جادووگەرانی نەتەوە
جادووگەڕان
بۆ فریوی حەزمان
په‌ڕ ..په‌ڕ ..
په‌ڕاوی یاداوه‌ری،
ترش و تاڵی ژینمان
هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه ..
ناسۆرییه‌كانی ژیان ..
نیگار‌ده‌كێشن و
خزمایه‌تی وه‌بیردێننه‌وه
له ڕابووردوو ،
پردێك سازده‌كه‌ن
به خەونی دێرینمان،
بێئابروویی خۆیان ده‌شۆنه‌وه
له خەون و خەیاڵی ئێمه
پیت به پیت
ئاڵایه‌ك ده‌چنن و
له شه‌وه‌زەنگان و
ڕۆژانی نائومێدیمانا
بڵند .. بڵند
ده‌یشه‌كێننه‌وه
****************
١١ی سێپتەمبەری ١٩٩٩