Skip to content
” بنووسن، كه من سه‌رودڵگیر بووم و بەنیازم پاش مردنیش هه‌روا بمێنمه‌وه“
بێرتۆلد برێشت* ١٠١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر واته له ١٠ی فێبريوه‌رى ١٨٩٨دا له‌دايكبووه، به‌م بۆنه‌وه به‌باشمزانی ده‌قى نووسینێك كه ‘ كـ. . روزدار’ ئاماده‌یكردووه و له گوڤارى ‘آرش’دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له يادى ساڵڕۆژى له‌دايكبوونى ئه‌م داھێنەرە هونه‌ریيه‌دا وه‌ربگێرمە سه‌ر زمانی كوردى.
و. لە فارسییەوە: ھەژێن
١٠ى فێبريوه‌رى ١٩٩٨، سه‌ده‌مين ساڵڕۆژى له‌دايكبوونى بێرتۆڵد برێشت، يه‌كێك له گه‌وره‌ترين نووسه‌رانى سه‌ده‌ى بيستهمه. به‌م بۆنه‌وه ئێستا له ئا‌ڵمانیا، ئه‌و بووه‌ته يه‌كێ له بابه‌ته گرنگه‌كانى ڕۆژ، گشت چاپكراوه به‌ناوبانگه‌كان، ڕۆژنامه و گۆڤار و بڵاوكراوه فه‌رهه‌نگى و ڕاميارییهكانى ئا‌ڵمانیا، وتارى زۆر له‌باره‌ى ئه‌و و بهرههمهكانییەوە بڵاوده‌كه‌نه‌وه. ناوه‌ندى بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى (سوركامپ – Surkamp)، كۆمه‌ڵێكى نوێی (٣٠)ى به‌رگى له به‌رهه‌مه‌كانى چاپكردووه، كه ڕوونكردنه‌وه‌ى دوورودريژى له‌خۆگرتووه : كاناڵى ته‌له‌فزيۆنى (3sat) كه به‌رنامه‌كانى به ھاریكاری تۆڕە تهلهفزيۆنییهكانى ئا‌ڵمانیا، نه‌مسا و سويسرا به‌هاوبه‌شى ئامادەده‌كرێت، له زنجیرەیەكی (٦٠) بهشییدا، ده‌چێته سه‌ر ناساندنى ئه‌و و شانۆنامهكانى. شارهزايانێك كه برێشت و به‌رهه‌مه‌كانى به باشى ده‌ناسن، له‌باره‌ى ژيان و كاره هونهريیهكانى و كارايى ئه‌و، وتار ده‌نووسن و ده‌رباره‌ى كاره هونه‌رییه‌كانى، له زۆر ڕووه‌وه ده‌كه‌ونه قسه‌وباس هه‌ر چه‌نده خاوه‌نى ڕوانگه و جيهانبينى جياوازن. به‌ڵام له‌يه‌ك بابه‌تدا بۆچوونى هاوبهشيان هه‌يه. برێشت له ئه‌ده‌بياتى ئا‌ڵمانیا و جيهاندا ڕۆڵى گرنگى گيراوه. بۆ ڕ‌ێزلێنانى كۆڕ و كۆبوونه‌وه ڕێكده‌خرێن. ته‌نانه‌ت سه‌رۆككۆمارى ئا‌ڵمانیا (ڕۆمان هێرتسۆك) به‌شدارى خۆی له مه‌راسيمى سه‌ده‌مين ساڵڕۆژى له‌دايكبوونى ‘برێشت’دا، كه له ئه‌كادێمى هونه‌رى به‌رلين به‌رپاده‌كرێت ڕادهگهيهنێت. به‌ڵام له ده‌هه‌كانى (٥٠ و ٦٠) ده‌زگەكانی ڕاگه‌ياندن و ڕامیارانى سێ وڵاتى ئاڵمانزمانى ئه‌وروپايى؛ ئاڵمانیای خۆراوا، نه‌مسا و سويسرا لەتەك ئەو به‌شێوه‌يه‌كى دیكە ڕهفتارياندهكرد. برێشت كه ئاڵمانياى نازى، ڕه‌گه‌زنامه‌ى لىێسهندبووهوه، توانى (٥) ساڵ دواى جه‌نگى جيهانى دووه‌م، واته ١٢ى ئه‌پريلى ١٩٥٠ ڕه‌گه‌زنامه‌ى نه‌مساوى بۆ خۆی بهدهستبهينيت. ڕامیارانى ئه‌و كاتى ئه‌م سێ وڵاته ئاڵمانزمانه به ئاشكرا بانگهوازيان بۆ بايكۆتكردنى شانۆنامهكانى ئه‌و دەركرد و ئه‌و بانگه‌وازه كاتێك به‌هێزتر بوو، كه دواجار برێشت له ئاڵمانیای خۆرھەلاتى نيشته‌جێبوو، وڵاتێك كه پێشنيارى لهتوانادابوونى شانۆيه‌كى بۆ كاره‌كانى ئه‌و پێشنیاركردبوو، ساڵێك پاش مردنى برێشت، له ٤ى ئەپريلى ١٩٥٧دا پارله‌مانى ئاڵمانیای خۆراوایی له‌باره‌ى پشتيوانینهكردنى دارایی ده‌وڵه‌ت له‌و تيپانه‌ى كه شانۆنامەكانی ئەو له ده‌ره‌وه‌ى ئا‌ڵمانیا ده‌هێننه سه‌رشانۆ، كه‌وته به‌ر قسه‌وباس له‌م قسه‌وباسه‌دا شاليارى ده‌ره‌وه‌ى پێشووى ئا‌ڵمانیا هاينريش فۆن برێنتانۆ (Heinrich von Brentano) هۆنراوه‌كانى ‘برێشت’ى لەتەك هه‌ڵبه‌سته‌كانى ھۆنەرى نازیىست هۆرست – ڤێسڵ – لید (Horst-Wessel-Lied) به‌راوردده‌كات. لەتەك ئه‌وه‌شدا، تيپه شانۆییه هاوپه‌يمانه چالاكه‌كانى شانۆ بچووكه‌كان، ده‌ستياندايه نواندنى هه‌ندێك له شانۆنامهكانى برێشت.
ئێستا كه شه‌ڕى سارد كوتايى هاتووه و ڕ‌ژێمى سۆشياليستى ڕوخاوه، چاپەمەنییەكان و ڕاگه‌ياندنه‌كانى ئا‌ڵمانیا ھەڵێكی تازەی لەباریان به‌ده‌ستهێناوه، تاوه‌كو برێشت و به‌رهه‌مه‌كانى جاڕێكى دیكە بێبەھابكهن. بێرتۆڵد برێشت له جيهاندا وه‌ك درامانووسێكى سه‌ركه‌وتوو و به‌ناوبانگ ناسراوه، ئاڵمانيا ئه‌وى له‌خۆی كردەدهرهوه، بهشێوەيهكى لهنێوبهر و تێكده‌رانه ڕه‌خنه‌ى له‌و گرت. ئێستا ئاڵمانهكان بهبوۆنهى يادى سه‌ده‌مين ساڵڕۆژى لهدايكبوونییهوه، له‌باره‌ى كاروبارەكانى و به‌ستنى پهيمانیكار لەتەك هاوكارانی و پهيوهندییه ئەڤیندارییهكانى ئەو، ده‌كه‌ونه قسه‌وباس ههفتەنامهى (دێر شپيگل der Spiegel) ژماره ١ى ١٩٨٨، برێشت به‌وه تاوانبارده‌كات، كه به‌شێكى گه‌وره له هه‌ندێ لە شانۆنامهكانى له‌لايه‌ن خۆيه‌وه نه‌نووسراون، به‌ڵكو له كەتواردا له‌لايه‌ن هاوكارانیيهوه نووسراون، كه لەتەك ئەو هاریكارى و سه‌روكاريان هه‌بووه و ئه‌و ئه‌م نووسينانه‌ى وه‌ك به‌رهه‌مى خۆی ناساندووه. نێوه‌ڕۆكى ئاشكراى ئه‌م ههراوهوريايه لهوهدايه، كه ئه‌م تۆمەتباركردنانه له‌لايه‌ن ژنانێكه‌وه نییه، كه ساڵه‌هايه مردوون و هيچ كات له ژيانياندا شتێكى ئاوايان نهخستوهتەڕوو، بەڵكو له‌لايه‌ن ميراتبهرهكانيانهوهیەوە، كه به‌هيواى وه‌رگرتنى به‌شێك له داھاتی بەرھەمەكانی، ئه‌م تۆمەتانه ده‌ده‌نه پاڵ برێشت. به‌ڵام به‌ڵگه و پەروەرندە هه‌ن، كه برێشت ناوى كه‌سانێك ده‌هێنێت، كه له نووسينى به‌رهه‌مێكدا هاریكاريانكردووه، ئه‌وان له دەرامهتێك كه بەھۆی ئەو بەرھەمانەوە به‌ده‌ستدێت، هاوبهشدهكات. كارى به‌كۆمه‌ڵ له تايبهتمهنديیهكانى بيركردنه‌وه‌ى ديالهتيكى و شێوه‌ى كارى برێشت بوو. به‌م جۆره ئه‌وه‌ى كه ئه‌و ده‌ينووسى، لەتەك دۆستانى خۆی له‌به‌رامبه‌ر بيروڕاى گشتیدا دهيخستنه به‌ر باس، تا لەو ڕێیەوە له بۆچوونی نه‌يارانی ئاگاداربێت و كه‌موكوڕى نووسينه‌كانى پركردووهتهوه يان ئه‌وه‌تا كه بەته‌واوی شانوگهرییهكهى گۆڕيوه. خاتوو ‘ئهليزابێت هاتيمان’ يه‌كێك له هاوكاره نزيكه‌كانى، چه‌ند ساڵ لەمەوبەر، له‌باره‌ى شێوه‌كارى ‘برێشت’ەوه وتى ”برێشت شێوەیەكی ھەرەوەزییانەی كاری نووسينى هه‌بوو، ئه‌و ده‌يزانى كه ئه‌مڕۆ شانوگهرییهك ته‌نيا كاتێك ده‌توانرێت بنووسرێت، كه مروڤ زانيارى زۆر و فراوان و بازرگانى فراوان و كه‌ره‌سته و بابه‌تى زۆريشى بۆ ئه‌و كاره له‌به‌رده‌ستدابێت و ته‌واوى ئه‌وانه يه‌ك كه‌س ناتوانێت لێیان به‌هره‌مه‌ندبێت، ئه‌مه باوه‌ڕى ئه‌و بوو. ئه‌مڕۆ كه‌س له‌م باره‌وه گومانی نییه، كه برێشت يه‌كێكه له گه‌وره‌ترين درامانووسان و هۆنهرهرانێك، كه زۆرترين كارايیان له‌سه‌ر نووسه‌ره‌وانى پاش خۆی داناوە. شانونامهكانى ئه‌و وه‌ك شانۆنامهكانى شكسپير، له وڵاتانى ئاڵمانیزمان زياتر له به‌رهه‌مى درامانووسانى دیكە چووەنهته سه‌رشانۆ. به‌رهه‌مه‌كانى برێشت له هۆنراوه‌وه بگره تا شانۆنامهكانى و نووسينى تيئۆرێك له‌باره‌ى شانۆ و ئه‌ده‌بيات و ڕاميارى بۆ زۆربه‌ى زمانه‌كانى جيهان وه‌رگێردراون. برێشت له سه‌رده‌مه پڕ هه‌وراز و نشێوییەكانى ژيانیدا، كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مێكى ئافراند، كه هه‌ندێكيان له لوتكه‌ى شاكاره‌كانى ئه‌ده‌بياتى جيهاندا قه‌راریانگرتووه. ھەندێك لە به‌رهه‌مه‌كانى ئەو (دایە دلاوه‌ر و مناڵه‌كانى)، (پیاو ھەر پیاوە / پیاو یەكسانە بە پیاو)، (ئۆپه‌رێتى سێ فلسی)، (مرۆڤى باش سزێچوان)، (پێشكه‌وتنى ئارتورۆ ئوى)، (ناوازە و بنه‌ما)، كۆمەڵێك هۆنراوه‌ى جۆراوجۆر، وتارگەلى وه‌ك (پێنج دژواریى له نووسينى ڕاستیدا) و (ديالێكتيك له شانۆدا) ده‌توانين ناو بێنين. بەداخێكی زۆرەوە ‘بێرتۆڵد برێشت’ له ڕۆژى ١٤ى ئۆگستى ١٩٥٦دا بەجێیھێشتین.
* مەخابن ناوە فامیلییەكەی بە ھەڵە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی و بەزۆری ” برێخت ” دەنووسن، كە لە ڕاستیدا “برێشت ” دروستە، تەواوی ناوەكەی بەم جۆرەیە Eugen Berthold Friedrich Brecht. لەم لینكەدا دەتوانن ژیاننامە و لیستی بەرھەمەكانی بە ئینگلیزی یا زمانەكانی دیكە بخوێننەوە: http://en.wikipedia.org/wiki/Bertolt_Brecht#Works