داستان
پێشكه‌شه به بێسه‌رپه‌رشتانی هه‌ڵه‌بجه
هه‌بوو نه‌بوو
شارێ هه‌بوو
پشت شاره‌زوور
خوار هۆرامان
ئه‌م لا مه‌گر
ئه‌و لا شرام
ھەڵەبجە بوو
* * * * *
هه‌بوون نه‌بوون
چواران هه‌بوون
پارتی گه‌وره،
گچكه‌ش هه‌بوون
( ی . ن . ك ) و
( پ . د . ك ) و
حسك و پاسۆك،
حه‌ره‌كه بوون
* * * * *
هه‌ڵۆی شاخ و
يه‌كانه‌ی ده‌شت
چه‌ندين مانگ بوو
بۆ به‌رله‌شكری
به حه‌وت و هه‌شت
له قۆڵی كه‌ره‌ژال
به‌ره‌و خورماڵ
بۆ پێشوازی
گه‌ڕه‌ك گه‌ڕه‌ك
گشت ماڵه و ماڵ
ديدار خۆش
ئه‌ی پارتيزان
ڕێبواری ڕێی
كه‌ره‌ج و تاران
* * * * *
كا‌كه حه‌مه‌ی
حاجی مه‌حمود
” ئه‌رز ئه‌دڕێ
هه‌روه‌ك گا‌جووت”*
لە قۆڵی سورێن
هه‌تا سيروان
به پياده‌ڕێ
ھاتەخوار
ده‌ست به گۆچان
* * * * *
مه‌لا عه‌لی
فريشته‌و وه‌لی
ته‌شريفی هێنا
له قۆڵی نه‌وڕۆڵی
به‌ره‌و گوڵان
بۆ باره‌گای
ئاغای د‌يهقان
فه‌رما‌نیدا و
چوونه لای
وه‌كيلی خودای
بۆ مۆڵه‌تی
چوونه به‌هه‌شت
* * * * *
شه‌وكەت مشير
لێزان و ژير
لە قۆڵی ڕێشاو
هێرشی هێنا‌و
به‌ده‌ست‌وبرد
داگيریكرد
پشتی سه‌راو
به‌ر باخی مير
* * * * *
حه‌ميده فه‌نی
پارتییەمه‌نی
سه‌ر‌لكی سێ و‌چوار
واهاته خوار
به‌له‌نجه و لار
* * * * *
به‌نده‌ی خودا
نه‌جيمی نامار
لەتەك پاسدار
تا چۆم سيروان
به‌بێ و‌چان
له‌نێوبه‌رن
“كۆمه‌ڵه‌ی گاور”
چ به كوشتن
چ به خنكان
* * * * *
هاتن پۆل پۆل
ئه‌بابيلان
به بوردو‌مان
به ناپاڵم و
كيمياباران
ھەڵەبجە‌يان
كرد بوردمان
بوو به عيبره‌ت
بۆ ياخیبوون
له فه‌رمانی
به‌عس و يه‌زدان