ژووان
نه‌تۆرێی له ژیان ..
گه‌ر جارێ، تۆفانی ده‌ریا
به‌ره‌و دوورگه‌ی ئه‌وین
بواری په‌ڕینه‌وه‌ی نه‌دا
نه‌تۆرێی له ئه‌وین
گه‌ر شه‌و داهات و
كاروانكوژه، ڕێی پێهه‌ڵه‌كردی
مه‌تۆرێ، هه‌نگاو هه‌ڵهێنه
سواری ملی شه‌پۆله‌كان به
بۆ پێشه‌وه، نه‌ك به‌ره‌و دوا
كات دره‌نگه
ئه‌و شه‌و ته‌نیا
دێوه‌زمه‌ی ئه‌وبه‌ر،
بۆ تێری هه‌وه‌سی له‌نێوتده‌با
*****
گیانە مەتۆرێ ..
وەرە، ده‌مێكه له‌م به‌ر
چاوه‌ڕوانی هه‌واڵم
له ورده شه‌پۆل
له كۆچڕه‌وی قوڵینگه‌كان
له قه‌ره‌چه سه‌رهه‌ڵگرتووه‌كان
ئاخ .. بێده‌نگیت، دڕدۆنگی كردووم
به گومانەوه لەخۆم ده‌پرسم؛
تۆ بڵێی ماندووبوون،
نوقمی خه‌وی نه‌كردبێ ؟
تۆ بڵێی خه‌نجه‌ره‌كه‌ی خوا
له پشته‌وه‌ڕا،
په‌ی به نهێنییه‌كی دڵی نه‌بردبێ ؟
*****
ناچارم، دڵی خۆم خۆشكه‌م و
وه‌ڵامی خۆم بده‌مه‌وه ..
نا، نا .. هاوڕێ
هیوام پێته
گوێم تامه‌زرۆی
ترپه‌ی دڵته
خێراكه، هه‌نگاوهه‌ڵێنه
بێئۆقره، له‌م به‌ر
چاوڕوانم و
چاوم له ڕێته
************