Skip to content
پلوی مەرگ
سەرما، لێفە و
لیتە، دۆشەك و بەرد، سەرین
پلو پلو به‌فر
دایتەنیوە ئاسمانی شین
دڵی چنار،
بۆ خەندەی خۆرەتاو
له‌سه‌ر به‌رماڵی شاره‌زوور
به‌رنوێژی هێمن ئه‌كا
ئاخ .. لە ئاسمانەوە
نائومێدی هێرشی هێناوه،
هێز له ئه‌ژنۆ و
لێدانی دڵ سستده‌كا
ده‌ستی هێمن
بۆ بزوانی سۆزی ئاسمان
به به‌به‌رزی باڵای چنار
بناره و بناری شارەزوور
خوای نێو سەران،
له باوه‌ش ئه‌كا
پلو پلو خەم ده‌بارێ
ئاسمان ماتە و
دڵی چادرەكان خورپە ئەكا
لەم مەینەتئاوایە
گیان ئاوارە و
جەستە دەرۆزەی نان ئەكا
لێرە لە لیتەی جەنگەكانا
لەتاو سەرمای سەرمایە
دەستی كۆمەك
تا دەری گیرفان بڕناكا
پلو پلو مەرگ ده‌بارێ و
به‌فر باڵای هێمن و چنار*،
لەسەرەڕێی فێرگە و ماڵ،
كفن ئه‌كا …
ڕێبەندانی ١٩٩٢

* ھێمن و چنار، دوو ناوی سیمبۆلین بۆ دوو منداڵی ئاوارە، كە لە چادرگەی سەیسادەق، ساڵی ١٩٩٢ لە سەر ڕێگەی گەڕانەوەیان لە فێرگەوە بۆ ماڵ، لەنێو بەفر و لەتاو سەرما ڕەقبوونەوە …