دەنگپێی مەرگ

دەنگپێی مەرگ

 

تۆز و گه‌ردی گه‌رده‌لوول

له‌سه‌ر پێڵوم

دیواری گۆڕی هه‌ڵچنی

گلێنه‌ی چاوانمی

كرده‌ گۆڕی نیگام

*****

سەرابی جوانی

تاسه‌ی ماچمی،

خنكان

له‌ گۆڕستانی ئەوینا

پلو پلو كڕێوه‌ی نائومیدی

زارم پڕۆ ئه‌كا

خۆڵبارانی ئەم پاییزە

له‌سه‌ر په‌ڕاوی ته‌مه‌ن

شوێن هه‌نگاوم،

ون ئه‌كا

*****

له‌ چلووره‌ی برژانگما

ژیان، له‌رزان .. له‌رزان

له‌ ناخم، ماڵئاوایی ئه‌كا

خەیاڵەكانم بۆ سەرەتا

لێدەدرێنەوە و

حەزی خەوێكی ھەتایی

سەراب ئاسا

تا لێواری گۆڕ، به‌ڕێم ئه‌كا