ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیزم پاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م
پاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م، دانیشتوانی ئۆروپا له‌ته‌ك بارودۆخێکی تازه ڕووبه‌ڕوو بوون. میرییه‌کانی پێشووتری ئۆروپای نێوه‌ندی ڕووخابوون. ڕوسیه له ده‌می شۆڕشێکدا بوو، که هیچ که‌س نه‌یده‌زانی سه‌ره‌نجامه‌که‌ی چی ده‌بێت. شۆڕشی ڕوسیه کارایی له‌سه‌ر هه‌موو کرێکارانی وڵاتانی دیكە دانابوو. ئه‌وان پێیانوابوو، که ئۆروپا له بارودۆخێکی شۆڕشگێڕانه‌دایه و ئه‌گه‌ر نه‌توانن ئه‌و شۆڕشه به سه‌ره‌نجامێکی یه‌کلاییکه‌ره‌وه بگه‌یێنن، بۆ ساڵانێكی دوورودرێژ هیوابڕاو ده‌بن. له‌به‌رئه‌وه ئه‌وان به‌زۆری هیوایان به شۆڕشی ڕوسیه‌وه گرێدابوو و به ده‌ستپێکردنی سه‌رده‌مێکی نوێی مێژوویی ئۆروپایان ده‌زانی. ساڵی ١٩١٩ پارتی بۆلشه‌ڤیك، که له ڕوسیه ده‌سه‌ڵاتی گرتبووه‌ده‌ست، بۆ پێکهێنانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کی نوێ، هه‌موو ڕێکخراوه کرێکارییه شۆڕشگێڕه‌کانی جیهانی بۆ به‌شداریکردن له کۆنگره‌یه‌کدا له مۆسکۆ بانگه‌وازکرد. ئه‌و کات ته‌نیا له چه‌ند وڵاتێک‌دا پارتی کۆمونیست هه‌بوو، به‌ڵام ڕێکخراوه یه‌کێتییگه‌راکان له وڵاتانی ئیسپانیا، پورتوگال، فه‌ره‌نسه، ئیتالیا، هۆڵه‌ند، سوید، ئا‌ڵمانیا، بریتانیا و وڵاتانی باکوور و باشووری ئه‌مه‌ریکا هه‌بوون و له هه‌ندێکیاندا زۆر کارا بوون. له‌به‌رئه‌وه یه‌کێك له گرنگترین به‌رنامه‌کانی لێنین و هاوڕاکانی، گۆڕینی ئه‌و ڕێکخراوانه بوو، به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان. به‌م جۆره بوو، که نزیکه‌ی هه‌موو ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیسته‌کانی ئۆروپا له هاوینی ١٩٢٠دا بۆ یه‌که‌مین کۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ری ” نێونه‌ته‌وه‌یی سێیه‌م ” میوانیکران.
به‌ڵام شتێك که نێردراوانی یه‌کێتیگه‌را شۆڕشگێڕه‌کان له ڕوسیه دیتیان، شتێك نه‌بوو، که ھاریكاری له‌ته‌ك کۆمونیسته‌کان لوا‌و یا ته‌نانه‌ت خوازراو وێنابکرێت. دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا ئه‌و کاتیش نێوەڕۆکی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نیشانده‌دا. زیندانه‌کان پڕبوون له سۆشیالیستانی سه‌ر به فێرگه‌کانی دیكە و زۆرێك له ئه‌نارکیسته‌کان و یه‌کێتیگه‌راکانیش زیندانیکرابوون. به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر، زۆر به ڕۆشنی دیاربوو، که فه‌رمانڕوا تازه‌کان به هیچ شێوه‌یه‌ك توانای نۆژه‌نکردنه‌وه‌یه‌کی سۆشیالیستیی راستینه‌یان نییه. پایه‌ڕێژی دیکتاتۆرئاسایانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی سێیه‌م و هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی سه‌راپای بزاڤی کرێکاریی ئۆروپا به ئامرازێك بۆ ڕامکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تی بۆڵشه‌ڤیکی له په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کاندا، به‌خێرایی ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیسته‌کانی تێگه‌یاند، که له نێونه‌ته‌وه‌یی سێیه‌مدا جێیه‌ك بۆ ئه‌وان نییه. له‌به‌رئه‌وه، له کۆنگره‌ی مۆسکۆدا پێشنیارکرا له پاڵ نێونه‌ته‌وه‌یی سێیه‌مدا “یه‌کێتییه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی” له یه‌کێتییه پیشه‌ییه شۆرشگێڕه‌کانیش پێكبهێنرێت، که تێیدا هه‌موو ڕێکخراوه یه‌کێتیگه‌راکان، به هه‌ر ڕوانگه‌یه‌که‌وه که هه‌یانه، جێی خۆیان تێیدا هه‌بێت. نوێنه‌رانی یه‌کێتیگه‌راکان به‌م پێشنیاره ڕازی بوون، به‌ڵام کاتێ که کۆمونیسته‌کان ویستیان ئه‌و ڕێکخراوه پاشکۆی نیونه‌ته‌وه‌یی سێه‌م بێت، ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیسته‌کان پێشنیاره‌که‌ی خۆیان کشانده دواوه.
له دێسه‌مبه‌ری ١٩٢٠دا، ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیسته‌کان له کۆنفرانسێکی نێونه‌ته‌وه‌ییدا له به‌رلین کۆبوونه‌وه، تاوه‌کو له‌مه‌ڕ به‌رخوردیان له‌ته‌ك کۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی سووری یه‌کێتییه پیشه‌ییه‌کان بڕیاربده‌ن، که بڕیاربوو ساڵی داهاتوو له مۆسکۆ به‌رپابکرێت. کۆنفرانسه‌که له‌سه‌ر مه‌رجدانان بۆ به‌شداری یه‌کێتیگه‌راکان له‌و ڕێکخراوه‌دا ڕێککه‌وتن. گرنگترینی ئه‌و حه‌وت مه‌رجه ئه‌مانه بوون؛ سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی بزووتنه‌وه‌که له پارته ڕامیارییه‌کان دابین بکات و په‌یگیری له‌سه‌ر ئه‌و ڕوانگه‌یه بکرێت؛ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه ته‌نیا له ڕێگه‌ی ڕێکخراوبوونی ئابوورییانه‌ی خودی چینی به‌رهه‌مهێنه‌وه له توانادا هه‌یه. له کۆنگره‌ی مۆسکۆی ساڵی دواتردا، ڕێکخراوه یه‌کێتیگه‌راکان که‌مایه‌تی بوون. یه‌کێتی نێوه‌ندی یه‌کێتییه پیشه‌ییه‌کانی ڕوسیه، به‌سه‌ر هه‌موو جولانه‌وه‌که‌دا زاڵبوو و هه‌رچی ده‌ویست، په‌سه‌ندییانده‌کرد. له ئۆکتۆبه‌ری ١٩٢١دا، کۆنگره‌ی یه‌کێتیگه‌راکان له دیوسلدۆرف Düsseldorf ی ئا‌ڵمانیا به‌رپا کرا و کۆبوونه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دیكە بۆ ساڵی داهاتوو له به‌رلین به‌رنامه‌ڕێژی کران. کۆبوونه‌وه‌که له ٢٥ی دێسه‌مبه‌ری ١٩٢٢ تا ٠٢ی جێنیوه‌ری ١٩٢٣ درێژه‌یکێشا. ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که به‌شداربوون، بریتی بوون لە ئه‌رژه‌نتین: فیدراسیۆنی هه‌رێمی ئۆبرێرای ئه‌رژه‌نتین Federacion Obrera Regional Argentina به نوێنه‌رایه‌تی ٢٠٠.٠٠٠ ئه‌ندام. چیلی: ڕێکخراوی کرێکارانی پیشه‌سازی جیهان Industrial Workers of the World به نوێنه‌رایه‌تی ٢٠.٠٠٠ ئه‌ندام. دانیمارك: یه‌کێتی پرۆپاگه‌نده‌ی یه‌کێتیگه‌رایی Union for Unionist Propaganda به نوێنه‌رایه‌تی ٦٠٠ ئه‌ندام. ئا‌ڵمانیا: یه‌کێتی کرێکارانی ئازاد Freie Arbeiter Union به نوێنه‌رایه‌تی ١٢٠.٠٠٠ ئه‌ندام. هۆڵه‌مده: سکرتاریاتی سه‌رتاسه‌ری کرێکاران National Arbeids Sekretariat به نوێنه‌رایه‌تی 22.500 ئه‌ندام. ئیتالیا: یه‌کێتی سه‌ندیکایی ئیتالیاUnione Sindicale Italiana به نوێنه‌رایه‌تی ٥٠٠.٠٠٠ ئه‌ندام. مه‌کسیكۆ: کۆنفیدراسیۆنی گشتی کرێکاران. نه‌رویژ: فیدراسیۆنی سه‌ندیکالیستی نۆرسك به نوێنه‌رایه‌تی ٢٠.٠٠٠ ئه‌ندام. پورتوگال: کۆنفیدراسیۆنی گشتی کرێکاران Confederacao Geral do Trabalho به نوێنه‌رایه‌تی ١٥٠.٠٠٠ ئه‌ندام. سوید: ڕێکخراوی نێوه‌ندی کرێکارانی سوید به نوێنه‌رایه‌تی ٣٢.٠٠٠ ئه‌ندام. ئه‌سپانیا: له‌و کاته‌دا CNT به توندی سه‌رقاڵی خه‌باتێکی سه‌خت دژی دیکتاتۆری پریمۆ دێ ڕیڤێرا بوو و نه‌یتوانی نوێنه‌ری بنێرێت، به‌ڵام نوێنه‌رانی له کۆنگره‌ی نهێنی Saragossa له ئۆکتۆبه‌ری ١٩٢٣دا به‌شدارییانکرد. له فه‌ره‌نسه، پاش جه‌نگ، كەرتتبوون له (CGT)دا بووه هۆی پێکهاتنی CGTU، که دواتر به مۆسکۆوه په‌یوه‌ستبوو. به‌ڵام که‌مایه‌تییه‌ك تێیدا که پێکه‌وه له‌سه‌ر پێکهێنانی کۆمیته‌ی پشتیوانی له یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانهComite de Defence Unioniste Revolutionaire یه‌کیانگرت، نوێنه‌رایه‌تی نزیکه‌ی ١٠٠.٠٠٠ کرێکاریان ده‌کرد و له دانیشتنه‌کانی کۆنگره‌ی ‘به‌رلین’دا به‌شداریانکرد. له ‘پاریس’ه‌وه فیدراسیۆنی باتیمن Federation du Batiment به ٣٢.٠٠٠ ئه‌ندام و فیدراسیۆنی لاوانی Federation des Jeunesses de la Seine به‌شدار-بوون. دوو نوێنه‌ری که‌مایه‌تی یه‌کێتیگه‌رایی کرێکارانی ڕوسیه، به‌شدارییانکرد.
کۆنگره به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری له‌سه‌ر پێکهێنانی یه‌کێتی نیونه‌ته‌وه‌یی به‌نێوی کۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کرێکارانInternational Workingmen’s Associationی نێوان ڕێکخراوه یه‌کێتیگه‌راکان دا. هه‌روه‌ها بڕیاری ڕاگه‌یاندنی گشتی بنچینه‌کانی ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیزمی دا، که به‌م جۆره بوو:
ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیزم دژی هه‌موو شێوه ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی پاوانگه‌رییه و ئامانجی بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌ی یه‌کێتییه ئازاده‌کان و ڕێکخراوه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کرێکاران به‌سه‌ر کێڵگه و کارخانه‌کاندا له‌سه‌ر بنه‌مای سیستەمی ئازاد و ئه‌نجومه‌نه کرێکارییه‌کان، که له پاشکۆیی هه‌ر جۆره میرایەتی پارتییه‌ك ئازاد بێت. سه‌ندیکالیزمی شۆڕشگێڕانه، به پێچه‌وانه‌ی ڕامیارییه‌کانی ده‌وڵه‌ت و پارته ڕامیارییه‌کان، له‌بری فه‌رمانڕاوایی به‌سه‌ر تاکه‌کاندا، خوازیاری ڕێکخستنی ئابوورییانه‌ی کرێکارانه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کان. له‌به‌رئه‌وه، ئامانجی نه‌ك بەته‌نیا ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵکو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره کارکردێکی ده‌وڵه‌تییشه له ژیانی کۆمه‌ڵدا. له‌و باوه‌ڕه‌دایه که هاوکاتی له‌نێوبردنی چه‌پاوڵگه‌ری دارایی، ده‌بێت پاوانگه‌ری ده‌سه‌ڵات و ڕیشه‌کانی سه‌رکوتیش له‌نێوببرێن؛ ئه‌وه‌ی که هه‌موو شێوه‌کانی ده‌وڵه‌ت، له‌وانه‌ش دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا، هه‌رده‌م دروستکه‌ری پاوانگه‌ریی نوێ و به‌رته‌ریدانی نوێ ده‌بن، نه‌ك ئامرازێك بۆ گه‌یشتن به ئازادی.
به‌م کاره، سنووربه‌ندییه‌کی ته‌واو له‌ته‌ك بۆلشه‌ڤیزم و لایه‌نگرانی له وڵاتانی دیكە، ئه‌نجامدرا. له‌و کاته‌وه I.W.M.A ڕێگه‌ی خۆی گرته‌به‌ر، کۆنگره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی به‌رپاکردن، بۆڵتنه‌کانی خۆی بڵاوکردنه‌وه و په‌یوه‌ندی خۆی له‌ته‌ك ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیسته‌کانی وڵاتانی دیكە په‌ره‌پێدا.
به‌هێزترین و کاراترین ڕێکخراوی I.W.M.A، ڕێکخراوی (CNT)ی ئیسپانیا بوو، که گیانی خه‌باتکارانه‌ی سه‌ختی کرێکاران ئیسپانیا و دواتر ڕێکخه‌ری به‌رهه‌ڵستییان له دژی فاشیزم و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی سۆشیالیستیی وڵاتی گرته‌ئه‌ستۆ. CNT تا پێش سه‌رکه‌وتنی فرانکۆ، نزیکه‌ی دوو ملیۆن و نیو کرێکار، جوتیار، کرێکاری هۆشی و ڕۆشنبیریی ده‌گرته‌خۆ. سی و شه‌ش ڕۆژنامه‌ی ده‌رده‌کرد، له‌وانه ڕۆژنامه‌کانی وه‌ك سۆلیداریداد ئۆبرێرا Solidaridad Obrera له به‌رشه‌لۆنه، که یه‌کیك بوو له گه‌وره‌ترین ڕۆژنامه‌کانی ئیسپانیا و نزیکه‌ی ٢٤٠.٠٠٠ تیراژ چاپده‌کرا، کاستێلا لیبره، که یه‌کێك له گرنگترین ڕۆژنامه‌کانی مه‌درید بوو. CNT چه‌ندین ملیۆن په‌رتووك و نامیلکه‌ی چاپکرد و زیاتر له هه‌ر بزاڤێکی دیكە له ئیسپانیا کاری بۆ په‌روه‌ده و ڕاهێنانی جه‌ماوه‌ر کرد.
له پۆرتوگال، کۆنفیدراسیۆنی گشتی کرێکاران CGT له ساڵی ١٩١١دا پێكهات، که به‌هێزترین ڕێکخراوی وڵات بوو و هه‌مان بنچینه‌کانی CNT له ئیسپانیا گرتبووه‌به‌ر. پاش سه‌رکه‌وتنی دیکتاتۆری، چالاکی ئاشکرای CGT قه‌ده‌خه‌کرا و بەنھێنی درێژه به چالاکی ده‌دات.
له ئیتالیا، باڵی ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیستی (Conlederazione del Lavoro)، له ژێر کارایی ئه‌ندێشه سه‌ندیکالیستییه‌کانی فه‌ره‌نسه، له‌و ڕێکخراوه جیابووه‌وه و یه‌کێتی سه‌ندیکاکانی ئیتالیا (USI)ی پێکهێنا. ئه‌م گروپه به‌رئه‌نجامی خه‌باتی بێوچانی کرێکاریی بوو و له ڕوداوی هه‌فته‌ی سووری جونی ١٩١٤ و پاشان له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کارخانه‌کانی میلان و شاره‌کانی دیكەی باکووری ئیتالیادا ڕۆڵێکی به‌رچاوی گێڕا. به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی فاشیزم له ئیتالیا، سه‌راپای بزاڤی کرێکاری و له‌وانه‌ش USI تێکشکاند.
له فه‌رنسه، ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیسته‌کان له CGTU له ١٩٢٢دا ده‌رچوون و پاش ئه‌وه ڕێکخراوه‌که به‌ته‌واوی که‌وته ژێرده‌ستی بۆلشه‌ڤیکه‌کان. ئه‌نارکۆ-سه‌ندیکالیسته‌کان Confederation Generale du Travail- CGTیان پێكهێنا، که به (I.W.M.A) وه په‌یوه‌ستبوو.
له ئا‌ڵمانیا، تا پێش ده‌ستپێکردنی جه‌نگ یه‌که‌می جیهانی، ئه‌وانه‌ی که به لۆکاڵیسته‌کان ناوده‌بران بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ هه‌بوون و ڕێکخراوه‌که‌یان ناوی یەكێتی ئازادی یەكێتییە كرێكارییەكانی ئاڵمان FVDG بوو. له ساڵی ١٨٩٧ دامه‌زراوه. له‌ڕاستیدا ئه‌م ڕێکخراوه له‌سه‌ر ئه‌ندێشه‌ی سۆشیال‌دیموکراتی دامه‌زرا-بوو، به‌ڵام له بزاڤی یه‌کێتییه کرێکارییه‌کانی ئاڵمان‌دا دژی ئاراسته نێوه‌ندگه‌راکان تێده‌کۆشا. ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌ندیکالیزمی فه‌ره‌نسی کاراییه‌کی زۆری له‌سه‌ر FVDG دانا و به‌ره‌و په‌سه‌ندکردنی ته‌واوه‌تی بنچینه‌کانی ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیزمی برد. له کۆنگره‌ی (دیوسلدۆف)ی ساڵی ١٩٢٠دا، ڕێکخراوه‌که ناوی خۆی گۆڕی به یه‌کێتی ئازادی کرێکارانی ئاڵمان Freie Arbeiter-Union Deutschlands- FAUD. ئه‌م بزاڤه خزمه‌تێکی زۆری له ڕێگه‌ی کرێکارانی ماندوونه‌ناسی بنکه‌ی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی خۆی له به‌رلین ئه‌نجامدا، که زۆربه‌ی کاره گرنگه‌کانی به تیراژێکی زۆر چاپده‌کرد. پاش به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی هیتله‌ر، بزاڤی FAUD له‌سه‌ر شانۆ نه‌ما. زۆرێك له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی له ئوردووگه‌کانی نازییه‌کاندا ئه‌شکه‌نده‌دران یا ناچار به ده‌رچوون له وڵات بوون.
له سوید هێشتاکه بزاڤی یه‌کێتیگه‌رایی زۆرچالاك له ڕێکخراوی Sveriges Arbetares Centralorganisation – SAC بوونی هه‌یه. ئه‌م ڕێکخراوه، ته‌نیا ڕێکخراوێکی یه‌کێتیگه‌رای ئۆروپا بوو، که له چنگ کاردانه‌وه‌ی فاشیزم و هێرشی نازییه‌کانی ئا‌ڵمانیا به‌درێژایی ماوەی جه‌نگ ده‌ربازبوو. ئه‌نارکۆ-سه‌ندیکالیسته‌کانی سوید له گشت خه‌باته گه‌وره‌کانی کرێکارانی وڵات‌دا به‌شداربوون و ساڵانێکی دوورودرێژ ئه‌رکی په‌روه‌رده و ڕاهێنانی سۆشیالیستیی و ئازادیخوازانه‌یان پێکه‌وه ئه‌نجامدا.
له هۆڵه‌ند، بزاڤی ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیستی له (Nationale Arbeids Secretariat)دا کۆبووبووه‌وه، به‌ڵام کاتێك که ئه‌م ڕێکخراوه به‌هۆی کارتێکردنی کۆمونیسته‌کانه‌وه له بزووتن وه‌ستا، نزیکه‌ی نیو ملیۆن له ئه‌ندامانی جیابوونه‌وه و (Nederlandisok Syndikalistisch Vakverbond)یان پێکهێنا، که به (I.W.M.A)وه په‌یوه‌ستبوو.
وێڕای ئه‌م ڕێکخراوانه، گروپه پاگه‌نده‌ییه ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیستییه‌کان له نه‌رویج، پۆلۆنیا و بولگاریا هه‌بوون، که به (I.W.M.A)وه په‌یوه‌ستبوون. هه‌روه‌ها (Jiyu Rengo Dantal Zenkoku Kaigi)ش له یابان به I.W.M.Aوه په‌یوه‌ستبووبوو.
له ئه‌رژه‌نتین، Federacion Obrera Regional Argentina-FORA که له ساڵی ١٨٩١دا پێکهاتبوو، سالانێك نێوه‌ندی خه‌باتی گه‌وره‌ی کرێکاریی ئه‌و وڵاته بوو. مێژووی ئەو ڕێكخراوە، یه‌کێكه له به‌شه بەرجەستە‌کانی مێژووی بزاڤی کرێکاریی. ڕێکخراوه‌که بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٢٥ ساڵ بڵاوکراوه‌که‌ی خۆی به ناوی (La Protesta)وه بڵاوده‌کرده‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه گەلێك هه‌فته‌نامه‌ی له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا چاپ و بڵاوده‌کرده‌وه. پاش کوده‌تای جه‌نه‌راڵ ئوریبورو، F.O.R.A که‌وته ژێر چاودێری، به‌ڵام توانی چالاکی ژێرزه‌مینیی خۆی درێژه پێبدات و له سه‌رده‌می دیکتاتۆر پێرۆن (Peron)یشدا بارودۆخه‌که ھەر به‌و جۆره بوو. له مانگی ئایاری ١٩٢٩دا، F.O.R.A بانگه‌وازێکی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی بزاڤه‌کانی هه‌موو وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتین له کۆنگره‌یه‌کدا له Buenos Aires ڕاگه‌یاند. له‌و کۆنگره‌دا، بێجگه له FORA، پاراگوای: Centro Obrero del Paraguay ، بۆلیڤیا: Federacion Local de la Paz, La Antorcha and Luz y Libertad، مه‌کسیك: Confederacion General de Trabajo ، گواتیمالا: Comite pro Accion Sindical، ئوروگوای:Federacion Regional Uruguaya، برازیل: trade unions from seven of the constituent states و کۆستاریکا: organization Hacia la Libertad به‌شداربوون. هه‌ر له‌و کۆنگره‌دا بوو، کهContinental American Workingmens Association له‌دایكبوو و باڵی ئه‌مه‌ریکایی I.W.M.A پێکهێنا. یه‌که‌مین دانیشتنه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه له Buenos Aires به‌رپاکران، به‌ڵام پاش ئه‌وه له‌به‌ر باری دیکتاتۆریی، ناچار بارگەی بۆ پاراگوای گوازرایه‌وه.
ئه‌مانه هێزگه‌لی ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیزم، پێش ده‌رکه‌وتنی فاشیزم و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م بوون.