كەتواری خه‌ونی من
تازه به‌ده‌م خه‌یاڵه بێئه‌ژماره‌كانمه‌وه،
سه‌رم نابووه سه‌ر سه‌رینی ته‌نیایی ..
پێڵوه‌كانم وه‌ك گڵۆپه‌كانی هه‌ڵه‌بجه،
پرته پرته‌یان بوو
نه‌مزانی چۆن ئاودیوی خه‌و بووم ..
له زبڵدانه‌كانی ‘مانیلا’ *
كیژۆڵه‌یه‌كی قژ خاوی لوت پان
له دووی پلاستیكه كۆن،
كێوەزبڵی خواكانی كوناوده‌رده‌كرد
به‌دەستی خۆم نه‌بوو، قیڕاندام به‌سه‌ریدا؛
كچی خوا، په‌نجۆڵه‌كانت بریندارده‌بن
بێ ئاوڕدانه‌وه، لێی‌پرسیم:
” له كوێوه هاتووی، هێنده نائاگای؟ “
وتم كوردستان ..
وتی ” نازانم، نه‌مبیستووه،
له‌وه ده‌چێ مناڵانی ئێوه،
خه‌می نان بۆ شوێنی ئاوا ..
په‌ڵكێشیان نه‌كا “
*****
پێكه‌نین و گریان
له وه‌ڵامه‌كه‌م ئاڵان ..
وتم، نایلۆنه كۆنەی نێو گونیەی كۆڵی تۆ
پاش نۆژەنكردنەوەی بۆ بوتڵە كۆلا
مناڵانی كوردستان، به كیلۆ ده‌یفرۆشنه‌وه
ڕۆژانه ژیانیان به‌كیلۆ هه‌راجده‌كه‌ن.
*****
لەپڕ توند قیژاندی:
” ئای قاچم، شوشه‌ی پێداچه‌قی! “
لە خەم و ترسی ئازاری ئەو
ئاوها داچڵه‌كیم، فریانه‌كه‌وتم
برینه‌كه‌ی بۆ خاوێنكه‌مه‌وه
زریكەی ئەو و
سۆی كۆنە برینی نێولەپی ڕاستی خۆم،
فوتبۆلێنی نێو دڕك و داڵی
یاریگەكەی تووەوشكی بیرخستمەوە
*************************