خه‌می ئێوه و دڵی من
هۆ مناڵانی به‌ساڵاچوو
له په‌ڕاوی بيره‌وه‌ريتانا،
چه‌ند سه‌ده مه‌ينه‌تی،
تۆماركراوه ..
زگی ده‌رپه‌ڕيوتان،
پڕ له خه‌مه و
بڕبڕه‌ی پشتتان،
په‌يژه‌ی سه‌روه‌ریی خواكان
*****
هۆ منداڵانی په‌ژاره ته‌سه‌ل و
برسی له ژيان ..
سيمای قوپاو و
پێستی برژاوتان،
جوانی سەروەرییە و
تابلۆی ئه‌مڕۆی ئينسان
*****
هۆ مناڵانی برسی له ژيان
سيماتان تابلۆ و
ياده‌واريتان،
مێژووی شه‌ڕخوازیی خواكان
ده‌زانم ..
ده‌زانم هێنده‌ی حه‌زتان،
قينتان هه‌يه ..
هێنده‌ی ژماره‌ی مردووان
نه‌فره‌تان هه‌يه ..
هێنده‌ی ئاره‌زووی ژيان
بيری شۆرشتان هه‌يه
*****
هۆ خونچانی په‌ژموردوو
بوركانی قينم هۆگری،
ده‌ستی گرمۆڵه‌ی ئێوه‌يه ..
خەمی نان و خەونی ئازادی
درووشمی یاخیبوونی ئێوەیە ..
لەتەك هەڵچوون و تووڕەبوونتانا
ئه‌سپه‌شێی ژيان ڕێده‌كا و
چاوه‌ڕێی سوارچاكی ئێوه‌يه