ئاشتی مه‌رگ و شه‌ڕی ژيان

ئاشتی مه‌رگ و شه‌ڕی ژيان منێ، كه‌ برسێتيم شه‌وگار شه‌قده‌كا و به‌ره‌و هه‌ڕاجگه‌ی ژين, ھەر ڕۆژ به‌ڕێمئه‌كا .. تا كولێره‌يێ، له‌به‌ر تيشكی به‌پاره‌كراوی خۆرا، ببرژێنم .. منێ، كه‌ به‌ڕۆژ ونده‌بم و شه‌وانيش خۆم نادۆزمه‌وه ..‌ چۆن ده‌توانم و ئاوه‌زم ده‌يگرێ، خه‌ون و خۆزگه‌ی خۆم له‌ ملی برايی تۆدا بهۆنمه‌وه‌ ده‌مێكه‌ ده‌زانم تۆ به‌ من نامۆی …

كۆمونه‌

كۆمونه‌   من تارماييه‌كی توقێنه‌رم له پرخه‌ی ته‌وه‌زه‌لیی مشه‌خۆر هه‌راسان و له بێدەنگیی شه‌وەزەنگا، خه‌وزڕێنی سه‌روه‌رم، من ڕوخێنه‌رم … ***** من بانگی ‘كۆمو‌نه’م بۆ ڕزگاری په‌يامبه‌رم جه‌سته‌م ته‌زيووی، ژێر به‌سته‌ڵه‌كی هه‌فتا ساڵه‌‌ی سيبريا و گوێم كه‌ڕی، هه‌را و زه‌نای نه‌زمی كۆن موولوله‌ی خوێنم، هه‌نجراوی به‌ر خه‌نجه‌ری سەروەرن ئه‌وێك به‌ناوی منه‌وه، له‌ پارت و نه‌ته‌وه ‌و …

Komune

Komune min Tarmayyekî tuqênerm le Pirxey tewezelîy Mşexor herasan û le bedengyî Şewezenga, xewizrrênî Serwerm, min ruxênerm …  ***** min bangî ‘Komune’m bo rizgarî Peyamberm Cestem tezîwuy, Jêr Bestellekî hefta Salley Sîbirya û Gwêm kerrî, Hera û Zenay Nezmî kon Mûluley Xwênim, hencrawî ber Xencerî Serwern ewêk benawî mnewe, le Part û Netewe û Nîştîman …