٣١ ئایاری ١٨٩٨
هاوه‌ڵی خۆشه‌ویستم ئانتوان پاڤلۆڤیچ
دواجار نامه‌ی تۆ گه‌یشت. ئاوا تێگه‌یشتم که ‘ چایكا ‘ ده‌ردەھێنین ماوه‌یه‌كی دیكە دێمه لات. دامنابوو پانزەھەمی جولای به‌ره‌و مۆسكۆ بکه‌ومه‌ڕێ. ( پرۆڤەكان زووتر له‌وه‌ی که بڕیاربوو، به‌بێ من ده‌ستیانپێكردووه.)، به‌ڵام ئێستا که تۆ داواتكردووه، زووتر ده‌که‌ومه‌ڕێ. تاوه‌كو دەھەمی جولای ده‌گه‌مه لات، چاوه‌ڕێم به. له ڕێگه‌وبانه خراپه‌كان ناترسم، هه‌ر چۆن بووه، خۆم ده‌گه‌یێنمه ئه‌وێنده‌رێ. به‌رده‌وام ‘ چایكا ‘ ده‌خوێنمه‌وه و بەدوای شێوازی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێم تا به‌دوورکه‌وتنه‌وه له ڕێسا شانۆیییه كۆنه‌كان، بتوانم ئه‌وه‌ی له شانۆیییه‌که‌دا ڕەنگیداوه‌ته‌وه، بگه‌یێنمه بینه‌ران، به‌جۆرێك که جێی ڕەزامه‌ندی ئەوان بێت و به‌دڵیانبێت.
خەڵك هێشتاکه نازانن ( له‌وانه‌شه هیچ كات نه‌زانن)، که هه‌میشه ده‌که‌وێته ژێركارایی بارودۆخێك، که نواندنه‌که دروستیده‌كات. ده‌بێت ئه‌م بارودۆخه پێكبھێنرێت. ده‌بێت له‌م ڕێگه‌یه‌دا تێ‌بكۆشین.
خوات لەتەك
نێمیڕوڤیچ دانچێنكۆ
**************
* نێمیڕوڤیچ دانچێنكۆ Vladimir Nemirovich-Danchenko [به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆی هونه‌ری مۆسكۆ]
وه‌رگێڕانی له ڕوسیه‌وه : شاهین سركیسیان
وه‌رگیراو له: فصل تئاتر. ساڵی دووه‌م. پاییز و زستانی ٩٨- ١٩٩٩