ئاشتی مه‌رگ و شه‌ڕی ژيان
منێ، كه برسێتيم
شه‌وگار شه‌قده‌كا و
به‌ره‌و هه‌ڕاجگه‌ی ژين,
ھەر ڕۆژ به‌ڕێمئه‌كا ..
تا كولێره‌يێ، له‌به‌ر تيشكی
به‌پاره‌كراوی خۆرا،
ببرژێنم ..
منێ، كه به‌ڕۆژ ونده‌بم و
شه‌وانيش خۆم نادۆزمه‌وه ..
چۆن ده‌توانم و
ئاوه‌زم ده‌يگرێ،
خه‌ون و خۆزگه‌ی خۆم
له ملی برايی تۆدا بهۆنمه‌وه
ده‌مێكه ده‌زانم
تۆ به من نامۆی
تۆ مۆرانه‌ی بيری ئافەرێنەری
من ھەردەم بێبەش و
تۆ براوە و برا سەروەری
برایی تۆ بۆ من ..
سەرەتای مەرگ و
خەونی خەفڵەتە
تۆ لەسەر ڕەنج و ژیانی من
ھەمیشە مشەخۆری،
تۆ بۆ من چەوسێنەری
ئایاری ١٩٩٩