به‌خت

بهخت

ساڵه‌هايه ‌..

پێ به‌ پێت،

له‌ دووت دێم و

لێتده‌گه‌ڕێم

كه‌چی تۆش،

خۆت حه‌شارداوه ‌لێم

بەرلە‌وه‌ی من بێم،

ئاوه‌ژووی بورجم سوڕایت و

به‌فێڵبوويت لێم

 *****

ھەنگاو .. ھەنگاو

به‌ره‌و نامۆیی و

خۆشباوەڕیی باو

ھاتم و ھیچ پێتنەگەییم

تا له‌ كاروانی ژین دابڕام

سه‌رابێ بوویت،

تينووئاسا

بە درەوشانەوەت خه‌ڵه‌تام

 *****

تەنیا خەمی خۆمم دا بە شانما و

لەدووت هاتم، بێ ئاوڕدانەوە

تا بەسەرما ڕما، كۆشی ھیوام

بەرەو نائومێدی بەڕێتكردم و

تەلاری خەیاڵت تێكدام

لەدووی خۆت ڕاكێشتكردم و

دەستەمۆتكردم بۆ ڕۆژگار

ھێز و توانات لێبڕیم

نائومێدیت بۆ كردمە ھەوار

لە پێش ڕێكەوتەكانی خوا

كڕنووشت پێبردم و

بە سوپاسگوزارییەوە ..

خيابانت كرده‌ سه‌رپه‌نام

************************

٢٥ی ئۆكتۆبەری ١٩٩٩