بڕیاری ٥١ی پەنابەری
به‌هه‌ناسه‌بڕكێوه، له فارگۆنی پله‌دوودا خۆی گه‌یانده جێیەكی خاڵی و له پیره‌ژنێكی پرسی:
– ڕۆژ باش، ئەم شوێنی ھی كه‌سێكه؟
پیره‌ژنه‌كه به‌لالوته‌وه : نه‌خێر.
لاوه‌كه : زۆر سوپاس.
دانیشت، بەڵام ھێشتا هه‌ناسه‌بڕكێ پهرێشانیكردبوو، سه‌روملی ئاره‌قاوی، ده‌ستی به گیرفانهكهیدا كرد و ده‌سڕی له‌بیرچووبوو، له كۆڵهپشتهكهیدا خاولییه‌كی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ده‌رهێنا، به‌رده‌وام ئاره‌قه‌ی سهروگهردنی ده‌سڕییه‌وه. سه‌ری هه‌ڵبڕی، كوڕ و كچێك له‌به‌رامبه‌ریدا دانیشتبوون و سه‌رنجی ئه‌ویان ده‌دا، له ته‌نیشتیشی پیره‌ژنێك دانیشتبوو، سه‌یری ئه‌می ده‌كرد و ده‌می داچه‌قاندبوو. لاوه‌كه له‌دڵی خۆێدا، ڕوو له پیره‌ژنه‌كه ”قسه بكه، ده‌زانم پرسیارێكت هه‌یه، له‌وانه‌یه گومانم لێبكه‌ی، بۆیه توند باوه‌شت به جانتاكه‌ی شانتدا كردووه. ئای ئێستا تێگه‌یشتم، سه‌رم پاك تاشراوه و مووڕهشیشم، بۆیه ده‌ترسی، ها؟ له‌وانه‌یه وابزانی له‌ده‌ستی پۆلیس هه‌ڵهاتووم، ئاوا هه‌ناسه‌بڕكێ گرتوومی”.
سهریداخستهوه، پاش كه‌مێك دیسانه‌وه ده‌ستی به‌سڕینه‌وه‌ی ئاره‌قه‌ی پشتملی كرده‌وه، لەناکاو ده‌نگی پیره‌ژنه‌كه دایچڵهكاند …
پیره‌ژنه‌كه: تۆ توركیت؟
لاوه‌كه: نه‌خێر، له عیراقه‌وه هاتووم.
پیره‌ژنه‌كه به‌ده‌نگێكی به‌رز، پێیوابوو، كه لاوه‌كه تێنه‌گه‌یشتووه، له‌وه ده‌چوو، كه به‌خۆی گوێی سه‌نگین بێت : ئێرانیت؟
لاوه‌كه له‌دڵی خۆیدا، ده‌ترسم وا بزانێت كه حزبوڵڵاییم، ئه‌گینا ده‌موت به‌ڵێ : ببوورە وتم عیراقی !
پیره‌ژنه‌كه: ئا عیراقی، عه‌ره‌ب یا كورد؟
لاوه‌كه دووباره له دڵی خۆیدا ” ئه‌ی به‌دبه‌ختی، وابزانم زۆری به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌م هه‌موو زانیارییه‌ی له‌كوێ هێنا، ده‌ڵێی ڕۆژنامه‌گه‌ره. ئه‌گه‌ر بڵێم كورد، خێرا پرسیاری (پەكەكە)م لێده‌كات، ئه‌گه‌ر بڵێم عه‌ره‌بم، حه‌ماسی بیرده‌كه‌وێته‌وه و یه‌ك له‌یه‌ك خراپتر، وه‌ك داچڵهكانێ …
– عیراقیم و به‌س، به‌پێی بڕیاری (٥١) په‌نابه‌رم.
كوڕ و كچه لاوه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری كه تا ئه‌و كات، بێده‌نگ گوێیانڕاگرتبوو، دایانه قاقای پێكه‌نین، پیرژنهكه خۆی كێشایه دواوه و خۆی خزانده گۆشه‌ی كورسییه‌كه‌وه. لاوه‌كه زۆر په‌شۆكا و په‌رێشانبوو، له‌دڵی خۆیدا “تۆ بڵێی بەههڵه مهبەستهكهمم ده‌ربڕیبێت، مه‌گه‌ر واناڵێن په‌نابه‌ری مرۆیی، بەپێی بڕیاری (٥١)؟ “. له‌م كاته‌دا شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له وێستگه‌یه‌كدا وه‌ستا و دوو لاوه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری هه‌ستانه‌وه و بەدەم قاقای پێكەنینەوە دابەزین ….
لاوه‌كه زۆر شڵه‌ژا و ناچار له دابه‌زیندا خۆی دواخست، له كاتی دابه‌زیندا ئاوڕێكی دایه‌وه و به پیره‌ژنه‌كه‌ی وت “من په‌نابه‌ریم به‌پێی بڕیاری (١٦)، پەنابەری ڕامیارییم وه‌رگرتبوو، به‌ڵام لێیانسهندمهوه !
قسه‌كه‌ی بۆ پیره‌ژنه‌كه سه‌رنجڕاكێش نه‌بوو، له‌وه ده‌چوو شاره‌زایی وای له به‌نده‌كانی په‌نابه‌ری نه‌بێت. لاوه‌كه به‌رده‌وام له خه‌یاڵیدا ئه‌و قسه‌وباسانه‌ی لێده‌دایه‌وه و زیاتر دەشڵەژا. به په‌له بهقادرمهكاندا چووهخوارهوه، جوڵانه‌وه‌كانی به‌جۆرێك باری ده‌روونیان نیشانده‌دا .. لەناکاو شانی به‌ر ڕێبوارێك كه‌وت. ئاوڕیدایه‌وه تا داوایلیبوردن بكات، یه‌كسه‌ره به حه‌په‌ساوییه‌وه وتی:
– ئاسۆ، ئه‌وه تۆی، له كوێ بووی؟
ئاسۆ: چۆنی كاك ئامانج، ئه‌وه خه‌وه یا ڕاستی؟ پاش چه‌ند ساڵ له‌یه‌ك دابڕان، له كوێ، له هانۆڤه‌ر؟
توند یه‌كدییان له‌ئامێزگرت و له خۆشیاندا دایانه قاقای پێكه‌نین … .
ئامانج به‌شڵه‌ژاوییه‌وه : ئه‌وه له كوێی، من له بن زه‌وی بۆت ده‌گه‌ڕێم، به‌ڕاستی ڕێكه‌وتێكی خۆشه، به‌پێی خۆت هاتیته سەررڕێم.
ئاسۆ : ئه‌ی من بۆ ناڵێی، زۆر له دووتگهڕاوم و زۆر پرسیارم كردووی. ئێستا له كوێی و خه‌ریكی چیت، بۆ وا لاوازی و وا شڵه‌ژاوی؟
ئامانج : هه‌ر مه‌پرسه، له‌وه‌ته‌ی هاتووم، بووم به ده‌ردی خۆمه‌وه؛ ڕه‌تبوونه‌وه، بێكاری، سه‌ختی زمان، ئێستاش … (ئاهێكی هه‌ڵكێشا)
ئاسۆ : بڵێ، ئێستا چی؟
ئامانج : له وه‌ڵامی پرسیاری پیره‌ژنێكدا وتم، عیراقیم و به‌پێی بڕیاری (٥١)، په‌نابه‌ری مرۆییم هه‌یه.
له‌م كاته‌دا (ئاسۆ)ش، دایه قاقای پێكه‌نین …
ئامانج ڕه‌نگی سوور هه‌ڵگه‌ڕا : بۆ هه‌ڵه‌م وتووه؟ بڵێ !
ئاسۆ : نا هه‌ڵه‌ت نه‌وتووه، وا دیاره به هه‌ڵه لەتۆ تێگه‌یشتوون.
ئامانج : چۆن، مه‌گه‌ر وا ناڵێن؟
ئاسۆ: ئاخر لێره كه‌سێك ته‌واونه‌بێت، خۆیان پێیده‌ڵێن پهنجاویهكی.
ئامانج بزه‌یه‌ك كه‌وته سه‌رلێوی : ئه‌ی به‌دبه‌ختی له هاووڵاتییه‌كی زمانبهستراوهوه، كراین به په‌نابه‌ری شێت و وێت !
ئاسۆ : نا، وا نییه. په‌نابه‌ری به‌پێی بڕیاری (٥١) له‌ته‌ك په‌ره‌گرافی ٥١ § جیاوازن.
ئامانج : به‌دبه‌ختییه، بۆ هه‌ردووكیان هه‌ر (٥١)ن، بۆ ژمارهبڕان بوو، نه‌ده‌كرا ژماره‌یه‌كی دیكە بێت؟