جیاوازی دەنگدانی ئەم ساڵ لەتەك دەنگدانەكانی پێشووتر

جیاوازی دەنگدانی ئەم ساڵ لەتەك دەنگدانەكانی پێشووتر

لە ھەڵبژاردنی پاش و پێش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، ھەموو پاگەندەكانی ھەڵمەتی خۆھەڵبژاردن و قسەوباسەكانی خەڵكی لەسەر سندووقەكانی دەنگدان لە دەوری ھێزگرتن لەبەرامبەر لیستەكانی خوارووی عێراق و چوونە بەغداد دەسووڕانەوە …

لە ھەڵبژاردنەكانی ساڵی ٢٠٠٩دا ھەموو پاگەندەكانی ھەڵمەتی خۆھەڵبژاردن و قسەوەباسی خەڵكی لەسەر سندووقەكان، لە دەوری گەندەڵی و لیستی نەوشیروانییەكان دەسووڕانەوە، بەڵام لە ھەڵمەتی پاگەندەكانی خۆھەڵبژاردن و قسەوباسەكانی ئەمڕۆ (٢٠١٣)ی سەر سندووقەكانی دەنگدان لە دەوری بایكۆت و بانگكردنی كەسانی نارازی بۆ دەنگدان دەسووڕێنەوە!

ئەمە باشترین بەڵگەی تەنگەتاویی رامیاران و دەسەڵاتدارانە لەژێر فشاری بایكۆتكردندا، ئەمە باشترین وەڵامە بەو كەسانەی كە بایكۆتكردن بە ھەندوەرناگرن و دەیانەوێت بە دێوجامەی ماف و ئەرك و پووچگەراییەكانی دیكەی دێمۆكراسی پارلەمانی، خەڵكی خۆشباوەڕبكەن.

ھەرچەندە ھەموو دەزگەكانی راگەیاندن چ دەسەڵاتدار و چ ئۆپۆزسیۆن ھەوڵی شاردنەوەی چۆڵی ڕیزی دەنگدەران بە بەراورد بە جارەكانی پێشوو، دەدەن و بە دڵنیاییشەوە دەسەڵاتداران و ئۆپۆزسیۆن پێكەوە ھەوڵی شاردنەوەی ڕێژەی بایكۆتكەران دەدەن، بەڵام قسەوباسەكانی خۆیان و دواندنی كۆیلە سوپاسگوزارەكانی خۆیان لە شوێنەكانی دەنگداندا، باشترین بەڵگەی فشاری بایكۆتكردنە ….

بایكۆتكردن …. ڕێكخستنی سەربەخۆ …. خەباتی ڕاستەوخۆ …. دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ