داچڵه‌‌كان

داچڵه‌‌كان هیچ په‌‌شیماننیم‌ و له ‌‌دوای كۆچی تۆ، هه‌‌ڵناكێشم ئاخ نابمه‌‌ دێوانه‌‌ی، ڕوو له‌‌ دەشت و شاخ وامزانی به‌‌ر له‌‌وه‌‌ی چه‌‌كمه‌‌ی نامرۆییت كۆرپه‌‌‌‌ی ئەوینم، بپلیشێنێ ئه‌‌مه‌‌كگیری یادگارێ ویژدانی خه‌‌واڵووت، به‌‌ئاگادێنێ نه‌‌مزانی تۆش .. جوانیت، ده‌‌مامك باوه‌‌ڕت، دێوجامه ‌و به‌‌ڵێنت، درۆ وێوڵەی بێگیانی پاسه‌‌وانی زیندانی كه‌‌وڵكراوی، له‌‌ سروشتی مرۆ هیچ په‌‌شیماننیم‌ و نابمه‌‌ ڕه‌‌نجه‌‌ڕۆ .. دێوانه‌‌ …

daçllekan

daçllekan hîç peşîmannîm û le dway koçî to, hellnakêşm Ax nabme Dêwaney, rû le Deşt û Şax wamzanî ber lewey Çekmey namroyît Korpey Ewînim, biplîşênê emekgîrî Yadgarê Wîjdanî xewallût, beagadênê nemzanî toş .. Cwanît, Demamk Bawerrt, Dêwcame û Bellênt, Dro Wêwlley bêgyanî Pasewanî Zîndanî kewillkrawî, le Sruştî Mro hîç peşîmannîm û nabme rencerro .. dêwane …

ديوار

ديوار به‌ڕووما                                                 ديوارێ ده‌ڕمێ و له‌ ته‌نيشتما ديوارێ هه‌ڵده‌چنرێ نيو سه‌ده‌ له‌مه‌وبه‌ر؛ پێيانهه‌ڵچنيم و له‌ شه‌و و ڕۆژێكا ڕمانيان به‌سه‌رما نيو سه‌ده‌ له‌ بيرما نەخشەیان كێشا و له‌ شه‌وێكا، خه‌ريكن؛ له‌ ته‌پوتۆزی پاشماوه‌كه‌ی هەزار و نۆسه‌د و چل و پێنج، ديوارێكی نوێ … له‌سه‌ر پشتم هه‌ڵدەچننه‌وه‌ ********************* ٠٣ی ئۆكتۆبەری ٢٠٠٠

Dîwar

Dîwar berrûma Dîwarê derrmê û le tenîştma Dîwarê helldeçnirê nîw Sede lemewber; pêyanhellçinîm û le Şew û Rojêka rmanyan be Serma nîw Sede le bîrma Nexşeyan kêşa û le Şewêka, xerîkin; le Teputozî Paşmawekey hezar û nosed û çil û pênc, Dîwarêkî nwê … leser Piştim helldeçinnewe ******************** 03î Oktoberî 2000

ڕامیاریی كایەیەكی پۆزەتیڤ یا نیگەتیڤ ؟

 ڕامیاریی كایەیەكی پۆزەتیڤ یا نیگەتیڤ ؟   خوێنەرانی ھێژا،ئەم بابەتە بریتییەلە كۆمەڵە سەرنجێكی ڕەخنەگرانەی من لە دیالۆگێكی فەیسبووكیدا لەتەك چەند ھاوڕێیەك سڵاو ھاوڕێ حەمە غەفوور، بەڵێ بەدڵنیاییەوە، لە زۆر ڕووەوە جیاوازییمان ھەیە، ھەر ئەوەش بۆ مشتومڕ لەتەك تۆ یا ھەر ئازیزێكی دیكە ھانمدەدات، جیاوازی لە بۆچوون و میسۆدی لێكدانەوە و جیھانبینی، ناتوانن ڕێگری مشتومڕی ھزریی …

تارمایی جەنگ

تارمایی جەنگ له‌وه‌ته‌ی ھەم ھەر لە به‌یانی تا ئێواره‌ به‌ نێو په‌ڕاوی یاده‌وه‌ریما دێم و ده‌چم لەم دیارە به‌هیوا‌ی ئێواره‌ ساتێ تا به‌سه‌رھاته‌كانی ڕۆژگارم بۆ زەرده‌ی ده‌مكه‌ل، بگێڕمه‌وه‌ به‌ڵام، پێش خۆرئاوابوون خێرا شه‌وه‌كانم دادێن پێش قاقای كازیوه‌ش برسییەتیم كۆڵانه ‌و كۆڵان له‌ زبڵدانه‌كانی نیشتمانا ، بۆ ژەمێ تێری، لە نان دەگەڕێ ھیوام له‌ژێر قامچی هاووڵاتیانا …

Tarmayî Ceng

Tarmayî Ceng lewetey hem her le Beyanî ta Êware be nêw Perrawî Yadewerîma dêm û deçim lem Dyare behîwaî êware Satê ta beserhatekanî Rojgarm bo Zerdey Demkel, bgêrrmewe bellam, pêş xorawabûn xêra Şewekanim dadên pêş qaqay Kazîweş birsîyetîm Kollane û Kollan le Zbilldanekanî Nîştmana , bo Jemê têrî, le Nan degerrê Hîwam lejêr Qamçî Hawullatyana …

خەمێكی قەترانی

خەمێكی قەترانی ئای له‌و خەمه‌ كاتێ منداڵی چەقاوه‌سوو لە هێلانه‌ پاساری، گڕ به‌رده‌دا و هیچ لك و پۆپێ نییە سه‌رخەوێكی ماندوو بگرێته‌ خۆی  ***** ئای له‌و خەمه‌ قەترانییە كاتێ سه‌ربازی وڵاتپارێز سه‌رپه‌نای جووتیارێ خاپوور ئه‌كا و گۆشه‌ی هیچ خیابانێ نییە شه‌وێكی بێسه‌رپه‌نا، داڵده‌ بدا  ***** نەفرین له‌و ماسكانەی ئاگر له كەپرەكانی گوندێ وه‌رده‌ده‌ن  په‌نجە و …

Xemêkî qetranî

Xemêkî qetranî   ay lew Xeme katê Mndallî çeqawesû le Hêlane Pasarî, Girr berdeda û hîç Lik û Popê nîye Serxewêkî mandû bigrête xoy ***** ay lew Xeme qetranîye katê Serbazî wllatparêz Serpenay Cûtyarê xapûr eka û Goşey hîç Xyabanê nîye Şewêkî bêserpena, dallde bda ***** nefrîn lew Maskaney Agir le Keprekanî gundê werdeden Pence …

چرپەی مەرگ

چرپەی مەرگ   كە مناڵ بووم لەتەك خێو و شەولەبانی چیرۆكەكانی داپیرەم، چاوشاركێم دەكرد … ***** لە تافی لاویما حەزە شێتەكانم, سەركێشانە؛ بەرەو  ئەشكەوتی تاریك و حەشارگە و بەندگەكانی خوا ملیان دەنا … ***** كەچی ئێستا كە ئەژنۆلەرزان و سەرەلەقێمە، بە چركە چركی كاتژمێرەكەی بانسەرم دڵم دادەخورپێ   *************  ٢٦ی ئۆكتۆبەری ١٩٩٩