ناڵه‌ی شه‌قامه‌كان
بۆ منداڵانی بێنه‌وای بڕازیل
خانوویه‌ك له كارتۆن
پلیكانه‌ی دوكانێك، سه‌رین
ئاسمان لێفه و
لایه لایه‌ی شه‌وانتان،
شه‌ڕه پشیلە و سه‌گوه‌رین
قۆڕه‌ی سكتان
له چۆڵه‌وانی شه‌قامه‌كانا
سه‌مفۆنیایه ..
سه‌مفۆنیای خه‌می نان و
سه‌رخه‌وی نێو باڵاخانه‌كان
شه‌وان به‌ده‌م خه‌یاڵ
وه‌ك بازی به‌رزه‌فڕ،
ده‌ده‌ن له شه‌قی باڵ ..
به‌سه‌ر سنووره‌كانا،
بێ پاس، بێ پاوه‌ن ..
جار جاره وچانێ،
له‌م وڵات.. له‌و وڵات
بۆ گه‌ڕان له دووی قه‌راخێ نان
له پڕ وڵاتێكی نوێ ده‌دۆزنه‌وه،
وڵاتێ، سه‌راسه‌ر، پڕ له سۆز و له ژیان
بۆ ھەمووان پێكه‌وه،
بێ خاوه‌ن، بێ كڕیار
بێ پۆلیس و بێ دۆلار
به‌یانی زوو،
برسیه‌تی به‌ئاگاتاندێنێ ..
وه‌ك ته‌له‌زگه
به بیرتاندا تێده‌په‌ڕێ،
هه‌زار و یه‌ك خۆزگه ..
له‌م گەڕەك، له‌و كۆڵان
چه‌ند شه‌قام ئه‌وڵاتر..
له چنگتان گیرنابێ
چه‌ند قه‌راخه نانێ زیاتر
هاوده‌می یه‌كه‌م پاروو،
ده‌نگی شه‌لاق و تفه‌نگ
پڵیشانه‌وه‌ی سه‌رتان،
له ژێر چه‌كمه‌ی پۆلیسی ده‌به‌نگ
ئاره‌زووی ژه‌مێ تێری،
ده‌كا جوانه‌مه‌رگ
بۆ فتوای مه‌رگتان،
دزینی چه‌ند قه‌راخه‌نانێ،
ده‌كاته پاساوی مه‌رگ
مارچی ١٩٩٨