زه‌نگی جه‌نگ
كامه‌یه، كۆیلان
وڵاتی ئێمه، وڵاتی ئە‌وان
كاتێ، چوار وه‌رزی ساڵ
ماڵ به‌كۆڵین
ده‌ست له ملی،
شه‌قامی سارد و چۆڵین؟
*****
هیچ له خۆتان پرسیوه؛
بۆچ ئێمه‌ی بێ‌ماڵ
سنوورمان ته‌نیوه؟
مناڵمان ڕوته‌ڵه و
به‌خۆشمان، به‌رگی دڕندەمان پۆشیوه !
ھەردەم، چرای ماڵمان كز و
ڕوخسارمان زه‌رد
له سه‌رماوه‌رزی بازارا،
بزه‌ی سه‌رلێوی كۆرپه‌مان، ته‌زیوه !
*****
دێته بیرتان، كاتێ كۆمونه
له‌نێو كه‌لاوه‌ی جه‌نگا
مه‌رگی ڕاو نا
زیندانه‌كان ڕوخان،
په‌پوله‌ی ئه‌وین، ئازاد هه‌ڵفڕی
له‌بری گریان، ئه‌شكی شادی
به گوڕ له‌چاومان خوڕی
نه بژی گه‌ل و
نه ئه‌ی نیشتمان ..
نه وێردی كۆیله،
بۆ خوای ئه‌فسانه‌كان
ماڵ به ماڵی هه‌ژاران
پڕ به گه‌رووی كۆمونیاران
سه‌نگه‌ره و سه‌نگه‌ر
سروودی مه‌رگی سه‌رمایه‌مان
به گوێی جیهاندا چڕی؟
*****
تاوێ گوێڕادێرن و بیری به‌نێ
بۆچی سوپای گه‌ل و نیشتمان
لووله‌ی چه‌كی،
نیشانه ده‌گرێته سنگمان؟
ده‌مێ، بۆ نان مانده‌گرین
ده‌مێ، دژی شه‌ڕ
له نێوه‌ندی شار، ده‌نگهه‌ڵبدەبڕین
ده‌مێ، كە بۆ ئازادی، هه‌مووان پێكڕا
ده‌چڕین، بمرێ سه‌رمایه‌دار !
*****
هیچ لە خۆتان پرسیوە،
بۆچی وا ئازادن، ده‌مێ؛
بۆ خوای ئاسمان و زه‌وی،
ده‌نگده‌ده‌ن ،
بۆ یاسا و ڕێسای سه‌روه‌ری،
مل كه‌چده‌كه‌ن؟
بۆ ئازادن، كه خۆ بكوژن
یا بێنه سه‌ر من و
دوا قومی شیری ساواكه‌م بدزن؟
*****
به‌ڵام، كاتێ ھەر كە وتتان
” جیهانه، وڵاتی ئێمە و ھەمووان
ده‌شێوێ ده‌روونی خوا،
ده‌وروژێ پۆلیسی ده‌به‌نگ
خێرا زه‌نگی كڵیسا و كنسێت،
بڵندگۆی مزگه‌وته‌كان دێنه ده‌نگ
ڕێژه ده‌به‌ستن، كوڕانی خوا
تا بپڵیشێننه‌وه، كاسه‌ی سه‌رمان
كۆڵان به كۆڵان، ده‌رگه به ده‌رگه
شه‌وكوتانی فه‌رمانڕه‌وا
ڕاپێچمان ده‌كه‌ن، نۆره‌ی مه‌رگه
تا نه‌له‌رزێ قوچكەی ته‌ختی،
نه‌زمی نوێی سه‌رمایه‌دار!
**********************
ئۆگوستی ١٩٩٨