خەبات و چەك و میلیشیا
مەخابن، كە تاكی كورد ناتوانێت ئەزموونگیری لە بیھوودەی چەك و میلیشیات وەربگرێت، دوو ساڵ لەمەوبەر مانگرتنی سەرتاسەری كوردستان بەشی ئێران نیشانی دا كە تەنیا خەباتی جەماوەریی و مانگرتن و خەباتی سەر شەقامەكان كارایە و بەس. چونكە كاتێك كە ئێمە (بڕنەو)مان ھەبوو، دوژمنان تانكیان ھەبوو، كاتێك كە ئێمە ئاڕپیچیمان ھەبوو، ئەوان فرۆكەی جەنگی و ئێستاش چەكی یۆرانیۆم و كیمایی و ئەتۆمییان ھەیە. بەڵام كاتێك كە ئێمە (جەماوەری چەوساوە و زەحمەتكێش و بەرھەمھێنەر) مانبگرین (مانگرتنی گشتی شار و گوندەكان)، ئەوا دوژمان نە كرێكاری شارەوانییان ھەیە و نە وەستا دیوار، نە كارگەری كارخانە و نە جوتیار، چونكە ھێزی ئێمە لە یەكگرتنی جەماوەریدایە، لە پێكھێنانی ڕێكخراوە سەربەخۆكاندایە، لە خەباتی ڕاستەوخۆ و لە سەرپێچیدایە، لە پەكخستن و ڕاگرتنی ژیاندایە ، ھێزی دوژمنیش لە چەك و میلیشیا و جەنگدایە.