١٢ئایاری ١٨٩٨
هاوه‌ڵی خۆشه‌ویستم ئانتوان پاڤلۆڤیچ
چەند سات له‌مه‌وبه‌ر نامه‌یه‌كم بۆت نارد و ھەر ئێستا نامه‌ی تۆم به‌ده‌ست گه‌بشت. بۆم ده‌رکه‌وت، که مۆڵەتی نواندنی ‘ چایكا ‘مان پێناده‌ی ؟ ئه‌م شانۆیییه له شاره‌كان و گشت جێیه‌ك ده‌رھێنراوه، بۆچی له مۆسكۆ مۆڵەت ناده‌یت؟ ئەوەش چاك ده‌زانم، که ‘ چایكا ‘ لایه‌نگری فره‌ی هه‌یه. له ڕۆژنامه‌كانی ‘خاركۆڤ’ و ‘ئۆدێسا’ له‌باره‌یه‌وه زۆریان نووسیوه. تۆ له چی په‌رێشانی ؟ ئایا ته‌نیا له مۆسكۆ مۆڵەت ناده‌یت؟ به‌جۆرێك که له زۆربه‌ی شاره‌كان ته‌نانه‌ت به‌بێ مۆڵەت نواندوویانه. ئه‌گه‌ر تۆ گرنگی پێناده‌ی، تێبینییه‌كم بۆ بنووسه و باسی بکه، که كارت نییه به‌سه‌ر نواندنییه‌وه. به‌ڵام ڕاستیت ده‌وێت، تێناگه‌م بۆچی پێتوایه له مۆسكۆ ناتوانرێت ده‌ربھێنرێت ؟ به‌كورتی به‌ڵگه‌كانی تۆ من ڕازیناکه‌ن. مه‌گه‌ر تۆ له من دڵنیانیت ؟ تو خوا زوو له بڕیاردانی خۆت ئاگادارم بکه، یان باشتر بڵێم، ڕازیبوونی خۆت له وه‌ڵامی ئه‌م نامه‌یه‌دا بۆ من بنووسه. ده‌بێت بیر له داڕشتتن بكەمەوە و دیكۆره‌كانی په‌رده‌ی یه‌که‌م و بده‌مه دروستكردن. باری ده‌روونیت چۆنه؟ سڵاوم بە ھەمووان بگە‌یێنه.
هاوه‌ڵت
نێمیڕوڤیچ دانچێنكۆ
**************
* نێمیڕوڤیچ دانچێنكۆ Vladimir Nemirovich-Danchenko [به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆی هونه‌ری مۆسكۆ]
وه‌رگێڕانی له ڕوسیه‌وه : شاهین سركیسیان
وه‌رگیراو له: فصل تئاتر. ساڵی دووه‌م. پاییز و زستانی ٩٨- ١٩٩٩
**************