كوێرین یا چاویلكه‌ی تاریكمان به‌ڕووی تیشكی خۆردا داناوه؟
گه‌ر بۆیان بلوایه و ده‌ستیان به ئێره‌ش بگه‌یشتایه، ئه‌وا دژهشهڕهكانی ئه‌وروپاشیان، به‌ده‌ردی خۆپیشانده‌ره‌كانی مه‌یدانی كۆتره‌كه، خهڵتانیخوێندهكرد.
ئه‌م فیلمه‌تان بینیوه، پێویستناكات بۆتانبگێڕمهوه، دڵنیام ئه‌نگۆ له من باشتر ده‌یگێڕنه‌وه. له جۆری ئه‌م فیلمه‌ی هه‌نووكه له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان ده‌بینین و خۆمان له‌نێویدا ئه‌كته‌رین و ڕۆڵی كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌مژه‌ی تێدا ده‌گێڕین.
هه‌ر وه‌ك ئه‌و فیلمانه‌ی كه له‌وه‌وبه‌ر بینیومانن، چۆن مرۆڤه “سپیپێسته ئاژه‌ڵدۆست و ژینگهپارێزهكان” ده‌چنه ئەفریكا و سۆپهرمانئاسا فیل و مه‌یموونه به‌سته‌زمانه‌كان له چنگ “ئه‌فریكییه دڕنده و نامۆدێرنهكان” ڕزگارده‌كه‌ن و “یاسا به‌رقه‌رار-ده‌كه‌ن” ! هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه له به‌رامبه‌ر تێلهفزیۆنهكانمان داده‌نیشتین و به‌ده‌م هاوسۆزیمانهوه بۆ پاڵه‌وانه سپیپێستهكان ته‌شتێ گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی سوێرمان دهكرتاند و له خۆمان نه‌ده‌پرسی؛ كێ كڕیاری دندانی فیل و لمۆزی مه‌یمون و چه‌رمی پڵنگه؟ كێ ئه‌و “ئه‌فریكییه ناشارستانییانه”ی فێری ئه‌م و بازرگانییە كرد؟
هه‌رواش سه‌یری ئه‌م فیلمه‌ی ھەنووكە ده‌كه‌ین و به‌وپه‌ڕی
ساویلكهیمانهوه گوێ له وێردی شكۆداران له كه‌نیسه و گۆرانییه‌كانیان له ئاودهستخانهدا ده‌گرین، چه‌پله‌یان بۆ لێده‌ده‌ین و سه‌مایان بۆ ده‌كه‌ین، كه له چنگ سه‌دامی دیكتاتۆر ڕزگاریانكردووین، بەبێ ئه‌وه‌ی له خۆمان بپرسین؛ چۆن ئه‌و دیكتاتۆره له ( میسر )ەوه ڕێگه‌ی كۆشكی كۆماری گرته‌به‌ر؟
كەچی نازانین بەخۆمان كامه ڕۆڵمان هه‌یه، ئه‌و ئه‌فریكییه بێنه به‌رچاوت، كه چه‌پڵه بۆ سۆپه‌رمانه سپیپێسته مۆدێرنه‌كه لێده‌دا، كاتێك به نوێترین چه‌ك ڕاوه-ڕه‌شپێست ده‌كا. چه‌پڵه لێده‌ده‌ین و ده‌كه‌وینه هه‌له‌كه‌سه‌ما، چاومان له جۆری ئه‌و چه‌كانه ده‌نوقێنین، كه ئاژه‌ڵه‌كانی به بێده‌نگترین و خێراترین كات پێڕاودهكرێت، كرته .. كرتی گوڵه‌به‌ڕۆژه، ناهێڵێت گوێمان له‌و هاوارانه بێت، كه ده‌ڵێن “ئه‌م چه‌كانه له كوێ دروستكراون و چۆن گه‌یشتونه‌ته ئه‌وێ؟ “، هه‌روه‌ك چۆن له‌بیری خۆمانی ده‌به‌ینه‌وه، هه‌وره سوورباوهكهی ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه له كوێوه هه‌ڵیكرد و فه‌رمانی ” سه‌ر بۆ من و ماڵ بۆ ئێوه ” له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ؟
ئێمه ته‌نیا كه‌سایه‌تی گه‌مژه نین، به‌ڵكو ئه‌كته‌ری گه‌مژه و بینه‌ری گهمژهشین، نه‌ك ئاگامان له پشتپه‌رده‌ی فیلمه‌كان نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت توێكڵه جواوهكانیشمان كردووەته‌وه ناو ته‌نشته گوڵهبهڕۆژهكه و چه‌ند جاره دهیانكرتێنین و دهیانجوینهوه … ؟