ساته‌كانی مه‌رگ *
مه‌رگی وشه
هه‌ڕاجی هۆنراوه‌یه،
كاتێ هۆنه‌ر
پیاوماقوڵی دیواخانان بێ
مه‌رگی ئاواز
ژه‌نینی ژێیه،
كاتێ نۆته‌ی موزیك
به‌زمی له‌شفرۆشخانه‌كان بێ
مه‌رگی به‌هار
ئه‌و ده‌مه‌یه،
وێنه‌كێش له تابلۆیه‌كه‌یدا
وێنه‌ی نائومێدییەكانی
خۆی ده‌كێشێته‌وه
مه‌رگی مه‌رگ
ئه‌و ڕۆژه‌یه، گۆڕهه‌ڵكه‌ن
قوڵینگه‌كه‌ی به‌گوڕتر هه‌ڵده‌بڕێ و
بۆ دواجار گۆڕی مه‌ینه‌ت، ده‌شێلێته‌وه
جولای ١٩٩٧
* پێشتر له ژماره (1)ی گوڤاری هونه‌ری «ژیله‌مۆ»، ئۆگوستی 1997 دا لەژێر سەردێڕی “دوێنێ و سبه‌ینێ” بڵاوكراوه‌ته‌وه .