خه‌ونی ژیانم
كه تۆ ئامێزت،
كرده لانك و
له‌سه‌ر باسكت،
ڕاتژهنیم
ئارام .. ئارام،
كشامه ژێر
لێفۆكهی مناڵیم
ئه‌فسونه خه‌وێ بوو، دیم و
بووه یاداوه‌ری تەمەنی سێ ساڵیم
ئێستاش له‌و خه‌ونه‌دا،
كۆترێكی ماڵیم
ئێستاش پاش سی ساڵ
به‌و ئومێده‌وه،
هه‌ر ڕۆژ، ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵ
له بێتۆیدا گلاراومه و
دڵم، بیانوو دەگرێ وەك مناڵ
هێشتاكه ته‌نیام و
هیچ باوه‌شێ ..
نه‌بۆته ئارامگه و سهرپەنام
هه‌موو ڕۆژێ به ئومێدی شه‌و
شه‌ویش، چاوه‌ڕوانی خه‌و
به‌زۆر برژانگه‌كانم ههڵدهپێكم و
بۆ دیدارت له‌سه‌ر پشته،
ده‌رگه‌ی ھیوام
تا جارێ‌تر، سێبه‌ری سۆزتم به‌ركه‌وێ
ئاخر هێشتاكه من،
ساوا سێ ساڵه پهڵپگرهكهم و
جه‌سته‌م،
ئامێزی تۆی ئه‌وێ
گیانی گیانم،
ژینگه‌ی ژیانم
دیداری تۆ حه‌سره‌تێكه و
هه‌رده‌م له خهیاڵمایه
ئه‌وینی تۆ چرایێكه و
له سه‌ره‌ڕێی شه‌وانی تهنیاییمایه
*****************