پشتپەردەی سكاڵای حككع و تاكتیكی (ینك)
ئەم ڕۆژانە سەرانی پارتی كۆمونیستی كرێكاری عیراق/ كوردستان (حككع و حككا) ھەڵایەكی جادووگەرانەیان بەڕێخستووە، كە بریتییە لە دڵخۆشییدانەوەی ئەندامان و كەسوكاری گیانبەختكردووانی 2000/7/14
بەڵام نابێت، ھاوڕێیانی ئەو پێنج گیانبەختكردووە، دڵ بە تاكتیكەكانی (ینك) خۆش بكەن و ھاوسەنگەریی دەسەلاتی ئەو بكەن، چونكە نەوشیروان ئەوكات ئەندامی (ینك) بوو، نەك بابایەكی نەناس و بێلایەن، بۆیە بە پلەی یەكەم (ینك) تاوانبارە، بە پلەی دووەم نەوشیروان، بە پلەی سێیەم سەرانی حككع، كە ئەو جەنگە خۆتڕێنەیان كرد و پاش كوژرانی ئەو پێنج ئازیزە، لەبەرئەوەی سەرانی دەستبەسەركراوی حككع بەرگەی دوو ڕۆژ زیندانیان نەگرت، پاش(نەك پێش) گیانبەختكردنی ئەو ئازیزانە ئاڵای ئاشتییان بەرزكردەوە و بارگەیان بۆ لای پارتی لە ھەولێر گواستەوە و ھەر ئەو بارلارییە بوو، كە وای لێكردن لە بەرامبەر تیرۆری شاپوور و قابیل بە خاتری پارتی تا ساڵی پار بێدەنگەیان كرد، كەچی ئەمڕۆ بەلای (ینك)دا بایان داوەتەوە و نانە چەورەكەیان لە سلێمانییە و سەنگەری دژایەتییان بەرامبەر پارتی و نەوشیروان گرتووە، ئەمە شێوەیەكە لە ڕێكەوتننامەی بازرگانی، نەك چالاكی ڕامیاریی و ھەوڵدان بۆ دادگاییكردنی تاوانباران. حككع بە خاتری تاكتیكی ھەڵەی (مەنسووری حیكمەت) لە ناردنی چەكدارەكانی لەشكری ئازادی حككا بۆ دەوروبەری مەریوان، ئازادی ھەڵسورانی خۆی و گیانی پێنج ئەندامی دڵسۆز و كۆمونیستی كردە قوربانی دەركەوتنی دەستەكەی (عەبەی دارابی) لە ناوچەی مەریوان. حككع لە دژەخوونییەكی چینایەتییەوە بۆ دژەخوونییەكی دیكە بازدەدات، ئێستا ئیتر خەباتی ئەو پارتە بووە بە داب(ینك)ردنی خۆشگوزەرانی چەند سەركردەیەك و گیانبازی ئەو پێنج ئازیزەش بە سەرمایەگوزاری ڕامیاریی، چونكە ئەوان بۆ ئەوە خۆیان بە كوشت نەدا، تا خەباتی حزبەكەیان لە دەوری بەڕێخستنی دادگەیەك، چڕ بكەوە یا لێپرسراوێكی دەزگەی ئاساییش لە كارەكەی دەركەن، بەڵكو ئەوان بە نیازی خۆیان و بەپێی خۆشباوەڕییان بە كۆمونزیزمی كارگەری، بۆ دونیایەكی دیكە خۆیان بە كوشت دا، دونیای سۆشیالیستی… بۆیە ھەر كات لە یادی ئەو ئازیزانەدا دەبێت سێ بەرە تاوانبار بكرێن، كۆماری ئیسلامی خواكانی ئێران، دەسەڵاتی (ینك) و نەوشیروان موستەفا، سەرانی ھەردوو حزبی كۆمونیزمی كارگەری (حككع و حككا) و ڕسوا بكرێن، تاوەكو چیدیكە ئازادیخوازان نەبنە قۆچی قوربانی و باجی جەنگی خۆتڕێنی دەسەلاتخوازان نەدەن.
یادیان بە خۆشی، خۆزگە بۆ ساتێك زیندوو دەبوونەوە، تا لێیان بپرسین “ئایا ئێوە بۆ ئەوە خۆتان بە كوشت دا،كە ئێستا پارتەكانی كۆمونیزمی كرێكاری ھەنووكە بەدوایەوەن؟ ” بەداخەوە ئەوان لەسەر فەرمانی شەڕیخۆتڕینی چەند دەسەلاتخوازێك لە سەركردایەتی (حككع)دا خۆیان بەكوشت دا و ھەر ئەو فەرماندەرانە دوو ڕۆژ بەرگەی دەستبەسەرییان نەگرت و بەچۆكدا ھاتن و نەك بنكەیان داخشت، نەك چەكیان دانا، بەڵكو لاشەی ئەوان و جەستەی بریندارەكان و سلێمانیشیان بەجێھێشت. ئایا ترسنۆكی ئەوان لە جەلادی نەوشیروان و یەكێتی بەرامبەر ئەو گیانبەختكردووانە كەمترە؟
12 July at 03:39
بەداخەوە ھاوڕێ ڕاستی جاف، حككع بەدوای ھیچ یەك لەو ئامانجانەوە نییە، كە تۆ ڕیزت كردوون، ئەوان خەریكی ڕیفۆرمی دەسەڵاتی بۆرجوازی كورد و لە باشترین باردا خوازیاری جێگرتنەوەی دەسەڵاتی (ینك) و پدك)ن و تاوەكو دەسەڵاتی بۆرجوازی عەلمانیتر بكەن. كاك موستەفا باھیر، ئەو جۆرە وەڵامدانەوانە، زۆر سواون، ھەموو دەسەڵاتێك و ھەموو پارتێكی ڕامیار بۆ ڕاگرتنی كۆیلە گوێڕایەڵەكانی، ڕەخنەگران دەكات بە كاسەلێسی بەرامبەرەكەی. بە ویژدانت ئێمەی ڕەخنەگر كاسەلێسی (ینك)ین یا سەرانی پارتەكەی تۆ كە وەك كۆمیتەیەكی (ینك) قسە دەكەن؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
13 July at 01:10
من نەك نامەوێت و ناتوانم پاساو بۆ تاوانەكانی بۆرجوازی كورد بھێنمەوە، بەڵكو ھیچ شتێك تەنانەت كۆمونیزمە كارتۆنییەكەی تۆش ناتوانێت پاساو بێت بۆ كوشتن و بەكوشتدانی خەڵك. تكایە وەڵامی ئەم پرسیارە بدەرەوە، سەرانی ترسنۆكی حزبەكەی تۆ، كە دەیانزانی ئەوە شەڕێكی خۆتڕێنە، ئیتر ئەو پێنج ئازیزە نەبەردەیان بۆ بەكوشت دا؟ كە جەنگەكەیان كرد و ئەو ئازیزەیان بە كوشت دا، بۆ بەرگەی سێ ڕۆژ دەستبەسەرییان لە ماڵەكەی خۆیاندا نەكرت؟ كە بەرەو ھەولێر و ئەوروپا ڕەویان كرد، بۆ پشتیان كردە ئەو ژنانەی كە لە سەنتەرەكەی ژناندا بوون؟ بۆچ پشتیان كردە (ئاوارە)، كە یەكێك لە چەكدارە گیانفیداكانی خۆیان بوو و تائێستاش لێی ناپرسنەوە، بەڵكو خراپتر لەوەش؟ تكایە موستەفا باھیر، واز لە تۆمەتباركردنی خەڵك بھێنە، سەردەم گۆراوە و ئینتەنێت و تۆڕی كۆمەڵایەتی بواریان بۆ درۆ و پاگەندەی حزبی نەھێشتووەتەوە!!!!!!!!
كاكە شەماڵ، خۆت باش دەزانی، شتەكە وانییە و من ڕقی كەسییم لە كەس نییە و تەنیا بێزم لە شەكان و بادانەكانی ئێوە دەبێتەوە… ئەوە ئێوەن، كە ساڵانێكە وشەی بۆرجوازیتان لەبیر چووەتەوە. ئەوە ئێوەن، كە لەبری تاوانباركردنی (ینك) دێن دڵ بە پەخشانێك خۆش دەكەن، كە دژی نەوشیروان نووسیویەتی… كاكی برا، مێژووی تۆماركراو بە قسەی من و تۆ ناگۆڕێت… ڕووداوەكەی ١٤ی جولای ٢٠٠٠ دەستی زۆرێكی خستەڕوو. ڕووداوەكانی ئەم ١٢ ساڵەی دوایش گومانیان لە ھیچدا نەھێشتەوە… دڵنیات دەكەم كە ئەگەر لە جیاتی خۆتان ھەر گروپێكی دیكە بەو شێوە بووایەتە ھاوسەنگەری (ینك) ، ھەر ئەندامە و ١٠ وتار و سەدان سەرنجتان دەنووسی، كەچی بە بەرچاوی دونیاوە، وازتان لە (ینك) ھێناوە و بەربوونەتە كۆنە جەلادیكی (ینك). تكایە ئەمە چی ناو دەنێن ؟؟؟؟ چ پاساوێكتان بۆ ئەمە ھەیە؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
13 July at 01:35
نا برام كاكە پشتیوان كەریم، من وام نەوتووە، كەی وتوومە حزب، وتوومە سەرانی حزب، ئینجا برا وا نەزانی من ڕوخانی سەرمایەداری و دەسەڵاتی بۆرجوازی كورد لە لوولەی دوو كڵاش(ینك)ۆفەوە دەبینم، نا، كاتێ كە ئەو حزبە بنكەی چەكداری كردەوە ، جێگەی ڕەخنە بوو، كاتێك كە بنكەی سلێمانی كردە پردی پەڕینەوەی مەفرەزەكەی (عەبەی دارابی)، ھەر چێگەی ڕەخنە بوو، كە بڕیاری وەستانەوەی چەكداری بڕیارەكەی نۆكەرانی ئێران (ینك)ی دا، بڕیارێكی خۆتڕین بوو، ئەوان دەبوو زووتر ئەوە بزانن، كە ئەو جەنگە دۆڕاوە و ئەو پێنج ئازیزەیان بەكوشت نەدایە، كە بەكوشتیاندان، با سەرانی حزب چەند مانگێك بەرگەی زیندانیان بگرتایە، نەك ملكەچكدنی دوای جەنگی خۆتڕین.
13 July at 05:53
كاكە شەماڵ من خوێندەواریم زۆر نییە، ناگەمە ئاستی تۆ، ھەروا لادێشیم، بەڵام ئەوە دەزانم، كە مرۆڤ دەبێت بوێری ئەوەی ھەبێت ددان بە ھەڵەی خۆیدا بنێت و سۆشیالیستەكانیش ئەوە بزانن خەباتی چینایەتی بە چەك و میلیشیا نییە، بە خۆڕێكخستن و خۆھوشیاری كرێكاران و زەحمەتكێشانە و مەیدانەكانی ئەو خەباتەش ناوەندەكانی ژیانن، نەك نووسینگە و بنكە و لوولەی چەك. ئینجا كاكی برا سەرنجی پاگەندە و ھەوڵەكانی خۆتان بدە و بزانە من شتێكی نادروستم خستووەتە پاڵ ئێوە؟ ئێوە لە سكالا لەسەر لێپرسراوی ئاساییش و نەوشیروان و چەند كەسێك دەستتان پێكردووە، بەڵام ئەوانەش وەك تاڵەبانی و مەلابەختیار و ئەوانی دیكە تاوانبارن، ئیتر نازانم بۆچ خاتری ھەندێك دەگرن.
ئەمەیە كە لای من و زۆرێكی دیكە جێگەی ڕەخنەیە، ئەگینا بەقەد تۆ و تەواوی حزبەكەت و كەس و كاری ئەو ئازیزانەش ئارەزووی دادگایی ھەموو ئەوانەی كە بڕیاری ئەو تاوانەیان دا و ئەوانەی جێبەجێیان كرد، نەفرەتم لەو تاوانە ھەیە و ھەروەھا نەفرەتم لەوانەش ھەیە، كە لەو ڕۆژگارەدا بەرامبەر بەو تاوانە بێدەنگەیان ھەڵبژارد…
برای خۆم لای من كوشتن ھەر لە مرۆڤێكەوە بگرە تا ئاژەڵێك تاوانە و ھیچ پاساوی نییە… دڵنیابە ئەگەر چەكداری ئێوە بیانكوتایەتە سەر بنكەی یەكێتی بە ھەمان شێوە دژی دەوەستامەوە، چونكە یەكەم، چەك ململانێی چینایەتی یەكلایی ناكاتەوە، دووەم، كوشتن ھەر كوشتنە…
ئینجا بە برای خۆم بڵێم من دەمێكە بێزم لە ڕامیاریبوون دەبێتەوە، چونكە ڕامیارییبوون واتە ساختەچییەتی، ھیوادارم قەد فێری ڕامیاریكردن نەبم، تا كڕۆكە مرۆییەكەم لەدەستنەدەم. دەزانی كە سیاسەت بە كوردییەكەی لای خۆمان چی دەگەیێنێت، واتە ڕامكردنی كەسانی دیكە… خەبات و ھوشیاری چینایەتی ڕامیاركردن نییە، ڕزگاربوونی مرۆڤە لەو شوناسە پووچانە.. من سوپاست دەكەم، كە ئەو سوكایەتییەت پێنەكردووم و بە ڕامیار ناوت نەبردووم… ناووناتۆرەنان لە ڕەخنە، پاساوە بۆ تاوان و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارەتی.. ئەم قسەیەی تۆ “ڕەخنەی سیاسی و ڕەخنەی ئەخلاقی” تەنیا لە دەفتەری یاداشتەكانی ماكیاڤیلیدا جێگەی دەبێتەوە.. بەلامەوە سەیرە، كەسانێك كە خۆیان بە كۆمونیست دەزانن و پێیان لە شوێنپێكانی ماكیاڤیلی دادەنێنەوە… دەی كەواتە ڕەخنە لە چەوسانەوەی مرۆڤیش ڕەخنەی سیاسی نییە…
ئەگەر باسی كۆمونەی پاریس دەكەی، تكایە كەمێك مێژوو بخوێنەرەوە، نەك دووبارەكردنەوەی وشەی دەرخراوی ماركس و ئینگلس… تۆ بلانكی و ئەناركیستت لێ گۆڕاوە… لێرەدا باس باسی دروستی و نادروستی ماركسیزم و ئەناركیزم نییە، بابەتەكە بەلارێدا مەبە.. ئەوە دەتوانین لە شوێنی دیكەدا قسەی لەسەر بكەین…. ئەوە بزانە مێژوو بە من و تۆ ناسڕدرێتەوە.. من چی دەڵێم و تۆ خەریكی چیت.. تكایە لەسەر بابەت بوەستە و تاوێك واز لەو وێناندنە ناواقێعیانە بھێنە، كە بۆ خۆت و حزبەكەت دروستی دەكەیت، تكایە وەڵامی پرسیارەكان بدەرەوە…
13 July at 06:15
كاكە توانا سەردار، برام، تەواو بەپێچەوانەی بۆچوونی تۆوە، ئەگەر بڕیارە لە كوردستان ئاژاوەچییەك ھەبێت، ئەوە دەسەڵاتە و سەرانی دەسەڵات… برام تۆش خەریكی تەكاندنی تۆزی سەرشانی نەوشیروان موستەفا و لیستەكەی ئەوی… دڵنیابە ئەگەر تیرۆری ئاشكرای ئەو پێنج ئازیزەش لە ١٤ی جولای ٢٠٠٠دا نەبێت، ئەوا نەشیروان موستەفا ھەر جەلاد و تیرۆریستە… ھەر لە تەقاندنەوەی نارنجۆكی فێرگەی كچانی سلێمانی و ھەر لە تیرۆری ئەندامانی پارتەكانی دیكە لە ١٩٧٦ تا ١٩٨٦ و ھەر لە كوشتارگەكەی قڕناقا و پشتئاشانەوە بیگرە تا پێش پاسداركەوتن بۆ سەر بیرەنەوتەكانی كەركووك و ھەڵەبجە، ھەر لە فەرماندانی بە كوشتنی كادر و پیشمەرگەكانی خودی (ینك)ەوە بگرە تا تیرۆری حەمە حەلاق و ھاوڕێكانی، بڕواناكەم لە كوردستان و ناوچەكەدا كەس ئەوەندە پەروەندەكەی خوێناوی بێت!!!!
برای ئەزیزم، من ڕەخنەم لە سكاڵا و دادگایی نەوشیروان موستەفا و ھاوكارانی نییە، بەپێچەوانەوە من ئارەزووم دەكرد، كە حزبی شیوعی عیراق و كوردستانیش بوێری ئەوەیان تێدا بووایە، كە لەتەك حككع بیانكێشنە دادگەوە، بەلام دادگە كارتۆنییەكەی ژێر دەسەلاتی جەلالییەكان نا… من ڕەخنەم لە شێوازی پاگەندە و كاری ئەوان (سەرانی حككع) ھەیە، كە چۆن پەخشانێكی (ینك) دەكەنە بەڵگەی ڕەوایەتی سكاڵاكەیان… ئەمەیە كە كاكە شەمال و ھاوڕێكانی نایانەوێت لێی تێبگەن… ھەڵبەتە ئەگەر سەرانی حككع بوێری ئەوەیان ھەبووایە، كە ھەڵە و بادانەكانی خۆیان بدەنە بەر ڕەخنە، ئەوا ئەمڕۆ ئەوەندە لاواز و بەدبەخت نەدەبوون، كە دڵنیان بە پەخشانێكی جەلالییەكان خۆش بكەن…
13 July at 06:26
سوپاس ھاوڕێ سیروان، كاك شەماڵ خۆی لە تۆ نەبان دەكات، بەڵام باش دەزانێت تۆ كێیت و گروپەكەشت كامەیە، بۆیە بەو زمانە وەڵامت دەداتەوە. ڕاست دەكەیت دەبوو منیش بۆ ئەوەی ئەوانەی كە پەیڕەوی بڕیارەكەی بوش دەكەن “ئەگەر لەتەكم نەبیت، كەواتە دوژمنیت” ، بە كاسەلێسی تاوانباران، تاوانبارم نەكەن ، بنووسم، من یەكێك بووم لە نووسەرانی گۆڤاری ژیلەمۆ و گۆڤاری دالیان، كە ئەگەر كاك موستەفا باھیر بە لیستی ھاوپشتی قوربانیان و و سەركۆنەی تاوانباراندا بگەرێتەوە، ئەوا ناوی گۆڤارەكان دەبینێت، ئەوسا دەتوانێت لە خۆی بپرسێت، چۆن ئاوا بەسەریاندا تێپەڕیوە، كە ناوی “كاسەلێسان”یان خستوونەتە لیستی ھاوپشتیگەرانی گیانبەختكردووانی پارتەكەیان؟؟؟؟؟؟؟؟؟
13 July at 15:07
كاك شەماڵ گیان دەتوانی سەرنجی كۆمێنتەكەی موستەفا باھیر بدەیت…. برای ئەزیز، خۆت باش دەزانیت، كە من یەكێتی لەبەر ئێوە ڕەتناكەمەوە، بەڵكو ئێوە و یەكێتیش لەبەر خالێكی ھاوبەشتان؛ كە دەسەڵاتخوازی و شەیداییتانە بۆ سەروەری چینایەتی، ڕەتدەكەمەوە. ئێوە و یەكێتی جەنگی چینایەتییتان نییە، بەڵكو جەنگتانە لەسەر سەروەریكردنی خەڵك، یەكێتی بەناوی نەتەوەوە و ئێوە بە ناوی كرێكارانەوە، ھەر یەكەتان پێتانوایە، كە لەوی دیكە باشتر دەتوانێت سەروەری باش بێت، ئەو سەروەرییەی كە ستالین و ھیتلەر و مائۆتسی تۆنگ و كیم ئێل سۆنگ و سەرانی بلۆكی خۆرھەڵاتی و سەدام و جۆش بۆش بەو پەەڕی دڵسۆزییەوە گەیاندییانە لوتكە…
ئینجا برا گیان، تۆ دەتوانیت لەناو پارتەكەتدا و بەسەر ئەندامانی گوێرایەڵی پارتەكەتدا ماف بە گرام و كیلۆ دابەش بكەیت، بەڵام بەسەر من و كەسانی وەك مندا نا، خۆت و ھاوكارەكانت باش دەزانن من ترسنۆكم یا ئەوان، پەلەمەكە با یاداوەرییەكانم بنووسمەوە، ئەوسا دەبینین كێ ترسنۆكە…
كاكی برا من لە بەرەی شوانە ڕامیارییەكان و خۆبەشتزانەكان نیم، باوەڕم بە وێنە و ڕیكلام بۆ خۆكردن نییە. لە بارەی ناوەكەشمەوە لە ھەشتاكانەوە ئەوە ناوی نووسینمە. دیسانەوە بۆ تۆ و ھەموو ئەوانەی كە توانانی تێگەییشتنیان نییە، من باوەڕم بە ترسنۆكی و پاڵەوانبازی نییە، بەڵكو ئەوەم وتووە، سەرانی حزبەكەت كە دەیانزانی جەنگەكەیان دۆراوە و بەرگەی دوو ڕۆژ زیندانی ناگرن، دەی با بەبێ تیاچوون، ئەو پێنج ئازیزەیان بەكوشت نەدایە و ئێستا نە ئێمە لۆمەمان دەكردن و نە ئەوەندەش پارتەكەتان زەلیل دەبوو، كە چاوەڕێی مەرحەمەتی (ینك) بێت، كە لای لێ بكاتەوە.
كاكە شەماڵ ئێوە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتێكی یاسایی لە (ینك) و حكومەتەكەی ھەرێم، خۆتان و ڕابوردووتان و خۆزگەی ڕەوای ئەو پێنج ئازیزیەتان دۆڕاند، ترسنۆكی لەمەدایە، لە سازشدایە لەتەك دوژمنی چینایەتی….
دیسانەوە دەڵێم پەلەت نەبێت، تا لە یاداوەرییەكانمدا ئەوەی لە ژێر بەڕەیە بیخەمە سەر بەڕە، ئینجا ئەوكات وەرە لەسەر نەبوونی وێنە و ناو، پلەی ئازایەتی دابەش بكە… یادی ئەو پێنج ئازیزە بە خۆشی و جێگەیان خاڵی، ڕسوایی بۆ بكوژان و نەخشەدارێژەرانی كوشتنیان و ئەوانەش كە ئەوانیان بەكوشتدا و خۆیان بۆ ھەولێر و تەنانەت ئەوروپا تێیانقوجاند ….
14 July at 01:02
كاكە شەماڵ منیش بە تۆ و كاك پشتیوان دەڵێم، تكایە بە دوو وشە وەڵام بدەنەوە، كە ھێزی ئێوە ئەوە نەبوو بەرەنگاری بكات، بۆچ ئەو ئازیزانەتان بەكوشتدان؟ ئایا باشترە نەبوو پێش ئەوە ڕەو بكەن، نەك دوای بەكوشتدانی ئەوان؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
تكایە شێر و ڕێوی مەھێننەوە، تكایە وەلامی بەرامبەرەكانتان بخوێننەوە…. من دەلێم ئازایەتی بازوو و چەك شانازی سەردەمە تاریكەكانە، چاوەڕێی سۆپەرمانی نە لە حزبەكەی ئێوە و نە لە كەسی تریش ناكەم. بەڵام لۆژیك و ئاوەز ئەمەمان پێدەلێت “ئەگەر دەتانزانی بەرگەی مەفرەزەیەكی یەكێتی ناگرن، بۆ ئەو پێنج دڵسۆزەتان بەكوشت دان؟؟؟؟؟ كە بە كوشتنیشتاندان، دەی با فەرماندەرەكانیشتان چەند مانگ بەرگەی زیندانیان بگرتایە…. !!!
ئەوە تۆی كە باسی ترسنۆكی دەكەیت و وێنەیەك و ناوێكی خوازراو لە سێبەری ئەوروپا دەكەیت بە نیشانەی ئازادیی خۆت، دەتوانی لە ھاوڕێكانی خۆت و زیندانیانی پەكەكە و ڕێكخراوی تێكۆشانی ڕەنجدەرانی كوردستان و پارتی ئازادی كوردستان و حشع كە لە زینداندا لەتەكمدا بوون، بپرسی كە من بە بەراورد بە سەركردەكانی تۆ ٨ ساڵ پێش ئەو ڕوداوە لە زینداندا چۆن بووم، دەتوانی بگەرێتەوە سەر ئەرشیڤی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان و ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤ لە كوردستان ببینی، كە من بەرامبەر جەلادەكانی زیندانی ھەرێم و بەڕێوەبەری ئاساییش و نەقیبەكان چۆن بووم، ئەمە تەنیا بۆ وەلامی تۆیە… ڕۆژی ئەوەش دێت و ئەوەش بڵاو دەكەمەوە و نیشانی تۆ و ھاوپارتییەكانتی دەدەم، كە كێ ترسنۆكە، من یا ئێوەی وێنەفرۆشی نێو ئینتەرنێت و سەر شاشەكان؟؟؟؟؟
14 July at 16:41
كاك شەمال نەك تەنیا خۆت ئەگەر ھەموو پارتەكەت و پارتەكانی دیكەی كۆمونیزمی كرێكاری و ھەوادارانتان جنێوبارانم بكەن و سووكایەتیم پێ بكەن، ئامادە نیم ئاستی مەعریفیم تا ئەو دابەزێنم و بكەومە شەڕەجنێوی ڕامیاریی یا ناڕامیاریی. من ڕەخنە دەگرم و ڕەخنە و وەڵامی ھەمووتان لەسەر چاوم.
بەس تەنیا ئەوە دەڵێم، ئێوە لە فەیسبووكدا توانانی خوێندەوەی ڕەخنە و سەرنجی خەڵكتان نییە، ئاخۆ لە حكومەتە عەلمانی (نەك عیلمانی)یەكەتاندا چۆن مامەلە لەتەك خۆپیشاندان و مانگرتنی كرێكاران و خەڵكیدا دەكەن؟؟؟؟؟؟
ئەگەر بەو ھەناسەی ئێستا بمێنی و ڕێكەوتیش دەسەلاتتان بداتە دەست، دڵنیات دەكەم، ڕووی ھەرچی دیكتاتۆری ھەموو سەردەمەكانی چەند ملیۆن ساڵی تەمەنی مرۆڤایەتی ھەیە، سپی دەكەیتەوە… ئەمەت وەك سوكایەتی پێناڵێم، نا، بەس دەمەوێت وەك ھەر مرۆڤێكی دیكە پەڵە تاریكەكانی خۆت لە چاوی كەسانی دیكەوە ببینیت. تۆ ئاگات لە خۆت نییە و لە پشت لاپتۆپێكەوە ڕۆژانە پیش دەخۆیتەوە و سووكایەتی بەم و بەو دەكەی. تكایە ئەوە بزانە، كە تۆ تەنیا بۆ ئەندامە بەستەزمان و گوێرایەڵ و ملكەچەكانی پارتەكەت گرنگی و قسەت كارایی ھەیە، ئەگینا بۆ من تەنیا كەسێكی تووڕە و خۆ بە فەرماندەزان زیاتر نیت، كە شەو و ڕۆژ خەون بەدەسەلات و فەرماندانەوە دەبینیت …. ناتوانت میلیمێك ڕەخنەی من بگێڕیتە دواوە، بەڵام ھەر كات بە سەرنجەكانی من پەست بوویت، دەتوانی ئەندامەكانی پارت جنێوباران و بەرشەلاق بدەیت، چونكە ئەوان غروری ئازادیخوازانەیان شكاوە و خەریكی كڕنووشبردنن بۆ دیكتاتۆری ئێوە سەرانی حككع و حككك و حككا و حك-حیكمتیست…
14 July at 17:05
كاكی خۆم باسكردنی زیندان و ڕۆڵی خۆم، تەنیا وەڵامە بە تۆ، كە من بە ترسنۆك ناودەبەیت …. تۆ ئازادیت، لەوەی بە ترسنۆكم بزانیت و لەوەشدا كە بڕوا بە قسەكانم لەبارەی زیندانەوە نەكەیت.. چونكە من باوەڕم بە ئازادی ھەر كەس ھەیە، تا ئەوكاتەی كە خەڵكانی دیكە نەكات بە بەردەبازی خۆڕزگاركردن یا بەھرەكێشی و بەكرێگرتنی، وەك تۆ لە پشت كۆمپیوتەرێكەوە ناكەومە دابەشكدنی ماف بەسەر ئەم و ئەودا و بەكەس ناڵێم تۆ مافت ھەیە ڕەخنە بگریت یا نا، بۆت ھەیە ئەو قسە بكەیت یا نا ….
دڵنیاشت دەكەم، ئەو ڕۆڵەی كە من لە زینداندا ھەمبووە، ئەگەر تۆ یا ھەر ھاوپلەیەكی تۆ ھەتانبووایە، ئێستا كردبووتان بە نووشتە و بۆ ھەموو دەردوبەڵایەك دەرخواردی خەڵكتان دەدا…. من لە گێرانەوەی ئەو قسانە، تەنیا مەبەستم بوو تۆ بزانیت، كە من وێنە و ناوی قەبە بۆ خۆم ھەڵنابژێرم، لە ترسنۆكیمەوە نییە، لە بڕوانەبوونمەیەوە بەو شتە پووچانە…
15 July at 08:42
خوێنەرانی ھێژا، بۆ خوێندنەوەی بۆچوون و سەرنجی بەشداربووانی دیكە و ئەو ڕەخنانەی كە لە من گیراون، كیلیكی ئەم بەستەرەی خوارەوە بكەن:
https://www.facebook.com/photo.php?fbid=3840524044346&set=at.1314921905871.45803.1015396685.100002993555117.100002025130616&type=1&relevant_count=1&ref=nf