نامەكانی زیندان
پڕ به تاسه‌ی
كەوێك بۆ كێوان
له‌و دیو شوره‌ی زیندانه‌وه
حەزەكانم ئارەزووی فڕینیانه
كاتێك لاقەكانم
به ناخی زەمینا ڕۆده‌چن
*****
خەونه‌كانم
له‌سه‌ر دارته‌لی ئه‌وبه‌ر
قەراتێ نیشتوون و
بە نائارامی و دڵەخورپه‌وە،
به حەسره‌ته‌وه،
لە شه‌قاوه‌كانی شه‌قام ..
ده‌ڕوانن
*****
زریكه‌ی مناڵان
په‌رده‌ی گوێم ڕاده‌مووسێ،
به بێزارییەوه
ساته ده‌سته‌مۆكان ده‌بوێرن،
ئاخ .. به په‌ژاره‌وه
یارییه‌كانی منداڵی و
شۆخییه‌كانی هه‌رزەكاری
له‌تەك چركه چركی كاتژمێركەما،
ده‌ژمێرمه‌وه
*****
توڕەم .. خۆزگەكانم، لێرە
به یاخیبوونێكی ئەھریمەنی
تف و نه‌فره‌ت
له ڕوخساری خواكان، ده‌كەن
ئاخ .. بۆ ڕاوەستانێكی كن قەڵا
كاتێ یار، بە لەنجەولار
بە چاوگێڕانەوە .. دێتەخوار
منی ھەرزەش بۆ دیتنی وی
‘سوارە’ لە گوندێ بەجێدەھێڵم و
دەگەڕێمەوە نێو تەپوتۆزی شار
*************************