پێشنیاری ڕۆژێك بۆ خۆشەویستی لە كوردستان ھەژێن ١٢ی فێبریوەری ٢٠١٣ بەدڵنیاییەوە، زۆرێك لەتەك یەكەم خوێندنەوەی ئەم سەردێرە، كۆمەلێك پرسیار بە ھۆشیاندا دێت و لەوانەشە لە یەەكم كاردانەوەدا بە ناسیونالیستبوون و دژایەتی كولتووری خۆراوایی لەمەڕ ڕۆژی خۆشەویستی، تۆمەتبارم بكەن. بۆیە پێویستبوونی ئەم بەراییە خۆی دەسەپێنێت؛ ھەستی یەكترخواستی نێوان دوو تاكی دوو ڕەگەز [لێرەدا قسە لەسەر دوو …