پشووی كار و دەنگدانەوەی خومپارەكان

پشووی كار و دەنگدانەوەی خومپارەكان سه‌یرێكی كاتژمێری قەد دیواره‌كه‌ی كرد و ئاهێكی هه‌ڵكێشا … ”ئای كه‌ گه‌وجی، وەھا بڕوات شێتده‌بیت، ئاخر سی و پێنج ساڵ كاركردن به‌چاوه‌ڕوانی زووهاتنی ساته‌كانی نانه‌درۆزنه‌ و پشووی نیوه‌ڕۆ و كه‌ی ده‌ستله‌كارهه‌ڵگرتن ته‌واونابێت. سی و پێنج ساڵ به‌ده‌م خۆشه‌، ته‌مه‌نێكه‌، ئه‌ی قوڕ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی كاركردنیانه‌ و ده‌بێت …

Pşûy Kar û dengdanewey Xumparekan

Pşûy Kar û dengdanewey Xumparekan Seyrêkî katjimêrî qed dîwarekey kird û ahêkî hellkêşa … ”ay ke gewcî, weha birrwat şêtdebît, axir sî û pênc Sall karkirdin beçawerrwanî zûhatnî satekanî Nanedrozne û pşûy nîwerro û key destlekarhellgirtin tewawnabêt. Sî û pênc Sall bedem xoşe, Temenêke, ey qurr beser ewaney ke emrro yekem Rojî karkirdinyane û debêt …

Semay Merg

Semay Merg Dunya kiş û mat, hemû cesteyan wek gwêyekî gewrey lêhatbû, tepey kewş û xlîskanî kewşekanyan leser dirrk û wirdezîx, le Xeyalle xollemîşîyekan daydeçllekandin û leber roşnayî MangeŞewda sêbere bêhejmarekan deçemanewe û rast debûnewe, satêk westan û xorragirtin leser ejno, baskekanyan dekirde hellgir û wçanêk …   Şewnimî ser zîxî ramallraw û ser tawêre …

گه‌ڕان له‌ دووی نان

گه‌ڕان له‌ دووی نان هه‌‌‌ر چۆن بوو، به‌‌ به‌‌‏رتيل و تكاكاری خۆم له‌‌ سنوور ڕزگاركرد و چوومه‌ ئه‌و دیو. برسيه‌‌‌تی و هيلاكی ئه‌‌‌‏و چه‌‌‏ند ڕۆژه‌ پێمه‌‏وه‌‌‌‌‌‌‌ دياربوو، به‌‌‏م شێوه‌‌‌‌‌‌‌‏يه‌‌ گه‌‌‌يشتمه‌ ناوچه‌‌‏ی هه‌‌‏مه‌‏دان و كه‌‌‌وتمه‌ گه‌ڕان به‌‌دوای كاردا، كاتی كاری كشتوزار و كوره‌‌‏خانه‌‌‏كان نه‌‌‏مابوو، له‌‌‏لايه‌‌‌كه‌‌‌وه‌‌‌‌‌‌‌ هێنده‌‌‌ برسيمبوو، وه‌‌‌‌‌‌‌‏ختبوو په‌‌‏لاماری گژوگيا بده‌‌‌‌م، له‌‌‏ولاشه‌‌‏وه‌‌‌‌‌‌‌ ترسی گرتن‌ و به‌‌هه‌ده‌‌‌‏رڕۆیشتنی …

gerran le dûy Nan

gerran le dûy Nan Her çon bû, be be‏rtîl û tkakarî xom le snûr rizgarkird û çûme ew dîw. Birsyetî û hîlakî e‏û çe‏nid Roje pême‏we dyarbû, be‏mi şêwe‏ye geyiştme nawçe‏î he‏me‏dan û kewtme gerran bedway karda, katî karî kiştuzar û kure‏xane‏kan ne‏mabû, le‏layekewe hênde birsîmbû, we‏xitbû pe‏lamarî gjugya bdem, le‏wlaşewe tirsî girtin û behede‏rrroyiştnî …

كۆتره‌خوێناوییەكە

كۆتره‌خوێناوییەكە چه‌ند ڕۆژێك بوو، ئارامی شار شێوابوو، سیمای سه‌ربازگه‌ییانه‌ی قه‌ڵا، سه‌رده‌می هێرشه‌كانی هۆلاكۆی لای خه‌ڵك وێناده‌كرد. پێشتر خه‌ڵك له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ره‌وه‌ لاشه‌ی كوڕ و هاوسه‌ر و برا و باوكیان بۆ هاتبووه‌وه‌، ڕك و بیزاری لێوانلێو بوو. خه‌ڵكی له‌بیری پاشه‌كه‌وتكردنی خۆراكدا بوو،‌ میلیشیای پارته‌ فه‌رمانڕه‌واكان هه‌ردوو ده‌رگه‌ی شاریان گرتبوو، ڕێگه‌یاننه‌ده‌دا خه‌ڵك هاتوچۆی ئاسایی بكات، هه‌ر بۆیه‌ …

Kotre xwênawîyeke ‏

Kotre xwênawîyeke ‏ Çend Rojêk bû, aramî şar şêwabû, sîmay Serbazgeyyaney qella, serdemî Hêrşekanî holakoy lay Xellk wênadekrid. Pêştir Xellk le Sengerekanî dewruberewe laşey kurr û hawser û bra û bawkyan bo hatbuwewe, rik û bîzarî lêwanlêw bû. Xellkî lebîrî paşekewtkirdnî xorakda bû, mîlîşyay Parte fermanrrewakan herdû Dergey şaryan girtbû, rêgeyannededa Xellk hatuçoy asayî bkat, …

ڕۆژی فیدراڵی*

ڕۆژی فیدراڵی* كاتێك، كه‌ به‌ئاگاهات، لەنێو عاره‌قه‌دا تەڕ و وڕ بووبوو، كه‌مێك دانیشت، ده‌توت مێشكی له‌كاركه‌وتووه‌. ده‌ستێكی به‌ ڕوومه‌تیدا هێنا و وایزانی پیته‌كانی په‌رتووكه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕوومه‌تی ده‌رچوون، پڕیدایه‌ په‌رتووكه‌كه‌، بینی كه‌ به‌ عاره‌قه‌ی ده‌موچاوی و لاملی خوساوه‌. یه‌خه‌ی تیشێرته‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه‌ و فوویه‌كی به‌ سنگ و زكیدا كرد، به‌ڵام دادینه‌دا. هێشتا خه‌واڵووبوو، هه‌ستایه‌وه‌ سه‌رپێ و به‌ره‌و …

Rojî Fîdrallî *

Rojî Fîdrallî * Katêk, ke beagahat, lenêw ‘areqeda terr û wirr bûbû, kemêk danîşt, detut mêşkî lekarkewtuwe. Destêkî be rûmetîda hêna û wayzanî pîtekanî pertûkeke leser rûmetî derçûn, prrîdaye pertûkeke, bînî ke be ‘areqey demuçawî û lamlî xusawe. Yexey tîşêrtekey berizkirdewe û fûyekî be sing û zkîda kird, bellam dadîneda. Hêşta xewallûbû, hestayewe serpê û …

به‌رماڵه‌ جادوویه‌كه‌ی داپیره‌

به‌رماڵه‌ جادوویه‌كه‌ی داپیره‌ پاش چوار ساڵ ئابڵۆقه‌ی ئابووری، ناو ماڵه‌كه‌م ده‌تگوت بنه‌وبارگه‌ی ده‌وارنشینه‌كانه‌، ڕاخه‌ڕێك و سێ كوته‌ لێفه‌ و دوو لباد و شه‌ش سه‌ر خێزان. له‌ ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا ئه‌وه‌ی هه‌مبوو، فرۆشتم. پاش ئه‌وه‌ كه‌وتمه‌ كۆكردنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ی به‌جێماوی دوای ده‌ڕاسه‌ و كۆڵكێشی سه‌ر سنووره‌كان. شارمان لێبووبووه‌ وێرانە و له‌ هه‌موو شت بێبه‌شبووین، مناڵه‌كان له‌به‌رنه‌بوونی …