خه‌باتی ڕامیاریی : ڕوانگه‌ی ئه‌ناركۆسه‌ندیكالیستی
یه‌كێك له پاگه‌نده باوه‌كانی دژ به ئه‌ناركۆسه‌ندیكالیزم و په‌یڕوانی ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وان هیچ هۆگرییه‌كیان بو بنیاتنانی ڕامیارییانه‌ی وڵاته‌كانیان نییه و هه‌روا له خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ڕامیاریدا به‌شداری ناكه‌ن. ئه‌م پاگه‌نده‌یه نادروسته، یا له نائاگاییه‌وه، یا له‌چه‌واشه‌كردنی ئه‌نقه‌ستانه‌ی ڕاستییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئه‌وه‌ی كه بنچینه و تاكتیكی یه‌كێتییه شۆرشگێڕه‌كان له پارته هاوچه‌رخه كارگه‌رییه‌كان جیاده‌كاته‌وه، خه‌باتی ڕامیاری نییه، بەڵكو خواست و شێوه‌ی خه‌باتییه‌تی. ئه‌ناركۆسه‌ندیكالیسته‌كان هه‌ر ئه‌و شێوازانه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ر به‌هره‌كێشی ئابوورییدا هه‌یانه، بۆ خه‌بات دژ به ڕێگره ڕامیارییه‌كانیش به‌كاریانده‌هێنن. ئه‌وان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، كه هه‌ر سیسته‌مێكی به‌هره‌كێشی، ده‌زگه‌ی پارێزه‌ری ڕامیاریی خۆی [ده‌وڵه‌تی] هه‌یه و پێیانوایه به له‌نێوبردنی به‌هره‌كێشی، ده‌بێت ده‌وڵه‌تیش شوێنی خۆی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئازادانه و هه‌ڵبژێردراوی پرسه گشتییه‌كان بدات، له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوڕایی گشتی، چیدی به هیچ شێوه‌یه‌ك چاوپۆشی له‌م ڕاستییە ناكه‌ن، كه هه‌وڵه ڕێكخراوه كارگه‌رییه‌كان، ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌نگاوێكی ڕێگرانه‌ی ڕامیاریشدا به‌رهه‌ڵستی بكه‌ن و تێكۆشن له هه‌ر شوێنێك كه گونجاوبێت، ئازادییه كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سییه‌كان په‌ره‌پێبده‌ن. له‌وانه‌یه خه‌باتی قاره‌مانانه‌ی CNT له ئه‌سپانیا له دژی فاشیزم، باشترین به‌ڵگه بۆ نابه‌جێییبوونی پاگه‌نده‌ی ناچاكی ڕامیاریی ئه‌ناركۆسه‌ندیكالیسته‌كان بێت.
به‌ڵام له ڕوانگه‌ی ئه‌ناركۆسه‌ندیكالیسته‌كانه‌وه، مه‌یدانی خه‌باتی ڕامیاریی، له ده‌زگه‌كانی یاساداناندا نییە، به‌ڵكو له‌نێو جه‌ماوه‌ردایه. مافی ڕامیاریی له پارله‌مانه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت؛ به‌ڵكو واوه‌تر له‌وه‌ی كۆڕ و كۆمه‌ڵێك داهێنه‌ری ئه‌م مافه بن، له ده‌ره‌وه ناچار به ملدان پییانده‌كرێن، به‌ڵكو له‌به‌ر پێشوازیلێكردن و ڕێساییبوونیان له‌نێو جه‌ماوه‌ردایه و له‌به‌رئه‌وه‌ی كه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ به‌رته‌سك-كردنه‌وه‌یان لەتەك به‌رهه‌ڵستی فراوانی گشتیدا ڕووبه‌ڕووده‌بێته‌وه. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بارودۆخ ئاوا نه‌بێت، هیچ زۆرینه‌یه‌كی پارله‌مانی و هیچ هه‌وڵێكی ئه‌فلاتونی بۆ یاسادانان، كه‌مترین سوودی نابیت. ته‌نیا كه‌سێك ڕێزی كه‌سانی دیكە به‌رزكاته‌وه، كه بزانێت چۆن وه‌ك مرۆڤێك پارێزگاری له كه‌سایه‌تی خۆی ده‌كات. ئه‌م بنچینه ته‌نیا له‌مه‌ڕ ژیانی كه‌سییه‌وه نییه؛ بەڵكو له‌مه‌ڕ ژیانی ڕامیارییه‌وه‌ش هه‌میشه ئه‌مه ڕاستبووه.
خه‌ڵك، ئازادی و مافێكی ڕامیاریی كه هه‌یانه له پای نیازچاكی میرایەتییه‌كانیانی نازانن، به‌ڵكو به‌هێزی خۆیان به‌ده‌ستیانهێناون. میرایەتییه‌كان هه‌رچیه‌كیان له‌ده‌ستهاتبێت، ئه‌نجامیانداوه، تاوه‌كو به‌ر به ده‌ستڕاگه‌یشتنی خه‌ڵك به‌م مافانه بگرن، یا به هه‌ندێك ئاڵوگۆڕی ڕوخساره‌كی فریویانبده‌ن. بزووتنه‌وه فراوانە جه‌ماوه‌رییه‌كان و شۆڕشه‌كان بۆ سه‌ندنی ئه‌م مافانه له چینه سه‌روه‌ره‌كان، كه هیچ كات دڵخوازانه ملیانپێناده‌ن، ھەردەم پێویستبوون.
سه‌راپای مێژووی سێ سه‌د ساڵه‌ی دوایی، سه‌لمێنه‌ری ئه‌م شته‌یه. گرنگ، بڕیاردانی میرایەتیییه‌كان نییه بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌م مافانه‌ی خه‌ڵك، به‌ڵكو چۆنیه‌تی سه‌پاندنیانە به‌سه‌ریاندا. ئه‌گه‌ر كه‌سێك پشتبه‌ستنی قسه گوماناوییه‌كانی لینین وه‌ربگرێت و ئازادی به‌ته‌واوی به به‌رته‌ری (امتیاز) بورجوازییانه بزانێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئیدی له ڕوانگه‌یه‌وه، ئازادی ڕامیاریی بۆ كارگه‌ران بێكه‌ڵك ده‌بێت. به‌ڵام له‌و باره‌دا، سه‌راپای خه‌باتی پێشین، هه‌موو شۆڕشه‌كان و ڕاپه‌ڕینه‌كان، كه ئه‌و مافه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ركردووین، ئه‌وانه‌ش بێكه‌ڵك و بێ‌نرخ ده‌بن. ئه‌گه‌ر به‌و ڕاده نائاوه‌زییانە (بێئەقڵانە) بیر بكەینەوە، ته‌نانه‌ت ڕوخانی «تزاریزم»یش به‌و ڕاده پێویست نه‌دەبوو، ته‌نانه‌ت سانسورگه‌ریی نیكۆلای دووه‌میش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لەتەك بە به‌رته‌ری بورجوازییانه ناوهێنانی ئازادی، ناكۆك نەدە‌بوو.
ئه‌گه‌رچی ئه‌ناركۆسه‌ندیكالیزم سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه لەتەك به‌شداریكردن له پارله‌مانه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌وڕۆكه ناكۆكه، بەڵام له‌به‌ر هاوڕانه‌بوونی لەتەك خه‌باتی ڕامیاریی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، كه په‌یڕه‌وانی پییانوایه ئه‌م شێوه چالاكییه لاوازترین و كه‌مكاراترین شێوه‌ی خه‌باتی ڕامیاریی كارگه‌رییه. چالاكی پارله‌مانی، بۆ كپكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وانه‌ی كه له ڕووداندان، بۆ چینه‌كانی سه‌ره‌وه، به‌ته‌واوی ئامرازێكی گونجاوه، چونكه ئه‌وان هه‌موویان به‌قه‌د یه‌ك ئاره‌زوومه‌ندی پاراستنی سیسته‌مێكی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیین، كه هه‌یه. كاتێك كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له ئارادابێت، پێكهاتنی دوولایه‌نه و چه‌ند لایه‌نه له توانادا هه‌یه و له‌لایه‌ن گشت پارته‌كانه‌وه سوودی لێوه‌رده‌گیردرێت. به‌ڵام بارودۆخی كارگه‌ران فره جیاوازه. له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه، سیسته‌مێكی ئابووریی كه لە ئارادا‌یه، سه‌رچاوه‌ی به‌هره‌كێشی و كۆیله‌تی ڕامیاریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئەوانه. ته‌نانه‌ت ئازادانه‌ترین ڕاپرسیش ناتوانێت ئه‌م جیاوازییه له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی نێوان چینه‌كانی خواره‌وه و سه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌نێوبه‌رێت و كاركردی وەھا كارێك ته‌نیا دانی مۆری ڕه‌وایه‌تی جه‌ماوه‌رییه له سیسته‌می به‌هره‌كێشی.
ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، كه ته‌نانه‌ت پارته سۆشیالیسته‌كانیش، هه‌ر كات ویستبێتیان ڕیفۆرمی یه‌كلاكه‌ره‌وه له مه‌یدانی ڕامیارییدا جێبه‌جێبكه‌ن، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی چالاكییه پارله‌مانیه‌كانیان، نه‌یانتوانیوه به‌ره‌وپێشیان به‌رن، به‌ڵكو ناچاربوون پشت به‌هێزی خه‌باتی ئابووریی كارگه‌ران ببه‌ستن. مانگرتنه گشتییه ڕامیارییه‌كانی به‌لجیكا و سوئێد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی دانگدانی گشتی، گه‌واهیده‌ری ئه‌م بنچینه‌یه‌ن. هه‌روه‌ها له ‘ڕوسیه’ش، له ساڵی ١٩٠٥دا، ئه‌وه مانگرتنی گەورە و فراوا بوو، كه تزاری ناچار به ئیمزای یاسای بنه‌ڕه‌تی تازه كرد. تێگه‌یشتن له‌م بابه‌ته‌یه، پاڵ به ئه‌ناركۆسه‌ندیكالیسته‌كانه‌وه ده‌نێت، كه په‌روه‌رده‌كردنی سۆشیالیستانه‌ی جه‌ماوه‌ر و به‌كاربردنی توانای ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌نێوه‌ندی چالاكییه‌كانی خۆیاندا دابنێن. شێوازی ئه‌وان كاری ڕاسته‌وخۆیه له مه‌یدانه‌كانی خه‌باتی ڕامیاریی و ئابوورییدا. مه‌به‌ستمان له كاری ڕاسته‌وخۆ، هه‌ر شێوازێكی ده‌ستبه‌جێی خه‌باتی كارگه‌رانه له دژی شێوه جیاوازه‌كانی چه‌وسانه‌وه‌ی ئابووریی و ڕامیاریی. له‌نێوان ئه‌و شێوازانه‌دا، ده‌توانرێت ئاماژه بە هه‌موو جۆره‌كانی مانگرتن، له مانگرتنی ساده‌وه بۆ زیادكردنی كرێ بگره تا ده‌گاته مانگرتنه گشتیی و سه‌رتاسه‌رییه‌كان، به‌شدارینه‌كردن (بایكۆت)ی ڕێكخراو و زۆرێك له ئامرازه‌كانی دیكە، كه كارگه‌ران وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ر ده‌ستیان پێیانڕاده‌گات، بكرێت.
یه‌كێك له كاراترین شێوه‌كانی كاری ڕاسته‌وخۆ، مانگرتنی كۆمه‌ڵایه‌تییه، كه تاوه‌كو هه‌نووكه فره‌تر له ئه‌سپانیا و تاڕاده‌یه‌ك له فه‌ره‌نسه به‌كاربراوه و گه‌شه‌ی به‌رچاوی به‌رپرسیارێتی كارگه‌ران به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگه وه‌ك یه‌ك گشت نیشانده‌دات. ئه‌م مانگرتنه، پێش ئه‌وه‌ی به‌لای داخوازییه ده‌ستبه‌جێكانی كارگه‌راندا بشكێت، پارێزگاری له كۆمه‌ڵگه له دژی زیاده‌ڕه‌وییه مه‌ترسیداره‌كانی سیسته‌مه‌كه‌ی له‌به‌رچاوگرتووه. مانگرتنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پێناو په‌روه‌رده‌كردنی كارگه‌رانه به لێپرسراوه‌تی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه. یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی مانگرتنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پارێزگاریكردنه له مافی به‌كاربه‌ران (مصرف كنندگان)، كه به نۆره‌ی خۆی، كارگه‌ران زۆرینه‌یان پێكده‌هێنن. له هه‌لومه‌رجی هه‌نووكه‌ییدا، ڕۆژانه كارگه‌ران به هه‌زاران شێوازی جۆراوجۆر سووكایه‌تییان پێده‌كرێت و ته‌نیا ئامانجی ئه‌م سووكایه‌تییانه، زیانگه‌یاندنه به كۆمه‌ڵگه له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نكاره‌كان.
كارگه‌ران له پرسی به‌رهه‌مهێناندا ناچارن سوود له ئامرازگه‌لی نه‌گونجاو و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار مه‌ترسیدار وه‌ربگرن، له ماڵی په‌ست و نه‌شیاودا بژین، به خواردنی نه‌گونجاو و خراپ ڕازی بن و مل به ئه‌نجامدانی زۆر كار بده‌ن، كه به ئامانجی فێڵكردن له به‌كاربه‌ر (مصرف كننده) ئه‌نجام ده‌درێن. هه‌ر پێشكه‌وتنێك له‌م بواره‌دا، هاوكات هه‌م ڕێوشوێنی كارگه‌ران له كۆمه‌ڵگه‌دا باشتر ده‌كات، هه‌م له ئاستێكی فراوانتردا، هوشیارییان پێده‌به‌خشێت.
به‌هێزترین جۆری كاری ڕاسته‌وخۆی كارگه‌ران، مانگرتنی گشتییه، كه به ڕاگرتنی كار له هه‌ر یه‌ك له به‌شه‌كانی به‌رهه‌مهێناندا ئه‌نجامده‌درێت. ئه‌مه به‌هێزترین چه‌كێكه، كه كارگه‌ران شكیده‌به‌ن و كاراترین شێوه‌ی ده‌ربڕینی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه وه‌ك هۆكارێكی به‌ره‌وپێشبه‌ری كۆمه‌ڵگه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه ڕۆشنه، كه مانگرتنی گشتی شتێك نییه، كه دڵخوازانه بتوانی بۆ هه‌ر شتێك به‌كاری بهێنیت. ده‌بێت كۆمه‌لگه به‌ڕاده‌یه‌ك له توانای مۆراڵیی و هوشیاری پێویست گه‌یشتبێت و پرسه‌كه گرنگییه‌كی ته‌واوی هه‌بێت، تاوه‌كو مانگرتنی گشتی بتوانێت وه‌ك داخوازی گشتی خه‌ڵك پێشنیاربكرێت. یه‌كێك له گاڵته‌جارترین شته‌كان، كه ده‌یده‌نه پاڵ یه‌كێتیگه‌رانی شۆڕشگێڕ، ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه، كه ته‌نیا كارایی ڕاگه‌یاندنی مانگرتنی گشتی، كاتێكه، كه خوازیاری به‌ده‌ستهێنانی سۆشیالیزم له چه‌ند ڕۆژدا بین؛ هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ته‌نیا دروستكراوی هۆشی گاڵته‌كه‌رانه‌ی نه‌یاره نه‌زانه‌كانی یه‌كیتیگه‌راییه. مانگرتنی گشتی ده‌توانێت ئامانجی جۆراوجۆری هه‌بێت. ده‌توانیت دواهه‌مین قۆناخی مانگرتنێكی ئاسایی بێت، بۆ نموونه، له به‌رشه‌لۆنه، ساڵی ١٩٠٢ و له بیلبائۆ ساڵی ١٩٠٣، مانگرتن بۆ یارمه‌تی به كارگه‌رانی كانه‌كان (معدن‌چیان)، ئه‌و توانایه‌ی به‌وان به‌خشی، كه له مووچه‌یه‌كی باشتر به‌هره‌مه‌ندبن و خاوه‌نكاره‌كانیان ناچار به دابینكردنی توانایی ته‌ندرستی له كانه‌كاندا بكه‌ن. مانگرتنی گشتی، هه‌روا، ده‌توانێت ئامرازێك بێت بۆ كارگه‌رانی ڕێكخراو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له داخوازییه گشتییه‌كان پێشنیاربكه‌ن، هه‌روا بۆ نموونه، هه‌وڵیك كه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریكا له ساڵی ١٨٨٦دا، بۆ ناچاركردنی خاوه‌نكاره‌كان به ڕازیبوونیان به لایەنی زۆری هه‌شت كاتژێر [واته له 8 كاتژێر تێنه‌په‌ڕێ] كار له پیشه‌گه‌لی سه‌ختدا، ڕوویدا، بووه هۆی پێشنیاركردنی گشتی ئه‌م خواسته. مانگرتنی فراوانی سه‌رتاسه‌ری كارگه‌ران له ساڵی ١٩٢٦دا له ئه‌نجامی هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خاوه‌نكاره‌كان بوو، بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ئاستی ژیانی كارگه‌ران له ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌قده‌سته‌كانه‌وه.
ھەروەھا مانگرتنی گشتی ده‌توانێت، ئامانجی ڕامیاریشی هه‌بێت. بۆ نموونه، خه‌باتی كارگه‌رانی ئه‌سپانیا له ساڵی ١٩٠٤دا بۆ ئازادی زیندانیانی ڕامیاریی، یا مانگرتنی گشتی له كاتالۆنیا له جولای ١٩٠٩دا بۆ ناچاركردنی ده‌وڵه‌ت به كۆتاییهێنان به جەنگی تاوانبارانه‌ی له مه‌راكیش. هه‌روا مانگرتنی گشتی كارگه‌ران ‘ئا‌ڵمانیا’ش له ساڵی ١٩٢٠دا، كه پاش پیلانی ‘كاپ’ ڕوویدا و كۆتایی به ده‌وڵه‌تی كوده‌تاچیانی سه‌ربازی هێنا، له‌م جۆره بوو. له وه‌ها بارودۆخگه‌لێكی قه‌یراناویدا، مانگرتنی گشتی جێی خه‌باتی ڕامیاریی ئاسایی باو ده‌گرێته‌وه. مانگرتنی گشتی، بۆ كارگه‌ران، به‌رهه‌می لۆجیكیانه‌ی سیسته‌می پیشه‌سازی تازه‌یه، كه ئه‌وان ئه‌وڕۆكه ده‌بنه قوربانی ئەو، به‌ڵام هاوكاتیش وه‌ك به‌هێزترین چه‌كی خه‌بات بۆ ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رده‌ستیاندایه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ته‌نیا پێویسته هێزی خۆیی و شێوه‌ی گونجاوی سوودوه‌رگرتن لێی، فێربن.