm,

le Gillkoyekî bênaw û nîşanda ..

bew hîwayey bgenewe destit,

Wellamekanim be xakispardûn..

çunke le zîndûmant dillnyanebûm,

dillnyanebûm..

le Rehêlley Kîmyabaran û

Karwanî Enfalda zîndû gerrabîtewe.

*****

min Fîlme Hîndîyekanim pêxoşbûn..

çun ewey le Ketwarda estembû,

lewêda demtwanî eger bo Satêkîş bêt,

Xewn be Xozgekanmewe bbînim.

letek Xendeyanda semakem û

leber Rêjney Giryanyanda,

Gunahekanim bşomewe.

letek Daredareyan, hellbêm û

le Sermada xom be Agrî,

Daremeytî Mirduwekanyan gerimkemewe.

*****

Zorcar Şewan..

Xeyall hellîdepêçam û

be dzî Heshesekanewe,

Zîxim degirte Pencereketan ..

toş Xeyall hellîdegritî û

Pencereket dekirdewe û

le pişt Tarmayî Dartuwekeda ..

carcare Werzebayê,

leber Roşnayî MangeŞew

Semay Cestemanî,

leser Dîware qurrîneketan, debeêşand.

*****

dezanî çende xoşe beXeyall Frrîn ..

zor car le Zîndanewe,

berew Gundeketan helldehatim.

çunke dillnyabûm Gundekey engo,

hêşta Laqî Asayşekanî pêrranegeyiştuwe.

eger be bonî Sêberekeşima,

Şwênpêm hellgrtba..

hêştake hîwayekim be Kadanekey êwe dema ..

*****

Qedrî Gyan, ewe Mergî Sruşte,

mnî awarey Henderan û

Şwên Mallekey engoşî,

Kirdote çollewan.

dezanim to,

ke sernicî Şeqame Esfalt û

Handîyekey Baxellt dedey ..

hezt be gerranewe,

bo doşînî Manga zerd û

Bjar û Paçekolle nîye.

bellam min arezûm le gerraneweye bo Sruşt,

çunke detwanim bêpişknîn û Mollet

berew Şarezûr ..

bfirrm û le Xwar Awayî,

tawêk be bonî Puş û Pellaş ..

Gill û Kargî bin Darbîyekan, xom mestkem

be yadî caran, biçme Juwanewe û

laqe manduwekanim, bXeme nêw

Awî Kanîyekey Xwar Awayî

tawê Gwê bo Horey Rêbwaran radêrm û

Xemekanî dûrewllatîm

bo Darbîyekan bgêrrmewe..

************************

17î Ayarî 2008‏

فریای خۆتان بكەون، خێرا بابەتەكانی یەك ساڵی ڕابوردووتان بشارنەوە

فریای خۆتان بكەون، خێرا بابەتەكانی یەك ساڵی ڕابوردووتان بشارنەوە

ھەژێن

٠٣ی جولای ٢٠١٣

لەم ساتەدا كە من ئەم وشانە دەنووسم، جەماوەری ملیۆنی لە مەیدانی تەحریری قاھیرەدا بەبێ سەركردە و پێشڕەویی پارت، چەند ڕۆژێكە لە سەرتاسەری وڵاتی میسردا لە كۆدەنگییەكی جەماوەرییدا ناڕەزایەتی دەردەبڕن و بڕیاریانداوە، میرایەتی ئیخوانەكان و سەرۆكایەتی مورسی، وەك میرایەتی و سەرۆكایەتی حوسنی موبارەك، بە كۆدەنگی جەماوەریی  وەلابنێن.

ھەرچەندە بە سەرۆكایەتی گەییشتنی مورسی و بەدەسەڵاتگەییشتنی ئیخوانەكان، بە كەمترین دەنگ و ڕەزامەندی كۆمەڵگەوە، تەنیا لە سیستەم و میكانیزەمەكانی كاركردی دێمۆكراسیی پارلەمانییدا ئەگەر و توانانی سەرگرتنی ھەیە و  لە ھەڵبژاردنەكانی پارساڵ  ٢٠١٢دا لە كۆی ھەژماری مافدارانی دەنگداندا كە (50.996.746) ملیۆن كەسی ناو تۆماركراو بوون، تەنیا (23.672.236) ملیۆن كەس بەشداریی دەنگدان دەكەن و لەو ھەژمارەش تەنیا (5.764.952) ملیۆن كەس دەنگ بە سەرۆكایەتی مورسی دەدەن و لە بەرامبەردا زۆرینەیەك لەو ھەژمارە (27.324.510) ملیۆن كەس، بایكۆتی دەنگدان دەكەن و  لە ٨٠% خەڵكی دژی ئەو سەرەنجامە بوون، ئەگەر دەنگی ئەوانەش كە مافی دەنگدانیان نەبووە، وەربگرین، ئەوا تەنیا كەمایەتیەكی بچووكی كۆمەڵگەی میسری بەشداری دەنگدانی كردووە و  لەو كەمایەتییەش، تەنیا نزیكەی نیوەی، خوازیاری دەسەڵاتی ئیخوانەكان و سەرۆكایەتی مورسی بووە. كەچی تا ھەفتەیەك پێش خرۆشانەوەی جەماوەر لە میسر، زۆربەی ھەرە زۆری نووسەرانی چەپ و ڕاستی كۆمەڵگەی كوردستان، قەوانێكیان بەدەمەوە گرتبوو و بە ئارەزووی خۆیان شوناسی ئیسلامیبوونیان بەسەر  ڕاپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبیدا دەبڕی و تەنانەت لەوەش زیاتر چەپ لەبەرنەبوونی خوێندنەوە بۆ خودی ڕاپەڕینەكان و دەركنەكردنی سروشتی ڕاپەڕینەكان و نادیدەگرتنی ھۆكاری ڕاپەڕینەكان، ھەر ئاوا وەك تووتی كەوتنە گوتنەوەی دەستەواژەی ھوشیارانە ئامادەكراوی ماسمیدیای خۆراوا، “بەھاری عەرەبی”، بەھەمان شێوە كەوتنە وتنەوەی دەستەواژە ئامانجدارانەكانی ماسمدیای خۆرھەڵاتی نێوەڕاست، كە بەخۆیان لەبەردەم مەترسی ڕاماڵیدابوون وەك میرایەتی تونس و میسر.

ئەگەر جارەكانی دیكە، بەخت یاری ئەو چەپانە بووبێت و پاگەندە قەرزكراوەكانیان چەند ساڵێك بەدرۆنەخرابنەوە، ئەوا ئەم جارەیان، زۆری نەبرد و كاتی ئەوە ھاتووە فریای وتارە توانجاوی و توتیئاساییەكانیان لەمەڕ ڕاپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبی، كە بە “بەھاری ئیسلامی” و بە “بەھێزكەری ڕەوتی ئیسلامی”یان لێكدەدانەوە، بكەون و بیانسووتێنن.

وەك بینیمان، جەماوەری نارازی و ئازادیخوازی و گیانی یاخیبوون لەو ڕاپەڕینانەدا كە داینەمۆ و ھەستەی چالاكی و بزووتنەوەكان بوو، زۆر لەوە بەھێزتر و لێبڕاوتر بوو، كە ماسمیدیای خۆراوا و زەمینەسازیی و پێشكاریی ئیخوانەكان و ھەوڵی دەستەمۆگەرانەی پارتە ڕامیارییەكان و لێكدانەوە نادروستەكانی لە چەشنی لێكدانەوەی چەپی عیراق و كوردستان، بتوانێ لە بەردەوامی شۆڕش و نۆژەندكردنەوەی ڕاپەڕینەكان نائومێدی بكات.

پاش شكستخواردنی كاتیی ڕاپەڕینی جەماوەریی میسر و بە میرایەتی گەییشتنی ئیخوانەكان لە ڕێگەی دێمۆكراسی پارلەمانییەوە، كەم نەبوون، ئەو ڕامیارانەی كە لە چەپ و ڕاستی كۆمەڵگەوە، ئەو پەیامە چەواشەكارانەیان بە گوێی ناڕازییانی عیراق و ھەرێمی كوردستاندا دەدا، مادام ڕاپەڕیوانی تونس و میسر، خاوەنی پێشڕەوی پارتیی و ڕامیاریی خۆیان نین، سەرەنجام خەبات و چالاكییەكانیان چوونە باخەڵی ئیسلامییەكانەوە. بەڵام وێنە و دیمەنە ڕاستەقینەكانی ژیان و كەتواری ئەو دوو كۆمەڵگە شتێكی دیكەی جیاواز لەوەی كە ماسمیدیای خۆراوا و دەوڵەتانی عەرەبی نیشانیاندەدا، بوو.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابوردوودا ڕۆژانە لە تونس بزووتنەوەی لاوان و بزووتنەوەی خوێندكاران و بزووتنەوەی بێكاران و سەربەخۆكان (ئۆتۆنۆمەكان) بە خۆپیشاندان و دەستبەسەرداگرتنی خانووبەرەی دەوڵەتی و كاری ھونەریی و خەباتی مەیدانی و چالاكی ڕاستەخۆ، ڕووبەڕووی دەسەڵاتی (نەھزەی ئیسلامی) دەبنەوە و لێیان زیندانی دەكرێت و ڕاودەنرێن و ڕووبەڕووی توندوتیژی دەستە چەقۆكێش و شەلاتییەكانی دەسەلاتی ئیسلامی دەبنەوە، كەچی نە ماسمیدیای خۆراوا و نە میدیای وڵاتانی عەرەبی و نە میدیای چەپی خۆرھەڵاتی نێوەراست، بۆ جارێكیش ڕۆشناییان نەخستەسەر ئەو ڕوودا و دیمەنانە.

ھەر لەبەرئەوە، بۆ ئەوانەی كە سەرچاوەی زانیاری و ئاگادارییان لە بزووتنەوەكانی نێو كۆمەڵگەی میسری، تەنیا ماسمیدیای ئەوروپی و دەوڵەتانی عەرەبی بووە، تەنانەت وێنە و دێمەنی ناڕەزایەتییەكانی دێسەمبەری ٢٠١٢ و ئەپڕیڵی ٢٠١٣ نادیدەدەگرن، ئەو ھەوڵەیان تەنیا لەپێناو یەك شتدا بوو، كە پاگەندەی “ئیسلامی بوون”ی ڕاپەرینەكان بیسەلمێنن و لەوێوە پێمانبڵێن، ئەگەر بزووتنەوەی چین و توێژە بندەستەكان و جەماوەرییەكان و تاكە ئازادیخوازەكان، بیانەوێت سەربەخۆ و لە دەرەوەی پاوانگەریی (دۆمینەیتی) پارتەكان و دەستەبژێرە ڕامیارەكان، ھەنگاو بنێت و بەكارێك ھەستێت، ئەوا سەرەنجامەكەی بە دەسەڵاتگەییشتنی ھێزە كۆنەپەرستەكان دەبێت. ئەمە دیوی ڕاستەقینە و ئامانجی پاگەندەی ئەو پارت و گروپە دەسەڵاتخوازانەیە، كە دەترسن شەپۆلی بزووتنەوە ڕادیكاڵەكانی یۆنان و تونس و میسر بگوێزرێتەوە ھەرێمەكەیان و متنانەی جەماوەرییان لەنێوبەرێت.

بەڵام بۆ ئەوانەی كە لە ساڵانی ٢٠٠٧ بەم لاوە ئاگاداری ڕادیكاڵبوون و ھەر ڕۆژەبوونی ناڕەزایەتییە كرێكارییەكانی وڵاتی میسر بوون و ئاگاداری سزادانی ئەفسەر و سەربازە ئازادیخوازەكان و دواتر سووتاندن و ھەڵكەندنی چادری ئازادیخوازان پاش بەدەسەڵاتگەییشتنی مورسی و سەركوتكردنی ناڕەزایەتییەكانی ئەپرێلی ٢٠١٣ و مانگرتنە بێئەژمارەكانی كرێكاران و بزووتنەوەی دەستگرتن بەسەر كارگە و كارخانەكان و بزووتنەوەی بنیاتنانتی ھەروەزییە كرێكاریی و جەماوەرییەكان بێت، ھیچ كات بەو سەرەنجامە ناگات كە بەدەسەڵاتگەییشتنی نەھزە و ئیخوانەكان لە تونس و میسر، بەرەنجامی ڕاپەڕینی سەربەخۆی جەماوەریی بێت. ھەروەھا لەوەش تێدەگات، چونكە ھەڵبژاردنی ئیسلامییەكان چەند ھۆكاری تایەبتی ھەیە؛ لەوانە كاركردن و ئامادەكاریی چەند ساڵەی ئیخوانەكان بە قۆستنەوەی ھەژاری و نەبوونی بیمەی دەرمانی بۆ ھەژاران، كە باشترین نەخۆشخانەیان لە قاھیرە و شارەكانی دیكەی وڵاتی (میسر)دا بۆ ئەو مەبەستە ھەبوو و ھەروەھا پاگەندەی ماسمیدیای جیھانی لە كاتی ھەڵبژاردنەكاندا بە گەورەكردنەوەی ئەگەری بردنەوەی ئیخوانەكان و گەورەكردنی جەماوەریان لە پاگەندە میدیاییەكاندا، توانییان ڕێژەیەكی زۆر لە دەنگی بەشداربووان بەدەستبھێنن. ڕووداوێكی لەو جۆرە، بۆ وڵاتانی ناوچەكە و دەوڵەتە ئەوروپییەكان لەوە باشتر بوو، كە ناڕەزایەتییەكان بەردەوامییان ھەبێت و ببنە پشتیوانە بۆ وڵاتانی دیكەی كەنداو و خۆرھەلاتی نێوەراست.

ڕاپەڕینەوەی جەماوەری ئازادیخوازی میسر لە چەند ڕۆژی ڕابوردوودا، نیشاندەری بەردەوامی ناڕەزایەتی و یاخیبوونی ئازادیخوازانەیە، بوونێك كە بۆ تاكە ساتێكیش لەو وڵاتەدا خامۆش نەبووە و بەردەوام جۆشی خواردووە و پێگە جەماوەرییەكانی خۆی بەھێزتر كردوون. ئەزموونی میسر، نیشانیدا، كە بزووتنەوەی سەربەخۆی جەماوەریی لە دەرەوەی قورمیش و پیلانگێڕیی پارتە ڕامیارییەكاندایە و بە ئاسانی بۆ دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازان دەستەمۆ و سەركوتناكرێت، ھەرە لەبەرئەوەیە،كە لە مێژوودا سەروەریی چینایەتی لە دێمۆكراتیترین مۆدێلیدا بۆ پاراستنی خۆی، تەنیا بە سەركوتی پۆلیسی و سەربازیی و ھێنانە سەركاری میرایەتییە دیكتاتۆرەكان توانیویەتی پاشەكشێ بەو بزووتنەوانە بكات.

ھەروەھا بزووتنەوە و ڕاپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبی و یۆنان و ئیسپانیا و وۆڵستریت و لەندەن و برازیل، نیشانیاندا، كە ئەوەی تۆڕێكی كۆمەڵایەتی بۆ ھەڵخڕاندنی جەماوەریی دەتوانێت ئەنجامیبدات، سەدان پارت بە دەیان ساڵ ناتوانن، ئەنجامیبدەن. بێجگە لەوەی كە مێژووی پارتە ڕامیارییەكان لە چەپەوە بۆ ڕاست نیشانیداوە، كە بێجگە لە ھەوڵی دەستەمۆكردن و بەلاڕێدابردنی بزووتنەوە ڕادیكاڵاكان، پارتە ڕامیارییەكان لە مێژووی چەند سەدەی دواییدا، ھیچیان ئەنجامنەداوە و ئەمە باشترین بەڵگەی ناكارایی و ناپێویستبوونی پارت و دەستەبژێرە ڕامیارییەكانە و ئەگەر سەرنجی بزووتنەوەكانی سەدەی بیست و سەدەی بیست و یەك بدەین، ھەر بزووتنەوەك، كە كەوتبێتە ژێر كارایی ڕامیاران و جەنەڕاڵە سەربازییەكان، ئەوا سەرەنجامی دەستەمۆبوون و جەنگی خوێناوی نەبڕاوە بووە. لەم بارەوە دوو نموونەی زیندوومان لەبەردەستتان؛ نموونەی یەكەم بزووتنەوەی جەماوەریی ” ١٧ی شوبات”ی ھەرێمی كوردستان، بەھۆی زاڵی پارتە ڕامیارەكان و  دەستەبژێرە ڕامیار و ڕۆشنبیرەكانەوە، دەستەمۆكرا و كرا بە بزووتنەوەی نوێژی ھەیینی لەسەر شەقامەكان؛ نموونەی دووەم، ڕاپەڕینی خەڵكی (سوریا)یە، كە بەھۆی زاڵیی میلیشیا چەكدارەكانەوە، گۆڕدرا بە جەنگێكی خوێناوی نەبڕاوە، كە سەرەنجام خەریكە بیگۆڕن بە جەنگی مەزھەبیی نێوان شیعە و سوننە مەزھەبەكان.

ھەروەھا ڕاپەڕینەوەكانی دوو ساڵی ڕابوردووی میسر و لیبیا و سوریە و بەحرێن، ئەو ئەزموونەیان خستە بەرچاومان، كە ھەر كات بزووتنەوەكان لاوازبن و شیاوی دەستەمۆكردن بن، ئەوا دەوڵەتە ئەوروپییەكان و ئەمەریكا ھەوڵدەدەن بە پشتیوانی لە میرایەتی وڵاتەكە، بزووتنەوەكان تووشی شكست بكەن، وەك جەزائیر و بەحرەین و سعودیە، ئەگەر بۆیان سەركوت نەكرا، ئەوا لە ڕێگەی دەڵاڵانی بازاری چەك و گروپە مافیاییەكانەوە بیگۆڕن بە ڕووبەووبوونەوەی میلیشیایی و جەنگی بەردەوام وەك لیبیا و سوریە، ئەگەر ھیچكام لەو دوو ھەوڵەی یەكەم و دووەم سەریاننەگرت و ناكاممانەوە، ئەوا لە ڕێگەی پاگەندە و  ھەڵبژاردنی پارلەمانییەوە  زەمینەسازی بۆ بەدەسەلاتگەییشتنی ھێزە كۆنەپەرستەكانی وەك (نەھزە) لە تونس و (ئیخوان)ەكان لە میسر مسۆگەربكەن و ئەگەر ھاتوو بەوەش شەپۆلی یاخیبوون و ناڕزەایەتی جەماوەر دانەمركایەوە، وەك پیلانی بەگەڕخستنی ھێزی سەربازیی ساڵی ٢٠١١ و ئەم دوو ڕۆژەی دوایی میسر، ھەوڵی پاراستنی سەروەریی دەوڵەت و بەرژەوەندی كۆمپانییە جیھانلووشەكان بدەن،

ھەروەھا لە ھەرێمی كوردستانیشدا، ئەم ڕۆژانە بەكردەوە سەرەنجامی زاڵبوونی پارتە ڕامیارەكان و دەستەبژێرەكان بەسەر ناڕەزایەتی و خرۆسانی جەماوەرییدا دەبینین، كە چۆن لیستی نەوشیروانییەكان (پۆستجەلالییەكان) و ھاوپەیمانە ئیسلامییەكانیان، لە زاڵبوونیاندا بەسەر ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەكانی “١٧شوبات”ی ٢٠١١ی ھەرێمی كوردستاندا، دوو ساڵ تازەكردنەوەی شوانەیی مەسعود بارزانی بەسەر كۆمەڵگەی كۆردستاندا، مسۆگەر دەكەن. ئایا وەھا سەرەنجامێك، بەرھەمی قۆستنەوەی خۆشباوەڕیی جەماوەر و سازشكاریی ئۆپۆزسیۆن نییە، كە لەبری ئەوەی بزووتنەوەی “١٧ی شوبات” بەرەو وەلانان و ھەڵوەشاندنەوەی پۆستی سەرۆكایەتی، نوێنەر دەنێرێنە لای سەرۆك و داوای بەزەیی و چاكسازیی لێدەكەن؟ ئایا بڕیاری دیكتاتۆرانەی پارلەمانی ھەرێمی كوردستان، سەرەنجامی ڕێككەوتنی ئۆپۆزسیۆن نییە لەپێناو كۆمەلێك دەستكەوتی كەسیی چەند پارلەمانتارێك و چەند گروپ و پارتێكی ڕامیاریی ؟ ئایا لە ھیچ سەردەمێكی مێژوودا وەك ئەمڕۆ و ئەم ساتە، دەستی ڕامیاران لە پیلان و سازشكارییەكاندا دەرەكەوتووە؟ ئایا لەمە زیاتر پێویستمان بە بەڵگەھێنانەوە لەمەڕ مشەخۆریی و گەندەخۆریی و پەتبەتێنی پارتەكان و دەستەبژێرە ڕامیارەكان ھەیە؟

Firyay xotan bkewn, xêra babetekanî yek sallî raburdûtan bşarnewe

Firyay xotan bkewn, xêra babetekanî yek sallî raburdûtan bşarnewe

Hejên

03î Culay 2013

Lem sateda ke min em wşane denûsim, cemawerî milyonî le meydanî tehrîrî qahîreda bebê serkirde û pêşrrewîy part, çend rojêke le sertaserî wllatî mîsirda le kodengîyekî cemawerîyda narrezayetî derdebrrin û birryaryandawe, mîrayetî îxwanekan û serokayetî mursî, wek mîrayetî û serokayetî husnî mubarek, be kodengî cemawerîy  welabnên.

Herçende be serokayetî geyîştinî mursî û bedesellatgeyîştinî îxwanekan, be kemtirîn deng û rezamendî komellgewe, tenya le sîstem û mîkanîzemekanî karkirdî dêmokrasîy parlemanîyda eger û twananî sergirtnî heye û  le hellbjardnekanî parsall  2012da le koy hejmarî mafdaranî dengdanda ke (50.996.746) milyon kesî naw tomarkraw bûn, tenya (23.672.236) milyon kes beşdarîy dengdan deken û lew hejmareş tenya (5.764.952) milyon kes deng be serokayetî mursî deden û le beramberda zorîneyek lew hejmare (27.324.510) milyon kes, baykotî dengdan deken û  le 80% xellkî djî ew serencame bûn, eger dengî ewaneş ke mafî dengdanyan nebuwe, werbigrîn, ewa tenya kemayetyekî bçûkî komellgey mîsrî beşdarî dengdanî kirduwe û  lew kemayetîyeş, tenya nzîkey nîwey, xwazyarî desellatî îxwanekan û serokayetî mursî buwe. Keçî ta hefteyek pêş xroşanewey cemawer le mîsr, zorbey here zorî nûseranî çep û rastî komellgey kurdistan, qewanêkyan bedemewe girtbû û be arezûy xoyan şunasî îslamîbûnyan beser  raperrînekanî wllatanî ‘erebîda debrrî û tenanet leweş zyatir çep lebernebûnî xwêndnewe bo xudî raperrînekan û derknekirdnî sruştî raperrînekan û nadîdegirtnî hokarî raperrînekan, her awa wek tûtî kewtne gutnewey destewajey huşyarane amadekrawî masmîdyay xorawa, “beharî ‘erebî”, beheman şêwe kewtne witnewey destewaje amancdaranekanî masimdyay xorhellatî nêwerrast, ke bexoyan leberdem metrisî ramallîdabûn wek mîrayetî tunis û mîsr.

Eger carekanî dîke, bext yarî ew çepane bûbêt û pagende qerizkrawekanyan çend sallêk bedronexrabnewe, ewa em careyan, zorî nebrid û katî ewe hatuwe firyay wtare twancawî û tutîasayyekanyan lemerr raperrînekanî wllatanî ‘erebî, ke be “beharî îslamî” û be “behêzkerî rewtî îslamî”yan lêkdedanewe, bkewn û byansûtênin.

Wek bînîman, cemawerî narazî û azadîxwazî û gyanî yaxîbûn lew raperrînaneda ke daynemo û hestey çalakî û bzûtnewekan bû, zor lewe behêztir û lêbrrawtir bû, ke masmîdyay xorawa û zemînesazîy û pêşkarîy îxwanekan û hewllî destemogeraney parte ramyarîyekan û lêkdanewe nadrustekanî le çeşnî lêkdanewey çepî ‘îraq û kurdistan, bitwanê le berdewamî şorrş û nojendkirdnewey raperrînekan naumêdî bkat.

Paş şkistixwardinî katîy raperrînî cemawerîy mîsr û be mîrayetî geyîştinî îxwanekan le rêgey dêmokrasî parlemanîyewe, kem nebûn, ew ramyaraney ke le çep û rastî komellgewe, ew peyame çewaşekaraneyan be gwêy narrazîyanî ‘îraq û herêmî kurdistanda deda, madam raperrîwanî tunis û mîsr, xawenî pêşrrewî partîy û ramyarîy xoyan nîn, serencam xebat û çalakîyekanyan çûne baxellî îslamîyekanewe. Bellam wêne û dîmene rasteqînekanî jyan û ketwarî ew dû komellge ştêkî dîkey cyawaz lewey ke masmîdyay xorawa û dewlletanî ‘erebî nîşanyandeda, bû.

Le mawey dû sallî raburdûda rojane le tunis bzûtnewey lawan û bzûtnewey xwêndkaran û bzûtnewey bêkaran û serbexokan (otonomekan) be xopîşandan û destbeserdagirtnî xanûberey dewlletî û karî hunerîy û xebatî meydanî û çalakî rastexo, rûberrûy desellatî (nehzey îslamî) debnewe û lêyan zîndanî dekrêt û rawdenrên û rûberrûy tundutîjî deste çeqokêş û şelatîyekanî deselatî îslamî debnewe, keçî ne masmîdyay xorawa û ne mîdyay wllatanî ‘erebî û ne mîdyay çepî xorhellatî nêwerast, bo carêkîş roşnayyan nexisteser ew rûda û dîmenane.

Her leberewe, bo ewaney ke serçawey zanyarî û agadarîyan le bzûtnewekanî nêw komellgey mîsrî, tenya masmîdyay ewrupî û dewlletanî ‘erebî buwe, tenanet wêne û dêmenî narrezayetîyekanî dêsemberî 2012 û eprrîllî 2013 nadîdedegrin, ew hewlleyan tenya lepênaw yek şitda bû, ke pagendey “îslamî bûn”î raperînekan bîselmênin û lewêwe pêmanbllên, eger bzûtnewey çîn û twêje bindestekan û cemawerîyekan û take azadîxwazekan, byanewêt serbexo û le derewey pawangerîy (domîneytî) partekan û destebjêre ramyarekan, hengaw bnêt û bekarêk hestêt, ewa serencamekey be desellatgeyîştinî hêze koneperistekan debêt. Eme dîwî rasteqîne û amancî pagendey ew part û grupe desellatixwazaneye, ke detrisn şepolî bzûtnewe radîkallekanî yonan û tunis û mîsr bigwêzrêtewe herêmekeyan û mitnaney cemawerîyan lenêwberêt.

Bellam bo ewaney ke le sallanî 2007 bem lawe agadarî radîkallbûn û her rojebûnî narrezayetîye krêkarîyekanî wllatî mîsr bûn û agadarî szadanî efser û serbaze azadîxwazekan û dwatir sûtandin û hellkendinî çadrî azadîxwazan paş bedesellatgeyîştinî mursî û serkutkirdnî narrezayetîyekanî eprêlî 2013 û mangirtne bêejmarekanî krêkaran û bzûtnewey destgirtin beser karge û karxanekan û bzûtnewey binyatnantî herwezîye krêkarîy û cemawerîyekan bêt, hîç kat bew serencame nagat ke bedesellatgeyîştinî nehze û îxwanekan le tunis û mîsr, berencamî raperrînî serbexoy cemawerîy bêt. Herweha leweş têdegat, çunke hellbjardinî îslamîyekan çend hokarî tayebtî heye; lewane karkirdin û amadekarîy çend salley îxwanekan be qostnewey hejarî û nebûnî bîmey dermanî bo hejaran, ke baştirîn nexoşxaneyan le qahîre û şarekanî dîkey wllatî (mîsr)da bo ew mebeste hebû û herweha pagendey masmîdyay cîhanî le katî hellbjardnekanda be gewrekirdnewey egerî birdnewey îxwanekan û gewrekirdnî cemaweryan le pagende mîdyayyekanda, twanîyan rêjeyekî zor le dengî beşdarbuwan bedestibhênin. Rûdawêkî lew core, bo wllatanî nawçeke û dewllete ewrupîyekan lewe baştir bû, ke narrezayetîyekan berdewamîyan hebêt û bibne piştîwane bo wllatanî dîkey kendaw û xorhelatî nêwerast.

Raperrînewey cemawerî azadîxwazî mîsr le çend rojî raburdûda, nîşanderî berdewamî narrezayetî û yaxîbûnî azadîxwazaneye, bûnêk ke bo take satêkîş lew wllateda xamoş nebuwe û berdewam coşî xwarduwe û pêge cemawerîyekanî xoy behêztir kirdûn. Ezmûnî mîsr, nîşanîda, ke bzûtnewey serbexoy cemawerîy le derewey qurmîş û pîlangêrrîy parte ramyarîyekandaye û be asanî bo desellatdaran û desellatixwazan destemo û serkutnakrêt, here lebereweye,ke le mêjûda serwerîy çînayetî le dêmokratîtrîn modêlîda bo parastinî xoy, tenya be serkutî polîsî û serbazîy û hênane serkarî mîrayetîye dîktatorekan twanîwyetî paşekşê bew bzûtnewane bkat.

Herweha bzûtnewe û raperrînekanî wllatanî ‘erebî û yonan û îspanya û wollistrît û lenden û brazîl, nîşanyanda, ke ewey torrêkî komellayetî bo hellxirrandinî cemawerîy detwanêt encamîbdat, sedan part be deyan sall natwanin, encamîbden. Bêcge lewey ke mêjûy parte ramyarîyekan le çepewe bo rast nîşanîdawe, ke bêcge le hewllî destemokirdin û belarrêdabirdnî bzûtnewe radîkallakan, parte ramyarîyekan le mêjûy çend sedey dwayîda, hîçyan encamnedawe û eme baştirîn bellgey nakarayî û napêwîstibûnî part û destebjêre ramyarîyekane û eger sernicî bzûtnewekanî sedey bîst û sedey bîst û yek bdeyn, her bzûtnewek, ke kewtibête jêr karayî ramyaran û cenerralle serbazîyekan, ewa serencamî destemobûn û cengî xwênawî nebrrawe buwe. Lem barewe dû nmûney zîndûman leberdesttan; nmûney yekem bzûtnewey cemawerîy ” 17î şubat”î herêmî kurdistan, behoy zallî parte ramyarekan û  destebjêre ramyar û roşnibîrekanewe, destemokra û kra be bzûtnewey nwêjî heyînî leser şeqamekan; nmûney duwem, raperrînî xellkî (surya)ye, ke behoy zallîy mîlîşya çekdarekanewe, gorrdra be cengêkî xwênawî nebrrawe, ke serencam xerîke bîgorrn be cengî mezhebîy nêwan şî’e û sunne mezhebekan.

Herweha raperrînewekanî dû sallî raburdûy mîsr û lîbya û surye û behrên, ew ezmûneyan xiste berçawman, ke her kat bzûtnewekan lawazbin û şyawî destemokirdin bin, ewa dewllete ewrupîyekan û emerîka hewilldeden be piştîwanî le mîrayetî wllateke, bzûtnewekan tûşî şkist bken, wek cezaîr û behreyn û s’udye, eger boyan serkut nekra, ewa le rêgey dellallanî bazarî çek û grupe mafyayyekanewe bîgorrn be rûbewubûnewey mîlîşyayî û cengî berdewam wek lîbya û surye, eger hîçkam lew dû hewlley yekem û duwem seryannegrit û nakammanewe, ewa le rêgey pagende û  hellbjardinî parlemanîyewe  zemînesazî bo bedeselatgeyîştinî hêze koneperistekanî wek (nehze) le tunis û (îxwan)ekan le mîsr msogerbken û eger hatû beweş şepolî yaxîbûn û narrzeayetî cemawer danemirkayewe, wek pîlanî begerrxistinî hêzî serbazîy sallî 2011 û em dû rojey dwayî mîsr, hewllî parastinî serwerîy dewllet û berjewendî kompanîye cîhanlûşekan bden,

Herweha le herêmî kurdistanîşda, em rojane bekirdewe serencamî zallbûnî parte ramyarekan û destebjêrekan beser narrezayetî û xrosanî cemawerîyda debînîn, ke çon lîstî newşîrwanîyekan (postcelalîyekan) û hawpeymane îslamîyekanyan, le zallbûnyanda beser narrezayetîy û xopîşandanekanî “17şubat”î 2011î herêmî kurdistanda, dû sall tazekirdnewey şwaneyî mes’ud barzanî beser komellgey kordistanda, msoger deken. Aya weha serencamêk, berhemî qostnewey xoşbawerrîy cemawer û sazişkarîy opozsyon nîye, ke lebrî ewey bzûtnewey “17î şubat” berew welanan û hellweşandnewey postî serokayetî, nwêner denêrêne lay serok û daway bezeyî û çaksazîy lêdeken? Aya birryarî dîktatoraney parlemanî herêmî kurdistan, serencamî rêkkewtinî opozsyon nîye lepênaw komelêk destkewtî kesîy çend parlemantarêk û çend grup û partêkî ramyarîy ? Aya le hîç serdemêkî mêjûda wek emrro û em sate, destî ramyaran le pîlan û sazişkarîyekanda derekewtuwe? Aya leme zyatir pêwîstman be bellgehênanewe lemerr mşexorîy û gendexorîy û petbetênî partekan û destebjêre ramyarekan heye?