چرپەی مەرگ

چرپەی مەرگ

 

كە مناڵ بووم

لەتەك

خێو و شەولەبانی

چیرۆكەكانی داپیرەم،

چاوشاركێم دەكرد …

*****

لە تافی لاویما

حەزە شێتەكانم,

سەركێشانە؛

بەرەو  ئەشكەوتی تاریك و

حەشارگە و بەندگەكانی خوا

ملیان دەنا …

*****

كەچی ئێستا

كە ئەژنۆلەرزان و سەرەلەقێمە،

بە چركە چركی

كاتژمێرەكەی بانسەرم

دڵم دادەخورپێ

 

*************

 ٢٦ی ئۆكتۆبەری ١٩٩٩