Skip to content
جوانی و بەھای مرۆڤەكان
جوانی مرۆڤ، دوو جۆرە، جوانی كاتی (ڕوخسار)، جوانی ھەمیشەیی (ناوەڕۆك)، كە تا مەعریفە و ھوشیاری و زانستی مرۆڤ ھەڵكشێت و بەتەمنتر بێت، بەرەو لوتكە ھەڵدەكشێت و دەبێتە ھۆی شانازی بۆ خاوەنەكەی.
بەڵام جوانی ڕوخسارەكی لەتەك بەتەمەنبووندا دەڕوخێت و دەبێتە مایەی ئاخھەڵكێشانی خاوەنەكەی، ھەڵبەتە بێجگە لەوەی كە لە بازاری سەرمایەداریدا جوانیش بووەتە كاڵا و بازرگانی پێوەدەكرێت و لە كۆشكی داراكاندا جوانان وەك كەنیزەك ڕادەگیردرێن، كە جۆرێكە لە نۆژەنكردنەوەی كۆیلەتی و بازرگانی بە مرۆڤەوە. 2 August at 07:41