Skip to content
شارچییەتی
ئاوەكە لە سەرچاوكەوە لێڵە؛ خێزان، گەڕەك، گوند، خێڵ، شار ، پارت و نەتەوە و بەكورتی ھەموو پێكھایەیەك كە شوناسی تاكی تێدا سڕابێتەوە، دەبێتە كۆی قسەكەر و كۆی ھێڕش بۆ براو، واتە ئەو كاتەی كە یەكە گشتییەكانی خێزان، خێڵ و نەتەوە دەبنە سێنتەر، ئیدی تاكی ھەڵگری ئەو شوناسانە بەھۆی خودی [گوند و شار و خێڵ و پارت و نەتەوە}سێنتەریییەوە دەبێتە كەسێكی ستریۆتیپ و ئاوەزە كولتووری و دەسەڵاتدارەكە ئاراستەی دەكات. ھەر بۆیە لە پشت ئەو تاك و گروپانەوە كە بەو كارە ھەڵدەستن، دەسەڵات و پارتگەلێك ھەن، كە لەو ئاوە لیخنەی شارچییەتیدا ڕاودەكەن ….
ڕۆڵی ئەو تاكانە ھەر ئەوەیە، كە پەندە كوردییەكە دەیڵیت “گەوران ئاو دەڕێژن و گچكان پێی تێدەنێن” … بەڵێ دەسەڵات و پارتەكان ھانی ئەو دەبەنگبوونە دەدەن و ئەندامەكانیشیان سادیستانە بەردەبنە یەكدی و ئەم دەبەنگی خۆی لەسەر دەبەنگی ئەو ڕۆدەنێت و ئەو بە دەبەنگی ئەم، گیان دەكاتەوە بەر دەنگی خۆی، ئیدی بەو جۆرە تاكی ناھوشیار ئەگەر بەختی داچلەكان و ھوشیاربوونەوەی نەێتەڕێ، ئەوا تا مردن، بەدەم وڕێنەكردنەوەی شانازیكردن بە شوناسە دەستكردەكانەوە، لیتاوەكە بۆ نەوەی دوای خۆی خەستردەكاتەوە ..