چاوشاركێی مه‌رگ و ژيان
ئای داپيره گيان، پاش چه‌ند مانگ چاوه‌ڕوانی و شه‌ونخوونی كۆرپه‌كه‌مان له‌دايكبوو، ڕهنگههڵبزركاو و لاواز، پاش چه‌ند چركه‌يه‌ك پێڵوه نه‌رمه‌كانی شلبوونه سه‌ريه‌ك و نه‌يزانی له كوێوه خۆرهه‌ڵدێ و له‌كوێدا ئاوا ده‌بێت.
مه‌رگی پاش چه‌ند ساته ژيانی ساواكه‌مان، ڕهشهبايهك بوو، له خه‌م و تاسه‌ی ئێوه هه‌ورێكی چڕی له ئاسمانی دڵمدا چڕكرده‌وه.
ئه‌م خه‌مه له لايه‌ك و له‌ولاشه‌وه له‌تاو پرسياره بێئەژمارهكانی ‘ژينۆ’ی كيژمان ده‌سته‌پاچه‌م، زۆرجار باوه‌ڕ به وه‌ڵامه‌كانی من ناكات و ده‌ڵێت “بابه گيان، چۆن داپيره ناوی پێنج كيشوهرهكهی نه‌ده‌زانی، چۆن تامرد ژووری تايبه‌تی بەخۆی نه‌بوو، من بڕوا به تۆ ناكه‌م، كه ده‌ڵێی “داپیرە لە سەراپای ژیانیدا شاری نهديتووه”، چۆن تا لهنێوڕان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، شه‌كراوی خوراوه‌ته‌وه و له باوه هۆمه‌ر مارهكراوه ؟ ” … ”
ئاخ چ بكه‌م، نه تۆ زيندوو بوويتهوه، نه ئەويش بڕوای به وه‌ڵامه‌كانی من ده‌هێنا. ناچار بڕيارمدا ئه‌م هاوينه بيبهمهوه بۆ زێدی خۆمان و ماڵه بێپهنجهرهكهی تۆی نيشانبدهم. كه گه‌يشتينه ماڵی هاوكاری برام، واقی وڕما و چاوی به ماڵه يه‌ك ژوورهكهيان كه‌وت، به شه‌رمه‌وه خۆی هاويشته باوه‌شی من و داوایلێبوردنی لێكردم. پاش كه‌مێك كڕكه‌وتن، وه‌ك ئەوەی له‌دووی شتێك بگه‌ڕێت، وتی:
– بابه گيان، داوايهكم هه‌يه، تۆش پێیڕازی ده‌بیت ؟
وتم: ئا كچم، هه‌رچيم پێبكرێت و كارێكی دروستبێت، بۆتی ده‌كه‌م!
ئەو جار سه‌يری دايكی و مامه هاوكاری كرد‌و وتی:
– من ژووره‌كه‌ی خۆم ده‌ده‌م به مامه هاوكار و پله بێگه‌رد و ژێوهر، ئاخر ئه‌وه كه‌ی ژووره، كه ئەوان هه‌يانه، چۆن ماڵ ته‌نيا يه‌ك ژووری ده‌بێ ؟
وه‌ڵامه‌كه وه‌ك سكڵ زاری سووتاندم، به‌ڵام ناچاربووم، ده‌بوو وه‌ڵامی بده‌مه‌وه ..
وتم: ئاخر گيانی بابه، نه ئه‌وان ڤيزای هاتنه ئاڵمانيايان هه‌يه، نه ژووره‌كه‌ی تۆش هی خۆمانه !
وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌لاوه سه‌يربوو، كه‌مێك ڕاماو زمانی پرسينی پژا:
– چۆن ژووری خۆمان نييه، ئه‌ی هی كێيه؟ بۆچی ئه‌وان ناتوانن بێن، ڤيزايان بۆچييه، حه‌زيان له‌وێيه و ته‌واو !
ئه‌ی مه‌گه‌ر تۆ نه‌تگوت، مامه هاوكار بەخۆی وه‌ستايه و خانوبه‌ره دروستده‌كات، ئەگه‌ر وه‌ستايه، ئەدی بۆچی خانوويهكی جوان و گه‌وره‌ی سێ ژووری بۆ خۆيان دروستناكات، ها پێمناڵێی بۆچی؟