شه‌قامه‌ یاخییه‌كان *

شهقامهیاخییهكان *

 

مانگهشهو كزو ماندوو، بهرهو دهریا لهشۆڕبوونهوهدا بوو، تاكو ڕوخساری شێواوی بشوا .. تارمایییهكان لەژێرپێی ڕێبوارانی شهقامه كۆستكهوتووهكاندا ههڵدههاتنو ههنگاوهكان خێراتر شهویان ڕاودهنا .. ڕاوچیانی كازیوه لهپشت مۆڵگهكانیانهوه، خۆیان مهڵاسدابوو .. خۆر ههنگاو بهههنگاو به دهمكهلدا بهرزدهبووهوهو سنوورهكانی دهبڕی، تا تین و تاو بداته جهسته تهزیوهكانی وهرزی بهستهڵهك .. ههنگاوهكان خێراتر و لێدانی دڵهكان بههێزتر .. دهستهكان گرمۆڵهو سهره یاخیبووهكان پر خەون و ئارەزوو .. شریخهی تفهنگ .. هاوارێكی سهركهش پڕ به گهرووی كۆڵانه برسییهكانی شار، مهرگی شهوهیان دهچڕی .. ههنگاوهكان ڕێكتر و دهنگهكان هاوئاوازتر .. دڵهكان لهئەوین پاراوتر .. جهستهی گیانبهختكردووان له ئاڵای سوور، سوورتر .. مهرگ لهبهردهمشهپۆلی ڕاپهریندا، له بیری ڕاوچیان لاوازتر .. خۆر و دڵی شار له گهورهییو میهرهبانیداپێشبركێیان بوو .. دهنگی ئازادیو یهكسانی، بڵندتر لهدهنگی نووساوی ئهودیو سنوورهكان، بهگورتر له ههنگاوی ههلپهرستانهی، حازرخۆرانی سفرهدڕ .. لهگهرووی شارهوه، دهنگهكان شهپۆل شهپۆل، تا ئهودیو سنوورهكان دەچوون .. ئازادی لهچاوه بهقوڵاچووهكانی شارهوه پریشكی دههاویشتو له نیگای ئاگراوی ههزاران ههنگاوی ڕێژهبهستوودا، لە ههزاران دهستی گرمۆڵهو پرچهكدا، لە ههزاران سهری پڕ ئهندێشدا، پڕ بهئارهزووی مێژوو، له ئامێزی «شورا»دا یهكگرتوو .. بۆ چڕینهوهی هاواره تاسێنراوهكانی ههڵهبجه .. بۆ نواندنی ڕاستییهكانی پشتپهرده .. بۆ دادڕینی پهردهی ڕهشی تاوان .. ههواڵی دهستلهملانێی خۆفرۆشەكانی مێژوو .. نهخشهو پلانی بەزیوە گهڕهكانی ئهودیو سنوور و سیخوڕە بهڕهڵاكانی نێوشاروچەكدارە چاوساخەكانی قادسیهیان ڕاگهیاند .. سنوورهكان له‌ ھۆشی تاكدا سڕابوونهوه .. هیچ كهس كوردو كهس عهرهب نهبوو، هیچ كهس عیراقیو كهس میسرینهبوو، تهنيا سیخوڕو خۆفرۆش و بكوژە‌‌كانی سهرمایه نهبێ .. تهنیا دهستهو تاقمهكانی (حاجی بوش) نهبێ، كهسنوورهكانیان تهلبهنددهكردهوه.. دڵی شار لێوانلێو بوو لهئەوین و ئازادی، یهكبوونوپاكی .. پهیكهرهی «شورا»ش پڕشكۆتر .. (دهنگی گهل*) نوساوتر و لهشكرهكهی “سهرسپی” هارتر .. سهرانی نهتهوهش بهماچی گۆنای نهوهی پێخهمبهر و نوێنهری خودای، تاسهی چهند ساڵهی ئهودیو سنووریان دهشكاند .. مێشكی ژهنگنینیان، نهخشهی كۆڕهوێكی بێئهژمار و ناكۆتا .. نهخشهی سهركوتی هێزی شوراییو گێرانهوهی فەرمانی قهرهقووشی پاشای تێكشكاویان دهكێشا .. بهدهم ههڵدانی پێكی خوێنی ئهویندارانی ئازادییهوه، سهرانی بهرهی سازشو پاڵهوانی دایكی جهنگهكانو حاجی بوش، بروسكهی پیرۆزبایییان دهگۆڕییهوه .. جامی شار پڕ و ئاگری ڕاپهڕینی دووهم بهكڵپهتر .. دێووجامهیگهلو نیشتیمان”یش كاڵ و شڕتر .. دهنگی كرێكارانی ڕستن و چنین، له گهرووی ھاوڕێ ( ئاراس )دا بههێزتر و خاراوتر .. دهستی منداڵانی بۆیاخچیو گهداكانی شار لهسهر زرێپۆشهكان گرمۆڵهو یهكگرتووتر .. دهنگهنووساوهكان، ترس وشهوهزهنگیان دهچڕی .. (دەنگی گەلۆ)ش پڕ بە قوڕگی نووساوی، له مانگهشهو دهوهڕی و جەماوەری ڕاپەڕیوی بە تابووری پێنجەم ناودەبرد … پهیامی ڕێكەوتنی خوێنمژان، بۆ پاراستنی یهكێتی ڕیزه ئهفسانهیییهكانی نهتهوه، گوێی شاری یاخیبوویان دهئاخنی، تاكو بیری ئازادی، ژهنگاوی بكهنهوه.. تاكۆت و زنجیری سهروهری لهدهستو گهردنی شار بئاڵێنن و برسییهكان برسیتر و دهوڵهمهندهكان دهوڵهمهندتر بكهن .. تا دهزگهی سهركووتی پۆلیسو لهشكر سازبدهنهوه .. تا ڕه‌‌وایی بهكۆیلهتی كرێگرته بدهنهوه .. سیاچاڵهكان گهورهتر و بانكهكان بهژن بهرزتركهنهوه .. زاری حازرخۆرانی سفرەدڕ، ژاری لێدەباری و لەسەر خوانی ڕاپەڕین بە ڕووی ئازادیخوازاندا دەڕشانەوە، تا‌كو وشهی شورا و ئازادی و یەكسانی لهبیرهوهری شاردا بسڕنهوه ..

 

٦ی ئازاری ١٩٩٩