بەشی دووەم:
“ ئانارکیزم له سه‌ره‌تاکه‌یدا دژی خاوه‌نداریی تایبه‌تی نه‌بوو ، ته‌نها ره‌خنه‌ی له شێوه‌ی دابه‌شکردنی سامان هه‌بوو ، یه‌کسانی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له خاوه‌نداریی تاکه‌که‌سدا ده‌بینی . به‌رنامه‌ی ئابووری ئه‌م ئانارکیزمه ، دامه‌زراندنی بانکێکی نیشتمانی بوو که قازانجی سه‌رمایه‌ی تێدا نه‌بێت “
نووسه‌ر هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌م بۆچوونانه‌ی ناخاته ڕوو و ته‌نیا بۆچوونه بێبنه‌ماکانی لێنین و پاشڕه‌وانی وی، دووباره ده‌کاته‌وه. ئه‌نارکیزم هه‌ر له سه‌رتای سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه وه‌ك هزرێك، دژایه‌تی سه‌روه‌ری چینایه‌تی و بانگه‌وزای بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی بێ‌چین و چه‌وسانه‌وه کردووه، مه‌رجیشی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی وه‌ها کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك خه‌باتی به‌رده‌وام و ئاماده‌یی یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی کۆمونه و هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی کرێکاران و جوتیاران و به‌شه‌کانی تری کۆمه‌ڵگه بووه، له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراسیۆن و کۆنفیدراسیۆنه ڕێکخراوه‌کان له خواره‌وه‌ڕا. ئه‌وه‌ی که نووسه‌ر به بانکی نیشتمانی نێوی ده‌بات “بانکی ئاڵووێره”[4] ، که ته‌نیا کاری ڕێکخستنه و هیچ هاوشێوه‌یه‌کیی له‌ته‌ك بانکه باوه‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دەوڵەتیدا نییە، کە بە “بانکی نیشتمانی” ناسروان. هه‌روه‌ها لای ئه‌نارکیسته‌کان هه‌رشتێك نه‌بێته هۆی به‌هره‌کێسی له کاری که‌سانی تر، ناچێته خانه‌ی خاوه‌نداڕێتی تایبه‌ته‌وه و سه‌رتاشێك، به‌ردروورێك، جوتیارێك، پیشه‌گه‌رێك، که داهاتی ته‌نیا به‌رهه‌می کاری خۆی بێت و که‌سی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌هره‌کێشی نه‌کردبێت، ڕه‌تناکاته‌وه.
دواجار، وه‌ك له ئه‌زموونی شۆڕشی ئیسپانیادا به دیاریکراوی له ناوچه‌ی که‌تالۆنیا، جوتیاران و کرێکاران به خۆخواستی و به ویستی ئازادانه‌ی خۆیان ده‌بوونه به‌شێك له کۆمونه هه‌ره‌وه‌زییه‌کان –ڕێك به‌پێچه‌وانه‌ی مۆدێله بۆلشه‌ویکییه‌که‌ی ڕوسیا و چین و کوبا و بلۆکی ئۆروپای خۆرهه‌لاتی، که به زۆری سه‌ره‌نێزه و کاری زۆره‌ملێ و دوورخسته‌نه‌وه‌ی جوتیارانی نارازی بۆ سیبریا– و هه‌ر ئه‌و ئازادییه‌ش بوو، که گیانی شۆڕشگێڕانه‌ی لای ئه‌ندامانی هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی ئۆکرانیا و ئیسپانیا دروستکرد، که تا دوا گوله و دوا دلۆپی خوێن دژی دوژمنی چتینایه‌تییان بجه‌نگن و گیانیان له‌پێناو کۆمه‌ڵگه ئازاده‌کانیاندا به‌خت بکه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر زۆری سه‌ره‌نێزه‌ی سوپای سوور بوو، که وای له دانیشتوانی ڕوسیه و وڵاته‌کانی تری ده‌سته‌خوشکی کرد، کە خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی دڕنده‌ترین سیسته‌می بازار ئازاد بن، سیسته‌مێك، که 70 ساڵ پێشتر به هه‌زاران قوربانیان بۆ له‌ناوبردنی دا.
“ له‌ڕووی سیاسییه‌وه ئانارکیزمی پرۆدۆنی دژی کاری شۆڕشگێڕانه‌و سه‌ربه‌خۆی چینی کرێکار بوو . نه خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی چه‌کدارو نه مانگرتنی کرێکارانی نه‌ده‌سه‌لماند ، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ سازش و ته‌بایی چینایه‌تی نێوان کرێکاران و سه‌رمایه‌داراندا بوو .“
ئه‌گه‌ر نووسه‌ر نموونه‌ی دابا و که‌مێك ڕوونتر له‌مه‌ڕ سه‌ربه‌خۆیی چینی کرێکار و شۆڕشگێڕیی دوابا کار ئاسانتر دەبوو. پرۆدۆ‌ن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی توندوتیژی بوو، مانگرتنیشی ڕه‌ت نەده‌کرده‌وه، دژی سازشی چینایه‌تیش بوو. ئه‌و پێیوابوو خه‌بات له ڕەوتێکی درێژخایه‌ندا باشتره له توندووتیژییه‌ك که توندووتیژی به‌رامبه‌ر ده‌مه‌زه‌رد ده‌کاته‌وه. سه‌رده‌مێکیش که ئه‌وه‌ی تێدا ده‌ژیا، زۆر له سه‌رده‌م و ده‌وڵه‌ته‌کانی سه‌ده‌ی بیست و یەك جیاوازتر بوو. ئه‌گه‌ر پرۆدۆ‌ن له سه‌رده‌می شۆڕشی ڕوسیه یا شۆڕشی ئیسپانیا بژیایه و له بری خه‌باتی چه‌کداری دژی له‌شکرکێشی ده‌ره‌کی، خوازیاری ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان بووایه، ئه‌وا ڕه‌خنه‌کانی نووسه‌ر له جێی خۆیاندا بوون. هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ش بۆ ئەوەی کە ئه‌نارکییه‌کان هیچ کات دژی سه‌ربه‌خۆیی نه‌بوون و ناشۆڕشگێڕیش نه‌بوون، نووسه‌ر و خوێنه‌ر ده‌توانن بڕواننه ڕۆڵی ماخنۆڤیسته‌کانی ئۆکرانیا 1917- 1921 که هاوکات دژی داگیرکاری نه‌مسا و ئا‌ڵمانیا و دژی سه‌رکوتگه‌ریی بۆلشه‌ڤیکه‌کان ده‌جه‌نگان و دواجار بۆلشه‌ڤیکه‌کان له‌ته‌ك دوژمن ڕێكکه‌وتن و له دواوه‌را خه‌نجه‌ری ژه‌هراویی خۆیان له له‌شکری ماخنۆڤیسته‌کان دا، که دژی ڕێکه‌وتننامه شوومه‌که‌ی برێست– لیتۆڤسک Brest-Litowsk دەوڵەتی بۆلشەڤیکەکان و دەوڵەتی ئاڵمان و نەمسا بوون,
پرۆدۆ‌ن خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی به دزی داده‌نێت و دژی سه‌روه‌ریی چینایه‌تیشه و پێكهاتنی کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد و یه‌کسان و دادپه‌روه‌ر ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی هه‌ره‌وه‌زییه‌کان له فیدراسیۆنه ئازاداده‌کاندا ده‌بینێت، ئیتر به‌کام پێوه‌ر و به‌کام سه‌رچاوه خوازیاری ته‌بایی چینایه‌تی کرێکاران و سه‌رمایه‌داران ده‌بێت. پرۆدۆ‌ن جارێك وەك نوێنەر لە ئەنجومەنی گەلی خۆهەلدەبژێرێت، وازی لێدەهێنێت و دژی هەڵبژاردن و خۆهەڵبژاردن بانگەواز دەکات. ئیتر نازانم لەسەر چ بنەمایەك ئەو بووەتە دژی کاری شۆڕشگیڕانە و دژی سەربەخۆیی چینی کرێکار؟ بۆ هەموو لایەکمان سوودمەند دەبێت، ئەگەر نووسەر یا هەر کەسێکی تر ئەو ئەرکە بکێشێت و لەو بارەوە لە تێكست و قسە و کارکردەکانی پڕۆدۆن دا نموونەیەك دەستنیشان بکات. ئەوەندەی من بزانم پڕۆدۆن تەنیا یەك کفری کردووە و ئەویش ئەو نامەیە کە بۆ کارل مارکسی دەنووسێت و ئیتر بە هەموو شێوەیەك بەر نەفرەت دەدرێت. بۆ زیاتر ڕوونبوونەوەی باسەکە لەسەر پڕۆدۆن، سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ ئه‌م په‌ره‌گرافه‌ی دواتری نووسه‌ر ڕاده‌کێشم.
“ گرنگترین خاڵێک که ئانارکیزمی سه‌رده‌م به ئانارکیزمی پرۆدۆنییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ، ره‌تکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته به هه‌موو شێوه‌کانییه‌وه . پرۆدۆ‌ن دژی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت و دیسپلینی ده‌وڵه‌تی بوو . ده‌سه‌ڵاتی چینه‌کانی ره‌فزده‌کردو هه‌موو جۆره ناوه‌ندێتییه‌کی به سه‌رچاوه‌ی چه‌وساندنه‌وه ده‌زانی . ئه‌و داواکاری هێنانه‌کایه‌ی به په‌له‌و ده‌موده‌ستی کۆمه‌ڵگای سۆسیالیستیی بێ ده‌وڵه‌ت بوو .“
من ده‌زانم چی نووسه‌ری تووشی ئه‌و ناکۆکییه زاقه کردووه، نووسه‌ر له بۆچوونه‌کانیدا له بری لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون و هه‌لسه‌نگاندنی خۆی، پشت به بۆچوونی که‌سێکی تر ده‌به‌سێت (جەعفەری ڕەسا)، کە ئەویش لە بری خوێندنەوەی خۆی لە بارەی ئەنارکیزم و هەڵگرانی ئەو هزرە، کەچی پشتی بە بۆچوونەکانی مارکس و لێنین و پاشڕەوانیان بەستووە و هەر ئه‌مه‌شە کە (فوئاد قەرەداغی) تووشی ناکۆکی کردووه.
له کاتێکدا که له برگه‌ی یه‌که‌مدا پرۆدۆ‌ن و ئه‌نارکیزمه بۆ دروستکراوه‌که‌ی دژی کاری شۆڕشگێڕانه و سه‌ربه‌خۆیی چینی کرێکارن و خوازیاری ته‌بایی چینایه‌تی کرێکاران و سه‌رمایه‌دارانە، چۆن ده‌توانێت هاوکات و له برگه‌ی دواتردا ببێته ڕه‌تکه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی چینه‌کان و خوازیاری ده‌ستبه‌جێی سۆشیالیزم؟
لێرەدا من وەك خوێنەرێك، کاتێك کە ئەو دوو پەرەگرافە لەیەك دەدەم، توشی سەرلێشێوان دەبم، چونکە چیتر لە مەبەستی نووسەر لە سەربەخۆیی چینی کرێکار و کاری شٶڕشگیڕانە تێناگەم!
“ مارکس دژی ئانارکیزمی پرۆدۆنی خه‌باتێکی سه‌ختی کرد‌و دوای تێکشکانی کۆمۆنه‌ی پاریس پاشه‌کشه‌ی به پرۆدۆنیزم کرد‌و له نێو بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و ئینته‌رناسیۆناڵی یه‌که‌مدا هیچ ئیعتیبارێکی بۆ نه‌هێشتنه‌وه .“
وه‌ك له سه‌ره‌تادا ڕۆشناییم خسته‌سه‌ر نه‌ده‌بوو نووسه‌ر بکه‌وێته هه‌ڵه‌ی واوه و ئه‌و ده‌سته‌واژه سواوانه‌ی سه‌رزاری ئه‌ندامانی گوێڕایه‌ڵی پارت دووباره بکاته‌وه. ئه‌وه‌ی مارکس وه‌ك سۆپه‌رمانێك پاشه‌کشه‌ی به ئه‌نارکیزمه بۆدروستکراوه‌که‌ی پرۆدۆ‌ن کردبێت و له نێو ئینته‌رناسیونالی یه‌که‌مدا هیچ متمانه‌یه‌که‌ی بۆ نه‌هێشتبێته‌وه، ئەمە فره‌تر له دیمه‌نی فیلمه سینه‌ماییه ئه‌مه‌ریکییه‌کان ده‌چێت تا له مشتومڕی دوو هزریاری نێو کۆڕوکۆمەڵێکی کرێکاری و سۆشیالیستی.
من له سه‌ره‌وه به دیاریکراوی ده‌قی نامه‌که‌ی (پرۆدۆ‌ن)م هێنایه‌وه، تاوه‌کو خوێنه‌ر بزانێت که پرۆدۆ‌ن لەسەر چی داواکه‌ی کارل مارکس ڕه‌تده‌کاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له هه‌وڵی ده‌سته‌که‌ی (کارل مارکس)دا، سه‌رهه‌ڵدانێکی ئایینێکی دونیایی و لاساییکردنه‌وه و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ڕیساکانی سه‌روه‌ری چینایه‌تی ده‌بێنیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پرۆدۆ‌ن دژی ئۆتۆریته بوو، دژی ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی بوو، که خودی نووسه‌ریش ددانی پێداناوه.
“ هه‌ر ئه‌و کاته شێوه مه‌یلێکی دیکه‌ی ئانارکیستی له ئینته‌رناسدیۆناڵی یه‌که‌مدا جێ‌وڕێی خۆی هه‌بوو . باکۆنین رابه‌رایه‌تی ئه‌م مه‌یله‌ی ده‌کرد .“
دیسانەوە کاتێك که خوێنه‌ر ئه‌م دوو په‌ره‌گرافه له‌یه‌ك ده‌دات، ئه‌وه‌ی لا دروست ده‌بێت، که له ئینته‌رناسیوناڵی یه‌که‌مدا دوو ئاراسته‌ی ئه‌نارکیستی – به‌و جۆره‌ی نووسه‌ر یا ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ئه‌و پشتی پێبه‌ستوون، دورستیان کردوون– (ئه‌نارکیزمی پرۆدۆنی ) و (ئه‌نارکیزمی باکونی). به‌ڵام ئه‌مه دروست نییه و هیچ بنه‌ما و سه‌رچاوه‌یه‌کی نییه. له ئینته‌رناسیوناڵی یه‌که‌مدا ئه‌نارکیسته‌کان له پیلانێکی چه‌په‌لدا کرانه ده‌ره‌وه، چونکه ئه‌وان پێیانوابوو، جیاوازی دیکتاتۆریی بۆرژوازی و دیتکاتۆریی پارتی پێشڕه‌و نییه، به‌ڵکو واوه‌تر له‌وه پێیانوابوو، دیکتاتۆریی سوور چه‌وسانه‌وه‌ی بێده‌سه‌ڵاته‌کانی کۆمه‌ڵگه (چین و توێژه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان) ده‌گه‌یێنێته لووتکه. ئایا ئه‌وه‌ی که له مێژووی حه‌فتاساڵه‌ی ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆری سووری بۆلشه‌ڤیکه‌کاندا ڕووی دا هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو، که باکونین له ئینته‌رناسیوناڵی یه‌که‌مدا خستییه به‌رده‌م کارل مارکس و پاشڕه‌وانی؟
“له بری ده‌وڵه‌ت داواکاری کۆمه‌ڵگای رێکخراوو دامه‌زراوه‌ی ئۆتۆنۆمی کرێکاران و خه‌ڵکی چه‌وساوه بوو.“
ئه‌مه‌یان، دروسته و هه‌موو ئه‌نارکیسته‌کان سه‌راپای خه‌باتیان بۆ ئه‌و ئامانجه‌یه. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه ڕوون بێت، که فیدرالیزمی ئه‌نارکیستی، فیدرالیزمێك نییه، که له سه‌ره‌وه پێكبێت و بسه‌پێنرێت، به‌ڵکو له‌سه‌ر بنه‌مای ئاماده‌یی ئازادانه‌ی تاك و دواجاریش کۆمه‌ڵه و کۆمونه و هه‌ره‌وه‌زییه ئازاده‌کان پێكدێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی که له شۆڕشی 1917 له ئۆکرانیا و له شۆڕشی 1936ی ئیسپانیا ڕووی دا.
به‌ڵام ئه‌وئۆتۆنۆمی (خودموختاری)یه‌ی که نووسه‌ر باسی لێوه‌کردووه، له فه‌رهه‌نگی ئه‌نارکییه‌کاندا به (خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هەرەوەزی و کۆمونەکان) ناوده‌برێت و له ئۆتۆنۆمییه‌که‌ی به‌عس و ئۆتۆنۆمییه ڕاسته‌قینه‌که‌ی ناسیونالیزمی کورد جیاوازه. له خۆبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی کرێکاری یا ئه‌نارکی واته ڕێکخستن و خه‌بات و به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن و به‌رگریکردن و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه له خواره‌وه‌ڕا نه‌ك پێچه‌وانه‌که‌ی.
لێره‌دا پرسیارێك یه‌خه‌مان ده‌گرێت: ئایا خوازیاری کۆمه‌ڵگه‌ی ڕێکخراو و دامه‌زراوه‌ی خودموختاری کرێکاران و خه‌ڵکی چه‌وساوه ورده‌بۆژوازیانه‌یه یا ده‌سه‌لاتخوازی و خۆبه‌ڕابه‌رزانین و دیکته‌کردنی ژیان به کرێکاران و چه‌وساوان و ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگە لە سەرەوەرا و دەستەمۆکردنی سۆڤیەتەکان؟
وه‌لامی ئه‌م پرسیاره کرۆکی ڕه‌خنه‌ی ئه‌نارکیزم وه‌ك هزرێکی ئازادڕه‌و له ڕێڕه‌و (مذهب)ی مارکسیزم وه‌ك ئایدیۆلۆجیای پارتی پێشڕه‌و پێکده‌هنێت. لێره‌دا پێویسته ئه‌وه‌ش ڕۆشن بکه‌مه‌وه، که ئه‌نارکیسته‌کان له پێش (پرۆدۆ‌ن)ه‌وه تا هه‌نووکه له بری سیسته‌می ناوه‌ندێتی سه‌پێنراو، خوازیاری هه‌ره‌وه‌زییه ئازاده‌کانی ڕێکخراو له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کگرتنی فیدرالیستی دڵخوازانه‌ی گروپ و ناوچه و شار و ولات و کیشوه‌ره‌کانن و له بری ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ری چین و پارت، خوازیاری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ڕێتی کرێکاران و به‌شه‌کانی تری کۆمه‌ڵن.
ئه‌گه‌ر کیشه‌کانی ناوخۆی عیراق و پرسی نه‌ته‌وه‌کان و قه‌یرانه‌کانی تری و کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌شکری داگیرکه‌ری هاوپه‌یمان و کۆتایی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که به‌نموونه بهێنینه‌وه، ئه‌وا له ڕوانگه‌ی ئه‌نارکییه‌وه ته‌نیا یه‌ك ڕێگه چاره ده‌منێته‌وه، ئه‌ویش بڕیار و ئاماده‌یی و مافی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه نه‌ك ڕێکه‌وتی خێڵ و پارت و سه‌رۆك و کوێربینی ناسیونالستی. ده‌کرێت که‌رکووك وه‌ك پارێزگه‌یه‌ك که دانیشتوانه‌که‌ی فره ئایین و فره نه‌ته‌وه‌ن، باشترین نموونه بێت: به‌ڕای من هه‌ر دابه‌شکردنێك یا یه‌کگرتنێك ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئاماده‌یی خۆخواستانه‌ی کۆمه‌ڵه و کۆمونه و ئه‌نجومه‌ن (شورا***) و هه‌ره‌وه‌زییه ئازاده‌کانی خودی دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌کان پێكبێت، که تێیدا دانیشتوانی هه‌ر گوندێك هه‌ر شارێك هه‌ر هه‌رێمێك ئازادانه و به‌بێ ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و به‌بێ سه‌پاندن لە سه‌روه‌را، بڕیاری یه‌کگرتن و پێکهێنانی یه‌کگرتن یا جیابوونه‌وه‌ی خۆی له‌ته‌ك ئه‌وانی تر له‌سه‌ر بنه‌مای فیدرالیزمی ئازادڕه‌وانه ده‌دات. هه‌روه‌ها زمان و شێوه‌ی په‌روه‌رده و چۆنییه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆی دیاری ده‌کات، نه‌ك به سه‌پاندنی له ناوه‌نده‌وه!
“ ئانارکیزمی باکۆنینی بڕوای به خاوه‌نداریی سۆسیالیستی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره فه‌ردییه‌تێکی بۆرژوازی هه‌بوو ، بۆیه بڕواشی به خه‌باتی شۆڕشگێڕانه هه‌بوو ، هه‌تا له‌م رێیه‌وه ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی بڕووخێنێت و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان ، له به‌رژه‌وه‌ندی کرێکاران ، گۆڕانکاریی به‌سه‌ریاندا بێت ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته شۆڕشگێڕانه‌یه ئامانجی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سۆسیالیستی کرێکاران بێت . „
ڕاستییەکەی باکونین کە زۆربەی ناکۆکی و دژایەتییەکانی لەتەك کارل مارکس و پاشڕەوانی لەسەر ئەو دەرکە بوو، کە پێیوابوو هوشیاری شۆڕشگێڕانە لە دەرەوەی کرێکارانەوە لەلایەن دەستەبژێکی کۆمونیستەوە دەبرێتە ناویان و هەر ئەم تێروانینە ئایدیالیستانەش بوو، کە ئەوانی بە خوڵانەوە لە خوڵگەکانی کۆمەڵگەی چینایەتی و پێداگرییان لەسەر پێداویستی مانەوەی دەولەت و دواجار دیکتاتۆری پێشڕەوان، هێشتەوە، بە ڕاستی لە خۆرا دورینی قوماشێك لە ئەنارکیزم و دانانی مۆدیلی باکونینیبوون لەسەری ناجۆر و بێویژدانییە و لەناو ئەنارکییەکاندا ئەمە دەچێتە خانەی سوکایەتی و بێڕێزی بە ئەنارکییەکان. نەك لەبەر ئەوەی کە باکونین کەم دەنرخێنن، بەڵکو هەم بە بێڕێزی بە باکونینی دەزانن، کە پاشڕەوی هەبێت و هەم بە سووکایەتی بە خۆیانی دەزانن، کە تائاستی ئایدیالیست و پاشڕەواونێك دابگیردرێن. بە ڕاستی پاشڕەوی و ملدان بە شوانەیی و ڕابەری، بۆ کەسانی هوشیار، ئەوپەڕی سووکایەتییە! من گەلێك بە داخم کە نووسەر تا ئەو ئاستە خۆی داوەتەدەست قەدەری نووسینە بێبنەمانکانی جەعفەری ڕەسا!
ئەوەی کە ئامانجی ئەنارکییانی پێش باکونین و پاش باکونین، بە دەسەڵاتگەیشتن نییە، بەڵکو لەناوبرنی دەسەلاتە، لەبەر چییەتی (ماهییەت) ناسروشتی و نامرۆییبوونی دەسەلاتە وەك کوتەکی سەری خەڵك و سەرووی ویستی خەڵك. چونکە لە کوێ دەسەلاتدار هەبێت، بێدەسەڵاتیش هەیە و بوونی بێدەسەڵاتیش بە واتای نایەکسانی پێگەی ئابووری و ڕامیاریی و کۆمەڵایەتی تاکە بێدەسەڵاتەکان و لە بەرامبەردا بەرتەری و مشەخۆری دەسەڵاتداران، هەروەك لە دەوڵەتەکەی بۆلشەڤیکدا جەنراڵەکانی پارت بکوژ و ببڕ خۆیان بوون و حەرەمسەراکانیان پڕبوون لە پڕۆلیتێری خوڵام و کەنیزەك!
“ ئانارکیسته باکۆنینییه‌کان رۆڵێکی به‌رچاویان له کۆمۆنه‌ی پاریس‌دا هه‌بوو ، به‌ڵام به هۆی چه‌وتیی بیروبۆچوونه‌کانیان ده‌رباره‌ی خه‌باتی سیاسیی سه‌ربه‌خۆی پڕۆلیتاریاو مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت و کاری نهێنیی که‌رتکارانه‌یان له نێو ئینته‌رناسیۆناڵی یه‌که‌مداو دژایه‌تیکردنی ره‌وتی مارکسی ، له کۆنگره‌ی ئینته‌رناسیۆناڵدا ساڵی 1872 له به‌رامبه‌ر مارکسدا شکستیان هێناو له ئینته‌رناسیۆناڵ ده‌رکران . „
به‌داخه‌وه دووباره نووسه‌ر که‌وتووه‌ته‌وه دیاریکردنی ڕۆڵی سۆپەرمانه‌کانی دونیای ئایدیۆلۆجیا و له‌ته‌ك خۆشی‌دا که‌وتووه‌ته‌وه ناکۆکی. له برگه‌ی یه‌که‌مدا ئه‌نارکیزمی بێجگه له پاشگره باکونییه‌که‌ی، پۆزه‌تیڤ ناساندووه و ته‌نیا ڕه‌خنه‌ی له دژایه‌تی ئه‌نارکییه‌کانه بۆ ده‌سه‌لاتی ڕامیاریی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی (سۆشیالیستی نا) پارتیی و مارکسیستی. ئه‌مه سه‌د له رسه‌د وایه و مێژووش دروستی ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌نارکییه‌کانی سه‌لماندووه و مۆزه‌خانه‌ی له که‌له‌سه‌ر هه‌ڵچنراوی ده‌وله‌تی بۆلشه‌ڤیکی پشتبه‌ستوو به بۆچوونه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانی کارل مارکس، ئەوەی سه‌لماند. به‌ڵام ئه‌زموونی کۆمونه‌ی پاریس پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌کانی مارکس بوو و په‌رتووکه به‌ناوبانگه‌که‌ی کارل مارکس له‌مه‌ڕ کۆمونه‌ی پاریس، له‌ژێر کارایی ڕه‌خنه‌ی ئه‌نارکییه‌کان به‌دیاریکراوی (میخائیل باکونین) دا بوو. نموونەش بۆ کارایی هزری ئەنارکییەکان لەسەر مارکس و هاوڕێکانی، دەتوانین زۆر بە دیاریکراوی و جوانی ئەو ڕستەیە بهێنینه‌وه، کە دەلێت “ڕزگاری کرێکاران تەنیا بە دەستی خۆیان مەیسەر دەبێت”، کە ناوازەترین ڕستەی ناو مانیفێستە و لەتەك بۆچوونەکانی تر، کە پێیانوایە هوشیاری شۆڕشگێڕانە لەلایەن کۆمونیستەکانەوە دەبرێتەوە ناو کرێکاران و کرێکاران بەخۆیان توانا ئەوەیان نییە و ناتوانن دەرکی بکەن، ناکۆکە و وەرگیراوی لە سەرچاوەی سۆشیالیزمی ئازادیخوازەوە بە ئاشکرا دیارە.
بەڵام ئەنارکییەکان، لەسەر ئەو بنەمایەی کە پێیانوایە هوشیاری بەرهەمی کەڵەکەبوونی ئەزموونی کار و بزووتن و ژیانەی ڕۆژانەی مرۆڤ وەك مادەیە و کرێکاران وەك بەرەنجامی خەباتی ڕۆژانەیان هوشیاری چینایەتی و شۆرشگێرانە بەدەست دەهێنن، هەر ئەمەش دەمانگەیێنێتە ئەو بڕوایەی کە ڕزگاری کرێکاران تەنیا لەسەر دەستی خۆیان مەیسەرە و هاتنەدی تەنیا لە توانانی خۆیاندایە![5]
به‌ڵام نووسه‌ر ئه‌گه‌ر وشه‌ی ده‌رکردنی له پاش شکستهێنانی ئه‌نارکییه دروستکراوه باکونییه‌کان له به‌رامبه‌ر سۆپه‌رمانی (کارل مارکس)دا، ڕیز نه‌کردایه، ده‌یتوانی بۆ خوێنه‌ر سه‌رنجراکێش بێت و ناچار به خۆماندووکردنی نه‌کات، به‌دوای سه‌رچاوه‌دا بگه‌رێت و به‌وجۆره نووسه‌ریش به‌ئامانج ده‌گه‌یشت. به‌ڵام وشه‌ی ده‌رکردن، هێنده سه‌روه‌رانه و دیکتاتۆرانەیه، ده‌ستبه‌جێ لایی خوێنه‌ری ئازادیخواز وێنای ده‌سه‌ڵاتخوازێکی شمشێربه‌ده‌ست بۆ کارل مارکس دروست ده‌کات و له به‌رامبه‌ردا سته‌ملێکراوی ئه‌نارکییه‌کان به‌رجه‌سته ده‌کات و خوێنه‌ر بۆ گه‌ران به‌دوای راست ڕووداوەکاندا هانده‌دات.
ده‌رکردن، وه‌ك نووسه‌ر دانی پێداده‌نێت و وه‌ك خاڵی به‌هێز ده‌یهێنێته‌وه، زۆر قێزه‌ون و زۆردارانه‌یه و هه‌م درێژکراوه‌ی ئه‌و رێچکه‌یه‌ی کارل مارکس به ده‌رکردنه‌کانی نێو کۆنگره و پلینۆمه‌کانی پارتی سۆشیالی–دیموکراتی روسیه له‌سه‌ر ده‌ستی خودی لێنین له 1918دا هه‌م به دادگاییه‌کانی 1956 له‌سه‌ر ده‌ستی ستالین باوك به لوتکه ده‌گات. ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر سه‌رنجی چوارده‌وری خۆی بدات، ئه‌وا هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا له‌نێو پارته کۆمونیسته‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆمان (لە عیراق و ئێران)دا درێژه و رانگدانەوەی ئه‌و ده‌رکردنه ئایدیۆلۆجیایانه ده‌بینێت، که وه‌ك پاشاکان ئاماده نین، بێجگه له بۆچوونی خۆیان گوێیان له بۆچوونی جیاواز و ده‌نگی ناڕازی بێت!
“ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م ره‌وته هه‌ر به‌رده‌وامبوو . کاریگه‌رێتیی فیکری و سیاسی خۆی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی سه‌ندیکایی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌بوو . ئه‌م کارتێکردنه له مه‌یلێکی نوێ‌دا ره‌نگیدایه‌وه که له دوا ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی پێشوودا رێبازی باڵاده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ندیکایی کرێکاران بوو . ئه‌م رێبازه به ئانارکۆسه‌ندیکالیزم( النقابیة الفوضویة ) ناوی ده‌رکرد. “
نووسه‌ر له چه‌ند په‌ره‌گرافی پێشووتردا دووجار قسە لە تێكشکان و بێبەهاکردن (بێ اعتبار کردن)ی ئەنارکیستەکان لەسەر دەستی سۆپەرمانییەتی کارل مارکس دەکات، که‌چی دووباره ددان به ئاماده‌بوونی مه‌یدانی ئه‌نارکیسته‌کان و کاراییان له ڕه‌وتێکی تردا چەند دەهە دواتر دەنێت، که ئه‌و به واژه باوه‌کانی فه‌رهه‌نگی ڕامیاریی ده‌سه‌ڵاتداران، که ئه‌نارکیزم (anarchos) به ئازاوه‌چییه‌تی (فوضویة – Chaotic، Chaos) شێواندووه و باڵی مارکسیستی (به چه‌پ و ڕاستی سۆشیال–دێمۆکراسییهوه) نێو بزووتنه‌وه‌ی سوشیالیستیش ئه‌م هه‌له‌ی قۆستووه‌ته‌وه و هێنده‌ی تر ناڕۆشنی لای لایه‌نگرانی خۆی دروستکردووه و نێوی دەبات. ئه‌و سۆپه‌رمانێتییه‌ش که نووسه‌ر باسی لێوه ده‌کات، ده‌موچاوشتنی سۆشیالیسته ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانه له‌و لیتاوه‌دا که ئیدئۆلۆگه‌کانی سه‌رمایه‌داری قاچییان تێژه‌نیوه. پرسیار ئەوەیە، بۆچی تا باس لە تێكشکاندنە، واژەی ئەنارکییەکان بەکار دەبات، بەلام کاتێك سەرباری ئەو تیكشکاندنەی کە خۆی باسی دەکات، کەچی ئەنارکییەکان بە ڕەوت و تینێکی ترەوە دەردەکەونەوە، بە “سەندیکالیزمی ئاژاوەچییەتی” نێویان دەبات[6]!
[1] Rudolph Rocker, Anarchism and Anarcho-Syndicalism, History of Anarchist Philosophy from Lao-Tse to Kropotkin
[3] دەقی نامەکە بەرێز قەرەنی قادری وەریگیڕاوەتە سەر کوردی و لە کوردستان پرێس وەرگیراوە
http://www.anarkismo.net/article/12187
http://www.marxists.org/reference/subject/economics/proudhon/letters/46_05_17.htm
[4] التحرریة / البحث عن مجتمع المستقبل / قواعد التبادل ، دانییل گرین, ترجمة: جورج سعد، حداثة CNT- AIT ، ص٩
[5] http://anarkistan.issuu.com/sakurdistan/docs/marksizm_u_anarkizm
[6] التحرریة/ الافکار المحوریة للتحرریة/ المسائل اللغویة المتعلقة بکلیمة تحرریة، دانییل گرین، ترجمة: جورج سعد، حداثة CNT- AIT ، ص٨
Enarkîzm, Pertûkxaney Kurdî û Serçawey Rexnegranî
beşî duwem:
“ anarkîzm le seretakeyda djî xawendarîy taybetî nebû , tenha rexney le şêwey dabeşkirdnî saman hebû , yeksanî û ‘edaletî komellayetî le xawendarîy takekesda debînî . bernamey abûrî em anarkîzme , damezrandnî bankêkî nîştmanî bû ke qazancî sermayey têda nebêt “
nûser hîç bellgeyek bo em boçûnaney naxate rû û tenya boçûne bêbnemakanî lênîn û paşrrewanî wî, dûbare dekatewe. enarkîzm her le sertay serhelldanîyewe wek hizrêk, djayetî serwerî çînayetî û bangewzay bo komellgey bêçîn û çewsanewe kirduwe, mercîşî bo serhelldanî weha komellgeyek xebatî berdewam û amadeyî yekgirtnî azadaney komune û herewezîyekanî krêkaran û cutyaran û beşekanî trî komellge buwe, leser bnemay fîdrasyon û konfîdrasyone rêkixrawekan le xwarewerra. ewey ke nûser be bankî nîştmanî nêwî debat “bankî alluwêre”[4] , ke tenya karî rêkxistne û hîç hawşêweyekîy letek banke bawekanî sîstemî sermayedarî dewlletîda nîye, ke be “bankî nîştmanî” nasirwan. herweha lay enarkîstekan heriştêk nebête hoy behrekêsî le karî kesanî tir, naçête xaney xawendarrêtî taybetewe û sertaşêk, berdrûrêk, cutyarêk, pîşegerêk, ke dahatî tenya berhemî karî xoy bêt û kesî bo ew mebeste behrekêşî nekirdbêt, retnakatewe.
dwacar, wek le ezmûnî şorrşî îspanyada be dyarîkrawî le nawçey ketalonya, cutyaran û krêkaran be xoxwastî û be wîstî azadaney xoyan debûne beşêk le komune herewezîyekan -rêk bepêçewaney modêle bolşewîkîyekey rusya û çîn û kuba û blokî orupay xorhelatî, ke be zorî serenêze û karî zoremlê û dûrxistenewey cutyaranî narazî bo sîbirya- û her ew azadîyeş bû, ke gyanî şorrişgêrraney lay endamanî herewezîyekanî okranya û îspanya drustkird, ke ta dwa gule û dwa dlopî xwên djî dujimnî çtînayetîyan bcengin û gyanyan lepênaw komellge azadekanyanda bext bken, bepêçewaneşewe her zorî serenêzey supay sûr bû, ke way le danîştwanî rusye û wllatekanî trî destexuşkî kird, ke xwazyarî gerranewey drrindetrîn sîstemî bazar azad bin, sîstemêk, ke 70 sall pêştir be hezaran qurbanyan bo lenawbirdnî da.
“lerrûy syasîyewe anarkîzmî prodonî djî karî şorrişgêrranew serbexoy çînî krêkar bû . ne xebatî şorrişgêrraney çekdaru ne mangirtnî krêkaranî nedeselmand , bellku legell sazş û tebayî çînayetî nêwan krêkaran û sermayedaranda bû .“
eger nûser nmûney daba û kemêk rûntir lemerr serbexoyî çînî krêkar û şorrişgêrrîy dwaba kar asantir debû. prodon be hemû şêweyek djî tundutîjî bû, mangirtnîşî ret nedekirdewe, djî sazşî çînayetîş bû. ew pêywabû xebat le rewtêkî drêjxayenda baştre le tundûtîjîyek ke tundûtîjî beramber demezerd dekatewe. serdemêkîş ke ewey têda dejya, zor le serdem û dewlletekanî sedey bîst û yek cyawaztir bû. eger prodon le serdemî şorrşî rusye ya şorrşî îspanya bijyaye û le brî xebatî çekdarî djî leşkirkêşî derekî, xwazyarî aştî û pêkewejyan buwaye, ewa rexnekanî nûser le cêy xoyanda bûn. herweha bellgeş bo ewey ke enarkîyekan hîç kat djî serbexoyî nebûn û naşorrişgêrrîş nebûn, nûser û xwêner detwanin birrwanne rollî maxnovîstekanî okranya 1917- 1921 ke hawkat djî dagîrkarî nemsa û allmanya û djî serkutgerîy bolşevîkekan decengan û dwacar bolşevîkekan letek dujmin rêkkewtin û le dwawera xencerî jehrawîy xoyan le leşkrî maxnovîstekan da, ke djî rêkewtinname şûmekey brêst- lîtovisk Brest-Litowisk dewlletî bolşevîkekan û dewlletî allman û nemsa bûn,
prodon xawendarêtî taybetî be dzî dadenêt û djî serwerîy çînayetîşe û pêkhatnî komellgey azad û yeksan û dadperwer tenya leser bnemay yekgirtnî azadaney herewezîyekan le fîdrasyone azadadekanda debînêt, îtir bekam pêwer û bekam serçawe xwazyarî tebayî çînayetî krêkaran û sermayedaran debêt. prodon carêk wek nwêner le encumenî gelî xoheldebjêrêt, wazî lêdehênêt û djî hellbjardin û xohellbjardin bangewaz dekat. îtir nazanim leser çi bnemayek ew buwete djî karî şorrişgîrane û djî serbexoyî çînî krêkar? bo hemû layekman sûdmend debêt, eger nûser ya her kesêkî tir ew erke bkêşêt û lew barewe le têkist û qse û karkirdekanî prrodon da nmûneyek destnîşan bkat. ewendey min bzanim prrodon tenya yek kifrî kirduwe û ewîş ew nameye ke bo karl marksî denûsêt û îtir be hemû şêweyek ber nefret dedrêt. bo zyatir rûnbûnewey baseke leser prrodon, serincî xwêner bo em peregrafey dwatrî nûser radekêşm.
“ gringitrîn xallêk ke anarkîzmî serdem be anarkîzmî prodonîyewe debestêtewe , retkirdnewey dewllete be hemû şêwekanîyewe . prodon djî pêkhênanî dewllet û dîsplînî dewlletî bû . desellatî çînekanî refizdekirdu hemû core nawendêtîyekî be serçawey çewsandnewe dezanî . ew dawakarî hênanekayey be pelew demudestî komellgay sosyalîstîy bê dewllet bû .“
min dezanim çî nûserî tûşî ew nakokîye zaqe kirduwe, nûser le boçûnekanîda le brî lêkollînewe û bedwadaçûn û helsengandnî xoy, pişt be boçûnî kesêkî tir debesêt (ce’ferî resa), ke ewîş le brî xwêndnewey xoy le barey enarkîzm û hellgranî ew hizre, keçî piştî be boçûnekanî markis û lênîn û paşrrewanyan bestuwe û her emeşe ke (fuad qeredaxî) tûşî nakokî kirduwe.
le katêkda ke le birgey yekemda prodon û enarkîzme bo drustikrawekey djî karî şorrişgêrrane û serbexoyî çînî krêkarn û xwazyarî tebayî çînayetî krêkaran û sermayedarane, çon detwanêt hawkat û le birgey dwatirda bbête retkerewey deselatî çînekan û xwazyarî destbecêy soşyalîzm?
lêreda min wek xwênerêk, katêk ke ew dû peregrafe leyek dedem, tuşî serlêşêwan debim, çunke çîtir le mebestî nûser le serbexoyî çînî krêkar û karî şٶrrişgîrane tênagem!
“ markis djî anarkîzmî prodonî xebatêkî sextî kirdu dway têkişkanî komoney parîs paşekşey be prodonîzm kirdu le nêw bzûtnewey krêkarî û înternasyonallî yekemda hîç î’tîbarêkî bo nehêştnewe .“
wek le seretada roşnayîm xisteser nedebû nûser bkewête helley wawe û ew destewaje swawaney serzarî endamanî gwêrrayellî part dûbare bkatewe. ewey markis wek sopermanêk paşekşey be enarkîzme bodrustikrawekey prodon kirdbêt û le nêw înternasîwnalî yekemda hîç mitmaneyekey bo nehêştbêtewe, eme fretir le dîmenî fîlme sînemayye emerîkîyekan deçêt ta le miştumrrî dû hizryarî nêw korrukomellêkî krêkarî û soşyalîstî.
min le serewe be dyarîkrawî deqî namekey (prodon)mi hênayewe, taweku xwêner bzanêt ke prodon leser çî dawakey karl markis retdekatewe, leberewey le hewllî destekey (karl markis)da, serhelldanêkî ayînêkî dunyayî û lasayîkirdnewe û nojenkirdnewey rîsakanî serwerî çînayetî debênît, leber ewey ke prodon djî otorîte bû, djî desellatî çînayetî bû, ke xudî nûserîş ddanî pêdanawe.
“ her ew kate şêwe meylêkî dîkey anarkîstî le înternasdyonallî yekemda cêwrêy xoy hebû . bakonîn raberayetî em meyley dekird .“
dîsanewe katêk ke xwêner em dû peregrafe leyek dedat, ewey la drust debêt, ke le înternasîwnallî yekemda dû arastey enarkîstî – bew corey nûser ya ew serçawaney ew piştî pêbestûn, duristyan kirdûn- (enarkîzmî prodonî ) û (enarkîzmî bakunî). bellam eme drust nîye û hîç bnema û serçaweyekî nîye. le înternasîwnallî yekemda enarkîstekan le pîlanêkî çepelda krane derewe, çunke ewan pêyanwabû, cyawazî dîktatorîy borijwazî û dîtkatorîy partî pêşrrew nîye, bellku wawetir lewe pêyanwabû, dîktatorîy sûr çewsanewey bêdesellatekanî komellge (çîn û twêje berhemhênerekan) degeyênête lûtke. aya ewey ke le mêjûy heftasalley deselatî dîktatorî sûrî bolşevîkekanda rûy da her ewe nebû, ke bakunîn le înternasîwnallî yekemda xistîye berdem karl markis û paşrrewanî?
“le brî dewllet dawakarî komellgay rêkixrawu damezrawey otonomî krêkaran û xellkî çewsawe bû.“
emeyan, druste û hemû enarkîstekan serapay xebatyan bo ew amanceye. bellam debêt ewe rûn bêt, ke fîdralîzmî enarkîstî, fîdralîzmêk nîye, ke le serewe pêkbêt û bsepênrêt, bellku leser bnemay amadeyî azadaney tak û dwacarîş komelle û komune û herewezîye azadekan pêkdêt, wek ewey ke le şorrşî 1917 le okranya û le şorrşî 1936î îspanya rûy da.
bellam ewotonomî (xudmuxtarî)yey ke nûser basî lêwekirduwe, le ferhengî enarkîyekanda be (xoberrêweberayetî herewezî û komunekan) nawdebrêt û le otonomîyekey be’si û otonomîye rasteqînekey nasîwnalîzmî kurd cyawaze. le xoberêweberayetî krêkarî ya enarkî wate rêkxistin û xebat û berhemhênan û dabeşkirdin û bergrîkirdin û berrêwebirdnî komellge le xwarewerra nek pêçewanekey.
lêreda pirsyarêk yexeman degrêt: aya xwazyarî komellgey rêkixraw û damezrawey xudmuxtarî krêkaran û xellkî çewsawe wirdebojwazyaneye ya deselatixwazî û xoberraberzanîn û dîktekirdnî jyan be krêkaran û çewsawan û rêkxistnewey komellge le serewera û destemokirdnî sovyetekan?
welamî em pirsyare krokî rexney enarkîzm wek hizrêkî azadrrew le rêrrew (mijhib)î marksîzm wek aydyolocyay partî pêşrrew pêkdehnêt. lêreda pêwîste eweş roşn bkemewe, ke enarkîstekan le pêş (prodon)ewe ta henûke le brî sîstemî nawendêtî sepênraw, xwazyarî herewezîye azadekanî rêkixraw leser bnemay yekgirtnî fîdralîstî dllixwazaney grup û nawçe û şar û wlat û kîşwerekanin û le brî dewllet û serwerî çîn û part, xwazyarî xoberrêweberrêtî krêkaran û beşekanî trî komelln.
eger kîşekanî nawxoy ‘îraq û pirsî netewekan û qeyranekanî trî û kirdnederewey leşkrî dagîrkerî hawpeyman û kotayî destêwerdanî dewlletanî nawçeke benmûne bhênînewe, ewa le rwangey enarkîyewe tenya yek rêge çare demnêtewe, ewîş birryar û amadeyî û mafî takekanî komellgeye nek rêkewtî xêll û part û serok û kwêrbînî nasîwnalistî. dekrêt kerkûk wek parêzgeyek ke danîştwanekey fre ayîn û fre netewen, baştrîn nmûne bêt: berray min her dabeşkirdnêk ya yekgirtnêk debêt leser bnemay amadeyî xoxwastaney komelle û komune û encumen (şura***) û herewezîye azadekanî xudî danîştwanî deverekan pêkbêt, ke têyda danîştwanî her gundêk her şarêk her herêmêk azadane û bebê desttêwerdanî derekî û bebê sepandin le serwera, birryarî yekgirtin û pêkhênanî yekgirtin ya cyabûnewey xoy letek ewanî tir leser bnemay fîdralîzmî azadrrewane dedat. herweha zman û şêwey perwerde û çonîyetî xoberrêweberayetî xoy dyarî dekat, nek be sepandnî le nawendewe.
“anarkîzmî bakonînî birrway be xawendarîy sosyalîstî û hellweşandnewey hemû core ferdîyetêkî borijwazî hebû , boye birrwaşî be xebatî şorrişgêrrane hebû , heta lem rêyewe dewlletî borijwazî brrûxênêt û peywendîye abûrîyekan , le berjewendî krêkaran , gorrankarîy beseryanda bêt , bebê ewey em xebate şorrişgêrraneye amancî destbeserdagirtnî desellatî syasî û damezrandnî dewlletî sosyalîstî krêkaran bêt . „
rastîyekey bakunîn ke zorbey nakokî û djayetîyekanî letek karl markis û paşrrewanî leser ew derke bû, ke pêywabû huşyarî şorrişgêrrane le derewey krêkaranewe lelayen destebjêkî komunîstewe debrête nawyan û her em têrwanîne aydyalîstaneş bû, ke ewanî be xullanewe le xullgekanî komellgey çînayetî û pêdagrîyan leser pêdawîstî manewey dewlet û dwacar dîktatorî pêşrrewan, hêştewe, be rastî le xora durînî qumaşêk le enarkîzm û dananî modîlî bakunînîbûn leserî nacor û bêwîjdanîye û lenaw enarkîyekanda eme deçête xaney sukayetî û bêrrêzî be enarkîyekan. nek leber ewey ke bakunîn kem denirxênin, bellku hem be bêrrêzî be bakunînî dezanin, ke paşrrewî hebêt û hem be sûkayetî be xoyanî dezanin, ke taastî aydyalîst û paşrrewawnêk dabgîrdrên. be rastî paşrrewî û mildan be şwaneyî û raberî, bo kesanî huşyar, ewperrî sûkayetîye! min gelêk be daxim ke nûser ta ew aste xoy dawetedest qederî nûsîne bêbnemankanî ce’ferî resa!
ewey ke amancî enarkîyanî pêş bakunîn û paş bakunîn, be desellatgeyiştin nîye, bellku lenawbirnî deselate, leber çîyetî (mahîyet) nasruştî û namroyîbûnî deselate wek kutekî serî xellk û serûy wîstî xellk. çunke le kwê deselatdar hebêt, bêdesellatîş heye û bûnî bêdesellatîş be watay nayeksanî pêgey abûrî û ramyarîy û komellayetî take bêdesellatekan û le beramberda berterî û mşexorî desellatdaran, herwek le dewlletekey bolşevîkda cenrallekanî part bkuj û bbirr xoyan bûn û heremserakanyan pirrbûn le prrolîtêrî xullam û kenîzek!
“ anarkîste bakonînîyekan rollêkî berçawyan le komoney parîsda hebû , bellam be hoy çewtîy bîruboçûnekanyan derbarey xebatî syasîy serbexoy prrolîtaryaw meseley dewllet û karî nhênîy kertkaraneyan le nêw înternasyonallî yekemdaw djayetîkirdnî rewtî marksî , le kongrey înternasyonallda sallî 1872 le beramber markisda şkistyan hênaw le înternasyonall derkran . „
bedaxewe dûbare nûser kewtuwetewe dyarîkirdnî rollî sopermanekanî dunyay aydyolocya û letek xoşîda kewtuwetewe nakokî. le birgey yekemda enarkîzmî bêcge le paşgre bakunîyekey, pozetîv nasanduwe û tenya rexney le djayetî enarkîyekane bo deselatî ramyarîy û damezrandnî dewlletî (soşyalîstî na) partîy û marksîstî. eme sed le rsed waye û mêjûş drustî ew boçûney enarkîyekanî selmanduwe û mozexaney le keleser hellçinrawî dewletî bolşevîkî piştbestû be boçûne desellatixwazekanî karl markis, ewey selmand. bellam ezmûnî komuney parîs pêçewaney boçûnekanî markis bû û pertûke benawbangekey karl markis lemerr komuney parîs, lejêr karayî rexney enarkîyekan bedyarîkrawî (mîxaîl bakunîn) da bû. nmûneş bo karayî hizrî enarkîyekan leser markis û hawrêkanî, detwanîn zor be dyarîkrawî û cwanî ew risteye bhênînewe, ke delêt “rizgarî krêkaran tenya be destî xoyan meyser debêt”, ke nawazetrîn ristey naw manîfêste û letek boçûnekanî tir, ke pêyanwaye huşyarî şorrişgêrrane lelayen komunîstekanewe debrêtewe naw krêkaran û krêkaran bexoyan twana eweyan nîye û natwanin derkî bken, nakoke û wergîrawî le serçawey soşyalîzmî azadîxwazewe be aşkra dyare.
bellam enarkîyekan, leser ew bnemayey ke pêyanwaye huşyarî berhemî kellekebûnî ezmûnî kar û bzûtin û jyaney rojaney mrov wek madeye û krêkaran wek berencamî xebatî rojaneyan huşyarî çînayetî û şorişgêrane bedest dehênin, her emeş demangeyênête ew birrwayey ke rizgarî krêkaran tenya leser destî xoyan meysere û hatnedî tenya le twananî xoyandaye![5]
bellam nûser eger wşey derkirdnî le paş şkisthênanî enarkîye drustikrawe bakunîyekan le beramber sopermanî (karl markis)da, rîz nekirdaye, deytwanî bo xwêner serincrakêş bêt û naçar be xomandûkirdnî nekat, bedway serçaweda bgerêt û bewcore nûserîş beamanc degeyişt. bellam wşey derkirdin, hênde serwerane û dîktatoraneye, destbecê layî xwênerî azadîxwaz wênay desellatixwazêkî şimşêrbedest bo karl markis drust dekat û le beramberda stemlêkrawî enarkîyekan berceste dekat û xwêner bo geran bedway rast rûdawekanda handedat.
derkirdin, wek nûser danî pêdadenêt û wek xallî behêz deyhênêtewe, zor qêzewn û zordaraneye û hem drêjkrawey ew rêçkeyey karl markis be derkirdnekanî nêw kongre û plînomekanî partî soşyalî-dîmukratî rusye leser destî xudî lênîn le 1918da hem be dadgayyekanî 1956 leser destî stalîn bawk be lutke degat. eger xwêner serincî çwardewrî xoy bdat, ewa her lem rojaneda lenêw parte komunîstekanî dewruberî xoman (le ‘îraq û êran)da drêje û rangdanewey ew derkirdne aydyolocyayane debînêt, ke wek paşakan amade nîn, bêcge le boçûnî xoyan gwêyan le boçûnî cyawaz û dengî narrazî bêt!
“ legell eweşda em rewte her berdewambû . karîgerêtîy fîkrî û syasî xoy leser bzûtnewey sendîkayî ew serdemeda hebû . em kartêkirdne le meylêkî nwêda rengîdayewe ke le dwa deyey sedey pêşûda rêbazî balladestî bzûtnewey sendîkayî krêkaran bû . em rêbaze be anarkosendîkalîzm( alinqabye alfuçuye ) nawî derkird. “
nûser le çend peregrafî pêşûtirda dûcar qse le têkişkan û bêbehakirdin (bê a’tbar kirdin)î enarkîstekan leser destî sopermanîyetî karl markis dekat, keçî dûbare ddan be amadebûnî meydanî enarkîstekan û karayyan le rewtêkî tirda çend dehe dwatir denêt, ke ew be waje bawekanî ferhengî ramyarîy desellatdaran, ke enarkîzm (anarchos) be azaweçîyetî (fuçuye – Chaotic, Chaos) şêwanduwe û ballî marksîstî (be çep û rastî soşyal-dêmokrasîyewe) nêw bzûtnewey suşyalîstîş em heley qostuwetewe û hêndey tir narroşnî lay layengranî xoy drustkirduwe û nêwî debat. ew sopermanêtîyeş ke nûser basî lêwe dekat, demuçawiştnî soşyalîste desellatixwazekane lew lîtaweda ke îdologekanî sermayedarî qaçîyan têjenîwe. pirsyar eweye, boçî ta bas le têkişkandne, wajey enarkîyekan bekar debat, belam katêk serbarî ew tîkişkandney ke xoy basî dekat, keçî enarkîyekan be rewt û tînêkî trewe derdekewnewe, be “sendîkalîzmî ajaweçîyetî” nêwyan debat[6]!