چرپەی ئەوین
گیانە ئه‌زانم
ئه‌شكه وێڵەكانت
له بیابانی ته‌نیاییا
چاوه‌ڕێی ئەوینن
لێوماڵیان كا
ئه‌زانم
خەمه‌كانت له دەنگەژێتا
چاوه‌ڕێی نیگایه‌كن
گوێیان بۆ ڕادێرێ و
له مه‌رگی زستانا
تیشكی خۆر سه‌ما كا
*****
ئا.. ئەرێ .. ئه‌زانم
خۆزگه‌كانت له‌دڵتا
چاوه‌ڕێی بزەیه‌كن
تا له‌باوه‌شیا
ژیان سه‌رله‌نوێ چرۆكا
ئه‌زانم
له بیابانی ئەنفالستانا
تاسه‌ی كانیاو ده‌كه‌ی
ئه‌زانم
له به‌سته‌ڵەكی ته‌مه‌نتا
چاوه‌ڕێی تیشكی خۆره‌تاو ئه‌كه‌ی
ئه‌زانم
له باخەڵی كۆیله‌تییا
ئاره‌زووی ماچی دوور له یاسا ئه‌كه‌ی
ئه‌زانم
له په‌ڕاوی یاده‌وه‌ریتا
به زاری برسییه‌تی،
داوای كولێره و
سه‌رپه‌نای گه‌رم ئه‌كه‌ی
ئەزانم
له پشت شوره‌ی زیندانا
بیری پیاسه‌ی ئێواران ئه‌كه‌ی
*****
ئه‌زانم .. دڵنیام،
كە ڕۆژگارێ دێ ..
لە ھەرچی بەربەستە ..
یاخی دەبی و
ئاڵای دڵدارانی جیھان
به ئەوین سوور ئه‌كه‌ی
*******************