ژیانه‌وه
ساڵه‌ها بوو، سه‌رزه‌مینی دڵم
سیاچاڵێ بوو،
نامۆ به تیشكی خۆر
هه‌موو ڕۆژێ،
ده‌یان خۆزگه‌ی كرچ و كاڵ
وەك كۆرپه‌له‌ی له‌بارچوو،
له په‌ڕاوی یاداوه‌رییما
چه‌ند په‌ڕه‌یێ كفنم،
به باڵایان ده‌بڕی
له‌ته‌ك یه‌كه‌م نیگات
له ڕۆژنه‌ی چاوانته‌وه
بلووره‌وارانی ئه‌وینت
له قوڵایی دڵم ئه‌نگاوت
له‌و ڕۆژه‌وه، ھەردەم به‌ریبه‌یان
به‌ر له هه‌ر شت،
دێمه جێ ژووان
تا له ئاوێنه‌ی چاوانتا
پڕ به تاسه‌م،
خۆزگه‌م، تیشكی خۆر ماچكات