سۆزی جادوویی
هۆ شۆخەكه
خۆزگە توانیبام
نھێنییه‌كانی ناخم
به گوێچكه‌تا بچرپێنم
هێمای خۆزگه په‌ژمورده‌كانی لاویم
له‌سه‌ر په‌ڕەی دڵت، بنه‌خشێنم
به گۆرانییه یاخییه‌كانم
هه‌ست و سۆزت ببزوێنم
په‌رده‌ی شه‌رم له ڕووی
سروشتی كچێنیت
هه‌ڵماڵم و بیڕفێنم
*****
ئاخ .. له‌م وڵاته‌دا
په‌نجەره‌كان چكۆله‌ن
ڕێگه‌كان كوێر و ونن
ده‌نگه‌كان ناساز و نووساو
گوڵەكان كورته‌ڵە و ژاكاو
كه‌و له‌نێو قەفه‌زە و
كێشكه تیژڕەو و ترسا‌و
سۆز و میھره‌بانی برا
بزەی سه‌ر لێوی باب
دڵدانەوەی ناچارییانەی داك
ژەھ‌رە و زوخاو
ئه‌وین و شه‌یدایی
ڕاستی و ته‌بایی
گندۆره‌یه‌كن، ترشاو