دڵداری خودا و ئه‌هريمه‌ن
له‌به‌رده‌م هه‌يوانه‌كه‌دا ڕووه‌و خۆرئاوا له‌سه‌ر چيچكان، ده‌ست له‌سه‌رئه‌ژنۆ پاڵیدابووه ديواره به‌ردينه‌كه‌ی پشتسه‌ری و ڕۆچووبووه گۆمی لێڵی بيره‌وه‌رييه‌كانی … ” ئای ئامين، ئێستاكه چی بكه‌ی، ئه‌ترسم پاش گواسننه‌وه‌ی من بۆ ئێرۆكانه، مه‌لا عه‌لی خه‌ريكی ساڕێژكردنه‌وه‌ی جێگه ته‌وره‌كه‌ی من بێ. ئای له‌و ڕۆژانه چه‌نده خۆشبوون، ئه‌ترسم لێره نێچيری ئاوھام بۆ هه‌ڵنه‌كه‌وێ و له‌ولاشه‌وه عه‌له ساخته‌چی له ڕه‌نجی من بخواتن. به‌خودای هه‌رچه‌نده ئامين زۆر خۆشمامه‌ڵه بوو، به‌ڵام هێنده‌ی شيرين ژنه چكۆله‌كه‌ی حاجی عه‌وڵا جوان نەبوو. مه‌ترسه مامۆستا، خودا به‌شی مار و مێروله‌ش ده‌دات، تۆ بڵێی ڕه‌به‌نی منی پێقبوڵبكرێ؟ به‌سنه‌بوو حه‌پسه‌ی ئامۆزامم نه‌هێنا، به‌خودای وه‌ك شيرينی چاوی له هه‌رزه و تازه‌كاران ده‌بڕی. ده‌ی .. ده‌ی، خۆ ئەگه‌ر حاجييه‌كان دوو ژنی نه‌هێنين، كێ لايه‌ك له سه‌رومێزه‌ره‌ی من ده‌كاته‌وه. به‌خودای ئه‌م نووشته‌نووسينه نيعمه‌ته، ئه‌گينا ده‌بوو هه‌ر ليكم قوتدايه”.
گرازه گرازی مامر و كه‌ڵه‌بابه‌كه‌ی حاجی عه‌وڵا، زنجيره‌ی خه‌ياڵه بێسه‌ره‌تا و كۆتاييه‌كانی مه‌لا موشيری پساند و يه‌ك دوو جار له ده‌وری مامری نازونووككه‌ر سووڕايه‌وه و وه‌ك كێچ قونييه‌بانی، چه‌ندجار به‌ر و دوا و خۆكوڕكردنه‌وه، خۆی هه‌ڵدايه خوارێ. مه‌لا موشير وه‌ها سه‌رنجی دابوويێ، ديواره به‌ردينه‌كه‌ی پشت سه‌ری لێبووبووه نوێنی بووك و زاوايی و په‌ڕی پڕ و سپی مامره‌كه‌ی لێبووبووه له‌شوڵاره بلوورينه‌كه‌ی شيرين. وه‌ها ئاگای له‌خۆی بڕابوو، به‌ده‌م خه‌ياڵه‌وه كووڕده‌بوو و ڕاستده‌بووه و بۆڵه بۆڵێكيشی لێوه‌ده‌هات و له‌به‌رامبه‌ر خۆری پاش نيوه‌ڕواندا شه‌ڵاڵی عاره‌قه بووبوو.
“ئا شيرين گيان، ده‌زانم چه‌نده بێزاری له نركه‌نركی چه‌ند سه‌عاته‌ی حاجی و كه‌چی هيچيش. به‌خودای ئه‌م جاره هاتی دووعای سه‌ر ناوكت لۆ ده‌گرمه‌وه. به‌خودای ڕاستده‌كه‌ن؛ گه‌ر خودا ده‌رگه‌يه‌ك دابخات، ئه‌وا ده‌رگه‌يه‌كی دیكە ده‌كاته‌وه. ڕاستی فه‌رمووه شاعيری به عيرفان: “خودا تا كێ‌و نەبینێ، بەفری تێناكا” ھەروایە تا خودا تا شيرين نه‌بينێ، موشير نه‌قلی ئێرۆكانه ناكا. ئاخ شيرين گيان، خۆزگه به‌يانی ده‌هاتی، به‌خودای دوعايه‌كم لۆ ده‌كردی تا حاجی وه‌ك زه‌رده‌واڵه لێتدووركه‌وێته‌وه. ئاخر كو ده‌بی ئه‌و هێنگينه‌ی له‌پێشی ئه‌و مه‌گه‌زه‌ی دانێی. ئای له‌و نه‌رمه له‌ره‌ی مه‌مكۆڵانی، وه‌ی له تاك و جووتی لاسمته گۆشتنه‌كانی، بابی بابم، نه‌نكم به‌قوربانت بێت، وه‌كی مامزی ڕێيانده‌كات. به‌خودای ئه‌ترسم ئه‌م شه‌و عومركۆتابم و ڕۆژنه‌بێته‌وه، ده‌زانم به‌يانی جومعه‌يه و دێيته كنم تاوه‌كو نوشته‌كه‌ت لۆ بكه‌م، شتی ئاوھا به‌ڕۆژی جومعانا پيرۆزه، گه‌ر خودا ڕێكیبخا و شيرين به‌ته‌نيا بێ و پڕوپيره ژنم لێكۆنه‌كاته‌وه. ئه‌وسا وه‌كی ئاده‌می سێوێكم ده‌رخوارد بدا، چش له‌به‌هه‌شتێ “.
حاجی جه‌مه‌دانیيه‌كه‌ی توند له‌سه‌ری ئاڵاند و ڕووه و مامۆستا :
– ئحم. ئحم … سڵاوی خودات لێبێت مامۆستا، چته، دووربێ له گيانت خۆ نه‌خۆش نيت؟
مه‌ڵا موشير: ئح. ئح نه‌خێر حاجی، ئه‌وه خۆره‌تاوه‌كه‌ی خۆش بوو، به‌خۆمم گوت، با كه‌مێك له‌به‌ر ئه‌و خۆره‌تاوه‌ی لۆ خۆم دانيشم.
حاجی عه‌وڵا : به‌قوربانی زاتتان بم، ئه‌نگۆ گه‌ر بشخه‌ون ئه‌وا به تاعه‌ت لۆتان به‌حيساب دێ.
مه‌ڵا موشير : به‌ته‌مای كه‌ره‌می خودای.
حاجی عه‌وڵا : بێشك سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی بابه‌ته‌ك بووی لۆ سبه‌ينێ.
مەلاموشير: نه‌وه‌ڵا حاجی، لۆ بابه‌تی پێويست به‌وه‌ی ناكاتن، له شاری لۆمان دياریده‌كرێ. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ، بيرم له كاره‌كانی خوداوه‌ندی ده‌كرده‌وه و به‌چاوی دڵ له جوانييه‌كانيم ده‌ڕوانی، به‌ڕاستی چته‌كی عه‌نتيكه‌يه. جا پياو تا شه‌رع و فيقی نه‌خوينی لێی تێناگا. خۆزگه‌م به‌وه‌ی به‌و به‌هه‌شته ڕه‌نگينه‌ی شاد ده‌بێ. ئه‌ترسم نه‌يبينم !
حاجی عه‌وڵا : قوڕ به‌سه‌ر من. كو وا ده‌رێی مامۆستا، من دڵنيام كه تو پێش من پێی شادده‌بی، به‌شی ئه‌نگۆ له هی مه باشتر ده‌بيتن.
مه‌ڵاموشير : هاوار له‌ده‌م و نه‌فه‌ست. بابڕۆين نوێژه‌كانمان بكه‌ين. (سه‌يرێكی شيرينی ده‌كات) به‌ته‌مای ڕه‌حمه‌تی خودای.
نه‌رمه بزه‌ی شيرين ئاگری له ناخی وه‌ردا و لێوه‌كانی كه‌وتنه نه‌رمه جوڵه، ئاگای له حاجی نه‌ماو له ناخيدا ده‌نگێك ده‌يهه‌ژان:
لۆ چيمه ئاوی زه‌م زه‌م؟