داچڵه‌كان
هیچ په‌شیماننیم و
له دوای كۆچی تۆ،
هه‌ڵناكێشم ئاخ
نابمه دێوانه‌ی،
ڕوو له دەشت و شاخ
وامزانی به‌ر له‌وه‌ی
چه‌كمه‌ی نامرۆییت
كۆرپه‌ی ئەوینم،
بپلیشێنێ
ئه‌مه‌كگیری یادگارێ
ویژدانی خه‌واڵووت،
به‌ئاگادێنێ
نه‌مزانی تۆش ..
جوانیت، ده‌مامك
باوه‌ڕت، دێوجامه و
به‌ڵێنت، درۆ
وێوڵەی بێ‌گیانی
پاسه‌وانی زیندانی
كه‌وڵكراوی،
له سروشتی مرۆ
هیچ په‌شیماننیم و
نابمه ڕه‌نجه‌ڕۆ ..
دێوانه نابم،
له پاش كۆچی تۆ
پێمخۆشە بە یەكجاری،
لە منی بێبەخت، دووركه‌ویتۆ
بینینت بارگرانییە ..
برینم دێنیته‌وه سۆ
هێنده بێزاربووم،
له‌و ناو و ڕه‌نگ و بۆ
گۆڕم پێباشتره،
له ئامێزی تۆ
بێزارتكردم،
له بوون و ژیانم
هێنده خۆم خوارده‌وه،
پڕوكام لە داخی تۆ
ده بڕۆ وازبێنه خودای بێباری
مه‌متلێمه‌وه له‌نێو ڕه‌نج و ئازاری
هێنده‌ت زوخاوت، ده‌رخوارد داوم
نه‌فره‌تم هه‌یه، لەبۆ خودای دڵداری
ئێستا ده‌زانم، ئه‌ڤینت درۆیه
بڵێسه‌ی سێكس و ئاڵۆش و سۆیه
ئه‌وی هۆگر و گیرۆده‌ی بووبێ
بێشك له ژیانا، وەك من ڕه‌نجه‌ڕۆیه
ئه‌وەی من، لێم گۆڕابوو بە ئه‌ڤین
ئه‌وەی خۆشباوڕان، بۆی به‌ختده‌بین
كڵپه‌سه‌ندنی سێكسه له ساتێكا
گه‌ر هه‌ست له سۆزی بەرامبەرمان ڕاگرین
گه‌ر ده‌مامك له‌ڕووی ئەۋینی بازاری دادڕین
*********************