سەرەنجامی ھەڵبژاردنەكانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٣ و ئەگەرەكانی پێكھێنانی كابینەی فەرمانڕەوایەتی و ئەو گۆرانكاریانەی چوار ساڵی ڕابوردوو ڕوویاندا و ئەوانەش بڕیارە چوار ساڵی داھاتوو ڕووبدەن
ئەگەر ھاوكێشە ماتماتیكییەكانی پۆلی ھەشتەم و نۆھەمم باش لەبیرمابن، سەرەنجامی ئەو گۆرانكارییانەی كە خەڵكی خۆشباوەڕ لە لیستی نیئۆجەلالییەكان چاوەڕوانیان دەكات، ھەر دەكاتەوە سفر یا بە واتایەكی دیكە ھەمان گەندەڵی و نایەكسانی ئابووری و دەسەڵات و نادادپەروەریی كۆمەڵایەتیی ئێستا و ٢٢ ساڵی ڕابوردووش.
ھەڵبەتە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەش، كە سەران و دەسەڵاتدارانی لیستەكەی نەوشیروان و لایەنگرانی ھەمان یەكێتییەكانی پێش ٢٠٠٦ بەدواوەن و تەنیا ململانێی دەسەڵات و چۆنیەتی دابەشكردنی [خۆیان واتەنی] دەستەكەوتەكان لەیەكدی تۆراندن !
پدك : پ
ینك : ی
لیستی گۆڕان : گ
كابینەی فەرمانڕەوایەتی : ف
پ + ی = ف
پ + گ = ف
پ + ی = پ + گ
ف = پ + س
ف = پ + س
س = ی
س = گ
گ = ی
كەواتە بێجگە لە ھەڵخراندنەوەی خۆپیشاندانەكانی ٢٠٠٦ی كەلار و ھەڵەبجە و شارۆچكەكانی دیكە و درێژەپێدانیان دژی ھەموو دەسەڵاتەكان و بەھێزكردنی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵایەتی بە پیادەكردنی دێمۆكراسی راستەوخۆ لە ڕێكخستنی پەیوەندییەكانی كۆمەڵگەدا، بۆ گەییشتن بە ئازادی و یەكسانی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی، ھیچ ڕێگەیەكی دیكە بوونی نییە !
یا بەڕێوەبەرایەتی گەلیی لەسەر بنەمای دێمۆكراسی راستەوخۆ !
یا دەسەڵاتی سەرووخەڵكیی لەسەر بنەمای دێمۆكراسی پارلەمانی !