ڕێشەی توندوتیژی
گرنگ نییە، چەندێك ھات و ھاوار بكەن، كە شەرمە و داڕزینە، گرنگ ئەوەیە كە بوێری ئەوەتان ھەبێت، پەنجە بخەنە سەر ئەوەی كە ڕیشەی ئەو توندوتیژییە بەرامبەر ژنان و مناڵان و تەنانەت پیاوانی لاواز ئەندام لە كوڵتووری كومەڵگەكەماندایە، ئەو كات دەتوانین بیر لە گۆڕان و ڕێگەچارە بكەیەنەوە، بەڵام تاوەكو ڕەخنەگران لە توندوتیژی لە ھەوڵی دەركیشانی لاقی كولتووری كوردەواریدا بن لەو لیتەدا، ئەوا گۆڕان و بنەبڕبوونی توندوتیژی ئەستەمە.