ڕێسای بووكگواستنەوە لە سەركەوتنی خێڵەكانەوە بۆ ھۆڕێنی كۆچەران لە نێوەندی ئەوروپادا

ڕێسای بووكگواستنەوە لە سەركەوتنی خێڵەكانەوە بۆ ھۆڕێنی كۆچەران لە نێوەندی ئەوروپادا ڕاستییەكەی ھەرچەندە لە سەردەمی مناڵێمەوە، ھەردەم بە سەرسووڕمانەوە لە ڕێسای بووكگواستنەوە ڕوانیوومە، بەڵام لە سێپتەمبەری١٩٩٧ەوە تا ئەمڕۆ ئەم بابەتە مێشكم دەگوشێت و ئازارم دەدات، بەتایبەت ڕۆژانی پێنجشەممە و ھەیینی، كە دیمەنی ھەراوھوریای خێڵە سەرەتاییەكان لەبەرچاوم زیندوو دەكاتەوە. ڕێسا و دیاردەی بووكگواستنەوە بەتایبەت لە كۆمەڵگەكانی …

تەواوگەری وەڵامەكان / ٢

كاك نەژاد، بەڕێزم، لەوە دەچێت، تۆ زۆر بەخێرایی وەڵامەكانی من بخوێنیتەوە، بۆیە لە ھەموو وەلامێكدا دەنووسیت، تۆ ئاوا دەلێت ….. بۆئەوەی زۆر درێژە بە باسی لابەلایی نەدەم، ھەوڵدەدەم ڕوونكردنەوەكانم بە چەند خاڵێك بنووسم، تاوەكو لە گفتوگۆكە لە سووڕانەوەی بازنەیی دەربچێت … ١- ئەناركیزم ھزرە نەك ئایدیۆلۆجیا، من ئەناركیستم، واتە ئازادیخوازم، چونكە واتای دیكەی ئەناركیزم، ئازادیخوازییە …

تەواوگەری وەڵامەكان / ١

بەڕێزم، كاك نەژاد، برای من، من نووسیومە ئەوانەی كە پێیاندەلێن “ھیندە سوورەكان”، واتە من بە ھیندە سوورەكانیان نازانم، چونكە یەكەم سوور نین و خۆیان وەك ھێمای جەنگ و خوێن، ھێلی پانی سوور و ڕەشیان بە بەری چاویاندا ھێناوە… ھەروەھا “یەكەمین نەوە” ھەڵەیە، چوونكە ئەوانەی دیكە، كە بەنەوەی دووەم و سێیەم ناودەبرێن، كۆمەلێك مرۆڤكوژ و داگیركار …

ئەگەر یەكزمانی و تێگەییشتنی تاكەكان لەیەك بنەمای نەتەوەبوونی كۆمەڵە خەڵكێك بێت، ئەوا نەتەوەیەك بەناوی كورد بوونی نییە!

ئەگەر یەكزمانی و تێگەییشتنی تاكەكان لەیەك بنەمای نەتەوەبوونی كۆمەڵە خەڵكێك بێت، ئەوا نەتەوەیەك بەناوی كورد بوونی نییە! بەڕێزم، كاك نەژاد، برای من، من نووسیومە ئەوانەی كە پێیاندەلێن “ھیندە سوورەكان”، واتە من بە ھیندە سوورەكانیان نازانم، چونكە یەكەم سوور نین و خۆیان وەك ھێمای جەنگ و خوێن، ھێلی پانی سوور و ڕەشیان بە بەری چاویاندا ھێناوە… …

كۆمونیزم و ئامارەكانی نێو پەرتووكە ڕەشەكە ( (The Black Book of Communism

كۆمونیزم و ئامارەكانی نێو پەرتووكە ڕەشەكە ( (The Black Book of Communism بەڕێزم، نازانم بۆ تۆ كۆمونیزم و كوشتاری دەسەلاتی بۆلەشەڤیكەكان و دەوڵەتە ھاوپەیمانەكانی بەناوی سۆشیالیزمەوە و سووكایەتی بەژنان لە زمانی كوردیدا و وەلامی سەرنجەكەی منت تێكەڵكردووە. نازانم تۆ ئاگاداربیت یا نا، من كەسێكی ئەناركیستم و تا سەر مۆخی ئێسقان دژی ھەموو دەوڵەتێكم، بەو دەوڵەتانەشەوە …

ناسیونالیزم وەك كۆڵەكەی دەسەلات بەڕێزم، كاك نەژاد، تۆ لە بەشی دووەمی وەڵاكەتدا داوای بەڵگە لە ئێمە دەكەیت، من ئەم داواكردنە وەك ئەوە دێتەپیشچاوم، كە كەسێك لەبەردەم ڕەشەبادا وەستابێت و بە توندی خەریكی ھەناسەھەڵكێشان بێت، كەچی داوا لە دەوروبەرەكەی بكات و بلێت، وەرن بوونی ھەوام بۆ بسەلمێنن. لێرەدا مەبەستم ئەوە نییە، كە بڵێم، تۆ نازانیت، بەڵكو …

ناسیونالیزم، پەرەسەندنی خێلگەراییە

ناسیونالیزم، پەرەسەندنی خێلگەراییە بەڕێزم، كاك نەژاد، نازانم لەسەر كام بنەما و بەكام پێوەر، دەتەوێت پاگەندەی ئەوە بكەی، كە شتێك بەناوی ناسیونالیزمی كوردی بوونی نییە؟ بەپێچەوانەی بۆچوونی تۆوە، بەبۆچوونی من، ئازادیخوازانی [دژەدەسەڵات و یەكسانیخوازەكان]ی كورد لە بیستەكانی سەدەی ڕابوردووەوە تا ئەمڕۆ، یا خۆیان بەجۆرێك خۆشباوەڕییان بەرامبەر ناسیونالیزم ھەبووە یا لەژێر كارایی ئایدۆلۆجی ڕزگاری نیشتمانی بۆلشەڤیكی و …

زمان لە سەنگەری ئازادی و یەكسانی و ئاژەڵدۆستی و ژینگەپارێزیدا

زمان لە سەنگەری ئازادی و یەكسانی و ئاژەڵدۆستی و ژینگەپارێزیدا یەكێك لە دیاردە ھەرە قێزەونەكانی ئەم سەردەمەی نێو كایەی ڕۆشنبیری كوردی، دەستگرتنە بە پەند و ئاخاوتنی سەردەمەكانی كۆمەڵگەی خێڵایەتی و دەرەبەگایەتییە، كە پڕن لە سووكایەتی بە ژن و مناڵ و ئاژەڵ و سروشتی ناوچەكانی دیكە. ئەمە یەكێكە لەو نەنگییە كولتووریانەی كە تاكی كورد نەیتوانیوە ئاوەزی …

شۆڤێنیم و فاشیزم و ناتسیزم ناوێكی دیكەن بۆ ناسیونالیزم

ھاوڕێیانی ھێژا، ئەوانەی كە دەربەستانە مامەڵە لەتەك ڕووداو و دیاردەكان دەكەن، تكایە … تكایە … تكایە .. بە وردەكارییەوە سەرنج لە پەیام و بڵاوكردنەوەی وێنەكانی ‘ھیتلەر’ لە فەیسبووكدا بدەن !!!!!! لە سەردەمی دەسەڵاتداری ‘ھیتلەر’دا چاندنی نەمامی ‘داربەڕوو’ لە ڕۆژی یەكی ئایاردا، سیمبولی نازیزم بوو. ئەم ڕێوڕەسمە تا سالانێك پاش جەنگی جیھانی دووەم ھەر بەردەوام بوو. …

كەسە نەناسەكە لە كوشتنی قوربانی ‘محمد خورشید حەمەڕەش’دا كێیە و كێ پەنای داوە، بۆ تاوانبار نییە و ھەنووكە ناكێشرێتە دادگە؟

ھەژێن پێش ئەوەی بچمە سەر شیكردنەوەی ئەو پرسیارە و نیشانە لەو دەستە بگرم، كە شاردوویەتییەوە، بە باشی دەزانم، كە بە پێشەكییەك بچمە پای وەڵامدانەوەی ئێوەی ھێژا، كە دەستبەجێ لە من دەپرسنەوە، كەسەكە كێیە و مەبەستت لە لایەنی پەنادەری تاوانبار (كەسی سێیەم) كێیە؟ حەزدەكەم ئەوە بڵێم، ئەگەر لە نووسینەكانی پێشوومدا ئامانجم لادانی پەردەی سیناریۆیەك بووبێت، لەسەر …