هه‌ڵه‌بجه‌

هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ر كه‌س هات و ناوێكی كه‌ی .. لێنای ملوانكه‌یه‌ك، له‌ وشه‌ی فریوده‌رانه‌ی .. له مل ئاڵای تاجێكی ژه‌نگنینی هه‌زاران ساڵه‌ی، له‌سه‌رنای وه‌كو خوا، هه‌زار و یه‌ك، ناویان لێتنا؛ شه‌هید شاژنی نیشتیمان خوشكی حه‌ما ته‌نیا و ته‌نیا، ناوی خۆت نا ! تا ناوی خۆت .. شاری هه‌ڵچوون ‌و خرۆشان، بسڕنه‌وه له‌بیرمان   ***** هه‌ر كه‌س …

Hellebce

Hellebce Her Kes hat û Nawêkî key .. Lênay Milwankeyek, Le wşey frîwderaney .. Le mil allay Tacêkî jenginînî hezaran Salley, Lesernay Weku xwa, Hezar û yek, nawyan lêtna; Şehîd Şajnî nîştîman Xuşkî hema Tenya û tenya, Nawî xot na ! Ta nawî xot .. Şarî hellçûn û xroşan, Bsirrnewe lebîrman  ***** Her Kes hat …

زه‌نگی جه‌نگ

زه‌نگی جه‌نگ كامه‌یه‌، كۆیلان وڵاتی ئێمه‌، وڵاتی ئە‌وان كاتێ، چوار وه‌رزی ساڵ ماڵ به‌كۆڵین ده‌ست له‌ ملی، شه‌قامی سارد و چۆڵین؟                    ***** هیچ له‌ خۆتان پرسیوه‌؛ بۆچ ئێمه‌ی بێماڵ سنوورمان ته‌نیوه‌؟ مناڵمان ڕوته‌ڵه‌ و به‌خۆشمان، به‌رگی دڕندەمان پۆشیوه‌ ! ھەردەم، چرای ماڵمان كز و ڕوخسارمان زه‌رد له‌ سه‌رماوه‌رزی …

Zengî Ceng

Zengî Ceng kameye, Koylan Wllatî ême, Wllatî ewan katê, çwar Werzî Sall Mallbekollîn Dest le Mlî, Şeqamî sard û çollîn ?                          ***** hîç le xotan pirsîwe; boç êmey bêmall Snûrman tenîwe? Mnallman rutelle û bexoşman, Bergî drrindeman poşîwe ! herdem Çray Mallman kiz …

ژووان

ژووان نه‌تۆرێی له‌ ژیان .. گه‌ر جارێ، تۆفانی ده‌ریا به‌ره‌و دوورگه‌ی ئه‌وین بواری په‌ڕینه‌وه‌ی نه‌دا نه‌تۆرێی له‌ ئه‌وین گه‌ر شه‌و داهات و كاروانكوژه‌، ڕێی پێهه‌ڵه‌كردی مه‌تۆرێ، هه‌نگاو هه‌ڵهێنه‌ سواری ملی شه‌پۆله‌كان به‌ بۆ پێشه‌وه‌، نه‌ك به‌ره‌و دوا كات دره‌نگه‌ ئه‌و شه‌و ته‌نیا دێوه‌زمه‌ی ئه‌وبه‌ر، بۆ تێری هه‌وه‌سی له‌نێوتده‌با ***** گیانە مەتۆرێ .. وەرە، ده‌مێكه‌ له‌م …

Juwan

Juwan   netorêy le Jyan .. ger carê, Tofanî Derya berew Dûrgey Ewîn bwarî perrînewey neda netorêy le Ewîn ger Şew dahat û Karwankuje, Rêy pêhellekridî metorê, Hengaw hellhêne swarî Mlî Şepolekan be bo pêşewe, nek berew dwa Kat drenge ew Şew tenya Dêwezmey ewber, bo têrî hewesî lenêwtdeba ***** giyane metorê .. were demêke …

ھاڵاوی برسیەتی

ھاڵاوی برسیەتی   بۆ مناڵانی بۆسنیە و ھەرزەگۆڤینا ڕوخساری واقوڕماو چڕچ و لۆچی نێوچه‌وانی له‌ پێكه‌نین و توڕه‌ییا تابلۆی دژه‌مرۆیی سه‌رمایه‌، ده‌نه‌خشێنن هه‌ر یه‌كێ؛‌ ئاره‌زوو و یادگارییه‌كی ترش و تاڵی پێوه‌بەندە نیگای تیژی .. شووشه‌به‌ندی كیۆسكه‌كان، ده‌سمێ له‌ ناخیا، ده‌ستی نادیاری حه‌ز خۆراكی خۆش خۆش، پاروو ئەكا گیانی یاخی دەفڕێ و جه‌سته‌ی ده‌رۆزه‌ی ژیان ئەكا …

Hallawî Birsyetî

Hallawî Birsyetî   bo Mnallanî Bosnia û Herzegovina Ruxsarî waqurrmaw Çirrç û Loçî Nêwçewanî le Pêkenîn û Turreyîa Tabloy djemroyî Sermaye, denexşênin her yekê; Arezû û Yadgarîyekî triş û tallî pêwebende Nîgay tîjî .. Şûşebendî Kioskekan, desmê le Naxîa, Destî nadyarî Hez Xorakî xoş xoş, parû eka Gyanî yaxî , defrrê û Cestey derozey Jyan …

ئاڵا سووره‌كان

ئاڵا سووره‌كان بۆ‌ هاوڕێیان «شاپوور» و «قابیل» هاوڕێیانی ئاواره‌ چه‌نده‌ دڵبه‌رده‌، ئه‌و كۆنه‌ شاره‌ له‌ تاو كۆچی سووری ئێوه‌، باباگوڕگوڕ، تازه‌یه‌باره‌ قه‌لای هۆلاكۆ به‌زێن كه‌ دی وا ئێوه‌، له‌ خوێنا ده‌گه‌وزێن هاواری كرد ” به‌ر بگرن له‌ تیرۆر به‌م تاوانه‌، مێژووم شه‌رمه‌زاره‌ “ *****   هاوڕێیانی ئاواره‌ كێ له‌ تیرۆری ئێوه‌، به‌رپرسیاره‌ سه‌ربازانی خوا؟ ته‌ته‌رانی …

Alla sûrekan

Alla sûrekan   bo Hawrrêyan “Şapûr” û “Qabîl” Hawrrêyanî aware çende dillberde, ew kone Şare le taw Koçî sûrî êwe, Babagurrgurr, tazeyebare Qelay Holako bezên ke dî wa êwe, le Xwêna degewzên hawarî kird ” ber bigrin le Tîror bem Tawane, Mêjûm şermezare “ *****   Hawrrêyanî aware kê le Tîrorî êwe, berpirsyare Serbazanî Xwa? …