شۆڕە‌كچانی شۆڕش
دیم ئێوه بوون، هاتن
له‌چكێكی سوورتان
به ڕه‌شپۆشی
هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالدا دابوو
ئێوه بوون
ئا .. ئا .. ئێوه بوون
ده‌ستان گرمۆڵه و
چاوتان پڕقین
نیگاتان له ئاسۆ بڕیبوو
ئێوه بوون، هاتن و
ڕێژهتان به‌ستبوو
لووله‌ی چه‌كتان له ئاسمان
خوا له ترسانا
له‌پشت شوره‌ی نێرسالارانا
خۆی حه‌شار دابوو
ئێوه بوون، هاتن و
هه‌نگاوه‌كانتان، هاوده‌م
ئێوه بوون، هاتن و
هاوارهكانتان، هاوئاهه‌نگ
بەڵێ ئێوە بوون، ھاتن و بانگی ئازادیتان چڕی