مادامەكی زۆرینەیەكی خەڵك وەك كۆیلەیەكی سوپاسگوزار چوونە پای دەنگدان، پڕ بە دڵ حەزدەكەم كە لیستی نیئۆجەلالییەكان [نەوشیروانییەكان] زۆرینەی دەنگی زیاتر لە ٥٠% بەدەستھێنابێت، بۆئەوەی نارازییانی ناھوشیار ئەو كارتە سووتاو و دۆراوەش تاقیبكەنەوە و بۆیان دەركەوێت، كە گۆرینی ئەم پارلەمانتار بەو پارلەمانتار، ئەم لیست بەو لیست، ئەم پارت بەو پارت، ئەم سەرۆك بەو سەرۆك، ئەم فەرمانڕەوایەتی [حكومەت] بەو فەرمانڕەوایەتی، ھیچ لە ژیان و داخوازیی و ژێردەستەیی و كۆیلەتی ئەوان ناگۆڕێت، تەنیا دەموجاوی مشەخۆران، دەسەڵارخوازان و سەرووەران دەگۆڕێت.
ئەگەر مەرگ بوار بدات، لە چوار ساڵی داھاتودا سەرەنجامی خۆشباوەڕیی ئەم جارەی تاكی كورد بە پارتەكان و رامیاران دەبینین !