جاڕی گه‌ردوون
چه‌ند خوله‌كێك لێپرسينه‌وه بوو به‌چه‌ند مانگ، ئیدی كه‌سێك نه‌بوو دڵنيانه‌بووبێت و بۆی ڕۆشننه‌بووبێته‌وه، گيرانه‌كه‌ی په‌يوه‌ندی به‌دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌زگەی ئاسايیشه‌وه هه‌يه، كه له سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕيندا له‌لايه‌ن جه‌ماوه‌ری تێكشكێندرابوو، ڕۆژی فيدراڵی له كوردستان، ڕۆژی مانۆری هێز بوو بۆ ترساندنی جه‌ماوه‌ر له‌وه‌ی كه هه‌ر هه‌نگاوێك دژی شه‌ڕ، به‌گرتن و ئه‌شكه‌نجه وه‌ڵامده‌درێته‌وه. چه‌كداره شڕه‌خۆره‌كانی ئه‌فواج خه‌فيفه، كه جه‌ماوه‌ر ملكه‌چی كەتواری كردبوون … ئه‌وڕۆكه ئاسایيش پارێزبوون ! ڕه‌شبگيری ڕۆژی جاردانی فيدراڵی، خه‌ڵكی له‌و خه‌وه داچڵه‌كاند، كه له سايه‌ی كوڕانی گه‌ل و نيشتمان چاوه‌ڕێی هه‌ڵهاتنیخۆر بوون. ڕاڕه‌وی نێوان ژووره‌كان وه‌ك ڕۆژه‌كانی ده‌ساڵ له‌وه‌وبه‌ر ژوور به ژوور زيندانیيه‌كان بۆ سه‌رژمێركردن، ڕێزكرانه‌وه. پاسه‌وانه‌كان لووله‌ی چه‌كه‌كانيان ئاراسته‌ی نيگای پڕ پرس و چاوه‌ڕوانی زيندانیيه‌كان ڕاگرتبوو، زيندانه‌وان (عەبد‌ولخالق) ده‌تووت ياریيه چه‌قاوه‌سووییەكانی سەردەمی مناڵی خۆی وه‌بيرهاتووەتەوه، خێرا خێرا ده‌ستی بۆ زيندانییەكان ڕاده‌كێشا ده‌ستی ئاراسته‌ی دواكه‌س ده‌كا …
– تۆ .. ٣٣
زيندانی ژمارە ٣٣ : ئالان محه‌مه‌د عه‌لی
عەبد‌ولخالق : چییی؟ جارێكی دیكە
ئالان : ئالان محه‌مه‌د عه‌لی.
عەبد‌ولخالق : نه‌خێر، تۆ يه‌كه‌م جار ناوێكی دیكەت گووت.
ئالان : نه‌خێر، هه‌ر ئاوھام وت.
عەبد‌ولخالق : ئمم، با ئاوھابێت. خێرا برۆنه‌وه ژووره‌وه، خۆتان كۆبكه‌نه‌وه. له بيرتان نه‌چێت، نێو ژووره‌كه‌ش خاوێنبكه‌نه‌وه، ئه‌گينا …
لەتەك ژيانه‌وه‌ی هيوايه‌ك، هێز وه‌به‌ر ئه‌ژنۆ و بزه بۆ سه‌ر لێو ده‌گه‌ڕايه‌وه. به‌خێرايی پرسياره بێئه‌ژماره‌كان، هه‌نگاوه‌كان پێشبركێانده‌كرد. هه‌ر كه‌سه و له‌ناخی خۆیدا، خۆزگه‌يه‌كی ده‌خواست و به‌رنامه‌ی بۆ شتێك داده‌ڕشت، كه لەتەك يه‌كه‌م چركه‌ی ده‌رچوون و ئازادبوون، چیبكات. له خۆشياندا، به‌په‌له نێو ژووره‌كه‌يان ئه‌م ديو ئه‌و ديو كرد، ده‌توت چاوه‌ڕوانی ميوانێك ده‌كه‌ن ، يان له‌سه‌ر سه‌فه‌رن هه‌ريه‌كه شتێكی ده‌گووت:
– من نه‌مگوت هيچ نیيه، به‌رده‌بين …
– بابه گيان خۆ پياوماننه‌كوشتووه، هه‌ر ده‌بێ ئازادبين …
– كاكه ئه‌مانه‌نش هه‌قی خۆيانه له‌خه‌ڵك بپرسنه‌وه، چاك و خراپ
هه‌يه …
– ئه‌دی كو كاكه، هه‌ر پياو تووشی ده‌ردیسه‌ری ده‌بيتن …
– ئه‌م قسانه هێنده‌ی دیكە خۆزگه و هيواكانی سامان و ئارام و ‘ئالان’یان وه‌به‌ر پێله‌قانده‌دا …
ئالان : ئه‌وه چيتانه ئاوا كه‌وتوونه‌ته ماستاوساردكردنه‌وه، مه‌گه‌ر قسه‌كانی خۆتان له‌بيرچوونه‌وه، كه دوێنێ شه‌و چۆن كه‌ستان به‌م بارە ڕازینه‌بوون، بۆ پێتانوايه ئازادده‌بن؟ نا به‌هه‌ڵه‌داچوون، گه‌ر ئازادبوونايه، سه‌ره‌تا بانگده‌كران و لێپرسينه‌وه ده‌كرا و پاشان به‌ڵێنيان لێوه‌رده‌گرتن، كه جارێكی دیكە كاری دژی ياسا نه‌كه‌ن و گوێڕايه‌ڵبن، هه‌روا به‌ئاسانی ميوانداریيه‌كه ته‌واو نابێت !
كوڕه ئاغا : خواده‌كات به‌رەڵامده‌كه‌ن، من مه‌منوون و تا ماوم له قسه‌يان ده‌رناچم.
سامان : بۆ پێتوايه ئێستاكه خه‌ريكی چيت، ئێستاش هه‌ر بەكرێگیراوی ئه‌وانیی، تۆ زيندانی نيت، هه‌ر كات وه‌رسبی ده‌توانیت بڕۆیت !
كوڕه ئاغا : ده‌متبگره، ئه‌گينا ئێستا عه‌بدولخالقی زيندانەوان بانگده‌كه‌م.
ئالان : جا بۆ بانگی ناكه‌ی، له‌وه زياتر چیده‌كه‌ن، كه كردوويانه، خۆ زيندانێكی دیكە له‌نێو ئەم زيندانەدا دروستناكه‌ن؟! ئێمه به‌ئاشكرا ده‌ڵێن، كه خۆيان و سه‌ركرده‌كانيان خوێنخۆر و خوێنڕێژی خه‌ڵكن، خه‌ڵك ڕاپه‌ری و ده‌زگه‌كانی ئاسايش و پۆليس و سه‌ربازگه‌كانيان تێكشكاندن، ئه‌وان لەو دیو سنوورەكانەوە هاتنەوە و دەزگەكانی سەركوتیان تازه‌كردنه‌وه. له‌بيرتانچوو، كە له ڕاپه‌ڕينی دووه‌مدا چۆن هه‌ر ئه‌م جه‌نابانه لەتەك ئه‌منه‌كاندا له‌به‌رده‌م پارێزگه ده‌ستيان به‌سه‌ر جه‌سته‌ی له‌خوێنگه‌وزاوی چه‌ند كه‌سدا گرت، كه به‌ده‌ستی به‌عسیيه‌كان كوژرابوون. لێژنەی ھاریكاری بەرەی كوردستانی و بەعس، ده‌ستی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ‘ئاراس مەولود’دا گرتبوو ؟
سمايل: بابه‌گيان وازبێنن، كه‌ی كاتی ئه‌وه‌يه، بابزانين چيمانبه‌سه‌ردێت، ئه‌وسا شه‌ڕبكه‌ن.
ته‌قوهوڕی كرانه‌وه‌ی ده‌رگه، وشه‌كانی له زاردا پچڕاند، عه‌زيزی پاسه‌وان و چه‌ند چه‌كدار : هه‌ستن، به‌ڕيز ده‌ستی يه‌كدی بگرن و به‌هێواشی به‌دوامدا وه‌رن !
لووله‌ی چه‌كه‌كان به‌ڕووی پرسياره سه‌ربزيوه‌كاندا هه‌ڵشاخانه‌وه، هه‌نگاوه لاوازه‌كان به‌دوای چاويلكه‌ی خوزگه‌كانه‌وه ده‌كشان و له ساڵۆنه‌كه‌ی ئه‌وبه‌ر به‌ربه‌ستكرانه‌وه. بۆنی بۆياخی ژووره‌كان، مشته‌كۆڵه‌ی له ده‌می حه‌زه‌كان ده‌دا. شوێنه‌واری نووسين و ياداوەری زیندانیانی سه‌رده‌می به‌عس هێشتاكه مابوون. له چاوی واقووڕماو و دڵه خه‌مگرتووه‌كانه‌وه پرسياری په‌رێشان و نائارام، خۆيان به ته‌لبه‌ندی په‌نجه‌ره ژه‌نگنيه‌كه‌دا ده‌دا و په‌لوپۆشكاو، له‌تاو ناڵە و ھاواری ئه‌شكه‌نجه‌دراواندا ده‌بوورانه‌وه. گومان ئه‌ژنۆی خۆزگەكانی شكاندبوو:
– له‌وانه‌يه لێره چاوه‌ڕێی لێكۆڵینەوە بكه‌ين …
– له‌وانه‌يه بۆ هه‌ميشه لێره بين …
– له‌وانه‌يه چاوه‌ڕێی ده‌ستووری ئازادبوونمان بكه‌ن ….
– له‌وانه‌يه تاوانبار و بێ‌تاوان لەیەكدی جيابكه‌نه‌وه …
ئارام : به‌ڵام من پێموايه به‌شی دووه‌م ميوانداریيه‌كه، لێرە ده‌ستپێده‌كات.
سامان : بزانه چ فێڵ و ته‌له‌كه‌يه‌ك له‌ژێر سه‌رياندايه !
ئالان : له‌وانه‌يه زيندانیانی دیكەیان هێنابن و ئێمه كۆنه‌كان له‌به‌ر بەرتەریبوون ڕێزيان بۆ دانابين و وەك كۆنه ….
جيره‌ی ده‌رگه‌كه زنجيره‌ی خه‌ياڵەكان ده‌پسێنێ و خه‌و له‌چاوی حه‌زه برينداره‌كان ده‌زڕێنێ. دره‌وشانه‌وه‌ی تيشكی گڵۆپه‌كه له‌سه‌ر پرچی زه‌رد و لێوی سووری دوو خاتوونی جوان و شيكپۆش، وەڵام به بۆچییەتی و گومانە ناخئاژنه‌كان ده‌داته‌وه. گۆنای ئاڵ و باسكی سپیوسۆڵيان، سوێيان وه‌به‌ر ڕه‌به‌نی دێنايه‌وه. به نه‌رمه جووڵه‌يه‌ك وشه‌ی هه‌لە‌و له‌سه‌ر زاريان سه‌مای ده‌كرد … پێكه‌نين و به‌زه‌يی، ئاوێزانی یەكدی بووبوون، بڵێسه‌ی نيگا به‌ربه‌ست-كراوه‌كان ئاوێزانی باسك و گه‌ردنيان ده‌بوو … ده‌نگی پياوه هاوكاره‌كه‌يان، هه‌نگاوی خه‌ياڵه سه‌رشێته‌كانی سڵمانده‌وه …
– من وه‌رگێرم، لەتەك ئه‌م دوو خاتوونه هاتووم، تاكو چاوپێكه‌وتنتان له‌تەكدا بكه‌ين، ئه‌م دوو خاتوونه ڕۆژنامه‌گه‌رن، ئه‌گه‌ر ئاماده‌بن، ئه‌وا چاوپێكه‌وتنتان لەتەكدا ده‌كه‌ين.
لەتەك دانيشتنيان له نێوه‌ڕاستی ژووره‌كه‌دا، زيندانیيه‌كان لە دەوريان خربوونه‌وه، دوو پاسه‌وانيش له ده‌رگه‌ی ژووره‌كه‌دا چه‌قيبوون و چاويان له زيندانه‌كان زه‌قده‌كرده‌وه. له‌سه‌ر زاری هه‌ريه‌كێك، خه‌روارێك سكاڵا نۆره‌يان بۆ چرين گرتبوو، به‌چرنووك كاتيان ڕاده‌گرت، تاوه‌كو نۆره‌يان بێت. وشه‌كان له‌زاردا وه‌ك باڵدارێك له قه‌فه‌ز هه‌ڵده‌هاتن و له‌سه‌ر په‌ڕاوی خاتوونه‌كان ده‌نيشتنه‌وه … جارجاره حه‌زه كۆتكراوه‌كانی ڕه‌به‌نی نيگا جادوويی-يه‌كانيان ڕاده‌مووسی و به‌دزی لووله‌ی چه‌كه‌كانه‌وه تێكه‌ڵ ده‌بوون، هه‌ندێك جار هه‌سته‌كان يه‌گتريان ده‌دواند و په‌يامه نهێنیيه‌كانيان به‌يه‌كدی ده‌گه‌ياند. وشە ياساخه‌كان پاسه‌وانه‌كانی هه‌راسانده‌كرد و پيشيانده‌خوارده‌وه…
وه‌رگێر : خاڵه ناوتان چیيه و خه‌ڵكی كوێن ؟
زيندانی : من ناوم مه‌ولووده و خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌م ( هه‌ولێر )، زياتر
له (٢٠) ساڵه كرێكاری كارگه‌ی جگه‌ره‌م.
وه‌رگێر : ته‌مه‌نت چه‌ند ده‌بێت؟
مام مەولوود : ٥٧ ساڵ .
وه‌رگێر : له‌سه‌ر چی گيراوی ؟
مام مه‌ولوود : نازانم .
پاسه‌وان : درۆ ده‌كات، چۆن نازانێت !
وه‌رگێر : له‌كوێ گيرایت؟
مام مه‌ولوود : له ماڵه‌وه خه‌وتبووم .
وه‌رگێر : لێكۆڵینەوەت له‌تەكدا كراوه ؟
مام مه‌ولوود : نه‌خێر .
وه‌رگێر : سه‌ر به چ پارتێكی ؟
مام مه‌ولوود : هيچ پارتێك.
وه‌رگێر : پێشتريش هه‌روا ؟
مام مه‌ولوود : به‌ڵێ، سه‌ر به هيچ پارتێك نه‌بووم، به‌ڵام هه‌ميشه دژی به‌عس بووم.
وه‌رگێر : زۆر باشه مامه، سوپاس.
مام مه‌ولود : ئاخر كاكه تاكه‌ی ئە‌مه لێرۆكانه بين، بۆ ناهێڵن، ژن و مندارمان بێنه كنمان ؟
وه‌رگێڕ : خاڵە، ئێمه هيچمان پێناكرێ، من وەرگێڕم و ئەوانیش ڕۆژنامه‌گه‌رن.
وەرگێڕ : ئه‌ی تۆ خاڵه گيان، ناوتان چی‌بوو ؟
زيندانی : خدر حه‌مه‌د ئه‌مين .
وه‌رگێر : بۆ گيراوی ؟
مام خدر : نازانم
وه‌رگێر : كارت چیيه ؟
مام خدر : سايق لۆری .
وه‌رگێر : له‌كوێ گيراوی ؟
مام خدر : چوو بووم بۆ سه‌ردانی خزمێكمان له ته‌يراوا، لە ماڵی ئە‌وان.
وه‌رگێر : سه‌ر به چ پارتێكی ؟
مام خدر : هيچ پارتێك، به‌ڵام كوڕه‌كه‌م شه‌هيدی پارتیيه.
پاسه‌وان : درۆی ده‌كاتن، پياوخراپه !
مام خدر : كوڕم پياوخراپ له ده‌رێيه، كه‌يف ده‌كاتن !
وه‌رگێڕ : ئه‌ی تۆ براده‌ر، بۆچ نايێيته پێشێ، ناوت چیيه ؟
زيندانی: من ئاماده نيم وه‌ڵام بده‌مه‌وه، تاوه‌كو نه‌زانم بۆچ گيراوم !
وه‌رگێر : به‌ڵێ، چۆنت پێباشه.
زيندانیيه‌كی دی: ئه‌من ناوم ئا‌زيزه.
وه‌رگێر : خه‌ڵكی كوێی ؟
ئا‌زيز : خه‌ڵكی هه‌ولێرێ.
وه‌رگێر : له‌سه‌ر چی گيراوی ؟
ئا‌زيز : نازانم، له‌سه‌ر براكه‌م، براكه‌شم له‌سه‌ر برا گه‌وره‌كه‌م، برا گه‌وره‌كه‌شم له‌سه‌ر من.
وه‌رگێر: تێنه‌گه‌يشتم، مه‌به‌ستت چیيه، بۆمان ڕوونناكه‌يته‌وه …
خاتوونه‌كان : ڕوو له وه‌رگێڕ چي وت، پێمان بڵێ ؟
وه‌رگێڕ : لێیتێنه‌گه‌يشم، داوامكرد مەبەستەكەی ڕوونبكاته‌وه…
ئا‌زيز : ئێواره بوو، كاتێك كە گه‌ڕامه‌وه ماڵ، وتيان خۆتبشاره‌وه به‌دواتدا ده‌گه‌ڕێن، منيش وتم بۆ؟ وتيان مەحموو‌د و زەردەشت له‌سه‌ر تۆ گيراون.
وتم چۆن له كوێ؟ وتيان سه‌ره‌تا مەحموو‌د، پاشان وتويانه تا زەڕدەشت نەی‌ێت، ئەو ئازادی ناكه‌ين، كه زەڕدەشت چووه، ئه‌ويش گيراوه و وتويانه تا ئا‌زيز نەی‌ێت، ئە‌وان ئازاد نابن، منيش بەبێ سێ و دوو هاتم تاكو براكانم ئازادبكەن. ئاخر ماڵ و منداڵيان هه‌يه و براگه‌وره‌كه‌م تا ڕاپه‌ڕينه‌كه بەخۆی پێشمه‌رگه بووه، بەڵام نە ئە‌وان ئازادكران، نە بەمنیشیان گوت، لەسەرچی دەمانگرن .
وه‌رگێر : كارت چیيه ؟
ئا‌زيز : ئێمه چوار براين، وێنه‌گرين.
وه‌رگێر : پله‌ی خوێنده‌واريت چه‌نده؟
ئا‌زيز : له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشی بورانه‌وه‌م هه‌بوو، نه‌متوانی خوێندن ته‌واوبكه‌م.
خاتوونه‌كان: پرسيار له‌و لاوه‌ی دیكە بكه، زۆر په‌رێشان دياره !
وه‌رگێر : كاكە، وه‌ره پێشێ، نزيك به‌رەوه، ناوت چیيه ؟
لاوه‌كه : عبدالنادر.
وه‌رگێر : كارت چیيه ؟
عبدالنادر : خوێندكاری زانكۆم، دوای خوێندنيش له سەرتاشی كارده‌كه‌م.
وه‌رگێر : له‌كوێ گيراویت ؟
عبدالنادر : له ماڵه‌وه.
وه‌رگێر : بۆ گيراویت ؟
عبدالنادر : نازانم
وه‌رگێر : چۆن گيرايت ؟
عبدالنادر: له ماڵه‌وه بووم. كاتێك زانيمان، له سه‌ربانه‌وه چه‌كدار دابه‌زينه حه‌وشه‌كه‌مان، ميلی چەكیان لێڕاكێشام و ده‌ستگيريان-كردم. دايكم باوه‌شی پێداكردبووم، نه‌يده‌هێشت بمگرن، به‌ڵام بێسوود بوو. چه‌كدارێكيان قۆنداخە تفەنگێكی له دايكم دا و قوڵی دايكم شكا، منيش په‌لامارم دايێ و ئیدی هه‌ر ئه‌وه‌نده دونيام دیت، وه‌ك جلكه‌كۆنيان لێكردم.
پاسه‌وان : قوربان درۆده‌كاتن، كابلی ته‌له‌فۆنی دزيوه، بۆيه ده‌ستگيركراوه.
عبدالنادر : من نه دزم و نه‌سه‌ر به‌هيچ پارتێكم. ئه‌مانه درۆده‌كه‌ن. ئه‌وانه ده‌ستی دايكميان بۆ شكان، گه‌ر من دزم ئه‌مانه‌ی دیكە بۆچی گيراون ؟
خاتوونه‌كان : ئه‌و چه‌كداره چی گوت ؟
وه‌رگێڕ : ده‌ڵێت درۆده‌كات، ئه‌وە دزه .
خاتوونه‌كان : داوايان لێبكه با بچنه‌ده‌ره‌وه، يان ئێمه ده‌چينه‌ده‌ره‌وه ؟
وه‌رگێر : كاكه وا خاتوونه‌كان داواده‌كه‌ن، كه ئێوه بچنه‌ده‌ره‌وه !
پاسه‌وانه‌كان: ئاگاتان له زارتان بێت، پاشان بەخۆتان ده‌زانن، پێتانوانه‌بێت ئه‌م قسانه بڵاوده‌كرێنه‌وه !
وه‌رگێر : تۆ ناوت چی‌بوو ؟
زيندانی: من
وه‌رگێر : به‌ڵێ تۆ !
زيندانی: من ناوم، ئارامه. ئێمه سێ كه‌سين، پرسياره‌كان ئاراسته‌ی ئه‌م هاوڕێيه‌مان بكه !
وه‌ڕگێر : فه‌رموو، ناوتان چی بوو ؟
زيندانی: ئالان محه‌مه‌د عه‌لی.
وه‌رگێر : خه‌ڵكی كوێی ؟
زيندانی : كه‌ركووك.
وه‌رگێڕ : له‌كوێ گيراویت ؟
ئالان : له‌ماڵه‌وه، دوو كه‌س بووين. ئه‌و هاوڕێيه‌مان له سلێمانیيه‌وه به‌سه‌ردان بۆ لای ئێمه هاتووه و كە زانیویەتی ئێمە گیراوین، چووەتە لای (عقید سمكۆ) و هه‌واڵی ئێمەی پرسیوە، يه‌كسه‌ره ئەویشیان گرتووه.
وه‌ڕگێڕ : له چ پارتێكدا كارتانده‌كرد ؟
ئالان : ئێمه كۆمۆنيستين .
وه‌رگێر : مه‌به‌ستان په‌كه‌كه‌يه ؟
ئالان : نه‌خێر، په‌كه‌كه ناسيوناليستن.
وه‌رگێڕ : كارتان چی‌بوو ؟
ئالان : پەرتووكفرۆش.
وه‌رگێر : پەیوەندیتان لەتەك په‌كه‌كه چۆنه ؟
ئالان : ھیچ پەیوەندیمان نیيه، بۆ ئێمه هه‌ردوو لای شه‌ڕكه وه‌ك يه‌كن، ئێمه دژی ئه‌م شه‌ڕه‌ين.
وه‌رگێر : ئه‌شكه‌نجه‌دراون ؟
ئالان : ئه‌شكه‌نجه‌ی جۆراوجۆر، ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌يی هه‌موو شتێ ده‌كه‌ن. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه ئێمه ئازاديمان لێ زه‌وتكراوه، بۆخۆی گه‌وره‌ترين ئه‌شكه‌نجه‌يه، زيندان زيندانه، چ ئه‌شكه‌نجه بدرێی يان نه. سه‌رله‌به‌يانی ڕۆژی ڕه‌شبگيریيه‌كه‌ی ڕۆژی فيدراڵه‌ت، دژی دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌زگه‌ی ئه‌من وه‌ستاينه‌وه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ش گیراوين.
وه‌رگێر : زۆر سوپاس كاكه گيان، با پرسيارێكيش ئاراسته‌ی هاورێكه‌ت بكه‌ين
– تۆ چۆن گيرايت برا ؟
ئارام : من ئه‌مڕۆ له سلێمانیيه‌وه هاتم، كه چوومه ماڵی ئه‌م ھاوڕێیانەم، دراوسێكانيان وتيان “ئاسايش گرتوونی”. منيش يه‌كسه‌ره هاتمه لای به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایيش و لێم پرسی بۆچی و لەسەرچی گيراون، له وەڵامدا وتی “ياخوا به‌خێر بێيت، كاكی كۆمۆنيست، زۆرچاكه به‌پێی خۆت هاتووی”.
وه‌رگێڕ : خاتوون … وابزانم، ڕوونه.
خاتوونه‌كان : ئۆكه‌ی ..
جيره‌ی ده‌رگە، كۆتری نيگا تامه‌زرۆكانيانی هه‌ڵفڕاند و خۆزگه‌كان له ژانی دابڕان‌دا ده‌تلانه‌وه.
پاسه‌وان : كاكه، كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كه ته‌واوبووە، كاك سمكۆ گازتان ده‌كات.
خوێن زابووه ده‌ماری خۆزگه‌كانه‌وه، لەتەك نيگای به‌زه‌يی ئاوێزانی يه‌كدی بووبوون و بزه‌يان له‌سه‌ر لێوه ڕه‌قهه‌ڵهاتووه‌كان ده‌چاند و وشە ياخیيه‌كان له دووتوێی په‌ڕاوی خاتوونەكانه‌وه هه‌ڵپه‌ی هه‌ڵهاتنيان بوو. بريسكه‌ی خه‌ونه‌كان له‌سه‌ر به‌رده نێژراوه‌كانی قەڵا ده‌دره‌وشانه‌وه. كۆتره لانه‌وازه‌كان گۆرانييان بۆ سه‌رخه‌وێكی بێ پاسه‌وان ده‌چڕی. له كپی شه‌وه‌زه‌نگدا، ئاوازه‌ی ئەوین، ڕازه ته‌نياكانی ده‌هۆنیيه‌وه و ده‌يكردنه ملی ئه‌ستێره چاوورديله‌كان، تا ڕێبوارانی خه‌ونه‌ناس له كه‌شكۆڵی ئاواره‌يیەدا بيانپارێزن. خه‌ونه سرگه‌كان، برينه كۆنه‌كانی سامان و ‘عه‌لی’يان ده‌هێنايه‌وه سۆ و ده‌روونی لێوانلێوی خه‌م و په‌ژاره، ده‌نگه‌ژێی حه‌زه‌كانيانی له‌رانده‌وه، ئه‌شكی چاو و پڵمه گريانی په‌نگخواردووی سۆزه وێڵه‌كان ته‌قينه‌وه. ده‌نگی ده‌ستڕێژێ ڕووناكی له گڵۆپ و ھاواری له قوڕگدا بڕین، ده‌ستڕێژ به‌ده‌ستڕێژه‌وه ده‌نرا و جنێو به‌گه‌رووی جنێودا ده‌چزا… شه‌ق و پيلاقه‌ی سه‌رپشتی نامۆ، جيڕه‌ی له ده‌رگه هه‌ستاند و جه‌سته‌ی له‌خوێنگه‌وزاويان كرده مۆمێ بۆ تيشكدانه چاوی پرسياره بزێو و نائارامه‌كان.
پاسەوان : سه‌گی كوڕی سه‌گ، ته‌قه‌ی له سه‌ياره‌ی كاك كۆسره‌تی ده‌كه‌ی، ده‌بخۆ ئه‌وه ده‌ردت بێت.
نامۆ : كه‌ره من نه‌بووم، من پێشمه‌رگه‌م. بۆ ئاوھام لێده‌كه‌ن،
دايك … ينه !
پاسه‌وان : ده‌رگه‌كه به‌توندی به‌ڕووی پرسياره‌كه‌ی نامۆدا داده‌خات.
ده‌موچاوی توكن و ڕوخساری دێوانه‌ی نامۆ و ڕێچكه‌به‌ستنی خوێن له برينه‌كانیيه‌وه، چه‌خماخەی له بيری زيندانیيه‌كان ده‌دا و بارانی پرسيار به‌سه‌ريدا باری :
– :بۆ ته‌قه‌ت له كۆسره‌تی كرد … ؟
– : خه‌ڵكی كوێی … ؟
– : سه‌ر به چ پارتێكی …؟
– : ناوت…؟
نامۆ : ناوم ‘مه‌مۆ’ يه خه‌ڵكی كه‌ركووكم، پێشمه‌رگه‌ی گه‌رميانم.
– : ئه‌دی بۆ واتكردووە، ماڵخراپ ؟
مه‌مۆ : هيچم نه‌كردووه، له نادی به‌ره‌و ماڵ ده‌رچووم ، بوو به‌ته‌قه و له‌و نێوەدا من گيرام.
– : هه‌ر ئاوھا له‌خۆڕا ؟
مه‌مۆ : ئه‌ی چی!
– ئه‌ی ته‌قه‌تان له‌كێ كردووه؟
مەمۆ: ها ها ها، ئای باڵم !
– : كێ ته‌قه‌ی لێكردی، تۆش ته‌قه‌ت له ئە‌وان كرد، كوێنده‌رێت برينداره ؟
مه‌مۆ: بوتڵه عاره‌قێكم پێ‌بوو، داميانه به‌رده‌ستڕێژ و بێهۆش كه‌وتم، ئیدی نازانم، به‌پێله‌قه‌ی عه‌قيد سمكۆ به‌ئاگاهاتم…
جيڕه‌ی ده‌رگه، قسه شه‌كه‌ت و بێگيانه‌كانی مه‌مۆيان بڕی و ده‌موچاوی هه‌ڵپێچراوی ئەشكەنجەدەران عه‌بدولخالقی پارتی و عه‌لی یەكێتی، ڕازه‌كه‌ی مه‌مۆيان له‌سه‌ر لێوی كفنكرد. لەتەك هه‌ر پرسيارێ جێكوته‌كی فيفتی فيفتی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ڕووت و هه‌ڵواسراوی مه‌مۆ ده‌نه‌خشێنرا.
عەبد‌ولخالق : قه‌حبه باب، ده‌تويست كاك كۆسره‌تی بكوژی، كێ هانيداوی، به‌عس ؟
مه‌مۆ : ئه‌ی هاوار من پێشمه‌رگه‌م، كوشتنی چی و به‌عسی چی، ئای …
عه‌لی : سه‌گباب قسه بكه، كێن ئه‌وانه‌ی دیكە، كه له‌تەكتدا بوون ؟
مه‌مۆ : من له مه‌يخانه بووم و چه‌كم پێنه‌بووه، ده‌توانن بپرسن، ئای پشتم …
عەبد‌ولخالق : دان به تاوانه‌كه‌تدا بنێ، نكۆڵی‌كردن بێسووده !
مه‌مۆ : ئای.. ئای .. ئاااااااااااااای
هاوار و ناڵه‌ی مه‌مۆ و زرمه‌ی تێڵا و پێله‌قان، ئاوازه‌ی مه‌گ بوو، خه‌وی له چاوی خۆزگه‌كان ده‌زڕاند. ده‌نگی ژان له قورگی ڕاڕه‌و و هۆڵه‌كاندا ده‌له‌ریيه‌وه و ده‌بووه مۆته‌كه‌ی سه‌ر دڵی ئەوینێكی لانه‌واز. ئاهی ژان تێكەڵ به گمه‌ی كۆتران ده‌بوو و سروه‌ی ساردی پاييزی ده‌يچرپانده گوێی مناڵه له‌برسانه‌خه‌وتووه‌كانی نێو كه‌لاوه‌كانی دەوروبەری قەڵا. زرموهوری كوته‌ك و پێله‌قان له چاوه‌ڕوانی زيندانیيه‌كاندا، چركه چركه تێپه‌ڕبوونی شه‌وگاری له هه‌نگاوی به‌ياندا ده‌ژمارد. جووڵانه‌وه‌ی سێبه‌ره ئه‌شكه‌نجه-ده‌ره‌كان له‌سه‌ر ديواره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر، شانۆيه‌كی وێوڵه‌يی بوو بۆ ترساندن و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌رونیی ئەمان. به‌ده‌م دوا نوزه و نركه‌ی ‘مه‌مۆ’وه كازيوه به‌بزه‌يه‌كی تاڵه‌وه مه‌ينه‌تئاواكانی ده‌وری قەڵای لە خەو بەئاگاھێنا. له ژاوه‌ژاوی سه‌رله‌به‌يانیدا جه‌سته ئه‌شكه‌نجه-دراوه‌كان ونبوون.
جيڕه جيڕی ده‌رگه زنجيره‌ی خه‌ياڵه ئاڵۆزه‌كانی بڕی و ڕيشی چڵكنی پاسه‌وانه‌كه به‌چاوی چاوه‌ڕوانیدا ڕۆده‌چوو …
پاسه‌وان : فه‌رموو فه‌رموو
ميوان : سوپاس.
پاسه‌وان : ئه‌وه هاتييه لێتانبپرسێت ..
مام مه‌ولود : ئه‌دی كو قسه‌ی لەتەك بكه‌ين، كوا وه‌رگێڕ ؟
پاسه‌وان : خۆتان به ئينگليزی قسان بكه‌ن !
ميوان : كه‌سێك هه‌يه به‌ئاڵمانی يان ئينگليزی قسه‌بكات ؟
عه‌لی : به‌ڵێ من، ده‌توانم به‌ئاڵمانی بدوێم، به‌ڵام ئاماده‌نيم به‌خۆم وەڵامی پرسياره‌كانت بده‌مه‌وه !
ميوان : باشه، من ‘نوێنه‌ری ڕێكخراوی مافی مرۆڤ’م و خەڵكی ئاڵمانیام، هاتووم ئێوه به‌سه‌ر بكه‌مه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش پرسيار ئاراسته‌ی چه‌ند كه‌سێكتان ده‌كه‌م.
مام خدر: ئه‌دی كو ده‌بێ نه كاخه‌ز و نە پێنووس نه ده‌نگتۆماركه‌ری پێيه، كو وا ده‌بی ؟
میوان: به‌ڵێ، ڕاستده‌كه‌یت، ئاوھايه، بەڵام لێرە ڕێگه‌يان پێنه‌دام ئه‌و شتانه لەتەك خۆم بێنمه ژوورێ. هه‌ر چۆنێك بێت، من قسه‌تان لەتەك ده‌كم و هه‌وڵده‌ده‌م جارێكی دیكە له لێپرسراوانی حكومه‌تی هه‌رێم مۆڵه‌ت وه‌رگرم. ئێستاكه كێ ئاماده‌يه وەڵامبداته‌وه ؟
ئارام : من ئاماده‌م، به‌مه‌رجێ ده‌نگمان بگه‌يێنيته ده‌ره‌وه .
میوان : باشه، تۆ بۆ دەستگیركراویت؟
ئارام : من هاتم هه‌واڵی هاوه‌ڵه‌كانم بزانم، منيشيان گرت .
میوان: ئه‌شكه‌نجه دراویت ؟
ئارام: به‌ڵێ، ده‌روونی و جه‌سته‌يی. ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی به‌رده‌وامه.
جيره‌ی ده‌رگه و سيمای ‘ملازم بورهان’ دڕی به پرسياره‌كه دا:
– : ئه‌زبه‌نی، ئه‌ڤه جه‌نابی كاك سمكو ژ بو ته نارد.
میوان : سوپاسی منی پێبگه‌يێنه.
پاسه‌وان : سەرچاڤا، بە خاترا تە..
میوان : باشه كه تۆ سه‌ر به په‌كه‌كه‌یت، ئايا ليپرسينه‌وه‌ت له‌تەكدا كراوه ؟
ئارام : په‌كه‌كه نيم، من كۆمۆنيستم، تا ئێسشتاكه‌ش له ئێمه‌يان نه‌پرسيوه‌ته‌وه.
میوان : حكومه‌تی هه‌رێم ڕايگه‌ياندووه، كه ئێوه گشت په‌په‌كه‌ن، ئه‌م شته وايه ؟
پاسه‌وان : قوربان جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ر گازتان ده‌كات، تكايه له‌تەكم وه‌ره !
میوان : به‌نيازی ديدار، هيوادارم دووباره بتوانم بێمه‌وه سه‌ردانیتان.
ئا‌زيز : قسه‌ی قۆڕ، ناكرێ له‌مه زياتر چاوه‌ڕێ بين
عه‌بدولنادر : كاك عه‌لی، ئه‌م كابرايه كێ بوو و له‌كوێوه هاتبوو ؟
عه‌لی : وه‌ك خۆی وتی نوێنه‌ری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی جيهانیيه، خه‌ڵكی ئاڵمانه.
ئا‌زيز : چۆن بەبێ وه‌رگێڕ و پێداويستی نووسين و تۆماركردن هاتووه ؟
عه‌لی : وتی ڕێگه‌يان پێنه‌داوه، عه‌قيد سمكۆ، ئه‌ڵمانی ده‌زانێت و پێیوتووه ” گه‌ر پێويستت به يارمه‌تی هه‌بوو، با‌نگم بكه”.
مەحموو‌د : ئێستا تێگه‌يشتم، بۆ خێرا بانگيانكرده‌وه، كه زانييان خۆمان ده‌توانين به‌زمانی خۆی له‌تەكیدا قسان بكه‌ين، یەكسەر بانگیانكردەوە. ئه‌م ئاڵمانیيه و سمكۆش هێشتاكه ژن و منداره‌كه‌ی له‌وێنده‌رێن.
ئا‌زيز : كه‌وابوو هيچ !
سامان : بێده‌نگی به‌سه، هيچ دادمان نادات. ئێمه تاوانێكمان نه‌كردووه، من له‌مه زياتر ناتوانم ددان به‌خۆمدا بگرم. من بڕيارمداوه مانبگرم، ئێوه چ ده‌ڵێن؟!
ئارام : پێویستە مانبگرين …
عەبدولنادر: ئەرێ مانده‌گرين …